كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی تیوری قه‌یرانی ئابووری له‌لای ماركس
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی تیوری قه‌یرانی ئابووری
له‌لای ماركس
خه‌سره‌و سایه
Saya.xasraw@yahoo.co.cuk
به‌شی سێهه‌م و كوتاییلهبهشی پێشوودا باسمان له‌وه‌كرد كه‌جه‌وهه‌ری تیوری قه‌یرانی ئابووری لای ماركس ڕاوه‌ستانه له‌سه‌ر یاسای مه‌یلی ڕووله‌خواری تێكڕایی قازانج وكاركرده‌كانی له‌سه‌ر گشت سه‌رمایه‌ی كۆمه‌لایه‌تی له‌بوواری به‌رهه‌مهێناندا. هه‌وه‌رها ئه‌وه‌شمان باسكرد كه‌ئه‌م یاسایه ڕۆڵێكی ڕه‌های هه‌یه وسه‌رمایه‌داران به‌وهۆیه‌وه كه‌به‌رده‌وام پێویستیان به‌گوێزانه‌وه‌ی ئامڕاز وته‌كنولۆژیای نوێ هه‌یه بۆ بوواری به‌رهه‌مهێنان، له‌چاو وه‌گه‌رخستنی هێزی كاردا، به‌پێویست پێكهاتی ئۆرگانیكی سه‌رمایه ده‌باته‌سه‌ره‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش تێكڕایی قازانج دێته‌خواره‌وه و له‌م پرۆسه‌یه‌شدا كاریگه‌ریه‌كانی خۆی به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌وه داده‌نێ…
له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باس له‌هۆكاره ناكام كه‌ره‌وه‌كانی قه‌یرانی ئابووری بكه‌ین، یانی باس له‌و فاكتۆرو هه‌لومه‌رجانه بكه‌ین كه‌سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت ده‌یگرنه ده‌ست بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌یلی ڕووله‌خواری تێكڕایی قازانج و خۆ ده‌ربازكردن له‌قه‌یرانی ئابووری. به‌لام سه‌ره‌تا خستنه‌ڕووی چه‌ند خاڵێك به‌پێویست ده‌زانین:
یه‌كه‌م، ماركس هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌باس له‌یاسای هاتنه خواره‌وه‌ی مه‌یلی تێكڕایی قازانج، وه‌ك یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووریدا ده‌كات، ئه‌و هۆكارانه‌ش له‌نێو خودی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ردێنێ كه‌بۆ ناكامكردنه‌وه‌ی قه‌یران و مه‌یلی ڕوو له‌خوارهاتنی تێكڕایی قازانج ده‌كه‌ونه‌كاره‌وه وپێ‌یان ده‌ڵێت "هۆكاره ناكام كه‌ره‌وه‌كانی یاسای مه‌یلی ڕووله‌خواری تێكڕایی قازانج"، كه‌ڕاسته‌وخۆ وه‌ك فاكتۆرو هه‌لومه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری جێگایان گرتووه. هه‌ربۆیه ماركس له‌تیوری خوی‌دا بۆقه‌یرانی ئابووری، باس له‌یه‌كێتی نێوان كاركرده‌كانی ئه‌م یاسایه‌و هوكاره ناكام كه‌ره‌وه‌كانی ده‌كات. به‌جۆرێك كه‌ناكرێت لێكیان جیابكه‌ینه‌وه. هونه‌ری ئه‌م پێكه‌وه باسكردنه‌ش خستنه‌ڕووی دیاله‌كتیكی نێوان یه‌كێتی ودژه‌كانه وه‌ك قانونمه‌ندیه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری.
دووه‌م، به‌لام نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه‌ئه‌گه‌رچی هۆكاره ناكام كه‌ره‌وه‌كانی قه‌یران بوونێكی واقعی و لێك جیانه‌كراوه‌یان له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا هه‌یه، به‌لام ڕۆڵیان حاڵه‌تێكی هه‌میشه‌و به‌رده‌وام نییه و سه‌رمایه‌داران به‌حوكمی چه‌ق به‌ستن و چڕبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌و زیادكردنی فشاره‌كان بۆسه‌ر كرێكاران تائاستێكی دیاریكراو ده‌توانن په‌نای بۆبه‌رن. ته‌نانه‌ت وانییه له‌گه‌ڵ هه‌رقه‌یرانیكدا هه‌ربه‌شێك له‌سه‌رمایه بتوانێ ده‌ست بۆئه‌م هۆكاره ناكام كه‌ره‌وانه به‌رێت و مه‌یلی ڕوو له‌خوارهاتنی تێكڕایی قازانج به‌رێته سه‌ره‌وه. چونكه به‌كرده‌وه ڕۆڵگێرانی هۆكاره ناكام كه‌ره‌وه‌كان له‌یه‌ك هه‌لومه‌رجی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی وئابووریدا و له‌چوارچێوه‌ی ململانێی چینایه‌تی كاروسه‌رمایه‌دا به‌ربه‌ستیان بۆ په‌یدا ده‌بێ و به‌م هۆیه‌شه‌وه توانای ڕۆڵگێرانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌م باره‌وه ماركس له‌كتێبی سه‌رمایه‌دا كۆمه‌ڵه فاكتۆرێك باس لێوه ده‌كات كه‌ئێمه لیره‌دا به‌كورتی له‌سه‌ر سه‌ره‌كیترین دانه‌ی ئه‌و هۆكارانه ڕاوه‌ستین:
1- توندكردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه: ماركس باس له‌توندكردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی هێزی كاری كرێكاران ده‌كات وه‌ك فاكتۆرێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی زیده‌بایی زیاتر و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌كه‌ی، كه‌له‌ڕه‌ووتی خۆیدا سه‌رمایه‌داران وه‌ك هۆكارێكی ناكام كه‌ره‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری په‌نای بۆده‌به‌ن. ئه‌مه‌ش له‌دوو ڕێگاوه ده‌بێت: ڕێگای یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنانی زیده‌بایی ڕێژه‌یییه. پێشتر ووتمان كه‌چوونه سه‌ره‌وه‌ی پێكهاتی ئۆرگانیكی سه‌رمایه به‌و مانایه دێت كه‌سه‌رمایه‌دار بڕی زۆرتر له‌سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ ڕاكێشانی ئامڕاز وته‌كنۆلۆژیای تازه ته‌رخان ده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مداری هێزی كاری به‌كارهێنراو له‌ماوه‌ی دیاریكراودا. به‌م ڕێگایه‌ش زیده‌باییه‌كی ڕێژه‌یی ده‌چێته گیرفانی سه‌رمایه‌دارانه‌وه. باله‌م باره‌وه نمونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه. سه‌رمایه‌داریك پێش ڕاكێشانی ئامڕازی پێشكه‌وتووی به‌رهه‌مهێنان له‌ماوه‌ی 8سه‌عات كاری ڕۆژانه‌دا توانیویه‌تی 10 كرێكار بخاته‌كاره‌وه و له‌و ڕۆژه‌دا 100 پارچه له‌كالای به‌رهه‌مهێناوه، به‌لام كاتێك ئامڕازو ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوتر ده‌خاته كاره‌كه‌یه‌وه ده‌بینین ئێستا هه‌رئه‌و 100 پارچه‌یه له‌كالا به6 سه‌عات كاری ڕۆژانه‌و ته‌نانه‌ت به 6 كرێكار به‌رهه‌می ده‌هێنێ به‌مجۆره ده‌بنین توانای پاشه‌كه‌وت كردنی هێزی كاری بۆ په‌یداده‌بێت وئه‌م زیاده‌یه‌ش به‌شێوه‌ی زیده‌بایی ڕێژه‌یی له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا كه‌ڵه‌كه ده‌كاته‌وه. ئه‌مه خوی له‌خۆیدا توندكردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌یه چونكه له‌به‌رهه‌مهێنانی 100 پارچه كالادا ئه‌ركی 8 كرێكاره‌كه‌ی خستۆته سه‌رشانی 6 كرێكار. به‌لام له‌ڕێگای دووه‌می توندكردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌دا ماركس باس له زیده‌بایی ڕه‌ها ده‌كات، كه‌ئه‌ویش به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕۆژكاری كرێكاران و زێده‌كاری و هه‌ڵگرتنی مۆڵه‌تی مانگانه‌و كاته‌كانی پشووه‌وه به‌دیدێت. ئاشكرایه كه‌له‌سه‌رده‌می قه‌یرانی ئابووریدا، ده‌وڵه‌تان و سه‌رمایه‌داران به‌هێنانه كایه‌وه‌ی چه‌ندین یاساوه ئه‌م مه‌به‌سته‌یان دێننه دی. بۆنمونه داسه‌پاندنی سه‌عات كاری زیاده‌ی ڕۆژانه له‌ژێرناوی "ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمان و بووژانه‌وه‌ی ئابووری وولات". یانی له‌ڕێگای بلاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندندنی قه‌ومی وئاینی وته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیه‌وه ده‌وله‌ت و سه‌رمایه‌داران هه‌وڵده‌ده‌ن كرێكاران بكێشنه به‌ر زیادكردنی ڕۆژانه‌كار له8 سه‌عاته‌وه بۆ 9 و10 وزیاتر. وه‌یا ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت مۆڵه‌تی سالانه نادات به‌كرێكاران وماوه‌ی پشووه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و سه‌ره‌نجامیش كاری به‌خۆرایی به‌سه‌ر كرێكاراندا داده‌سه‌پینی و چه‌وسانه‌وه توند ده‌كاته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌نجام زیده‌بایی ڕه‌ها و قازانجێكی زیاتر و بێ به‌رابه‌ر ده‌خاته گیرفانی سه‌رمایه‌داران وده‌وڵه‌ته‌كه‌یانه‌وه.
2- هه‌رزانكردنی به‌های سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ، یانی ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان.
ووتمان ڕه‌وه‌ندی یاسای مه‌یلی ڕووله‌خواری تێكڕایی قازانج خۆی به‌رئه‌نجامی چونه سه‌ره‌وه‌ی پێكهاتی ئۆرگانێكی سه‌رمایه‌یه كه‌له‌ڕێگای ڕاكێشانی ئامڕازو ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووه‌وه بۆ‌نێو پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان دێته‌كایه‌وه. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه‌نه‌ك هه‌ر به‌های ئه‌وكالایانه‌ی كه‌بۆ به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ی دانیشتوان به‌كاردێت، دێته‌خواره‌وه و نرخیان به‌پێ‌ی كاری تێچووی كۆمه‌لایه‌تی هه‌رزان ده‌بێت له‌بازاڕی كڕین وفرۆشتندا، به‌ڵكو خودی به‌رهه‌مهێنانی ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان وه‌ك هه‌ركالایه‌كیتر ماوه‌ی كاری تێچووی كۆمه‌لایه‌تیان كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌هایان هه‌رزانتر ده‌بێت. ئه‌م ڕاستیه لای ماركس له‌و حوكمه‌وه لێك ده‌درێته‌وه كه‌ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، یانی پێكهاتی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ وه‌ك به‌رئه‌نجامێك له‌توانای وه‌به‌رهێنانی هێزی كاردا، كه‌به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاو ماوه‌ی كاری تێچووی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه، به‌رده‌وام له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا كۆنترۆڵ كراوه به‌هاكانیان وه‌ك هه‌ر كالایه‌كیتر كه‌م بۆته‌وه و هه‌رزان بوون. به‌لام خودی ئه‌م واقعیه‌ته له‌ڕه‌وه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا وه‌ك میكانیزمێك له‌ڕێگای سه‌رمایه‌ی بازرگانیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌شی گشت وكاڵ و ئه‌و مه‌یدانانه‌ی كه‌كاریان به‌رهه‌مهێنانی كالاكانی به‌كاربردنه‌و بۆ پێداویستی ڕۆانه‌ی دانیشتوان به‌كاردێت. به‌واتایه‌كیتر كاتێك كه‌سه‌رمایه له‌ڕه‌وتی خۆیدا ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی بردنه سه‌ره‌وه‌ی پێكهاتی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕه‌وه هه‌رزان ده‌كاته‌وه، ئه‌م هه‌رزابوونه به‌هه‌مان شیوه له‌مه‌یدانی ئامڕازه‌كانی به‌كار هێنراوی كه‌رتی كشتوكاڵیدا به‌دی دێنێ و ئامرازه‌كانی ئه‌م بوواره‌ش به‌به‌هایه‌كی هه‌رزانه‌وه ده‌خاته‌گه‌رو له‌م ڕێگایه‌شه‌وه به‌های كالا خۆراكیه‌كان به‌پیی تێچوونیان هه‌رزان ده‌بێ وكۆمه‌ڵه كالایه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م كرێكاران كه‌نرخی تێچوویان هه‌رزانه.
له‌باره‌ی فاكتۆری هه‌رزان كردنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ماركس خاڵێكی تر دێنێته نێو باسه‌كه‌وه، ئه‌ویش مونافه‌سه‌ی نێوان سه‌رمایه‌كان وتێكشان و وه‌ده‌رنانی به‌شێكیانه له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا. به‌پێ‌ی بنه‌ما سه‌رمایه له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی قازانج و زیده‌بایدا ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كه‌وه و هه‌رسه‌رمایه‌یه‌ك نه‌توانێ له‌مونافه‌سه‌ی حه‌ریفه‌كانی خۆیدا جێگاوڕێگایه‌كی گونجاو به‌ده‌ست بهێنێ توشی تێك‌شكان ده‌بێ. به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌مانی قه‌یراندا ئه‌و سه‌رمایانه‌ی كه‌نه‌توانن زۆرترین به‌شی زیده‌بایی له‌وه‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدا بپچڕن به‌ناچار توانای مانه‌وه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و توشی شكست دێن، ئه‌مه‌ش ڕێگا ده‌كاته‌وه بۆ چڕبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌و كڕینه‌وه‌ی ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه شكست خواردووه‌كان به‌نرخێكی هه‌رزانتر، له‌نرخی پێشوویان و به‌مجۆره‌ش سه‌رمایه سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌م مونافه‌سه‌یه‌دا به‌به‌هایه‌كی هه‌رزانتر له‌مه‌یدانی به‌رهه‌مهێناندا ده‌كه‌ونه‌وه گه‌ڕ و به‌شی زیده‌بایی سه‌رمایه شكست خواردووه‌كان بۆخۆیان ده‌به‌ن.
3- هێنانه خواره‌وه‌ی كرێ‌ی كرێكاران و لێگرتنه‌وه له‌ئاستی به‌های واقعی هێزیكار:
به‌های هێزی كار (كرێ) له‌هه‌ر بڕگه‌یه‌كی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریدا و له‌هه‌ر ولاتێكدا یه‌كسانه به به‌های ئامڕه‌زاكانی بژێوی كرێكاران كه‌بۆ نوێكردنه‌وه‌ی هێزیان پێویستیان پێیه‌تی. سه‌رمایه‌داری هه‌میشه له‌هه‌وڵدایه به‌های واقعی ئه‌م هێزی كاره له‌زۆر ڕێگاوه به‌ره‌و خواربهێنێ و كرێكاران له‌ئاستێكی بژێوی خراپ و خراپتردا ڕابگرێ. ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه‌سه‌رمایه‌داران به‌رده‌وام هه‌وڵه‌ده‌ن بۆ هه‌رزان كردنه‌وه‌ی هێزی كار تا له‌ڕێگایه‌وه ڕێژه‌ی زیاتری زیده‌بایی كه‌ڵه‌كه بكه‌ن. به‌لام سه‌رمایه‌داران چۆن ده‌ست بۆ ئه‌م كاره‌ده‌به‌ن؟
له‌مه‌دا چه‌ندین ڕێگا له‌به‌رده‌ستدایه: یه‌كه‌م لێگرتنه‌وه‌ی كرێ‌ی كرێكاران به‌به‌هانه‌ی جۆراوجۆر‌و پارچه‌پارچه‌كردنی به‌ناوی "ختوره، موخه‌سه‌سات، شاره‌زایی، ته‌مه‌نی كار" و شتی له‌مجۆره‌وه. دووه‌م، له‌ڕێگای كۆپی كردنی پاره‌وه، یانی هێنانه كایه‌وه‌ی دراوی نوێ(دراوی ره‌مزی) كه‌به‌های پێشووی خۆیان له‌ده‌ستداوه و نرخیان له‌به‌رامبه‌ر شومه‌كدا هاتۆته خواره‌وه. بۆ نمونه پاره‌ی ته‌بعی عێراقی كه‌حكومه‌تی به‌عس له‌سه‌رده‌می قه‌یرانی ئابووری سالانی 80 بۆسه‌ره‌وه چه‌ندین جار په‌نای بۆبرد وبه‌های كرێ‌ی كرێكارانی پێ هێنایه خواره‌وه. سێهه‌م: به‌رهه‌مهێنانی كالای پێویست بۆ بژێوی رۆژانه‌ی كرێكاران به‌چونایه‌تی خراپ و چه‌ندایه‌تی كه‌متره‌وه. ئاشكرایه ئاستی بژێوی كرێكاران له‌چه‌ندین كالای خواركی، پۆشاك، خانوبه‌ره، خزمه‌تگوزاری، ته‌ندروستی و گه‌لێك كالای تر كه بۆخوشگوزه‌رانی ڕۆژانه پێویستن، پێكدێت. به‌لام سه‌رمایه‌داران بۆبردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قازانجی سه‌رمایه به‌رده‌وام به‌دوای به‌رهه‌مهێنانی "كالای به‌دیل" ده‌گه‌ڕێ كه‌له‌ڕووی چونایه‌تی و چه‌ندایه‌تییه‌وه خراپتر‌و كه‌متره، و بۆهه‌رزان ڕاگرتنی ئاستی بژێوی ڕووله‌خواری كرێكاران، په‌نابۆ ئه‌م جۆره‌كالایانه‌ده‌بات. (پڕكردنی بازاڕه‌كانی كوردستان به كالای خواركی ئیكسپایه‌ر و ده‌رمانی ئیرانی و توركی ومیسری.. نمونه‌گه‌لێكی ئه‌م واقعیه‌ته‌ن) كه‌دیاره ئه‌مه‌ش دیارده‌ی هه‌ژاری و نه‌بوونی ڕووبه‌ڕووی كرێكاران ده‌كاته‌وه. به‌م جۆره كه‌م كردنه‌وه‌ی كرێ و گۆڕینی به‌های واقعی كرێ له‌ڕێگای به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵه كالایه‌كی چوانایه‌تی خراپ و چه‌ندایه‌تی كه‌مه‌وه كه‌ئاستی بژیوی كرێكاران دیاری ده‌كه‌ن ڕێگایه‌كی تره‌وه به‌ده‌ست سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانه‌وه، بۆ ناكام كردنه‌وه وبه‌رگرتن به‌هاتنه خواره‌وه‌ی تێكڕایی قازانجی سه‌رمایه. به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌سه‌رمایه‌داران وده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌یلی ڕوو له‌خواری تێكڕایی قازانج تاچه‌ند ده‌توانن كرێ‌ی كرێكاران كه‌م كه‌نه‌وه و په‌لاماری ئاستی كوزه‌رانی كرێكاران بده‌ن، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی خاوه‌نكارو ده‌وڵه‌ت نییه و ئه‌م فاكتۆره خۆی ده‌باته نێو خه‌باتی چینایه‌تییه‌وه. به‌تایبه‌تی كه‌دابه‌زینی كرێ ئاستێكی سنورداره‌و ناتوانرێ تا ئاستی سفر بهێنرێته خواره‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه خودی داكۆكیكردن له‌كرێ وئاستی بژێوی یه‌ك مه‌یدانی مه‌رگ وژیانی ڕۆژانه‌ی كرێكارانه‌و خاسیه‌تی مه‌وجودیه‌تی ژیانی كارگه‌رییه. لێره‌دایه په‌یوه‌ندی نێوان كاروسه‌رمایه به‌مه‌یدانیكی هه‌میشه‌یی خه‌بات و ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی چینایه‌تی له‌نێوان پڕۆلیتاریاو بۆرژوازی ده‌گۆڕێ. خه‌باتی كریكاران و ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان له‌پێناو بردنه‌سه‌ری كرێ و باشكردنی ژیان یه‌ك واقعیه‌ته كه‌له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا له‌دایك ده‌بێ و ده‌چێته نێو مێژووی خه‌باتی چینایه‌تییه‌وه.
ئه‌گه‌ر باسه‌كه‌مان كورت بكه‌ینه‌وه. ئه‌وا ده‌بێ بڵێین كه‌یاسای مه‌یلی ڕووله‌خواری تێكڕایی قازانج و هۆكاره ناكام كه‌ره‌وه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها وه‌ك قانونمه‌ندیه‌ك له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌لایه‌تیدا وه‌ك جه‌وهه‌ری قه‌یرانی ئابووری كارده‌كاو به‌كرده‌وه ئاسه‌واره‌كانی به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا داده‌كوتێ. به‌لام كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌م هۆكاره ناكام كه‌ره‌وانه گه‌رچی خۆیان میكانیزمێكی تێپه‌رین و كه‌م كردنه‌وه‌ی كاركرده‌كانی قه‌یرانی ئابووریه، به‌لام به‌ته‌نها ڕوخسارێكی ئابووریان نییه و له‌هه‌رولاتێكی دیاریكراودا و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تی وكۆمه‌لایه‌تی ده‌بن و ناكۆكیه‌كانی ئه‌م ململانییه‌ش له‌ئاستی ئینسانی‌دا به‌پێكدادانی كۆمه‌لایه‌تی و زۆرجاریش به‌جه‌نگ و پشێوی و ڕاپه‌ڕین و بزوتنه‌وه‌ی زیندوودا ده‌كێشێ.
له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئێمه له‌م باسه‌دا هه‌وڵمانداوه كاكڵه‌ی تیوری قه‌یران له‌لای مه‌ركس بناسێنین، به‌لام نابێت ئه‌وه‌مان له‌بێر بچێت كه لێكدانه‌وه‌ی هه‌رقه‌یرانێكی ئابووری له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك و له‌هه‌رولاتێكدا، پێویستی به‌ڕۆچوونی زیاتر هه‌یه له‌م ئاسته تیوریه‌ی ماركسه‌وه بۆ شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و چه‌مك و لێكدانه‌وانه‌ی ده‌مان به‌ستێته‌وه به تایبه‌تمه‌ندیه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی هه‌رولاتێكه‌وه. چونكه ده‌ركه‌وتنی قه‌یران له‌هه‌رسه‌رده‌مه‌دا وله‌هه‌ر ولاتێكدا به‌پێ‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئابووری ئه‌و ولاته‌و جیگای له‌كاردابه‌شكردنی جیهانیدا، نیشانه‌كان و ده‌ركه‌وت و شێوه و ئاساواری تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. كه‌وایه ده‌كرێ بڵێین له‌م كورته باسه‌دا ئێمه باسمان له‌ده‌زگای تیوری ماركس بۆ ناسینه‌وه و قانون مه‌ندی قه‌یرانی ئابووری له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا كردووه، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی كۆنكریت له‌باره‌ی قه‌یرانی ولاتێكه‌وه قسه‌مان كردبێت. كاریكی ئاوا تێپه‌ڕین له‌م ئاسته وده‌ستبردن بۆ ڵیكدانه‌وه‌ی كۆنكرێتی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان له‌هه‌رولاتیكدا ده‌خوازێ.
وه‌ك دوا ووته‌ش له‌م باسه‌دا، ده‌بی ئاماژه به‌وه بده‌ین كه‌قه‌یرانی ئابووری گه‌رچی خاسیه‌تێكی زاتی و‌لێك جیانه‌بووه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه و به‌ده‌وری خۆی زمینه‌كانی خه‌باتی چینایه‌تی وشوڕش و ئاڵوگۆره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان پێكدێنێ. ته‌نانه‌ت گه‌رچی له‌سه‌رده‌مانی قه‌یرانی ئابووریدا خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاران و كۆمه‌لانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش توندتر ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگه تائه‌و ئاسته‌ش بڕوا كه داوای گۆڕاانی كۆمه‌لایه‌تی وچاكسازی و ڕووخانی ده‌سه‌لاته‌كان له‌نێو جه‌ماوه‌ردا بهێنێته‌كایه‌وه. به‌لام مه‌رج نییه له‌هه‌رقه‌یرانێكدا شوڕش وڕاپه‌ڕینی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ببێته كرده‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی. حاڵه‌تێكی ئاوا به ڕۆڵی ڕێكخراوبوون و هوشیاری و حزبییه‌تی چینی كرێكار و بزوتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه‌وه گرێ‌ی خواردووه. له‌هه‌رحاڵدا سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌رده‌مانی قه‌یراندا تێده‌كۆشن چه‌وسانه‌وه توند بكه‌نه‌وه وباری تێكشكاوی سه‌رمایه به‌سه‌ر ڕه‌نج و میحنه‌تی كرێكاران و كۆمه‌ڵگای كار كردوواندا بشكێننه‌وه، بۆئه‌مه‌ش په‌لاماردانی ئاستی گوزه‌ران و مافه‌كانی كرێكاران و توندكردنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی و سه‌ركوت و به‌ربه‌ست كردنی ئازادیه‌كان تا ده‌ست بردن بۆجه‌نگ و داگیركاری و دابه‌شكردنه‌وه‌ی دنیا‌و بازاڕه‌كان.. وه‌ك یه‌ك گۆشه‌ی سه‌ره‌كی له‌سیاسه‌ت وكارنامه‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا جێگای بۆ په‌یدا ده‌بێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌سه‌رده‌مانی قه‌یراندا ئه‌ركی داكۆكی كردن له‌ئاستی بژێوی و ده‌ست كه‌وته‌كان یه‌ك وه‌زیفه‌ی حه‌یاتی خه‌باتی كرێكاران پێكدێنێ. چینی كرێكار ئه‌گه‌ر نه‌توانێ له‌سه‌رده‌می قه‌یرانی ئابووریدا، له‌به‌رامبه‌ر په‌لامارو هێرشی سه‌رمایه‌داراندا خۆی ڕابگرێ و داكۆكی له‌ده‌ست كه‌وته‌كان وئاستی بژێوی خۆی بكات، ئه‌وا دوای ته‌واوبوونی قه‌یران و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ده‌وره‌یه‌كی تر له‌گه‌شه‌ی سه‌رمایه، رووبه‌ڕووی له‌هه‌لومه‌رجیكی سه‌خت و دژوارتر ده‌بێته‌وه و ناچارده‌كرێت به ملدان به‌بارودۆخێكی دژوارتری كار و فرۆشتنی هێزی كاره‌كه‌ی. بۆرژوازی له‌هه‌رقه‌یرانیكدا په‌نابۆ هه‌ژاری و نه‌بوونی وبێكارسازی و داخستنی كارگه‌و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی فرسه‌ته‌كانی كار‌و سه‌ره‌نجام داسه‌پاندنی هه‌لومه‌رجی كۆنه‌په‌رستی وژێر پێنانی مافه‌كانی كریكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ده‌با، ئه‌مه‌ش به‌پێویست كریكاران ڕاده‌كێشێته نیو مه‌یدانی خه‌باتێكی ڕۆژانه‌وه. به‌لام ڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕووی ئه‌م بارودۆخانه‌و هه‌وڵدانی كرێكاران بۆئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر له‌ئاكامه زیانباره‌كانی قه‌یرانی ئابووری خۆپارێزی بكات، به‌ڵكو ده‌بی به‌خه‌باتی خۆی خودی قه‌یرانی ئابووری قوڵبكاته‌وه و قه‌یرانی ئابووری به‌یه‌ك قه‌یرانی شۆرشگێرانه بگۆرێ كه‌نه‌ك هه‌ر ئاستی كرێ و بژێوی خۆی به‌ره‌و باشبوون به‌رێ، بگره شۆرشێك بێنێته كایه‌وه كه‌نیزامی پێچه‌وانه‌و زاڵمانه‌ی سه‌رمایه بۆهه‌تاهه‌تایه له‌گۆڕ بنێ. بێگومان گۆرانێكی ئاوا پێویستی به‌له‌مه‌یدان دابوونی حزبی كۆمۆنیستی وشۆرشگیری كریكاری ده‌خوازێ. كرێكاران له‌سه‌رده‌مانی قه‌یرانی ئابووریدا ناتوانن به‌ته‌نها له‌ڕێگای یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانیانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌بۆرژوازی و ده‌وله‌ت و قودره‌تی سه‌رمایه راوه‌ستن بۆیه ده‌بی ئه‌وان له‌حزبی خۆیاندا خۆیان ڕێكخراو ویه‌كگرتووبكه‌ن. له‌یه‌ك ووته‌دا خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاران له‌دژی سه‌رمایه‌داری بوونێكی جیانه‌كراوه‌ی ئه‌م نیزامه‌یه و له‌سه‌رده‌می قه‌یراندا فرسه‌تی ئه‌م خه‌باته به‌ره‌و گرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی و هێنانه سه‌ركاری حكومه‌تی كرێكاری ده‌كاته یه‌ك واقعیه‌تی عه‌مه‌لی. هه‌ربۆیه به‌قسه‌ی ماركس سه‌رده‌می قه‌یران له‌هه‌مان كاتدا سه‌رده‌می لێدانی زه‌نگی شۆڕشه كرێكاریه‌كانه.