تاریق هاشمی شه‌کرت خوارد، موسڵ شارێکی کوردی‌و به‌شێکی گرنگی کوردستانه…ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
تاریق هاشمی، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێراق‌و، سه‌رۆکی حزبی ئیسلامی ئێراقی که له‌ڕاستیدا میراتگری حزبی به‌عسی عاره‌بی سۆشیالیستی ئێراقه‌که‌ی (سه‌ددام)ن، له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان له‌ڕۆژی شه‌ممه (26.1.2008)دا، که ماڵپه‌ڕی (ئه‌سوات ئه‌لئێراق – ده‌نگه‌کانی ئێراق) بڵاویکردۆته‌وه‌و، پاشان رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ژماره‌ی (2743)ی یه‌کشه‌ممه (27.1.2008)دا ده‌قی لێدوانه‌که‌ی هاشمی بڵاوکردۆته‌وه. به‌گوێره‌ی خه‌بات‌و ئه‌سوات ئه‌لئێراق، هاشمی باسی ئه‌وه‌ی کردوه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وان ئاماده‌نین سازش له‌سه‌ر عاره‌بێتی شاری نه‌ینه‌وا بکه‌ن، چونکه ئه‌و پێی وایه نه‌ک شارێک به‌ڵکو پارێزگایه‌کی عاره‌بییه!
کاتێک که هاشمی پارێزگای نه‌ینه‌وا (موسڵ) به‌پارێزگایه‌کی عاره‌بی ناوده‌بات، مانای وایه ناوبراو جگه له‌خودی شاری موسڵ ته‌واوی قه‌زاو ناحیه‌کانی سه‌ر به (موسڵ)یش به‌شارو خاکی عاره‌بی ده‌زانێت! ئاشکراشه که قه‌زاکانی شاری موسڵ ده‌که‌ونه هه‌ردوو به‌ری که‌ناری چه‌پ‌و که‌ناری راستی دیجله، قه‌زاکانی که‌ناری چه‌پی پارێزگای موسڵ بریتین له نه‌ینه‌وا، ئاکرێ، شێخان، قه‌ره‌قۆش‌و تلکێف، هه‌روه‌ها قه‌زاکانی که‌ناری راستی پارێزگای موسڵ بریتین له موسڵ، شه‌نگال، ته‌له‌عفه‌ر، به‌عاج، شه‌ڕگات‌و حه‌زه‌ر. له‌وانه‌شه هاشمی داوای قه‌زاکانی ئاکرێ‌و ئامێدی-یشمان لێبکاته‌وه‌و به‌خاکی عاره‌ب‌و ئێراقی بزانێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای نسکۆی (1975) ئه‌و دوو قه‌زایه به‌بڕیارێکی شۆڤینیانه‌ی حکومه‌تی سه‌دامی نوێنه‌ری ئیمپریالیزمی عاره‌بی ئیسلامی له‌پارێزگای دهۆک دابڕابوون‌و خرابوونه سه‌ر موسڵ، هه‌رچه‌نده ته‌واوی پارێزگای دهۆک به‌هه‌موو قه‌زاو شاره‌دێکانیه‌وه به‌شێک بووینه له‌پارێزگای موسڵ، ئه‌وکاته‌ی که موسڵ به دهۆک-یشه‌وه کوردنشین بووه‌و پارچه‌یه‌ک بووه له کوردستان، به‌ڵام سه‌ددامی ره‌گه‌زپه‌رست به‌مه‌ستی به‌عاره‌بکردنی شار‌و پارێزگای موسڵ، له‌به‌رواری (27.5.1969)دا‌و به‌پێی بڕیاری ژماره (211)ی به‌ناو (ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش)، قه‌زاکانی (دهۆک، زاخۆ، ئامێدی، ئاکرێ‌و شاره‌دێی مزوری) له‌پارێزگای موسڵ دابڕی‌و، پارێزگای دهۆکی پێکهێنا. زانیومانه ئۆتۆنۆمی هه‌رده‌م فراوانتر ده‌کرێت‌و به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بردرێت، که‌چی له‌به‌ختی ئێمه‌ی کورددا به‌ناو ئۆتۆنۆمییه‌که‌مان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌سایه‌ی به‌عس‌و عاره‌ب‌و ئیسلامدا به‌رته‌سک ده‌کرایه‌وه!
پێم وایه ده‌بوایه سه‌رکردایه‌تی کورد، په‌رله‌مانی کوردستان یاخود سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی باشووری کوردستان وه‌ڵامێکی قه‌پۆز شکێنانه‌ی تاریق هاشمییان بدابایه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رنا محه‌مه‌دی مه‌لا قادر، ئه‌ندامی ئۆفیسی رامیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، یان خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی لقی (14)ی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و جێگری پارێزگاری موسڵ، وه‌ڵامی ئه‌و قسه بێسه‌رو به‌رانه‌ی هاشمیان بدابایه‌وه، چونکه ئه‌و دوو که‌سه‌ی دوایی زۆرجار له‌ڕۆژنامه‌کانی (میدیا)و (جه‌ماوه‌ر)دا باسی کوردستانێتی شاری موسڵ-یان ده‌کردو، دڵی من‌و ملیۆنه‌ها کوردیان به‌لێدوان‌و بۆچوونه‌کانیان خؤشده‌کرد، که‌چی به‌داخه‌وه له‌هیچ لایه‌ک هیچمان نه‌بیست! بۆیه وا به‌نده به‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک وه‌ڵامی تاریق هاشمی ده‌ده‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا هه‌روه‌کو عاره‌ب ده‌ڵێن: (أدینک من فمک)، منیش هه‌ر له‌ده‌می خۆیانه‌وه وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه. مێژوونووسی ناسراوی عاره‌ب، دکتۆر شاکر خه‌سباک، که‌خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتووک‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی باوه‌ڕپێکراوو به‌نرخه‌و بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵیش له‌زانکۆکانی ئێراقدا مامۆستا بووه، شاری موسڵ وه‌کو پارێزگایه‌ک ده‌خاته ناو سنووری باشووری کوردستان‌و ده‌ڵێت: (کوردستانی ئێراق بریتییه له چوار پارێزگا (لیوا) پارێزگاکانی: موسڵ، هه‌ولێر، سلێمانی‌و که‌رکوک هه‌روه‌ها به‌نێو پارێزگای دیاله‌شدا درێژه‌ی هه‌یه‌و ناوچه‌کانی خانه‌قین‌و مه‌نده‌لی ده‌گرێته‌وه).(1)
به‌هه‌مانشێوه، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی عاره‌بی ئێراقی، هادی ئه‌لده‌فته‌ری، که خاوه‌نی دوو رۆژنامه بووه له‌کاتی خۆیداو په‌رتووکێکیشی به‌ناوی (العراق الشمالي) نووسیوه‌و، له لاپه‌ڕه‌کانی (3-4)ی په‌رتووکی ناوبراودا ده‌ڵێت: (ناوچه شاخاویه‌کان‌و نیمچه شاخاویه‌کان هه‌ر له هێڵی شه‌نگال-ته‌له‌عفه‌ر-چیای مه‌کحول‌و دواتر چیای حه‌مرین هێڵی جیاکه‌ره‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یی نێوان کورد‌و عا‌ره‌به. ئه‌م هه‌رێمه‌ش به کوردستان ناوده‌برێت، چونکه زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانه‌که‌ی کوردن، جگه له‌که‌مێکی نه‌بێت. هه‌روه‌ها کوردستان له‌پارێزگا‌کانی موسڵ، هه‌ولێر، که‌رکوک‌و سلێمانی پێکدێت).
لێره‌دا ئه‌و نووسه‌ره‌ش ته‌واوی پارێزگای موسڵ به‌خاکی کورد‌و به‌شێک له کوردستان داده‌نێت، خۆ ئه‌و نووسه‌ره له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌و قسه‌یه‌ی کردووه، کاتێک هێشتا شۆڤینییه عاره‌به‌کان به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستیان نه‌کردبوو به به‌عاره‌بکردنی شار‌و پارێزگای موسڵ، که‌رکوک، خانه‌قین، به‌دره، مه‌نده‌لی‌و چه‌ندین شوێنی تر له‌خاکی کوردستان.(2).
له‌به‌رئه‌وه‌ی تاریق هاشمی سه‌رۆکی به‌ناو حزبێکی ئیسلامیه، که حزبی ئیسلامی ئێراقه، بۆیه په‌نا ده‌به‌مه به‌ر ئینسکلۆپیدیای ئیسلام به‌زمانی ئینگلیزی که لیوا روکن محه‌مه‌د نه‌جم نه‌قشبه‌ندی له‌ئینگلیزیه‌وه وه‌ریگێڕاوه بۆ کوردی، بابزانین تاریق هاشمی تاچ راده‌یه‌ک باوه‌ڕی به ئینسکلۆپیدیاکه‌ی خۆی هه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ باسی کوردستانێتی شاری موسڵ-مان بۆ ده‌کات‌و نووسیوێتی: (تۆڕی رێگای سه‌ربازی له‌نێوان ئه‌و فڕۆکه‌خانانه‌ی که که‌وتوونه‌ته کوردستان به‌مشێوه‌یه بڵاون: گرنگترینیان له تورکیا: ئه‌رزڕۆم، قارس، قه‌ره‌گۆز، ئاگری، ئالازیغ، مه‌ڵاتیه، وان‌و دیاربه‌کر، به‌ڵام له ئێراق: موسڵ، که‌رکوک، سمێڵ، ئامێدی‌و بامه‌ڕنی، له‌باکووری سوریاش: قامیشلی، هه‌روه‌ها له ئێران: سنه، کرمانشاو ورمێ).
ئه‌وه ئینسکلۆپیدیای ئیسلام ده‌رکه‌وت که شاری موسڵ به‌شارێکی کوردستانی ده‌زانێت، بۆیه له‌باسکردنی فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان، باسی فڕۆکه‌خانه‌ی موسڵ وه‌کو فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک ده‌کات که ده‌که‌وێته کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان). هه‌رچه‌نده دڵنیاشم نه‌ک له ئینسکلۆپیدیای ئیسلام، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر محه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵڵا سه‌رله‌نوێ زیندوو بێته‌وه‌و سوڕه‌تێکی نوێ بخاته ناو قورئانه‌که‌یان‌و له‌سوڕه‌ته‌که‌دا هاتبێت که موسڵ‌و که‌رکوک دوو شاری کوردین‌و ده‌که‌ونه ناو سنووری کوردستان، نه هاشمی‌و نه ئیسلامی‌و شۆڤینیانی عاره‌ب که (هه‌ردووکیان دوو رووی یه‌ک دراون)، خۆیان وابه‌سته‌ی ئه‌و سوڕه‌یه ناکه‌ن‌و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.(3).
به‌ڵگه‌یه‌کی تری کوردستانێتی شاری موسڵ، ئه‌و قسه‌یه‌ی (دکتۆر وه‌لید حه‌مدی)یه که سه‌باره‌ت به‌شاری موسڵ کردوویه‌تی‌و ده‌ڵێت: (ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌کان له (سان ریمۆ)و له‌په‌یمانی (سێڤره) که له (10ی ئابی 1920)دا واژۆیانکردبوو دانیان به‌وه‌دانابوو که‌ناوچه‌ی موسڵ به‌شێک ده‌بێ له‌و ده‌وڵه‌ته کوردییه‌ی که پێشنیازی دامه‌زراندنیان کردبوو. بۆیه به‌پێی دادپه‌روه‌ری‌و یاسا ئه‌و سامانی په‌ترۆله ده‌بوو سامانی کورد بێت!).
جانازانم شۆڤینی‌و به‌عسییه‌کی وه‌کو تاریق هاشمی سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگه‌یه، چ شه‌کرێکی تر ده‌شکێنێت؟ خۆ دکتۆر وه‌لید حه‌مدی تائێستاش له‌ژیاندا ماوه‌و یه‌ک دوو ساڵ به‌ر له‌کۆتایی سه‌ده‌ی بیست ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌بووه.(4).
لێره‌دا وه‌ڵامه‌که‌م به‌بۆچوونی ناودارێکی ئینگلیزی دێنم که سه‌رده‌مانێک هه‌وڵی له‌سه‌رپێ راگرتنی حکومه‌تی ئێراق‌و گه‌شه‌کردنی ئه‌و حکومه‌ته ده‌ستکرده‌ی ئینگلیزی له‌ئه‌ستۆ بووه، که (مسته‌ر ستیڤن هیمسلی لۆنگریک)ه، ناوبراو ئه‌فسه‌رێکی رامیاری بووه به‌پله‌ی (کاپتن)و پشکێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی له حکومه‌تی ئێراقدا. ئه‌و نووسه‌ره ئینگلیزه سه‌باره‌ت به‌شاری موسڵ ده‌ڵێت: (موسڵ، پایته‌ختی سروشتی جه‌زیره‌و مه‌ڵبه‌ندی شاره‌کانی کوردستانی ناوه‌ندبوو، که به که‌ره‌سته‌کانی خانوو دروستکردنی وه‌کو گه‌چ، به‌ردو دار به‌ناوبانگ بوو).
ناوبراو شاری موسڵ نه‌ک ته‌نیا به‌شارێکی کوردی ساده، به‌ڵکو وه‌کو شارێکی گرنگ‌و پایته‌ختی کوردستان ناوه‌ندیش ناوده‌بات.(5).
4.2.2008 دووشه‌ممه
سه‌رچاوه‌کــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان:
1- دکتۆر شاکر خه‌سباک، کورد‌و مه‌سه‌له‌ی کورد، ئه‌مجه‌د شاکه‌لی کردوویه به‌کوردی، بنکه‌ی چاپه‌مه‌نی رۆژ، سوێد-1997. ل43.
2- عبدالرقیب یوسف، حدود کوردستان الجنوبیة تاریخیا وجغرافیا خلال خمسة الاف عام وما ترتب علی الحاقها بالعراق، الطبعة الاولی، مطبعة شڤان، جنوب کوردستان – السلیمانیة 2005. ل210.
3- اللوا‌ء الرکن محمد نجم‌الدین النقشبندي، الکورد و کوردستان ترجمة بحث منشور في دائرة المعارف الاسلامیة باللغة الانگلیزیة عام 1986، مطبعة المعروف- شارع السعدون 2002. ل35.
4- دکتۆر وه‌لید حه‌مدی، کورد‌و کوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیادا، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د نوری تۆفیق، چاپی دووه‌م، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپخانه ئۆفسێتی هه‌واڵ، باشووری کوردستان – سلێمانی 1999. ل23.
5- المستر ستیڤن هیمسلي لونگیک، اربعة قرون من تاریخ العراق الحدیث، الطبعة السادسة 1985 بغداد – عراق. ل24.