Skip to Content

Tuesday, November 5th, 2024
چیرۆکی چوار ساڵ له‌ ده‌ستدرێژی سێکسی وترسی فاتیمه….جه‌بار حه‌مه‌د

چیرۆکی چوار ساڵ له‌ ده‌ستدرێژی سێکسی وترسی فاتیمه….جه‌بار حه‌مه‌د

Closed
by April 1, 2009 گشتی

جه‌بار حه‌مه‌د
چیرۆکی چوار ساڵ له‌ ده‌ستدرێژی سێکسی وترسی فاتیمه

‌فاتیمه‌ی ئیماراتی ،که‌ وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریکا وه‌رگیرا و دوایی  مافی هاوڵاتی بوونی پێبه‌خشرا،په‌یوه‌ندی کرد به‌ پڕۆژه‌ی( بڵاوکراوه‌ی هاوڵاتی) له‌ به‌شی جیهانی بی بی سی گۆشه‌ی (چیرۆکاکانی ئێوه‌) به‌ پێی وته‌کانی خۆی ئه‌یوێست باسی ئه‌و ده‌ست درێژیه‌ سێکسیه‌ بکات که‌ له‌ ناو خێزانێکی کۆنه‌ پارێزی ئیماراتی لێی کراوه‌.
فاتیمه‌،که‌ ئێستا ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌، باس له‌ وه‌ ئه‌کات که‌ چۆن ده‌ست درێژی سێکسیی لێکراوه‌ له‌ لایه‌ن مێردی دایکی(زڕباوکی یان باوه‌ پیاره‌)که‌ی ،وه‌ چۆن ترسی له‌ ژیانی‌ بووه‌،ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئیمارات.
ئه‌وکاته‌ی که‌ ته‌مه‌نم 15 ساڵ بوو، باوه‌ پیاره‌که‌م کاتێک دایکم نووستبوو له‌ ژووری دانیشتنه‌که‌ ده‌ست درێژی کرده‌ سه‌رم.دوای ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ هه‌ر به‌رده‌وام بوو.که‌ وازی هێنا من ته‌مه‌نم به‌ره‌و  19 ساڵ ئه‌چوو.هه‌میشه‌ بۆ ئالووده‌ بوونی به‌ سێکس ،گله‌یی له‌ شه‌یتان ئه‌کردو ئه‌یوت ئێمه‌ هه‌ردوکمان تاوانبارین،بێده‌نگ به‌و نه‌یدرکێنیت.
 ئاوا،له‌ گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات،نه‌خۆش ئه‌بووم وله‌ خێزانه‌که‌م دوور ئه‌که‌وتم.هه‌ستی نائارامیم زیادی ئه‌کرد……له‌ خێزانه‌که‌مدا،سنووردار بووم، له‌و شتانه‌ی که‌ ئه‌بوو بیانکه‌م یان نه‌یانکه‌م……ئه‌م باره‌ زیاترله‌ پێنج ساڵی خایاند. هه‌تا خێزانه‌که‌م ڕازی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی کامێرایه‌ک ده‌ستگیر بکه‌م.به‌ڕاستی ئه‌م کامێرایه‌ یارمه‌تی باش بوو بۆ نا ئارامی ڕه‌وانه‌وه‌.
ئاواهی له‌ ناکاو وێنه‌گرتم بۆ ده‌رکه‌وت، کاتێك هه‌ستم ئه‌کرد له‌ ماڵه‌که‌دا به‌ندم.ده‌ستم کرد به‌ به‌کار هێنانی خوشکه‌کانم یان هه‌ر شتێکی تر، تا هه‌ستو سۆزی نائارامیمی پێ ده‌ربڕم. به‌ په‌یبردنم به‌وه‌ی که‌ له‌ ماڵه‌که‌دا به‌ندم.
ئه‌م وێنه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌ر ئه‌خات کاتێك دایکم ئاگادارکرد. چه‌ند شه‌رمو بێ ئابڕو و ترس پێمه‌وه‌ دیاره‌،دوای ئه‌وه‌ی بڕیارم دا ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ بشکێنم و پێی بڵێم که‌ ده‌ست درێژیم لێکراوه‌.
ئه‌م قه‌فه‌سی باڵنده‌یه‌ی که‌ دیاره‌ و وا پیشان ئه‌دات که‌ له‌و ماڵه‌ رزگارم بوو. به‌رجه‌سته‌کردنی باری ده‌روونی ناخمه‌ و چۆن هه‌ستێکم هه‌یه‌، کاتێک که‌ له‌ناو خێزانه‌که‌مدام و هه‌ستی به‌ندبوونم له‌م قه‌فه‌سه‌دا.
ئه‌وه‌ من بووم  ئه‌و کچه‌ی که‌ په‌یوه‌ست بووم‌ به‌ له‌چك کردن و خۆداپۆشینی باو،،،،.به‌ به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و ئازادیه‌ی دوای ئه‌وه‌ی بێده‌نگیم شکاندو قسه‌کردنم له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست درێژیانه‌ی لێم کراوه‌ و چۆن به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆنه‌ پارێزو خێزانی داخراو ببمه‌وه‌.
وێنه‌ی کچێك، که‌ ماڵ به‌جێدێڵێ له‌سه‌ر شه‌قامی پێش ماڵمان ده‌ر ئه‌که‌وێت.ئه‌و کچه‌ منم که‌ هه‌ستی بڕوا به‌ئاسایشم نه‌مابوو دوای بڕیاردانم که‌ بێده‌نگی بشکێنم و باسی ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ بکه‌م .
 وه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی که‌ جله‌ ئیسلامیه‌ کۆنه‌ وازلێهنراوه‌کانم هه‌ڵواسیوه‌، عه‌بایه‌ک و سه‌رپۆشێکی باوه‌،که‌ ئه‌بێت ژنانی ئیمارات بیپۆشن.به‌ ته‌نافێکه‌وه‌ له‌ به‌ر خۆر هه‌ڵم خستوه‌ تا ووشک ببنه‌وه‌ ،به‌رجه‌سته‌کردنی ژیانێکی تازه‌یه‌ وه‌ك ژنێکی ئازاد.
دوای سێ مانگ خۆشاردنه‌وه‌ له‌ دایکم و ترساندن له‌ ژیانم، به‌ته‌نیا به‌ڕێکه‌وتم بۆ ئه‌مه‌ریکا .ئێستا به‌و په‌ڕی باوه‌ڕ به‌ خۆ ئه‌ڵێم، که‌ بیری هیچ شتێك له‌ ژیانی ڕا بردوو ناکه‌م. هه‌میشه ‌وا هه‌ستم ئه‌کرد که‌ خێزانه‌ موسڵمانه‌که‌م و وڵاته‌ ئیسلامیه‌که‌م، ژیانم وه‌ك ژنێك ئه‌پارێزێن.به‌ڵام به‌ هه‌ڵه‌دا چووبووم …. به‌ڵکو له‌جیاتی ئه‌وه‌، هه‌ڵیبژاردوه‌ که‌ پارێزگاری له‌ ئه‌و که‌سه‌ بکات که‌ ده‌ست درێژی کردۆته‌ سه‌رم، له‌ژیر په‌رده‌ی ئابڕووی خێزانی.
————————-
ئه‌م با‌به‌ته‌، به‌ هه‌ندێ ده‌ستکاریه‌وه‌،، له‌ بی بی سی وه‌رگیراوه‌.
http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/videos/newsid_7970000/7970168.stm
http://news.bbc.co.uk/2/hi/middle_east/7966086.stm

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.