![که‌نینی دۆزه‌خ……نوری حه‌مه ئه‌مین که‌نینی دۆزه‌خ……نوری حه‌مه ئه‌مین](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/nuriHamaAmin2_130368278.jpg)
که‌نینی دۆزه‌خ……نوری حه‌مه ئه‌مین
(که‌نینی دۆزه‌خ)
سه‌رێ هه‌ڵبڕه‌و ببین !
هه‌ر باڵندهیهو ڕه‌و ده‌کات،
پۆل، پۆل هاژه‌ی باڵه‌کانیان
له شه‌قه‌ی شکانی دره‌خت ئه‌چێ، له خه‌وندا،
له ترپه‌ی دڵ ئه‌چێت له ژورێکی داچڵهکاودا.
ئه‌وه‌ش پۆلێک چۆله‌که، ببینه !
ئه‌وه‌ش پۆلێک حاجی له‌ق له‌ق،
پۆلێک په‌ڕه‌سێلکه‌ی لانه شکاو له پشته‌وه؟!
ئه‌ها، ئه‌وه‌ش پۆلێ نه‌وڕه‌س له پێشه‌وه،
له قوتبی دڵ شکانه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ڕێشکه‌وپێشکه سه‌وڵ لێ ده‌ده‌ن
پۆلێ تر‌و … یه‌کێ تر‌و… تر….
*** *** ***
له قه‌راغ ئاوێکی مه‌نگی مردودا ڕاماوم !
شوێن پای مهئویسی نهخشتره له‌و شوێن پانه‌ی،
که هه‌نێ جار
لێم ده‌که‌وێ وئاوێکی لێڵ تێی دهزایهو بانی ده‌دا،
به ده‌م ئه‌و شهقاوانهوه ده‌ڕۆم که ده‌وریان به ئیست گیراوه..
جار نه جارێک
نیگای قوڵایی یه ده‌که‌م،
پیس تر له سڕوانی (گا)یه‌ک به شعورما هه‌ڵ ده‌زنێ.
له لایه‌کیش هزری گوناهباریم ده‌که‌م؛
تۆ نایبینی، گوناه ده‌ری هه‌ڵچنیوم.
تۆش ده‌یبینی ئه‌ی بێ گوناه ترین فریشته‌ی کائینات،
ئا، ئه‌وه‌یه گه‌ردی گوناهێک..
ئه‌و، منداڵه گیرخواردووهی،
گه‌مه‌ی سه‌ر پاساره سوتاوه‌کانی دۆزه‌خ !
به ده‌ستی من نه‌بوو بێڵم گه‌مه‌ی سهرابی خۆی بکات.
ئه‌وه‌تا، ئه‌مێستا یاری به زڕزڕه‌ی تراویلکه‌یه‌کی تر ده‌کات،
ده‌ست بۆ سه‌ره‌تای ڕه‌نگه‌کانی دۆزه‌خ ده‌با..
ڕه‌نگه کاڵ‌و کرچه‌کانی ئاو..
لێ نه‌گه‌ڕان له ڕه‌نگی په‌لکه‌زێڕینه‌و شه‌به‌نگ بگا،
ئه‌وه ههمکهیه گوناهم لای ئه‌ومنداڵه‌ی
گوناهباره‌و له گوناه ناگا !!
لای ئه‌و منداڵه‌ی وه‌ک پاساری ژێر باران
له سه‌ر پاساری دۆزه‌خه‌و
باجی گوناهی من ده‌دا.
به‌و باڵانه‌ی که له باران ده‌چن،
دواجار
تێکه‌ڵ به قازوقۆڵنگ ده‌بم،
منیش ده‌ڕۆم له هزری (سیرات)…
به چارۆکێک تکامهوه
تا چه‌رده‌یه‌ک لێ خۆش بوون لای (خودا)یه‌ک په‌یدا ده‌که‌م !
بیده‌مه به‌ح گوناهه‌کان.
جارێکی تر، له تروپکی ڕامانه‌وه گهڵاهایهکی شپرزه‌و سوتاوم دی
خۆیان دابووه ده‌م قه‌ده‌ری شه‌پۆله‌وه،
(با)ش له‌ولاوه باوه‌شی بۆ ده‌کردنه‌وه.
ئاه، له‌و هه‌مه ئازاره‌ی که به ڕۆحما ده‌ئاڵێت.
ئه‌مێستاش، ساتێ لام به لای فڕینایهو،
ساتێکیش سوتانی ڕۆح .
به‌د گومان له هه‌رچی هه‌یه
ده‌بمه باڵنده‌یه‌کی ته‌ریک
له ئه‌ندێشه‌ی ڕۆح و گوناه
له تاریکی که‌نار بچوک ده‌بمه‌وه..بچوک تر .. تاریکی.
گوێم لێ یه له دواوه دۆزه‌خ گوناهه‌کان ده‌گرێنێ و پێده‌که‌نێ
ئاه، گوناهه بێ چاره‌کان
گریانم هه‌نگاوه‌کانم له منه‌ی سیرات،
گرێ ده‌دا به پشتمه‌وه.
بۆیه ڕشته‌ی فرمێسکه‌کانم هۆنیوهو
هۆن، هۆن له سه‌ر گوێسهوانهکان جێم هێشتن .(نوری حه‌مه ئه‌مین)
نیوه‌ی /1997