دۆڵی گورگه‌كان…..
دۆڵی گورگه‌كان
جوانكردنی مافیا.. قێزه‌ونكردنی ژیان
فه‌رمان ساڵحدۆڵی گورگه‌كان( kurtlar vadisi) زنجیره درامایه‌كی توركییه، باس له گرووپێكی مافیای توركی ده‌كات، كه تێكه‌ڵ به ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوونه‌و سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه، له‌و زنجیره درامایه‌دا پاڵه‌وانه‌كه كه‌سێكه به‌ناوی( عه‌لی كهندان) كه ئه‌كته‌ری توركی ( نه‌شئه‌ت شاشماز) ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕێت، له‌وێدا باس له ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگه‌ری توركیا ده‌كات، كه تێكه‌ڵاوی گرووپه مافیاكان ده‌بێت و زانیاری ده‌رباره‌ی ئیش و كاره‌كانیان ده‌داته ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری توركیا له‌رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه به‌ناوی ( ئه‌سلان ئهكهبی)، كه ئه‌و كه‌سه راسته‌وخۆ پلانه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری توركیا جێبه‌جێ ده‌كات، (دۆڵی گورگه‌كان) ساڵی 2003 به‌رهه‌م هاتووه‌و به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و زنجیره درامایه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی توركیا په‌خش كراوه‌و به شی دووه‌م و سێیه‌میشی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه به هۆی پاڵه‌په‌ستۆ و ناڕه‌زایی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگیراوه‌و رێگه به په‌خشكردنی نه‌دراوه، ئه‌و زنجیره‌یه له ده‌رهێنانی ( عوسمان سیناڤ)ه و ئێستا له كه‌ناڵی عه‌ره‌بی ئه‌بوزه‌بی ئیماراتی دۆبلاژ كراوه بۆ شێوه زمانی سووری و په‌خش ده‌كرێت، ئه‌و زنجیره درامایه یه‌كێكه له‌و زنجیره توندوتیژانه‌ی تیایدا كۆمه‌ڵێك رووداوی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌بینرێت و ئه‌وه‌ی به‌وردی له نێوه‌ڕۆكی زنجیره‌كه ورد ببێته‌وه، هه‌ست به‌وه ده‌كات كه عه‌قڵیه‌تێكی توندی شۆڤینیانه‌ی توركی و ده‌زگا جاسوسیه‌كانی ئه‌و وڵاته له پشته‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و زنجیره تهلهڤزیۆنییهن، چونكه هه‌ر له ئه‌ڵقه‌كانی سه‌ره‌تایدا تا كۆتایی جیا له‌وه‌ی هه‌ندێ واقیعی كۆمه‌ڵگای توركی به‌رجه‌سته ده‌كات، هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و ده‌یانخاته ریزی گرووپه مافیاكان، جیا له‌وه‌ش ده‌رهێنه‌ری ئه‌و زنجیرهیهو ئه‌و ده‌زگا ههوڵگهرییانهی له پشتیه‌وه‌ن هه‌وڵیان داوه وێنه‌یه‌كی خراپ و قێزه‌ون ببه‌خشنه حكومه‌تی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد، دواتریش تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بده‌نه پاڵ كورد، له دۆڵی گورگه‌كاندا به ئاشكرا هه‌وڵه‌كانی ده‌زگا جاسوسییه‌كانی توركیا بۆ دژایه‌تیكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد‌و له‌ناوبردنی ئه‌زموونی كوردستان هه‌ستی پێده‌كرێت، چونكه هه‌موو هه‌وڵێكیان له پێناو ئه‌وه‌یه وێنه‌یه‌كی شه‌ڕه‌نگێزی به كورد بده‌ن و تاوانباری بكه‌ن به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كان دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌و له بۆنه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كاندا ئه‌و پرسیاره رووبه‌رووی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌نه‌وه و به هیچ جۆرێك گومانی بوونی په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و ئیسرائیل له خه‌یاڵیان ده‌رناكه‌ن، هه‌ر ئه‌و گرووپه‌ی ئه‌و زنجیره‌یان به‌رهه‌م هێناوه فیلمێكیان به هه‌مان ناو دروستكردووه، كه باس له گرووپێكی مافیا ده‌كات و ئه‌كته‌رێكی سووریش به‌ناوی (غه‌سان مه‌سعود) به‌شداری تێدا كردووه، له فیستڤاڵی سینه‌مایی ئهسكهندهریهش نمایشكراوه، له‌وێدا هه‌موو ئه‌و مه‌به‌سته سیاسیانه‌ی له زنجیره‌كه‌دا نه‌یانتوانیوه بیپێكن، هه‌وڵیان داوه دووباره‌و به شێوه‌یه‌كی زه‌قتر بیوروژێنن، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی زۆری دروستكردووه، چونكه چاودێران پێیان وایه ئارمانج له دروستكردنی كاری له‌و جۆره هێرش كردنه سه‌ر پیرۆزی خه‌ڵكانی دیكه‌یه‌و ئه‌وه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت له كارێكی هونه‌ریدا به‌ر جه‌سته بكرێت.
ئه‌گه‌ر له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رووداوه‌كانی ناو ئه‌و زنجیره درامایه ببینین، ئاڵۆزییه‌كی زۆر ده‌خاته ناو زاكیره‌ی مرۆڤ و زۆرجار وێنه‌یه‌كی هێنده قێزه‌ون ده‌داته مرۆڤایه‌تی، بینه‌ر تووشی فۆبیایه‌كی گه‌وره ده‌كات، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه وێنه‌ی راسته قینه‌ی كۆمه‌ڵگای توركین، به‌ڵام پیشاندانیان له‌رووی ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات، له‌وێشدا هه‌وڵیان داوه مه‌به‌سته سیاسییه‌كه زهقبكهنهوهو هه‌موو توندوتیژییه‌كان بده‌نه پاڵ ئه‌و گرووپانه‌ی هاوكاری چه‌كداره كورده‌كان ده‌كه‌ن و دیسانه‌وه دیمه‌نێكی پڕ له به‌رائه‌ت ببه‌خشنه ده‌زگا جاسوسیه‌كانی خۆیان و كوشتن و گرتنی ئه‌و ده‌زگا ههواڵگهریانهی خۆیان به عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه بكه‌ن.
دواجار دۆبلاژكردنی زنجیره‌یه‌كی له‌و جۆره له‌لایه‌ن كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بییه‌وه، جێگه‌ی پرسیاره، بۆ ده‌بێ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی زنجیره‌یه‌كی توركی به‌و هه‌موو ته‌شهیره‌وه وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی سووری؟ داواكاری ئه‌و كه‌سانه‌یش به‌ناڕه‌وا بزانێت كه داواده‌كه‌ن رابگیرێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائییل بێت، پێم وانییه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبن، چونكه به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌و زنجیره‌یه هه‌یمه‌نه‌یه‌كی گه‌وره ده‌داته ده‌زگا ههواڵگهرییهكانی ئیسرائیل، كه ئه‌و هه‌یمه‌نه‌یه نه‌ك خزمه‌ت به‌عه‌ره‌ب ناكات، به‌ڵكو ده‌یانترسێنێت. عه‌ره‌ب به‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ت و ئیمارات و دوورگه‌و نفوسه زۆره‌یان هه‌میشه له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كلتوری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه دابوونه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تورك ده‌یانه‌وێت له نێو ماڵی عه‌ره‌به‌وه هه‌ڕه‌شه له كلتوری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بكه‌ن، به تایبه‌ت كورد، چونكه كاریگه‌رییه‌كانی زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌نگه كه‌متر نه‌بن له كاریگه‌ری كوشتنی راسته‌و خۆ‌و جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له‌باری سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و كلتور‌و دابهكاندا. وه‌ك ئه‌وه‌ی به ئاشكراش هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌و زنجیره توركیانه نه‌ك به ته‌نها عه‌ره‌بیان له خشته بردووه، به‌ڵكو به جۆرێك له جۆره‌كان هاتوونه‌ته نێو كۆمه‌ڵگای كوردی و سه‌رباری ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ناشیرین به‌كورد ده‌به‌خشن، خه‌ڵكانێكیش به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی بینینیان ده‌كه‌ن.