
هاتنه ده‌ره‌وه له‌تابلۆ – سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بینینی جیاواز
هاتنه ده‌ره‌وه له‌تابلۆ – سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بینینی جیاواز
(هونه‌ر به‌ته‌نها هه‌ستكردن نیهبهوشتانهی كهنایانبینین،به‌ڵكو بینینی ئه‌و شتانه‌یه كه‌ده‌بێت بیان بینین) (به‌ختیار علی )
شاخه‌وان صدیق
سه‌ره‌تا پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه كه‌ئایا هونه‌ر په‌یامی چیه و ده‌یه‌وێت چیبڵت؟؟ هونه‌ر چی به‌مرۆف ده‌به‌خشێت ؟ مرۆڤ بۆوێنهدهكێشێت ؟ ئه‌ی ئهوكهرهستانه چین كه وێنه‌یان پێده‌كێشرێت ؟ئایا هونه‌رمه‌ند ته‌نها بهڕنگ وبهفڵچه ده‌توانێت وێنهبكێشێت؟
یان ده‌كرێت هونه‌ر په‌یامێكی ئاسمانی بێت و هه‌میشه تێر كردنی حهزهشاراوهو نادیاره‌كانی مرف بێت . گرنگترین خاڵ له‌هونه‌ردا نه‌بوونی یاسای نه‌گۆڕه به‌ومانایه‌ی كه‌هه‌میشه ده‌گوڕێت هه‌موو بنه‌مایه‌كی دامه‌زراو هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه بۆ دروستكردنی بنه‌مای نوێ .كه‌واته هونه‌ری نوێ ده‌بێت بینینی نوێ وكه‌ره‌سته‌ی نوێ بێًت بۆئه‌مه‌ش مرۆف پێوستی به باگراوندی ڕۆشنبیری قوڵی هونه‌ری هه‌یه پێویستی به‌ئه‌زمون و ڕامان هه‌یه ئه‌وكاته‌ی هونه‌رمه‌ند تێده‌فكرێت ئه‌وه ساتی له‌دایك بوونی داهێنانی نویه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر باس له مێژووی سه‌ره‌تای ئه‌م هونه‌ره بكه‌ین ئه‌وا مێژوویه‌كی دیاری كراوی نه‌بێت به‌ڵام ده‌كرێت كۆتای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و سه‌رتای درووست بوونی (دادایهكان )وه‌ك نمونه‌ی ده‌ست پێك به‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كاری نوێی ئه‌م هونه‌ره ده‌ست نیشان بكه‌ین كه‌لێره‌دا مه‌به‌ست له‌كاری (ئینسلهیشن و پۆپ ئارت و فه‌نی تجریبی …..هیتر) كه‌ئه‌مه‌ش بهوواتایهنیه كهئهوشێوازو ڕێبازانه‌ی كه پێش ئه‌مانه كراون نوێ نه‌بوون …نائهمه تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه (ئینصباباعیهت )توانی ڕه‌وتی هونه‌ر بگۆڕێت و مانایه‌كی نوێبه هونه‌ر ببهخشێبهڵام ئه‌وكاته‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌یه‌وێت له‌كاری بینینه‌وه بگۆڕێت بۆ بینین و دوای بینین واته (تفسیر) ئه‌مه‌ئه‌و ساته‌یه كهكهرهستهی نوێجێگای بۆیهوڕهنگ ده‌گرێته‌وه ڕه‌نگه باشترین نمونه‌یه‌ك كه‌له‌م بواره‌دا وه‌رگرین كاره سه‌ركه‌شیه‌كانی (مارسیل دوشا)بێت كهلهدهورو به‌ری ساڵانی (1912-1913)تادواتریش كردنی به‌دامه‌زراندنی قوتابخانی (رێدی مێد- readmymade) كه‌به‌مانای شتێك دێت كه‌له‌وه‌و پێش دروست كرابێت ئه‌مه‌ش دوای سه‌رقاڵبوونی (دۆشای فه‌ره‌نسیه‌وه)بوو بۆدۆزنهوهی هونرێك كهلهوانی ترنه‌چێت به‌به‌كار هێنانی شتهئامادهكراوهكانی ژیانی ڕۆژانه و دووباره مانا به‌خشینه‌وه ێیان له‌چوار چێوه‌یه‌كی هونهریانهدا له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌رۆكی فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ریانه له‌ئاستی جۆرێكه كه بۆ ڕوانین كه لهههرهكارهدیارهكانیشی دانانی (تایه پاسكیل )بوو له‌ساڵی (1913)ودانانی(سیفۆنیسهرئاو) له‌ساڵی (1917)ههرچهندهلهكاتی خۆیدا ئه‌م كارانه‌ی (دۆشا)ڕهفزكرانهوه و بهدووهۆ تاوانباركرا . یه‌كه‌م ئه‌مكارانه بێئه‌خلاقی كردنه به‌هونه‌ر دووه‌م چۆن ده‌بێت كارێك به‌هونه‌ر ناوزه‌ند بكرێت كه‌له‌پێشدا بۆمه‌به‌ستێكی كهبهكارهاتووه .
به‌ڵام دیسان ئهمانهنهبوونهڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌م هونه‌ره نویهداو نه‌یان توانی بیر‌و ڕای دۆشامپه بگوڕن تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌میشه سوێندی ده‌خوارد له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا (پیكابیا )كه ئیتر ڕسم نه‌كات . چونكه لای ئه‌م هونه‌ر له‌وه ده‌رچووبوو كه‌خۆی له له‌چه‌ند قاڵبێكی ئه‌كادیمی چه‌سپاوی نه‌گۆڕدا ببه‌ستێته‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌په‌یمانگا هونه‌ریه‌كانی ئێمه‌دا وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی په‌یڕه‌و ده‌كرێت ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی خوێنكاره به جۆرهكارێكهوه به‌ناوی ئه‌كادمییه‌وه كهڕنگه له‌ناوه‌رۆكیشدا هیچ بنه‌مایه‌كی ئهكادمیهتیشی تیانه‌بێت باشترین به‌ڵگه‌ی قسه‌كانیشمان ئه‌ومێژووه دورو درێژهیهكه خوێنكارانی به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان پیایدا تێیهڕیوه به‌ومه‌به‌سته گه‌ر سه‌یری مێژووی فێستیفاڵهكانی په‌یمانگاو ئه‌وكارو چالاكیانه‌دا بكه‌ین كه‌له‌م په‌یمانگایه‌دا كراون به‌ده‌گمه‌ن توانراوه خوێنكار كهلهڕهنگ و بۆیه‌و فڵچه ده‌ربازی بێت وبهكهرهستهی جۆراو جۆری نوێ بتوانێ ته‌عبیر له خۆی ولههونهر بكات كهبهتێڕوانینی من ههرئهمهشهوای كردوهكهجیاوازی دروست نه‌بووه له‌بینین وئاستی ڕۆشنبیری خوێنكاراندا هه‌رچه‌نده له‌ساڵه‌كانی (1996-1997)دا چه‌ند هه‌وڵێكی كه‌م دراوه به‌ڵام ئهویشبههۆی نه‌بوونی پشگیریهوه نهوماون به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن ڕێگریه‌كان نه‌یان توانیبیرو ڕاكانی دۆشامپه له‌م پرۆسه‌ی بینینه‌دا په‌ك خه‌ن ئاواش له‌م په‌یمانگایه‌دا سه‌ره‌ڕای بوونی گشتڕێگریهكان توانرا سه‌ره‌نجام چه‌ند كارێك بهخوێدكاران بكرێت تاگه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی خوێنكار خۆی به‌تنها هه‌ستێت به‌ئه‌نجام دانی ئهمكارانهو هه‌وڵ بدات له‌تابلۆ ده‌ربازی بێت ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌واتایه‌ی كه كاری تابلۆ كێشان وازبێنێت وخراپهوههڵیه نا هه‌رگیز به‌ڵكو به‌واتایه‌ی به‌شداری ئه‌زمونی هه‌بێت لههونهرینوێ وگۆرانكایهكاندا كه‌ناكرێت ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریه به‌رده‌وامه‌كانی مامۆستاوهونهرمهند (سالارمهجید)له‌بیر بكرێت له‌كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای چهترهكانهوه له‌ساڵی(2005)كه‌پاش ئه‌وهه‌مووساڵه ڕه‌نگه به‌یه‌كه‌م كاری نوێبێته ئه‌ژمار لهوپهیمانگایهدا ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانی (مه‌تریاڵی )چتر و كاركردن له‌سه‌ری كه‌دواتر له‌پاركی نالی سلیمانی نمایش كرا پاشان له‌ساڵی (2006)دا‌و پێشه‌نگای (قه‌فه‌زه‌كان)كه له‌میهره‌جانی ساڵانه‌ی په‌یمانگادا نمایش كرا له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی مه‌تریاڵی قه‌فه‌زی كهوهوه وه‌ك ته‌عبیر كردن له‌ئازادی وڕه‌هه‌نده‌كانی وهه‌ستكردن پهڕیباڵده –ده‌زوو-بهردیڕهش كهبهبهردی حه‌مام ناسراوه)ئهمدووكاره كاری ده‌سته‌جه‌معی خوێنكارانبوون كه‌بووه ده‌روازه‌یه‌كی باش بۆگۆڕینی دنیابینی خوێنكاران وهاندانیان بۆئه‌زموون كردنی كه‌ره‌سته‌ی نوێ ودۆزینه‌وه‌ی كهناڵینوێ بۆتهعبیركردن كه‌پاشان پێشه‌نگای تایبه‌تی خوێنكار (ئازه‌ر‌عوسمان)ی به‌دواداهات كهبهستنهوهی ژیانی تایبهتیخۆیبوو به‌هونه‌ره‌وه لهڕێگهیمهتریاڵی (لم-خشت-گلۆپ-وایه‌ر)بههوكاری سهرجهمئهوكارههێڵكاریانهی كه‌خوێندكار لهپهیمانگاداكێشابوونی ئه‌ویش به‌یاریكردن به‌ڕووناكی به‌هێزو لاواز دواتر نمایشی تایبه‌تی خوێندكار (ئاریان ئه‌بوبكر )به‌دواداهات كهكاركردنبوو لهسهرسێبهر و له‌زگه‌ی برینپێچی هاوكاری ته‌واو كردنی كاره‌كه‌ی ده‌كرد كهدیاربوو خوێنكارئهزموونی ته‌عبیركردنی له‌كاره‌كه‌یدا بۆخوێندكاران وبینه‌رانی كاره‌كه‌ی شیكاردهكرد له‌پاش ئه‌ویش پێشه‌نگای خوێندكار (چۆمان ئه‌بوبكر)دێت كهتیایداخوێنكارلهڕێگهی فۆڕمی مردوویهكهوه ولهتهقصێكی تایبه‌ت دا وبه‌هاوكاری ڕووناكی جیاواز بینه‌ری گه‌ڕانده‌وه بۆسادهترین پرسیار كه(مه‌رگه)ئه‌مه‌ش هه‌ستكردن بووبهچركهساتی مردن كهپهڕۆی سپی (خام)ده‌وری سه‌ره‌كی له‌كاره‌كه‌دا ده‌بینی به‌هاوكاری مۆسقا كه‌ده‌وری خۆی هه بوو هه‌ردوابه‌دوای ئه‌مانه‌ش نمایشی ئه‌زموونی (ئهكسیونی )خوێنكار (بتوێن علی )ده‌ستی پێكرد كهكارهكهپێك هاتبوو له هه‌ڵواسینی كاخهزیڕهنگاوڕهنگ بهتهنافێكدا ولهسهرهێڵی ستونی كاره‌كه ڕاگیركرابوو كهخوێندكارانی هه‌رسێ به‌شه‌كه‌ی په‌یمانگا به‌شداریان تیایدا كردبهنوسین ووێنهكردن له‌سه‌ر كاخهزهكان ئه‌م كارهلهسهرهتای ساڵی نوێوه نمایش كرا بۆچه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام بوو كه‌تیایدا خوێنكاران یادگاری وبیرهوهریه كانیان ڕه‌سم دهكردوودهیان نوسی مه‌به‌ستیش له‌م كارهپراستنی ئهویادگاریانبوو له‌وساڵه‌دا واته ساڵی (2006-2007)و به‌ئه‌رشیف كردنی ئه‌م هه‌وڵانه‌ش دهكرێسهرهتایهكی باش و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی نوێبێت بۆهێنانهناوهوهی خوێنكار بۆناو ههونهری نوی و گۆڕینی بینین وپرسیاركردنیانبێت ههوڵك بێت بۆبه‌شداری كردن له‌پرۆسه‌ی هونه‌ری نوێ‌دا چونكه هونه‌ری نوێ بینینی تازه‌و كه‌ره‌سته‌ی تازه‌یه به‌دنیایه‌ك بینینی تاز ه لهڕوئیاو-ڕوئیای هونهریانهدا.
Shaxi83@yahoo.com
Shazi83.kurdblogger.com