دوای هه‌ژده ساڵ جیایی دیفاکتۆ….حه‌مه غفور
دوای هه‌ژده ساڵ جیایی دیفاکتۆ
کوردستان به‌ره‌و کوێ؟
(له په‌راوێزی تراژیدیای ئاواره‌بوونی ملیۆنی خه‌ڵکی کوردستاندا)حه‌مه غفور
ئاوارهییو تراژیدیایه‌ک که له کوردستانه‌وه هه‌ژده ساڵ به‌ر له ئێستا به‌سه‌ر جه‌سته‌و ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا هاتو ڕوویدا بێوێنه دڵته‌زێنه‌و برینێکی هێند قووڵی خستۆته ویژدانی کۆمه‌ڵگاوه به هیچ شتێک ساڕ‌ێژ ناکرێت. به درێژایی مێژووی نزیک به هه‌شتا ساڵی ئه‌م ناوچه‌یه، خه‌ڵکی کوردستان بوونه‌ته کایه‌ی ده‌ستی زلهێزهکانو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و ڕابه‌رانی میللیگهرای کوردی. سهرانو ڕابه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌ڵام له پێشهاتنو خوڵقاندنی تراژیدیا‌کانی سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا پشکی گه‌وره‌یان به‌رده‌که‌وێت، چونکه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام گوێ له‌مستی ئه‌و زلهێزانهو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوون‌و نموونه‌ی ده‌ردناکی بێئیراده‌کردنی خهڵکو جه‌ماوه‌ر بوون‌و مامۆستای فریودانی خه‌ڵکی کوردستان بوون بۆ پاڵپێوه‌نانیان به‌شوێن سیاسه‌تی سازش‌و سازان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیو خۆشباوه‌ڕبوون به سیاسه‌تی هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی جیهانو ناوچه‌که. ئه‌مه‌شیان به‌رده‌وام له‌پای تۆخکردنه‌وه‌ی خۆشباوهڕیو خورافاتی قهومپهرستانهدا کردووه.
کوردایه‌تی جووڵانه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومیه که دیوی دووهه‌می سیاسه‌تی فاشیستی‌و سه‌رکوتی خوێناوی‌و دڕندانه‌ی حیزبی بهعسو ڕژێمی سه‌دام حسه‌ین بوو له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا. ڕژێمێک که نزیک به 35 سال به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر په‌یڕه‌وی له سیاسه‌تی پاکسازی قه‌ومی کردووه‌و به توندترین شێواز ته‌رحیل‌و تهعریبو ئیعدام‌و ئهنفالو کیمیابارانی له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستاندا ئه‌نجام داوه‌و ده‌ستی له هیچ شتێک نه‌پاراستووه بۆ سهرکوتو ملپێدانهواندنی ئه‌م خه‌ڵکی کوردستانه. که‌چی ئه‌م حیزبه کوردیانه هه‌میشه ئاماده بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی پله خواری به‌عسدا بکه‌ونه گفتوگۆ‌و سه‌وداوه.
ئۆباڵی ڕۆژڕه‌شی‌و نه‌هامه‌تیه زنجیرهییو نه‌بڕاوه‌کانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستان، له هه‌ژده ساڵی دوای ئاواره‌بوونی ملیۆنی خه‌ڵکی کوردستان هه‌تا ئه‌مڕۆ، تا ده‌گا به گهندهڵیو بێسهروسامانی ئیداری‌و بێنهزمیو نادیاری چاره‌نووسی سیاسی کۆمه‌ڵگای کوردستان، هه‌تا ده‌گاته‌وه به بێمافیو ههژاریو بێ‌کاری، ههرجو مهرجو ناجێگیری ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، تا ڕه‌شه‌کوژی ژنان، ژێرچه‌پۆکه‌یی مناڵان‌و په‌راوێزخستنی لاوان‌و به‌ره‌ڵاکردنی پیرو پهککهوتهکانو بێده‌ره‌تانی که‌سوکاری کیمیبارانو ئهنفالکراوانو ته‌نانه‌ت دایک‌و باوک‌و نه‌وه‌ی شه‌هیدانی ئه‌حزابی کوردایه‌تیش خۆیان، بێگومان له ئه‌ستۆی ڕابه‌رانی ناسیونال-عه‌شیره‌یی کوردیدایه. ئه‌مه حوکمێکی واقعیه‌و سه‌لمێنراوه‌و دراوه. ده‌می هه‌ر که‌سێک ئه‌که‌یته‌وه به سه‌لیقه‌ی تایبه‌تی خۆی داستانی ئه‌م ڕاستیانه ئهگێڕیتهوهو به به‌ڵگه‌وه ئۆباڵیشی ئه‌خاته‌وه ئه‌ستۆی سه‌رانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی. ئه‌مه‌ی که هێشتا سه‌به‌بکارانی ئه‌سڵیی ئه‌م زوڵم‌و جه‌وره کۆمه‌ڵایه‌تیه، نهخشهڕێژانی ئه‌م نابهسامانیو ده‌سی ده‌سی پێکردنه ڕانهکێشراونهته به‌رده‌م دادگای عادلانه‌ی جه‌ماوه‌ری، سه‌ره ده‌رزیه‌ک له ڕاستی‌و درووستیو حه‌قیقه‌تی مێژووی ڕه‌شی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی‌و نه‌خشی ئه‌و له ئه‌ندازیاری ئه‌م چاره‌نووسه پڕمهرگهساته بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌و ئه‌م خه‌ڵکه که‌م ناکاته‌وه.
خه‌ڵکی کوردستان هه‌قی خۆیان بوو که ڕژێمی فاشیستی به‌عسیان نه‌وێت. مافی خۆیان بوو به هه‌ر شێوازێک بۆیان بلوێت ڕژێمی دڕنده‌و هاری پارێزه‌ری سه‌رمایه ههڵتهکێننو ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی به‌سه‌ریانه‌وه کۆتایی پێ‌بێنن. هه‌قی خۆیان بوو ڕژێمی ههڵاواردنو پاکسازی قه‌ومی، ڕژێمی نایهکسانیو سهرکوتو ئیعدام‌و ته‌حقیر، که شاده‌ماری ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی سه‌رمایه‌ی پێکهێنابوو ڕهتکهنهوهو بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ڕاپه‌ڕن. خه‌ڵک مافی خۆیان بوو له کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕژێمی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کانیان نه‌وێت، ده‌زگای ئهمنو ئیستیخباراتیان له کۆڵبێتهوه، کابوسی سهرکوتو ڕاونانو گرتن‌و ئیعدام‌و ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان له یه‌خه‌یان بێته‌وه‌و بۆ هه‌میشه ده‌روازه‌یه‌کی ئاسووده به‌ڕوویاندا بکرێته‌وه. به‌ڵام له‌پای چی ئه‌م خه‌ڵکه ده‌بێ له‌به‌ر ده‌می په‌لاماری وه‌حشیانه‌ی ڕژێمی به‌عسدا بمێننه‌وه‌و له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌تڵی عامیان به کۆمهڵو به ملیۆن ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ببن! یان هۆی چیه هه‌ژده ساڵی ڕه‌به‌قه کوردستانی عێراق به‌شێوه‌ی دیفاکتۆ(ئه‌مری واقع) له عێراق جیایه که‌چی هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی کۆتایی ئایینده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌و چاره‌نووسی سیاسی ئه‌م کۆمه‌ڵگاو ووڵاته به‌دیناکرێت!؟
کاتێک جه‌ماوه‌ری توڕه‌و داخلهدڵو ڕاپه‌ڕیوی کوردستان خه‌ریک بوون له چه‌ند ڕۆژێکدا ئاسه‌واری ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیان له کوردستان پاکئهکردهوه، له خه‌ویشدا به خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوو که ڕۆژگاریان به‌م شوێنه ده‌گات! ئه‌و ڕۆژانه ڕابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد به خه‌ڵکی بڵێن که ئه‌وان به‌رنامه‌یان ئه‌وه‌یه که کوردستان دووباره بلکێننه‌وه به عێراقی عهروبیهوه! ستهمو زوڵمی مێژوویی سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ناوه‌نده‌وه له به‌غدا ده‌رسێکی فێری سه‌رانی ئه‌حزابی کوردی نه‌کرد، یاخود خۆیان باش ده‌زانن که مانه‌وه‌و ژیانی سیاسی خۆیان‌و حیزب‌و جووڵانهوهکهشیان له گره‌وی هه‌ڵپه‌ساردنی مه‌سه‌له‌ی کورد‌و چاره‌نووسی سیاسی کوردستاندایه!؟ ئه‌م حیزبانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی ده‌رهاویشته‌ی بێچاره‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد‌و هه‌ڵواسینی ئایینده‌ی سیاسی کوردستانن. ئه‌وان له کهشو هه‌وای نۆرماڵ‌و جێگیر‌و پڕ ئاسایش‌و سه‌قامگیری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستاندا، له فه‌زای کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی‌و ئازادی کوردستاندا به خێرایی له‌کار ئه‌که‌ون. بۆیه به هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵه‌ده‌ن که دۆخی کوردستان هه‌روا بمێنێته‌وه‌و چاره‌نووسی حقوقی‌و سیاسی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هه‌روا به هه‌ڵواسراوی درێژه‌بکێشێت.
ههستانو ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان، خرۆشانێکی جهماوهریو خۆڕسک‌و عه‌فه‌وی بوو که له ده‌ره‌نجامی تێکشکانی دام‌و ده‌زگای میلیتاریستی‌و سه‌رکوتی ڕژێم له‌به‌رده‌م هێزی پڕچه‌کی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانیدا له جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداودا سه‌ریهه‌ڵداو گورزێکی گه‌وره‌ی وه‌شانده ده‌سه‌ڵاتی ڕژێم له کوردستان. هێزی پێشمه‌رگه‌و میلیشیاکانی حیزبه کوردیه‌کان هاتنه سه‌ر حازریو ڕابه‌رانی میللیگهرای کوردی توانییان به هاوکاری بۆمبارانی ته‌بلیغاتی ئهمریکاییو ڕۆژئاوایی، به‌تایبه‌ت به دوای ئاواره‌یی ملیۆنی خه‌ڵکی کوردستان له کۆتایی مانگی مارس‌و سه‌ره‌تای نیسانی 991دا، مۆرکی کوردایه‌تی خۆیان بده‌ن له ڕاپه‌ڕینی جهماوهریو سواری شه‌پۆلی خۆشباوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر ببن به وه‌همی میللیگهراییو قه‌ومی‌و خۆیان کرده نوێنه‌رو ده‌مسپی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان. دهسهڵاتو ده‌ورو دوکانی ئه‌حزابی کوردی به‌ری دره‌ختی چه‌کوشی ئاماده‌ی ئه‌مریکاو پشتێنه‌ی ئهمنیو خۆشباوه‌ڕی جه‌ماوه‌ره. ئه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ڕاسپێردراونو پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه که کوردستان‌و ئایینده‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌سراوه به سه‌رکه‌وتنی تاکتیک‌و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاوه. هه‌تا ئه‌م سه‌رکه‌وتنه دێته‌دی جووتحیزبی کوردی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م ئۆردوگای چاوه‌ڕوانیه ده‌بن. چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵکی ئه‌ده‌نه‌وه بیده‌نه‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی سهربهخۆییو جیابوونه‌وه‌و ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ له خه‌یاڵتان ده‌رکه‌ن. شاکاری سه‌رانی کوردایهتیو شههامهتو جهربهزهییان بایی هێنده نه‌بووه هیچ کاتێک هه‌تا وه‌ڵامێک به‌م داوا کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی ئه‌مریکا بده‌نه‌وه. ئه‌وان که‌ی شان‌و شه‌وکه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان هه‌یه! ئه‌وان کوڕی سه‌ر ڕاوهشاندنو مهراییو سازشن.
ئێستا پاش هه‌ژده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته جه‌رگبڕه‌دا به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌بینین ئایینده‌و چاره‌نووسی سیاسی کوردستان‌و خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌روا مایه‌ی مامه‌ڵه‌و ساتوسه‌ودای ده‌ستی یهکێتیو پارتیه. ده‌بینین هێشتاش دوای زیاتر له نیو سه‌ده له چه‌وسانه‌وه‌ی میللی‌و ههڵاواردنو پله‌دوویی، زیاتر له هه‌شتا ساڵ به‌زۆر لکاندنی کوردستان به عێراقه‌وه، سه‌رانی ناسیونال-عه‌شیره‌یی کوردی هه‌مان سیاسه‌تی ناعادلانه جێبه‌جێ ده‌که‌ن له‌ژێر ناوی فیدڕاڵیهتو ده‌سه‌ڵاتی تهوافوقیداو کوردستانیان لکانده‌وه به عێراقه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا خۆی شکستی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌و خه‌ریکی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیه‌تی، که‌چی ناسیونالیزمی کوردی هه‌ر قه‌وانه کۆنه‌که ههڵئهکاتهوهو ده‌ڵێ؛ ئه‌مریکا پشت‌و په‌نای کورده! له‌وه‌ش به‌ولاوه تر ئه‌وه‌یه دهوڵهتو ده‌سه‌ڵاتی مالیکی هاوپه‌یمانی دوێنێی پارتی‌و یه‌کێتی ڕۆژ به ڕۆژ گوشاریان بۆ دێنێ‌و له چه‌ندین ناوچه هێزه‌کانی کوردی دهرپهڕاندووهو ماده‌ی 140ی پشت گوێ خستووه‌و چه‌ندین کێشه‌ی تریش که هاوپه‌یمانی نێوان کورد‌و عه‌ره‌بی به بنبه‌ست گه‌یاندووه‌و هه‌ڵایسانی شه‌ڕی کورد‌و عه‌ره‌بی گواستۆته‌وه بۆ دوا ساته‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی، که‌چی سه‌رانی کورد هه‌ر باسی بنیاتنانی عێراق‌و ئه‌زمونی فیدڕاڵیه‌تی عێراق‌و ئه‌م شتانه ئه‌که‌ن. ئه‌م هه‌نگاوانه مانای ئه‌وه‌یه که سهرانو ڕابه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی گوێ بۆ هاوارو ده‌نگی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری کوردستان ناگرێ‌و سووره له‌سه‌ر سیاسه‌ته دژی خهڵکیو دژ به خواستی سه‌به‌خۆیی کوردستان. ئه‌و حیزبانه له‌پێناو مهرامو ده‌سکه‌وتی ته‌سکی حیزبایه‌تیاندا ده‌یان ساڵه ساتوسه‌ودا به مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه ده‌که‌ن. ئه‌وان ته‌نها له ته‌نگانه‌دا باسی ڕزگاری‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن. ئه‌م دواییانه مام جه‌لال له تورکیاوه ڕایگه‌یاند؛ که ده‌وڵه‌تی کوردی‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه! به‌ڕاستی خه‌ڵک ده‌بێ چ چاوه‌ڕوانیه‌کیان له‌م هێزو حیزبه ناسیونال-عهشیرهییانه هه‌بێت!
ئه‌گه‌ر به ئینسافه‌وه بڕوانینه ئه‌زموونی هه‌ژده ساڵه‌ی کوردستان، وه ئه‌گه‌ر نهزاکهتو ئه‌ته‌کێتی سیاسی پێودانگ بێت بۆ لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌واره‌ی سیاسی‌و چوارچێوه‌ی کۆمهڵایهتیو فهرههنگیو ته‌نانه‌ت ئابووری‌و حقوقی کوردستانی عێراق، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌ی وێنا‌و ته‌بلیغاتی ڕابه‌رانی میللیگهرای کوردیه‌وه، که هه‌میشه باس له پێشڕه‌وی ده‌که‌ن له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه‌و ده‌ڵێن هه‌نگاوی گه‌وره‌مان هاویشتووه‌و کورد نه‌خشی گه‌وره‌ی گێڕاوه له بنیاتنانی عێراقی فیدڕاڵیداو نزیکبووینه‌ته‌وه له فیرده‌وسی ڕاسته‌قینه‌ی کوردایه‌تی، ته‌نانه‌ت به ڕوویه‌کی قایمیشهوه پێمان ده‌ڵێن:"ئه‌م بارودۆخه ئازاد‌و سه‌قامگیره‌و ئه‌م هه‌موو پێشکهوتنو ده‌سکه‌وتانه‌ی ده‌یبینن" به‌رهه‌می سیاسه‌تی درووست‌و حه‌کیمانه‌ی ئه‌حزابی ناسیونال-عهشیهرهتی کوردی بووه‌و پێویسته خه‌ڵکی کوردستان به چاوی که‌م سه‌یریان نهکاتو به‌هه‌ند مه‌زه‌نده‌یان بکات، چونکه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه‌و ئه‌وه‌ش وه‌فاو ئه‌مه‌کی ئێمه‌یه بۆیان، ئه‌وا کوردستان له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا له نێو تونێڵی کایه‌ی سیاسی‌و بازنه‌ی داخراوی ناشایستهییو نالایه‌قی ئاسۆی کوردایه‌تیدا ئه‌خولێته‌وه‌و له جێی خۆیدا ئههێنرێو ئهبرێو هێنده‌ی نه‌ماوه له زه‌وی بدات!
جێگای شانازیه بۆ کۆمۆنیسته‌کانی کورستان که ڕابه‌ری خۆشه‌ویست (مه‌نسور حکمه‌ت) ئه‌ندازیاری سه‌ره‌کی ته‌رحی جێبه‌جێکردنی خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه له ڕێگای ڕیفراندۆمێکی گشتی‌و ئازاده‌وه له پێناو چاره‌سه‌ری کۆتایی مه‌سه‌له‌ی کورد‌و هه‌ڵواسراوی چاره‌نووسی سیاسی کوردستاندا. من لێره‌داو له‌به‌ر په‌یوه‌ندی توندی ئه‌و ته‌رحه له‌گه‌ڵ ووتاره‌که‌ی من دوو پاراگراف له‌و باسه ئه‌هێنمه‌وه؛
(مه‌نسور حکمه‌ت) ئه‌نووسێ: "به پێچه‌وانه‌ی ته‌بلیغاتی میللیگهرایانی کورده‌وه، پێکهێنانی ناوچه‌ی ئه‌منی له کوردستانی عێراق نه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی دیاریکردنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان ئاسان ناکاته‌وه، به‌ڵکو کوردستانی عیراق له قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک دهردێنێو ئه‌یکاته ئۆردوگایه‌کی فراوانی په‌نابه‌رێتی. ئۆردوگایه‌ک که جموجووڵو ژیانی کۆمهڵایهتیو ئابووری‌و فه‌رهه‌نگی تێدا نیه، ئۆردوگایه‌ک که بۆ مانه‌وه‌ی خۆی موحتاجی کۆمه‌کی مادی‌و شمه‌کی خارجه. ئه‌م ڕووداوه ڕوویداو ڕێک هه‌ر ئه‌م ههلو مه‌رجه هاته پێشه‌وه. خه‌ڵکی کوردستانی عێراق باجێکی گه‌وره‌یان دا له به‌رامبه‌ر "ئه‌منییه‌ت"ی خۆیاندا.
خه‌ڵکی کوردستانی عێراق له‌م بڕگه‌یه‌دا له کرده‌وه‌دا هیچ تهبهعیهتێکی ووڵاتییان نیه. کوردستانی عێراق بێ قانوونه (هه‌ر قانوونێک)و بێ ده‌وڵه‌ته (هه‌ر ده‌وڵه‌تێک). بێناوهڕۆکیی شانۆگه‌ریی پێکهێنانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ئه‌حزابێکه‌وه که ڕۆژئاوا بۆ پارێزگاری له‌م ئۆردوگایه داینابوون زۆر زوو ئاشکرابوو. په‌رله‌مان به‌بێ حه‌قی حوکمڕانیی مانایه‌کی نیه. هه‌ر وه‌ک چۆن که به‌رنامه‌ڕێژی ئابووری، به‌رهه‌مهێنان، ڕێکخستنی خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، چاودێری ته‌ندرووستی، په‌روه‌رده‌و فێرکردن، نهزمو ئاسایش‌و به‌رقه‌رارکردنی یاسا به‌بێ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی دهوڵهتو حوکمڕانی مانایه‌کی نیه.
تا ئه‌و کاته‌ی که چاره‌نووسی کوردستان له ڕووی ناسنامه‌ی ووڵاتیو مه‌سه‌له‌ی حوکمڕانیه‌وه دیاری نه‌کراوه، تا ئه‌و کاته‌ی که کوردستان نه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی، به‌ڵکو هۆڵێکی چاوه‌ڕووانی چه‌ند ملیۆنی بێت، نه ته‌نها ناکرێ قسه‌یه‌ک له باش بوونی ژیانی خه‌ڵکی بکرێ، به‌ڵکه ناکرێ ته‌نانه‌ت قسه له گێڕانه‌وه‌ی لانی که‌می ستاندارده نۆرماڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش بکرێت."
(مه‌نسور حکمه‌ت) به‌مجۆره پێشنیاره‌که‌ی فۆرمۆڵه ده‌کات: "له‌ڕووی عه‌مه‌لیه‌وه به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌م سیاسه‌ته به‌مانای به‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆییخوازانه نییه. ئه‌م شیعاره ده‌بێ گۆشه‌یه‌ک بێت له ئه‌ڵته‌رناتیڤی عه‌مه‌لی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌و بزووتنه‌وه‌ی شورایی له کوردستانی عێراقدا که له وه‌ڵام به هه‌لومه‌رجی سهرگهردانو نابه‌سامانی ئه‌مڕۆ ئه‌خرێته‌ڕوو. چوارچێوه‌ی عه‌مه‌لی ته‌رحکردنی ئه‌م شیعاره له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه، ڕیفراندۆم‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خودی خه‌ڵکی. ئه‌م ڕیفراندۆمه دهبێو وا باشتره که به ڕه‌زامه‌ندی "ده‌زگا ڕه‌سمییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان" ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نفیزکردنی ئه‌نجامه‌که‌ی زه‌مانه‌تێکی زۆرتری هه‌بێت. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش عه‌مه‌لی نه‌بێته‌وه، ئێمه ده‌بێ هه‌ر خوازیاری به‌رپاکردنی ڕیفراندۆمێکی ئازاد بین له‌سه‌ر دیاریکردنی چاره‌نووسی کوردستان. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ڕای خه‌ڵکی هه‌رچییه‌ک بێت ئه‌وه له‌به‌ر چاو ئه‌گیرێت. له وه‌ها ڕیفراندۆمێکدا ئێمه ده‌بێ پێکهێنانی ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ پێشنیار بکه‌ین. ده‌بێ لێره‌دا ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بکه‌ین که هه‌ر به‌ندو به‌ستو په‌یماننامه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێکه‌وه که مۆری ڕای ئازاد‌و ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکی پێوه نه‌بێت له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه شه‌رعیه‌تی نییه."
کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژده ساڵه‌ی ئه‌حزابی کوردی‌دا تازه به تازه هه‌تا ئه‌ژنۆی ڕۆچۆته نێو گه‌نده‌ڵی، بێمافی، بێنه‌زمی، نه‌بوونی یاسا‌و تاڵانچێتی سهرانو به‌رپرسانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، خه‌ڵک ساڵانێکه به کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م چاوچنۆک‌و تاڵانچیانهدا بهرهڕووبۆتهوهو ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ستی بۆ ڕه‌وشته چه‌په‌ڵه‌کانی ڕژێمی به‌عسی بردووه بۆ سهرکوتکردنو بێدهنگکردنو ملکه‌چکردنی جه‌ماوه‌ر، ئایا ئه‌مساڵ له یادی هه‌ژده ساڵه‌ی کاره‌ساتی بێوێنه‌ی ئاواره‌یی ملیۆنی خۆیاندا، چی ئهکهنو کام به‌رنامه‌یان هه‌یه!؟ ئایا دیسانه‌وه ڕێگائهدهن هه‌مان به‌رپرسانی ئه‌وه‌ڵ‌و ئاخری ڕۆژگاری ڕه‌شیان، یانی سه‌رانی یهکێتیو پارتی له‌م بیره‌وه‌ریه سه‌خته‌دا له ووتارهکانیانو له میدیاکانیانه‌وه فڕوفیشاڵی شانازی‌کردن به ئهزمونهکهیانهوه تهخشانو په‌خشان بکه‌نه‌وه!؟ یان یه‌خه‌یان دهگرنو ناچاریان ده‌که‌ن که ملبده‌ن به خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌و له ده‌وری شیعاری بهراپاکردنی ڕیفراندۆمێکی ئازاد‌و گشتی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له عێراق‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی ناقهومیو سکۆلار خۆیان یه‌کگرتوو و ڕیکخراو ده‌که‌ن! ئه‌مه پرسیارێکه‌و له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستاندایه. ئه‌م خه‌ڵکه‌و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه دوو ڕێگای له‌پێشه؛ کامیان هه‌ڵده‌بژێرن، یان درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گهندهڵو چهپاوڵکهرو سه‌رو خه‌ڵکی ئه‌حزابی کوردی به‌سه‌ر سه‌رتانه‌وه، یاخود هاتنه مه‌یدان بۆ به گه‌ڕخستنی ئیراده‌ی ئازادانه‌و راسته‌وخۆتان به مه‌به‌ستی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئایینده‌ی کوردستان‌و چاره‌نووسی سیاسیه‌که‌ی!؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ڕێگای دووهه‌م بگرنه به‌ر ئه‌وا ئاسۆیه‌کی رووناک بۆ کۆتایی هێنان به دزی‌و فزی‌و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئێستا‌و گرتنه‌به‌ری ڕه‌وه‌ندێکی سه‌ربه‌رزانه بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی سهربهخۆو ئازاد‌و غه‌یره قه‌ومی فه‌راهه‌م ئه‌که‌ن!
28مارس2009