نیشتمان به‌باڵی شكاوییه‌وه چۆن ده‌فڕێ؟…. ئارێز سمكۆ حوسێن
نیشتمان به‌باڵی شكاوییه‌وه چۆن ده‌فڕێ؟
بۆ (هه‌ندرێن) ، شاعیر و هاوڕێ
ئارێز سمكۆ حوسێن
لێره‌وه له وڵاتی شه‌ڕ
وڵاتی پڕ بۆمبی ناكۆكیی
بۆ ئه‌وێیی وڵاتی غوربه‌ت و ئازادی
به باڵێكه‌وه ،
باڵێكی شكاوی ڕووحه‌وه لێت ده‌پرسم
تۆ له‌م كوچه‌ی غوربه‌ته‌دا چۆنیت؟
ها سه‌یری په‌نجه‌ره‌كه‌ت بكا و هه‌ر باڵندهیهكت بینی
ئه‌وه بێ گومان منم و هاتوومه‌ته لات
نا له یادی ناكه‌م
مشتێ له خۆڵی "چه‌غه‌میره" و
شنه‌یه‌ك له سپێده‌كانی كه‌ندێناوه و شه‌مامك
ئا سۆزی چاوه‌كانی به‌دیداری گه‌ڕانه‌وه‌ی دایكت و
نامیلكه‌یه‌كی هاوڕێ "ئارام"ت بۆ دێنم
نا… نا قه‌ت نایه‌م
تا به‌لای قه‌ڵا گوزه‌رێ نه‌كه‌م و
یاده‌وه‌رییه‌كانت بۆ كۆنهكهمهوه
خۆ ده‌زانم ئه‌سته‌مه
یاده‌وه‌رییه تێكچڕژاوهكانت و
خه‌مه بێهودهییهكانی شار و پاسه‌وانه‌كانی
نا قه‌ت له یادی ناكه‌م و
له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌یانهێنم .نا هاوڕێ
هه‌رگیز له‌یادم ناچێت و
له‌گه‌ڵ خۆمدا بۆتی ده‌هێنم
په‌یامی كیژی شیعر و
وه‌سیه‌تی دوندهكانی قه‌ندیل و
زناره‌كانی بادینان
هاوڕێ له‌لات سه‌یر نه‌بێت له‌م زه‌مه‌نه تێكچڕژاوهدا
كه په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ ڕامان و
ده‌رگایه‌ك بۆ هه‌ڵاتن نه‌مابێت
كیژی شیعر گڕی له‌خۆی به‌ردابێت و
دوندهكانی قه‌ندیل به به‌فری سوور داپۆشرابێت و
زناره‌كانی بادینان ورد و خاش بووبن.هاوڕێ ته‌نیا تۆ
له‌م زه‌مه‌نه داڕماوه‌دا
شتی جوانیی و
به‌ها و جوامێریم بۆ نمایش ده‌كه‌یت
ئه‌وه تۆ كاكێ
چۆن توانیت ببیت به شنه؟
له‌كاتێكدا باوی ڕه‌شه‌باكان بوو!
تۆ چۆن شۆڕشگێڕێكیت
كه لێدانه‌وه‌ی دڵمان بۆ ڕابردوو له‌مه‌حاڵ ده‌چوو و
ئۆخژنی خهیاڵمانت به گزنگ سپارد!
من كه‌سه‌یری ناوله‌پی زمان ده‌كه‌م
تۆ و
كه له‌نێوچاوانی نیشتمان دهنواڕم
غوربه‌تی دێته به‌رچاوم
لێ هه‌رگیز خه‌م مه‌خۆ هاوڕێ
نیشتمان دایكێكی بێ ڕه‌حم نییه
لێ پاسه‌وانه‌كانی بێ ئه‌مه‌ك
گه‌ر سه‌یری مانگت كرد له‌وێ
ئه‌وه دڵنیابه هه‌مان مانگی نیشتیمانه
لێ ناهێڵن تریفهكهیمان به‌ركه‌وێ
ئاخر چۆن ده‌ته‌وێ نیشتمان
به باڵی شكاوی بفڕێ
نا هاوڕێ
گیا له هه‌ور ئه‌وكاته سه‌وز ده‌بێ
كه زه‌وی ئاو به ئاسمانه‌وه ببارێنێ
سپێده ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات
كه مانگ له پشوو بێت.نا خه‌م مه‌خۆ براكه‌م
ڕۆژێك دێ و
زه‌مه‌نێك دێت
تۆ دڵی هه‌موو ئه‌و وشانه ده‌ده‌یته‌وه
كه له‌لایه‌ن پیاوه باڕونهكانهوه
قژیان ڕاكێشراوه و سووتێنراون.برام ، بۆیه هه‌موو جار پێم ده‌وتیت
من خه‌مگینم و له‌وه ده‌ترسم
ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین نه‌یه‌ت
باڕۆنهكان خۆیان ببن به شاعیر و
خۆیان ئارایشت بكه‌ن و
وه‌ك نۆێنه‌ری به‌ها جوانه‌كان خۆیان بنوێنن!
ئازیزه‌كه‌م
ئێواره بیره‌وه‌رییه‌كان لێم ئاڵاون و
پێم ده‌ڵین هه‌رگیز ئێواره‌ی تری وه‌هامان نه‌دیبوو
كه مانگ نیگاكانی له ئێمه و
دڵی له لای ئه‌و ژنانه بوو
كه چاوه‌ڕوانی پیاوه‌كانیان ده‌كرد بگه‌ڕێنه‌وه و
له شه‌ودا نقومی ئاوزهكانیان بكه‌ن.هاوڕێ چه‌ند سه‌خته
بێ ئومێد بین و باڕۆنهكان دڵیان خۆش بێت
هه‌رگیز پێت وانه‌بێت
ئاخر له تاریكیش شوێنێك هه‌یه بۆ ژیان
نا هاوڕێ
ئه‌گه‌ر هه‌رچوار ده‌ورمان ته‌نرا و
ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ڵاتن نه‌ما
ده‌توانیین ببین به با
گه‌ر ئاسمان جێگه‌ی كه‌سی تری تێدا نه‌ما و
شوێنێك نه‌ما بۆ هه‌ناسه‌دان
ده‌توانیین ببین به ئاو
گه‌ر دواجار بێ‌ئومێد بووین له ڕزگار بوون
ده‌توانین دڵنیابین كه ده‌زانین
گۆرانی بڵێین .هاوڕێ من ده‌ڵێم نیشتمان باڵدارێكه و
ئه‌نگێوراوه و
نۆ پێم ده‌ڵێت "نا" هه‌ر ده‌توانێن بفڕێت
من ده‌ڵێم ئێسته نیشتمان مانگه و
هه‌رگیز تریفه نابه‌خشێت
تۆ ده‌ڵێیت "نا"
ئاخر پێت وایه ئه‌ویش ڕۆژێك دێت تریفه بدات و
وه‌كو جارانی لێبێته‌وه.تێده‌گه‌م هاوڕێ
له دڵ شكانت و ئاواته به‌دی نههاتووهكانت
وه‌لێ له‌یاد مه‌كه و بزانه
هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌ك ژیانه و
هه‌موو خهمگینیهك یادهوهربیه
له‌و وه‌رزانه ده‌گه‌م
كه تۆیان به‌ره‌و بێمروه‌تی یار بردووه و
لێیانه‌وه بۆنی ناخی خۆت كردووه.بمگه‌ڕێنه‌وه ئه‌ی كات
وزه‌م پێ ببه‌خشه ئه‌ی مه‌رگ
ده‌مه‌وێ دوا هه‌وارگه‌ی هاوڕێیه‌ك ببینم
كه به‌رسڤی ئه‌و رسته‌یه‌م پێ بڵی:
"له سێبه‌ری كێوه‌كاندا ونت ده‌كه‌م ،
له پێده‌شتێك ده‌تبینمه‌وه"؟
پێشمه‌رگه‌یه‌كی شكۆمه‌ند
یان تاراوگه‌یه‌كی به گمه؟
ئه‌مه چ خه‌ونێكه پڕ بێ له یاده‌وه‌ریی و
چ ئازارێكه خاڵی له مردن
بمگه‌ڕێنه‌وه ئه‌ی كات
وزه‌م پێ ببه‌خشه ئه‌ی مه‌رگ
ده‌مه‌وێ له‌وه بگه‌م
كامه‌یه كیژی شیعر
"ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌روێشكێك له ده‌ستت ڕۆیشت و
ده‌تویست مانگیش بكه‌یته پاسه‌وانی"
یان ئه‌وه تاراوگه‌یه و
جار ناجارێكیش نیشتیمان
كه ته‌نیا ڕوانینیت بۆ هاتنی سه‌رابه و
یان ئه‌و شۆرشگێرهیه كه به ده‌ڵه‌مه‌یی
مه‌رگی كوژرانی پێكه‌نینی جوانیه‌كان بۆ خۆی ده‌بات؟
یان ئه‌و په‌ڕه كاغه‌زه‌یه
كه سه‌رده‌مانێكه دایكت چاوه‌ڕێیه‌تی
تا له ههندهرانێ و له غه‌ریبیه‌وه لۆی بنێریته‌وه و
له فرمێسكه‌كانی دڵنیا بێ و
ناوی كۆرپهكهتی پێبڵێی و
مه‌راقی هاتنه‌وه‌ی تۆی تیدا بهدیهاتبێ ؟برا شیرینه‌كه‌م نائومێدی
له‌ناخی ههردووكماندا
به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه و
به‌ره‌و "باڵا"چوون ده‌فراژێ
ئه‌رێ تۆ بڵێ:
ئه‌م روحه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ چیدا ئاوێزانه
چه‌نده سه‌یره
هاوكات حه‌زی له قاسپه‌ی "كه‌و"ه و
دڵی بۆ بینینی شوێنپێی
"سوێسكه" له ده‌شتدا لێده‌دا!ئه‌ز و تۆ مه‌حكومین به سزایه‌ك
"سزای ئێمه گومانه" *
ئه‌وه نییه گومان ده‌كه‌ین و پرسیار ده‌كه‌ین :
بۆ مردن هه‌بێت، كه نه‌مری نییه؟
چۆن ده‌بێ شه‌ڕ ڕووبدات ، هاوكات كه گوڵیش هه‌یه؟
بۆ به‌فر بتوێته‌وه ، كه خۆر خۆی بكوژ نییه؟
كیژی شیعر ون ببێت و
شۆڕش نووشته ئاسا به‌تاڵببێته‌وه؟
چۆن ده‌كرێ شیعر سووك بكرێ و
پێشمه‌رگه په‌شیمان بێته‌وه و
ئاوه‌ز به عه‌قڵ و
خه‌ون به ئاگا بێته‌وه ؟
ئه‌ی بۆ بووده‌ڵه‌كان دهمڕاستمانبن و
كه زهینیشمان لێڵ نه‌بووبێت؟
ئێمه هه‌ردوو گومان ده‌كه‌ین
ماره‌كانی دوێنێ به گۆڕینی كاژهكانیان
له هه‌ور بچن و
ویست وابه‌سته بێت و
بیركردنه‌وه دۆشدامێنێ و
بوونمان له له‌نگه‌ی بێ قهدریدا هه‌ڕاج بكرێ؟برام هێشتا دڵم لاته
ده‌ڵێم ده‌بێ :
ئه‌م هه‌موو كانیهمان بیر بچێته‌وه
كه له ڕووباری هاوڕێیه‌تی ئێمه‌دا
خۆیان ده‌شۆن و
تێكه‌ڵ به مانا ده‌بن؟
ئاخۆ ده‌بێ به ڕامانێك
ئه‌م ڕووداوه‌ت بیر بێته‌وه و
له یاده‌وه‌ریتدا فرمێسكێكی بۆ بسڕیت
وشه‌یه‌ك خه‌ریكه ده‌خنكێ و
باڕۆنهكان خێرا خێرا
تابووتی بێنرخی بۆ چێده‌كه‌ن و
ئێمه‌ش له فرمێسكی خۆماندا
به گۆڕستانی نه‌مری هه‌ناسه ساردی ده‌سپێرین !؟برام باوه‌ڕ ده‌كه‌م
ئازیزێك له‌وێ هه‌یه نزیك به "سكاندیناڤیا" و
به دووری هه‌زاران فه‌رسه‌خ له یه‌كتره‌وه
هه‌ر ده‌ڵێی "نیوه‌كه‌یتری خۆمه"
ئه‌ی كه‌ی له بیره‌وه‌ریماندا
دووری و غه‌ریبیمان ده‌ڕسكێ؟دڵنیام له یادت نه‌چۆته‌وه
كه له ئێواره‌یه‌كدا
ژێرمان گیابوو و
مێزێكی وه‌نه‌وشه له نێوانماندا
وه‌لێ ئه‌ی داخ
شه‌ربه‌تێك له یاده‌وریمان لێ ڕژا
بریا ده‌مانتونی جارێكی‌تر كۆیبكه‌ینه‌وه!
تۆ بڵییت بتوانین ؟ئه‌مه چ خه‌مێكه هاوڕێ
له یاده‌وه‌ریماندا ئاڵاوه و
له خه‌ونه سهوهزهكانماندا پاییزه
ئه‌مه چ خه‌ونێكه هاوڕێ
دواجار له‌وه تێبگه‌ین
هه‌موو شتێك سه‌ره‌تای هه‌یه و
وه‌لی بێ كۆتایه!* ئه‌م كۆپله‌یه هی ڕامبۆیه.
ته‌مووزی 2008
هه‌ولێر