ئالــووده بــوون به سێكس….د.ریدار محه‌مه‌د ئه‌مین
ئالــووده بــوون به سێكس
د.ریدار محه‌مه‌د ئهمینپسپۆر(بۆرد)ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بریتیه له ئالوده‌بوون. ئالووده‌بوون به مانا ساده‌كه‌ی واته:بوونی پاڵنه‌رێكی جهستهییو ده‌روونی بۆ ئه‌نجامدانی كارێك به به‌رده‌وامی، له‌گه‌ڵ ئالۆزبوونی ژیان وپێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا، ڕۆژ دوای ڕۆژ جۆری نوێ له ئالوده‌بوون دێته كایه‌وه، وه‌ك ئالووده بوون به ده‌رمان و مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت، پلێستێشن، قومار…هتد. ڕه‌نگه ئالووده‌بوون به سێكسیش كۆنترین جۆری ئالووده‌بوون بێت له مێژووی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام كه‌مترینیان بێت كه قسه‌و باسی له سه‌ر كرابێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ هه‌میشه حه‌ز ده‌كات ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌كانی له خه‌ڵك بشارێته‌وه‌و لای كه‌س باسیان نه‌كات، له كاتێكدا ئه‌م ڕه‌فتارانه ده‌بنه مایه‌ی توانج و په‌لارو ڕه‌خنه گرتنی خه‌ڵك‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یان لێی، بۆیه هه‌موو كات هه‌وڵده‌دات به نهێنی ئه‌نجامیان بدات و له سه‌ره‌تادا به دوای هیچ چاره‌سه‌ریه‌ك ناگه‌ڕێت، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واو له ده‌ستی بێزار ده‌بێت و گرفته‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێت.
كه‌سی ئالووده‌بوو هه‌موو ده‌م ده‌زانێت گرفتێكی بۆ خۆی دروستكردووه، به‌ڵام له ترسی په‌راوێزكردنی له كۆمه‌ڵگه به دوای چاره‌سه‌ركردندا ناگه‌ڕێ و هه‌ندێكجاریش بڕوایان به چاكبوونه‌وه نییه لای هیچ كه‌سێك، به‌ڵكو پێیایوایه گرفته‌كه تایبه‌ته به خۆی و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێ چاره‌سه‌ری خۆی بكات. ئه‌مه‌ش گرفتی ئالووده‌بوون زیاتر دهكاتو سه‌ره‌نجام ئاڵۆزیه‌كانی ئالووده‌بوون به دیار ده‌كه‌ون، كه بریتین له خه‌مۆكیه‌كی توند، هه‌ستكردن به نزمی كه‌سایه‌تی، شهرمو ڕقبوونه‌وه له خود، بێئومێدی، بێزاری و دڵه‌ڕاوكێی زۆر‌و ململانێ له‌گه‌ڵ دابونهریتهكان، شێواوی له بیركردنه‌وه و نه‌مانی توانای بیركردنه‌وه و ته‌ركیزكردن، په‌شیمان بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و خود سه‌رزه‌نشتكردن و ترس له په‌رواێزكردن، كه ئه‌مانه ده‌بنه هۆی گۆشهگیریو دوور كه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك، خۆ په‌رواێزكردن له گۆشه‌یه‌ك، له جیاتی به‌شداریكردن له چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دانیشتن له ماڵه‌وه و سه‌یركردنی گۆڤار‌و فیلمی ئێرۆتیك، كه له كۆتاییدا و به هۆی ئه‌م ڕه‌فتارانه تووشی چه‌ندین گرفتی ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی،جه‌سته‌یی، ماددی، خێزانی، پیشه‌یی، ته‌نانه‌ت یاسایشی ده‌كه‌ن.
سێكسی دروست بریتییه له شیوازێك له شێوازه‌كانی خۆشگوزه‌رانی و نیشانه‌ی ده‌رووندروستی ته‌ندروستییه، به‌ڵام كاتێك ده‌بێت به ئالووده‌بوون، ئه‌وا مه‌ترسی له مه‌ترسی هیچ ئالووده‌بوونێك كه‌متر نیه، له لێكوڵینهوهیهكدا ده‌ركه‌وتووه له3-6% ئه‌مریكیه‌كان به سێكس ئالووده‌بوونه، له‌وانه‌ش 70-75% هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه 40-45%گرفتی گه‌وره‌ی خێزانیان دروستكردووه، له 75% له منداڵیه‌وه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه خراپ مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ كراوه81%ده‌ستدرێژی سێكسی و97% له رووی ده‌روونی و سۆزداری خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. مه‌رج نیه كه‌سی ئالووده‌بوو به سێكس له خه‌ڵكی تر زیاتر سێكس بكات، به‌ڵكو چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه، یان چه‌ند پرسیارێك هه‌یه له‌خۆی بكات، ئه‌وا ده‌زانێت تووشی ئالووده‌بوون بووه، به‌ڵام به‌ر له‌م پرسیارانه دوو خاڵی گرنگ هه‌ن، یه‌كه‌میان: ئایا ئه‌م ئالووده‌بوونه وای لێكردووه توانای ئه‌نجامدانی كاركردنی نهمابێتو له خه‌ڵك دوور كه‌وتبێته‌وه؟ دووه‌میان له جیاتی تام و چێژ ئازار بچێژێت، بوونی پاڵنه‌رێكی زۆر بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه ، به‌ڵام یه‌كسه‌ر دوای كاره‌كه هه‌ست به شه‌رم و په‌شیمانی كردن یان ڕق له خۆ بوونه‌وه بكات، چونكه كارێك ده‌كات زیان به جه‌سته‌و ده‌روونی ده‌گه‌یه‌نێت. له پرسیاره‌كانیش:
*ئایا(خووی نهێنی) زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌یت، یان ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت به‌ره‌به‌ره ئه‌م كاره زیاتر ده‌كه‌یت؟
*ئایا زۆر سه‌یری سایته سێكسییه‌كان ده‌كه‌یت؟.
*ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كاتێك ده‌چیته سه‌ر ئینته‌رنێت، ئاره‌زوویه‌كی زۆرت هه‌یه بۆ چوونه ناو سایتی سێكسی؟.
*ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كه پێویستیت به سه‌یركردنی سایتێكی سێكسی هه‌یه به‌ر له جووتبوون له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت؟
*ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسیت هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌ر كام له‌م پرسیارانه به به‌ڵی بوو، ئه‌وا تۆ خه‌ریكی تووشی ئالوده‌بوون به سێكس ده‌بیت، بۆ زیاتر دڵنیا بوون ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵام بده‌وه.
*ئایا تۆ ڕۆژانه زیاتر له 3-4 جار (خوی نهێنی ده‌كه‌یت)؟
ئایا زیاتر له په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسیت هه‌یه؟
*ئایا هیچ چالاكیه‌كی سێكسیت ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆیه‌وه تووشی گرفت یان زیندانی كردن بووبیت؟
*ئایا هه‌وڵت داوه هیچ كامێك له ره‌فتاره‌كان له پرسیاره‌كانی یه‌كه‌م وازلێبهێنیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و نه‌تتوانیوه؟
*ئایا هیچ نهێنیه‌كی سێكست هه‌یه، كه نزیكترین كه‌سیش له خۆت نایزانێت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بۆ هه‌ركام له مانه به به‌ڵی بوو، ئه‌وا تۆ تووشی ئالووده‌بوون بوویت، به‌ڵام بشزانه كه هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه هێشتا ماوه‌ی زۆر ماوه بۆ یارمه‌تیدانت.
چاره‌سه‌ری
یه‌كێك له سه‌ختترین چاره‌سه‌ری ده‌روونی له‌م ڕۆژگاره بریتیه له ئالووده‌بوون، هه‌ر یه‌كێك بابه‌تێك بخوێنێته‌وه ده‌رباره‌ی ئالووده‌بوون هه‌ست به گه‌وره‌یی گرفته‌كه ده‌كات، له ئالووده‌بوونه ، مرۆڤ له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا هه‌ست به تام و له‌ززه‌تێكی زۆر ده‌كات، كه‌وا ده‌گاته قۆناغی جۆش و خرۆش، له‌م كاته‌شدا مێشك چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاوی ده‌رده‌دات، كه‌وا به‌به‌رده‌وامبوون و دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره مێشك له‌سه‌ری ڕادێت و هه‌موو ده‌م داوای دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كات، تاكو هه‌مان مادده دهربداتهوه، بۆیه كه‌سی ئالووده‌بوو پێویستی به ماندووبوون و ئازار‌و ئارامی زۆر هه‌یه تا له‌م گرفته رزگاری بێت، پێویسته سه‌ردانی بنكه‌ی تایبه‌ت و پزیشكی ده‌روونی بكات، كه‌سی ئالووده‌بوو ده‌بێت هۆشیارتر بێت و به‌سه‌ر كۆت و به‌نده‌كانی وه‌ك شه‌رم وعه‌یبه‌دا زاڵ‌بێت، واهه‌ست نه‌كات تاوان یان گوناهی ئه‌نجامداوه، چونكه گه‌ر تاوان یان گوناهه، ئه‌وا ته‌نها تاوانی ئه‌و نییه و هی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه به‌شداربن له چاره‌سه‌ركردن، نه‌ك سه‌رزه‌نشتكردن. Redar_moh@yahoo.com