كام گه‌نج بچێت بۆ په‌رله‌مان؟…..عه‌دنان مه‌لا ساڵح
كام گه‌نج بچێت بۆ په‌رله‌مان؟
عه‌دنان مه‌لا ساڵح*
له ده‌سپێكدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه ئه‌و ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌ی ناو به‌ناو له نێو چینه جیاوازه‌كانی كوردستاندا به‌رزده‌بێته‌وه ،هێنده‌ی به‌رهه‌می بێ ویژدانی و نادادپه‌روه‌ریه له‌م كۆمه‌ڵگه‌دا ،ئه‌وه‌نده به‌رهه‌می ئه‌و دیموكراسیه نیه كه به‌ر پرسانی ئه‌م وڵاته پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن. بڕواشم وایه هیچ وشه‌یه‌ك وه‌كو وشه‌و زاراوه‌ی دیموكراسی به‌كارنه‌هاتووه‌و و ئیستغلال نه‌كراوه بۆ مه‌رامه سیاسیه‌كان و كاته تایبه‌تیه‌كانی پێویست بون به ده‌نگی هاوڵاتیان ،به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی جێی باسه‌كه‌ی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان پاش هه‌وڵ و كۆششی كۆمه‌ڵێكی زۆر له رێكخراوه‌كانی گه‌نجان و لاوان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وژماره‌یه‌ك لهڕووناكبیران و به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زای گه‌نجان و په‌راوێزخستنیان له به‌شداریكردنی سیاسی ، مه‌رجی ته‌مه‌نی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له 30 ساڵیه‌وه كه‌مكرده‌وه بۆ 25 ساڵ وله یاسا ی ژماره(2)ی ساڵی 2009 كه یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه، به‌م شێوه‌یه‌وه له مادده‌ی سێ‌دا جێ كرده‌وه كه‌ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌ندامی په‌رله‌مان "شیاوی ته‌واو بێت (كامل اهلیه) بێت و بیست و پێنج ساڵی له‌ته‌مه‌ن ته‌واو كردبێت" ئه‌مه تائێستا هیچ كێشه‌یه‌كی تیا نیه‌و جێی دڵخۆشیه،به‌ڵام ئایا ئه‌و گه‌نجه ده‌بێت كام گه‌نج بێت ،بچێت بۆ په‌رله‌مان ئایا گه‌نجێك بێت كهبارگاوی كرابێت به بیری حزبی و ته‌نها له پێناوی و خۆی و حزبه‌كه‌ی كار بكات؟ یان گه‌نجێك بێت كه خزمه‌ت به توێژه‌كه‌ی خۆی بكات كه گه‌نجه؟،ده‌بێ ئه‌و گه‌نجه كه‌سوكاری به‌رپرسان خۆیان بن كه توانا‌و لێهاتویان بۆ ئه‌و پۆسته نیه؟ یان گه‌نجێكی شاره‌زاو به‌جورئه‌ت بێت وته‌نها به‌د به‌ختی بۆوهرنهگرتن و هه‌ڵنه‌بژاردنی، ئه‌وه بێت كه خزمی به‌ر پرسێكی گه‌نده‌ڵ نیه؟ ده‌بێت گه‌نجێك بێت كه پیرانه بیر بكاته‌وه ؟یان گه‌نجێكی ڕۆشن فكری پێشكه‌تن خواز بێت؟ده‌بێت گه‌نجێك بێت كه خۆی به‌نوێنه‌ری خه‌ڵك نه‌زانێت و وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی پارتی بڵێت من نوێنه‌ری حزبم نه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵك یان گه‌نجێك بێت كه‌خۆی به‌نوێنه‌ری خه‌ڵك و چینه‌كه‌ی خۆی بزانێت؟. گه‌نجێك بێت له ناو ده‌زگاو ڕێكخراو‌و حزبێكدا په‌روه‌رده‌كرابێت وههڵبژێردرابێت ،كه فێری گیرفان پڕكردن و فریودانی خه‌ڵكی بێت ؟،یان گه‌نجێك بێت كهخهم هه‌م و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی بخات؟ گه‌نجێك بێت كه‌هه‌روه‌ك ئه‌نشتاین ده‌ڵێت"هێزی پێش بیركردنه‌وه‌و ویژدانی كه‌وتبێت وماسولكهكانی پێش بیركردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی كردبێت "یان گه‌نجێك بێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه؟. گه‌نجێكی خه‌واڵ و بێ ده‌نگ بێت یان گه‌نجێكی وریا‌و خاوه‌ن بیر‌و ڕا؟ده‌بێت گه‌نجێكی داهێنه‌رو ئه‌كتیڤ بێت؟ یان گه‌نجێكی واقیع پارێز؟ده‌بێت گه‌نجێك بێت كه چهواشهكاربێت و راستیه‌كان له ڕۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵكی بشارێته‌وه؟ یان گه‌نجێكی راستگۆ‌و شه‌فاف بێت؟ده‌بێت گه‌نجێك بێت ده‌ستی ته‌نها بۆ به‌ڵێ نهخێرهكان به‌كاربهێنێت و زمانی به‌ستراوبێت ؟یان گه‌نجێك بێت ده‌ستی بۆ به‌ڵێ و نهخێرهكان و زمانی بۆ ته‌بریر هێنانه‌وه‌ی به‌ڵێ و نهخێرهكان به‌كاربهێنێت؟ .بۆیه لێره‌دا كارهكهبهوهتهواو نابێت كه گه‌نجێك خۆی كاندید بكات بۆئهندامێتی په‌رله‌مان. بهڵكولهبهرئهوهی په‌رله‌مان له هه‌رو ڵاتێكدا به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی حكومیهوجێی گه‌یاندنی داواڕهواكان و خستنه ڕووی بیر‌و را جیاوازه‌كانه بۆ خزمه‌تی گشتی، ده‌بێت گه‌نجی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له ئاست خواست و داوا ڕه‌واكانی گه‌نجان بێت و بتوانێت به گوێره‌ی داتا‌و به‌ڵگه‌ی بڕواپێهێنهرو به‌زمانێكی ره‌وان له بابهتهكان بدوێت و جێ په‌نجه‌ی دیار بێت له بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان، خۆی به‌خزمه‌تكاری كه‌س و كاری شه‌هیدان و گه‌له چه‌وساوه سته‌مدیده‌كه‌ی بزانێت و له ئاستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵی ده‌بژێرن خۆی به قه‌رزار بزانێت و به‌خزمه‌تكردن و راستگۆیی قه‌ره‌بوی بكاته‌وه.
*مافناس وجێگری به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ئاسمانی جه‌ماوه‌ری كوردستان
Adnan_hawlati@yahoo.com