راگه‌یاندنی خه‌ڵاتی سۆران مامه حه‌مه بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری
راگه‌یاندنی خه‌ڵاتی سۆران مامه حه‌مه بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری
گۆڤاری لڤین به هاوكاری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی (IREX) له 22/4/2009 و له یادی 111 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ده‌رچونی رۆژنامه‌ی كوردستاندا ، هه‌ڵده‌ستێت به راگه یاندنی یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌ناوی خه‌ڵاتی (سۆران مامه‌حه‌مه بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری)، بۆیه ئاگاداری سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین كه ده‌توانن به راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كیان به‌شداری ئه‌م پێشبڕكێیه بكه‌ن ،كه تێیدا سێ باشترین راپۆرت خه‌ڵاتده‌كرێن، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
خه‌ڵاتی یه‌كه‌م: 900 $
خه‌ڵاتی دووه‌م: 700$
خه‌ڵاتی سێیه‌م: 500 $
له په‌راوێزی ئه‌م خه‌ڵاتانه‌شدا خه‌ڵاتی باشترین راپۆرتی رۆژنامه‌وانی ده‌كرێت له‌سه‌ر روماڵكردنی روداوی تیرۆرگردنی شه‌هید (سۆرانی مامه‌حه‌مه).
جگه له‌مانه هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند خه‌ڵاتێكی رێزلێنان ده‌به‌خشرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا كه رۆڵیان هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردن و سه‌رخستنی میدیای ئازاد له كوردستان.مه‌رجه‌كانی راپۆرت:
1- ده‌بێت راپۆرته‌كه راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ته‌حقیقی بێت و بابه‌تێكی گرنگ بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكراكردبێت.
2- ئه‌و راپۆرته ته‌حقیقیه له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه بێت كه ده‌ست بۆ بردنیان مه‌ترسیداره له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، چانسی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتیان زیاتره.
3- له رووی هونه‌ری دارشتن و په‌یڕه‌وكردنی له بنه‌ماكانی ژانه‌ری راپۆرتی ته‌حقیقی كارێكی پرۆفیشناڵانه بێت.
4- پێویسته ئه‌و راپۆرته له یه‌كێك له رۆژنامه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكرابێته‌وه. ماوه‌ی 22/4/2008-22/4/2009 .
5- هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك بۆی هه‌یه به‌یه‌ك راپۆرت به‌شداری بكات و نابێت راپۆرته‌كه له 2500 وشه زیاتر بێت
6- پێویسته به‌شداربوو (cv) ی خۆی به زمانی كوردی و ئینگلیزی ره‌وانه بكات.
7- پێویسته به‌رهه‌مه‌كان تا 15/4/2009 بگاته ده‌ست لیژنه، به هه‌ردوو ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه، واته له یه‌ك كاتدا ده‌بێت راپۆرته‌كه بۆ هه‌ردوو ئیمه‌یله‌كه نێردرابێت، به پێچه‌وانه‌وه مافی به‌شداربونی ده‌فه‌وتێت.
Shahidsoran@yahoo.com
Ohirory@irex-Iraq.orgبۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به PDF سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن……