Skip to Content

Thursday, November 14th, 2024
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی واژۆی بانگه‌وازی دژی خه‌ته‌نه‌یان کرد…

زۆر سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی واژۆی بانگه‌وازی دژی خه‌ته‌نه‌یان کرد…

Closed
by April 1, 2009 ژنان

زۆر سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی واژۆی بانگه‌وازی دژی خه‌ته‌نه‌یان کرد له‌ کوردستان و
" WHOپشتگیری ئه‌و نامه‌یه‌یان کرد بۆ رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی  "
383 که‌س ناوی خۆی واژۆ کرد.

ستۆکهۆڵم/ سوید
2009-03-31

ئه‌مرۆ دوواهه‌ین رۆژی مانگی مارس ئه‌و بانگه‌وازه‌ داخرا که‌  که‌ له‌ 6 فێبره‌وری ده‌ستی پێکرد له‌ ستۆکهۆڵم. هه‌ر له‌ گه‌ڵ به‌ڕێخستنی بانگه‌وازه‌که‌دا له‌‌ شاره‌کانی هه‌ولێرو سلێمانی و که‌رکوکو چه‌نده‌ها شارۆچکه‌ی تری کوردستان ژنان و پیاوانێکی زۆر له‌ ڕشته‌ی جیاواز هاتنه‌ پاڵی ئه‌و بانگه‌وازه‌و به‌ واژۆ کردن یان به‌ نامه‌ ناردن پشتگیری خۆیان ده‌ربری.   واژۆکه‌رانی بانگه‌وازه‌که‌ ناڕازی خۆیان  ده‌رده‌بڕن و زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ئه‌خوازن به‌ زووترین کات ئه‌و تاوانکردنه‌ به‌رامبه‌ر کچه‌ مناڵه‌کانی کوردستان نه‌مێنێ. له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا که‌سانی پسپۆری دانیشتگای ستۆکهۆڵم، مامۆستا و دکتۆر و رۆژنامه‌نووس و قوتابی و که‌سانی چالاکی بواری مافی مناڵ و ژنان و له‌ ووڵآتانی ئه‌وروپی و که‌نه‌دی داوای ڕاگرتن و قه‌ده‌غه‌کردنی خه‌ته‌نه‌ ده‌که‌ن له‌ کوردستان.

بۆ ئه‌نجامی ئه‌و نامه‌و بانگه‌وازه‌، من وه‌کو نووسه‌ری نامه‌که‌ ‌و بانگه‌وازه‌که‌  په‌یوه‌ندیم کرد به‌ رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی و نامه‌و ناوه‌کانم بۆ ڕه‌وانه‌کردن. له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن که‌ گوایه‌ ئه‌وان دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندیان به‌ که‌سانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ کردووه‌و داوای ئه‌وه‌یان کردووه‌ که‌ ئامارێکی گشتی فه‌رمی بکرێ به‌ڵام هیچ کارێکی له‌و جۆره‌ نه‌کراوه‌. بۆیه‌ ناوی عێراق له‌و لیسته‌یه‌دا نییه‌ که‌ ناوی ئه‌و ووڵاتانه‌ی تیا تۆمار کراوه‌ که‌ خه‌ته‌نه‌ی تیا ده‌کرێ. دیاره‌ ئاماری رێکخراوه‌ سه‌ربه‌خۆکان و یان تاکه‌که‌س نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ووڵاتێ بخرێته‌ ناو ئه‌و لیسته‌یه‌وه‌. رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ئۆرگانه‌کانی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان له‌م کارانه‌دا ته‌نها له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕه‌سمی ووڵآته‌کان کار ئه‌که‌ن. لێره‌دا دووشت ده‌رده‌ه‌که‌وێ که‌ رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ئۆرگانه‌کانی هیچ جۆره‌ زه‌غتێ به‌کار نایه‌نن له‌بارامبه‌ر تاوانی وه‌کو خه‌ته‌نه کردن‌، رۆڵیکی پاسیڤیان هه‌یه‌ له‌و مه‌سه‌له‌ گرنگه‌دا. ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆش بێده‌نگه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی  داوای ئه‌وه‌ی لێکردوون که‌ ئاماری فه‌رمی سه‌رتاسه‌ری بکرێ.

 له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ڕێکخراوه‌یه‌کی وه‌کو ئامنیستی له‌ سوید ئه‌و بانگه‌وازه‌ به‌ جدی وه‌رده‌گرێ و ئه‌وه‌بوو له‌ مانگی فێبروه‌ریدا ئامنیستی کوردستانی عێراقی خسته‌‌ سه‌ر ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ له‌ جیهاندا خه‌ته‌نه‌ی تیا ئه‌نجام ده‌درێ.  ئه‌مه‌ش زۆر له‌که‌سانی سویدی که‌ سه‌ردانی کوردستانیان کردبوو یان دۆستایه‌تی نزیکیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کوردزمانه‌کاندا سه‌رسام کردو پێیان سه‌یر بوو که‌ خه‌ته‌نه‌ بوونی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها بانگه‌وازه‌که‌ بووه‌ هۆی ئاماده‌کردنی چه‌ندین سیمینار له‌ ستۆکهۆڵم، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییش بۆ قسه‌وباسکردن. قسه‌وباسه‌کانیش به‌ کۆتایی هاتنی بانگه‌وازه‌که‌ دڵنیابن کۆتایی نایه‌ت ته‌نها کاتێ کۆتایی دێت که‌ خه‌ته‌نه‌کردن کۆتایی بێت.  

ئه‌مه‌ش به‌ پشتگیری ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌، که‌ ئه‌توانین بڵیین هه‌لوێستگرتن به‌رهه‌می خۆی هه‌یه‌. ئه‌مڕۆ که‌سانێکی زۆر له‌ کوردستان وه‌کو تاک ،وه‌کو مێدیا وه‌کو رێکخراوه‌ کار ده‌که‌ن به‌ڵآم خه‌ته‌نه‌ به‌ پێی یاسا هه‌ر قه‌ده‌غه‌ نییه‌. ووڵاتی فه‌ره‌نسا یه‌که‌م ووڵاتی ئه‌وروپی بوو له‌ ساڵی 1979 یاسای دژی خه‌ته‌نه‌کردنی ده‌رکرد تا ئه‌وکچ  و ژنانه‌ بپارێزێ که‌‌ که‌س وکاریان له‌ ووڵاتانێکه‌وه‌ ده‌هاتن و دێن که‌ خه‌ته‌ی  تیا باوه‌.  ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان، له‌ 2009 چاوه‌ڕوانییه‌ ده‌کرێ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد که‌ یاسایه‌ک ده‌ربکه‌ن کچه‌ مناڵه‌کانی کوردستان بپارێزێ، ئه‌و مناڵانه‌ی له‌ دایکو باوکی کوردیه‌وه‌ دروست بوونه‌و خه‌ڵکی هیچ شوێنێکی تر نین جگه‌ له‌ وه‌ی پێی ده‌وترێ کوردستان.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ده‌بێت کۆشش کردن له‌ دژی خه‌ته‌نه‌ ده‌بێت به‌هێز بکرێت و هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و رێکخراوه‌یی و تاکه‌سی هه‌یه‌ بخرێته‌ لاوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌دا. ئه‌و کچانه‌ی که‌ خه‌ته‌نه‌کراون و ئه‌وانه‌ی خه‌ریکه‌ تووش ده‌بن‌ مناڵی هه‌موومانه‌و هه‌رمه‌مووش به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی له‌ دژیان ده‌کرێ و کراوه‌.

جارێکی تر دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌‌ که‌ واژۆکردنتان بۆ ئه‌و بانگه‌وازه‌ بێبه‌رهه‌م نه‌بوو.  ئه‌مڕۆش که‌مپینی دژی خه‌ته‌نه‌کردن له‌کوردستان به‌هیزه‌و سه‌ریش ده‌که‌وێ.

جارێکی تر ده‌ستان خۆش.سوپاس بۆ ڕێکخراوی وادی و پستگیریان، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی بانگه‌وازه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه‌ نامه‌ی پشتگیریان نارد. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن بۆ له‌ناوبردنی خه‌ته‌نه‌ له‌ کوردستان.

به‌یان ناسیح
 
bayannasih@hotmail.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.