
له بیابانه‌وه……فه‌رهاد خدر
له بیابانه‌وه
فه‌رهاد خدر
f.chomany@yahoo.comله بیابانه‌وه،
له هه‌رێمه برینگهكانی خۆڵه‌وه به‌ڕێوه‌م
كه دێم،
نیوه‌م له خۆڵدا ده‌غه‌زرێ و
له‌گه‌ڵمدا نایه‌ته‌وه
كه دێم،
له‌به‌رده‌م تۆدا هه‌ست ده‌كه‌م كه نه‌هاتووم
له باوه‌شتدا دڵنیاده‌بم كه خۆمم له‌بیرچووه
له‌به‌رده‌م تۆدا شه‌ڵاڵ ده‌بم له شكات
هه‌ر هه‌نگاوێك شتێكم لێ به‌رده‌بێته‌وه،
هه‌ر هه‌نگاوێك له شتێك به‌رده‌بمه‌وه
تا ده‌گه‌م، به‌ده‌م رێگاوه هه‌ر ده‌ڵێم
په‌نجه‌كانم بده‌وه ئه‌ی خۆڵ،
چاوه‌كانم بده‌وه، خهونهكانمله بیابانه‌وه دێم
باڕهشێك هێنده‌ی خۆڵ و خاك راژهنێت
پیر پیر بووه،
هێنده‌ی گۆرانی بۆ لم بڵێت
ترپه‌كانی بارانی له‌بیر كردوون
به‌ده‌نگێكی تۆزینهوه ده‌ڵێت
دونیا له خۆڵ چیتر نییه،
خه‌نده‌كان خۆڵ
خهونهكان خۆڵ
له شه‌ڕی نیگارێك دێمه‌وه
رۆژگارێك به‌ر له چاخی خۆڵ خودا كێشای
نیگارێك قرش له ره‌نگ و ده‌نگ و دار
نیگارێك پڕ له هه‌ناسه‌ی خودا خۆیكه هاتم بۆجارێك هه‌ست ده‌كه‌ی بوومه‌ته خۆڵ،
سه‌رنج له‌و بایه ده‌ده‌ی
گه‌رد گه‌رد ده‌مبات!
له‌و ماچه‌ت په‌شیمان ده‌بیته‌وه
كه گۆنام ده‌كات به خاشاك
به خه‌مێكه‌وه له وردبوونم ورد ده‌بیته‌وه
له‌و ئێوارانه ده‌ڕوانیت كه به‌سه‌رمدا هاتوون
ده‌ته‌وێت به‌سه‌ر شانمه‌وه بگریت و پێمبلێی
كێ ئه‌م دره‌نگه‌ی به‌سه‌ر هێنای ..كێ
به‌ده‌م نهسیمێكهوه قسه‌یه‌كم بۆ ده‌كه‌ی
قسه‌یه‌كی ته‌ڕ
قسه‌یه‌ك ره‌نگبێت بمكات به كانییه‌ك
درێغ “با” دوور دوور ده‌مبات و
له‌ناو گێژه‌ندا نامبیستیتكه دێم
كۆتهڵێكم له خۆڵ،
نیوه‌م له بیابان بزربوو،
نیوه‌ش به‌ڕێوه‌م
كه دێم
به‌سه‌ر هاتی ونبوونی نیگاره ره‌نگینه‌كانی خودام پێیه
به‌سه‌رهاتی ئه‌و ره‌نگانه‌ی گێژه‌نێك پێچانییهوه
به مردنێكهوه دێم،
به حه‌سره‌ته قورینهكانی رێگاوه
ژیان ده‌بڕم
ده‌مه‌وێت به‌له‌زتر له”با” بگه‌م
به‌ر له هه‌ڵوه‌رینم له‌خۆم له باوه‌شتدابم،
ده‌مه‌وێت به چرپه‌یه‌ك بیابانم لێ دابكووتی،
بهخهندهیهك سه‌وزم بكه‌یته‌وه،
به ماچێك بمكه‌یت به كانی
به‌ڕێگاوه‌م و به ترسه‌وه ده‌ڵێم
چاوه‌ڕێمبه
له‌نیوه‌ڕۆیه‌كی خهواڵودا ده‌گه‌مه لات
ترپه‌ی پێیه خۆڵینهكانم ده‌بیستی و
ده‌رگا به‌رووم ده‌كه‌یته‌وه و
وه‌ك غه‌ریبێك ماچم ده‌كه‌ی
له‌به‌رده‌م تۆدا گه‌رد گه‌رد به”با” ده‌چم
له‌پڕ دێته‌وه بیرت من كێم
ده‌ته‌وێت قسه‌یه‌كی ته‌ڕ بكه‌یت
درێغ
من ئیتر بابردووم.