Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
كێ‌ ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر ژنی كورد…؟

كێ‌ ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر ژنی كورد…؟

Closed
by April 6, 2009 گشتی

كێ‌ ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر ژنی كورد…؟
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ

تاقه‌ دیارده‌یه‌ك كه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی حیهان كۆكن له‌سه‌ری‌و هاوشێوه‌ن، بریتییه‌ له‌ ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ره‌گه‌زی مێ‌، ده‌ستدرێژییه‌كه‌ش جۆر‌و شێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌، هه‌ر له‌ جیاوازی ره‌گه‌زی‌و جێنده‌رییه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ به‌كارهێنانی توندوتیژی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی‌و فیزكی‌و ده‌ستدرێژی سێكسی‌و لاقه‌كاری به‌ تۆپزی‌و كوشتن‌و سووتاندنی ژن به‌گشتی..
به‌ڵام له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌ پێشیڵكردنی مافی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن‌و به‌ تاوان ناوزه‌د ده‌كرێت‌و سزا چاوه‌ڕێیانه‌، له‌ زۆربه‌ی ووڵاته‌كانی دونیادا یاسا سه‌روه‌ره‌‌و به‌بێ‌ جیاوازی‌و به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر پادشا‌و گه‌دادا جێبه‌جێده‌كرێت‌و ده‌ستدرێژكار به‌سزای ره‌وای خۆی ده‌گات.!
به‌ڵام هه‌ندێك شێوازی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژن له‌ ئارادان كه‌ زۆر ئاشكرا نین‌و شاردراوه‌ن‌و به‌پێی دابو‌و نه‌ریت‌و كولتووری هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت‌و رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌ستدرێژكاران وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چن‌و بۆیان سه‌ر ده‌بێت.. ئه‌م دیارده‌یه‌ حاڵه‌تێك فه‌راهه‌مده‌كات له‌لایه‌كه‌وه‌ تاوانبار‌و كه‌تنكار به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕشتنی ژه‌هری خۆیان‌و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ره‌گه‌زی مێ‌ (ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ركراو) ده‌بنه‌ قوربانی‌و فێرده‌بن ببنه‌ كۆیله‌‌و كه‌سێكی وه‌رگر‌و بێده‌نگ‌و رازی‌و ده‌سته‌مۆ.. فێرده‌بن راستی بشارنه‌وه‌‌و به‌ دزییه‌وه‌ خیانه‌ت بكه‌ن.. به‌ڵام بابزانین ئه‌م حاڵه‌ته‌ چۆن وه‌ها هه‌ڵده‌سووڕێ‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژن؟
ئه‌وه‌ی كه‌ به‌نده‌ له‌م سه‌روبه‌ره‌دا مه‌به‌ستمه‌، ده‌ستدرێژی سێكسیه‌ بۆ سه‌ر ژنی كورد‌و له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وڕۆماندا.. له‌ راستیدا له‌ زۆر جێگه‌ ته‌عدا‌و ده‌ستدرێژی‌و هه‌وڵی لاقه‌كاری ده‌كرێته‌ سه‌ر ژن‌و كچی كورد‌و زۆربه‌شیان روو ده‌ده‌ن‌و ئاشكرا نابن‌و چه‌ند جاره‌ش ده‌بنه‌وه‌‌و تاوانكار بریسكه‌ی سمێڵی دێت.؟
ژنی كورد له‌نێو خێزاندا، به‌ رێژه‌یه‌ك كه‌ (داتاكان ونن‌و هیچ له‌به‌رده‌ستدانین) له‌لایه‌ك باوك یان برا وه‌ به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م لێره‌‌و له‌وێ‌ ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر، به‌ڵام له‌لایه‌ن مێردی دایكه‌وه‌ (باوه‌پیاره‌)وه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆرتر هه‌وڵی لاقه‌كردنی ژن یان كچی كورد ده‌درێت.. له‌لایه‌ن ئامۆزا‌و خاڵۆزا‌و پورزاوه‌ رێژه‌كه‌ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ده‌رو دراوسێ‌‌و كه‌سووكاره‌وه‌ به‌گشتی، ژن‌و كچی كورد ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته‌ سه‌ر‌و هه‌ر ره‌گه‌زی مێیه‌ كه‌ گورزی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێته‌وه‌‌و ده‌ستدرێژیكار لێی قووتار ده‌بێت..
له‌نێو داموده‌زگاكانیشدا دیسانه‌وه‌، زۆرێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و به‌رپرسی ده‌ستگای حكومی‌و حیزبی ده‌توانن به‌ ئاسانی ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌ سه‌ر ژنان‌و له‌به‌ر شه‌رم‌و ناوزڕاندن‌و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی ژنه‌كه‌ په‌رده‌پۆشی لێده‌كرێت‌و ئاشكرا ناكرێت.. له‌سه‌ر شه‌قام‌و له‌ بازاڕدا‌و له‌ كۆڵانه‌كانیشدا دیسانه‌وه‌ ژن نقورچی لێده‌گرێت‌و ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی ده‌كرێته‌ سه‌ر، ژن له‌ دیدی پیاوه‌وه‌ حسابی نێچیر‌و دامركه‌ره‌وه‌ی سێكسی بۆ ده‌كرێت.. به‌ جه‌سته‌یه‌كی نه‌رمونیان‌و خۆراكێك داده‌نرێت كه‌ له‌ كه‌سێتییه‌كی لاواز‌و بێهێز‌و شه‌رمن‌و بێده‌نگ‌و ره‌زامه‌ندا حه‌شاردراوه‌، شه‌رعییه‌ت‌و ره‌وایه‌تی ده‌ست بۆ بردن‌و په‌لاماردانیشی لای پیاوه‌وه‌ فه‌رمانی بۆ ده‌درێت.!
له‌ دوو جێگه‌ی دیكه‌، بوار ده‌ڕه‌خسێت بۆ ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ژن، كه‌ ئه‌وانیشی نێو تاكسی‌و دوكانی جل‌و به‌رگ‌و ماكیاژ فرۆشی ژنانه‌یه‌.. به‌ڵام له‌ زانكۆ‌و له‌ كلینیك‌و له‌ عه‌یاده‌ی پزیشكی‌و له‌ خه‌سته‌خانه‌دا بوار بڕه‌خسێت بۆ په‌لامار‌و ده‌ست بۆ بردن‌و ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان جێگه‌ی داخ‌و خه‌فه‌ته‌.. ئه‌و سێ‌ جێگایه‌ مینبه‌ر‌و شوێنی ناچاری‌و پێویستی‌و پیرۆزن سێ‌ شوێنن كه‌ مرۆڤایه‌تی به‌ درێژایی مێژوو خه‌بات‌و كۆششی نه‌پساوه‌‌و به‌رده‌وامی بۆ به‌رپاركراون كه‌ له‌ خزمه‌ت‌و هاوكاری مرۆڤدان..ئه‌وانه‌ی له‌م سێ‌ شوێنه‌دا كارده‌كه‌ن ده‌بێت وه‌كو گاندی‌و ڤۆڵتێر‌و مادام تێرێزا‌و عیسای مه‌سیح له‌ خزمه‌ت به‌رز ڕاگرتنی به‌های مرۆڤ ‌و ئاسووده‌تركردنی ته‌ندروستی‌و ژیانی مرۆڤدا به‌رده‌وام‌و بێهه‌دادان كارو كۆشش بكه‌ن‌و وه‌كو فریشته‌ ره‌فتار بنوێنن.. به‌ڵام زۆر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌و جێگایانه‌دا به‌ نهێنی‌و نیوه‌ ئاشكرا په‌لاماری ژن ده‌درێت.. ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر نامووس‌و به‌های  به‌رزی ره‌گه‌زی جوان‌و بێگوناهی ژن‌و بكه‌ره‌كانیش له‌ دكتۆره‌وه‌ بۆ كاڵفام‌و مالۆسه‌ زۆره‌كانی ئه‌مڕۆژگاره‌ شوومه‌،بێخه‌م وبێوه‌یو بێتاوان بۆی ده‌رده‌چن!

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.