کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه نوسی به مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕه‌وشی گه‌نجان
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 10ی به‌یانی له هۆڵی ئوتێل کانی له شاری سلێمانی "ڕێکخراوی تواناسازی لاوانی کوردستان " هه‌ستا به ئه‌نجامدانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه نوسی به مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕه‌وشی گه‌نجان . دیاره ئه‌م راپۆرته ساڵانه له لایه‌ن ئه‌م رێکخراوه وه‌ک نه‌ریت و پرۆژه‌یه‌کی ساڵانه کاری بۆ ده‌کرێت و تیایدا زانیاری سه‌باره‌ت به گه‌نج و ئه‌و دۆخانه‌ی که په‌یوه‌ندی به گه‌نجانه‌وه هه‌یه ده‌خرێته به‌رده‌ست . شایه‌نه وتنه که زۆر لایه‌ن له‌م راپۆرته‌دا ڕوون کراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها دواتریش ده‌خرێته به‌رده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ کارکردن له‌سه‌ر کێشه‌ی گه‌نجان . ئه‌مه‌ش کورته‌یه‌که له نمایشی ڕاپۆرته‌که.
شایه‌نی وتنه که ڕێکخراوی توانسازی لاوان " ڕێکخراوێکی ناحکومی سه‌ربه‌خۆیه و بنکه‌ی سه‌ره‌کیان له شاری هه‌ولێره و کار بۆ گه‌نجان ده‌که‌ن…شوان / سلێمانی 4/4/2009
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌که سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن……..