چاوه‌ڕێی ئێوه‌ین،ده‌ستپێبكه‌ن!
پرۆڤه.
چاوه‌ڕێی ئێوه‌ین، ده‌ستپێبكه‌ن!
كامه‌ران سوبحانسهفین قسه‌كه‌ی به من بڕی و وتی، ئه‌م جوڵه‌یه‌ی دوێنێ دڵشاد پێیوتم بیكه، جیاوازه له جوڵه‌كه‌ی تۆ، ئه‌م ڕسته‌یه‌ی سه‌فین من و (دڵشاد حسێن)ی خسته به‌رده‌م پرسیارێكی قوڵ، ئایا ئه‌كته‌ر له به‌رامبه‌ر دوو ده‌رهێنه‌ردا چ هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت؟ ئایا رسته‌كانی ده‌قه‌كه له‌م نمایشه‌دا، پێویسته كاممان، ئێمه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر یان ئه‌كته‌ر بونیادی بنێت؟ ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌كته‌ر له به‌رامبه‌ر دوو ده‌رهێنه‌ردا سه‌ری لێناشێوێت؟ ئه‌كته‌ره چۆن خۆی یه‌كلا بكاته‌وه له به‌رامبه‌ر تێڕوانینی دوو ده‌رهێنه‌ردا؟ چۆن گه‌مه بكات لهپڕۆڤهدا؟ ئه‌مانه هه‌ندێ له‌و پرسیارانه‌ن كه زۆر ئێواره دوای پڕۆڤه به مێشكمدا ده‌هاتن، به تایبه‌تیش ئه‌و كاتانه‌ی كه تارمایی ئه‌و ئه‌كته‌ر له رۆژه‌كانی پڕۆڤه‌دا یاده‌وه‌ریم بۆ زۆر جێگه‌و زۆر دیمه‌ن ده‌به‌ن.
له پڕۆڤه‌دا سه‌فین ڕاڕایه، نا دڵنیایه، ماندووه، نواندن ده‌كات، به دوای تۆنی ده‌نگیدا ده‌گه‌ڕێت، له ژێره‌وه سه‌یری ئێمه ده‌كات، قه‌یتانی پێڵاوه‌كه‌ی توند ده‌كاته‌وه، ئا… گه‌مه ده‌كات. له‌و لاشه‌وه له سوچه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ری ته‌خته‌ی شانۆوه سۆزان له تێڕامانێكی عهفهویدایه، ئه‌و ئه‌ترسێت، له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه، ئه‌و بزێوه، موغامه‌ره ده‌كات، ئه‌و له پڕۆڤه‌دا، هه‌وڵی ئه‌زمونێكی جیاواز ئه‌دات، سۆزان له پڕۆڤه‌دا یاری ده‌كات، ئه‌مانه وێنه شێواوه‌كانی شانۆگه‌ریی (په‌یكه‌ر)ن* كه ڕۆژانه به‌ر به بینینی ئێمه ده‌كه‌ون له‌وێ، ئا… له پڕۆڤه، له‌وێ له هۆڵه پهڕپوتهكهی رۆشنبیریی.
به‌ده‌م ئه‌م تێڕامانه قوڵانه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تا، بۆ پرسیاره‌كه‌ی سه‌فین، پێشتریش سۆزان هه‌مان پرسیاری كردبوو، به تۆنێكی جیاواز، له‌وێ…. له پڕۆڤه‌دا، من هه‌ردوو پرسیاره‌كه‌ی ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره وا ده‌گێڕمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاوكراوه‌تربن له نواندندا، هه‌ندێ جار من به جیا‌و دڵشاد به جیا سه‌رنج و تێبینی خۆمان داوه به ئه‌كته‌ره‌كان، هه‌ندێ جار یه‌ك سه‌رنجمان داوه، به‌ڵام به زمانی جیاواز. كاتێك ئه‌وان به من یان به دڵشاد ده‌ڵێن كامه‌ران وا سه‌رنجی هه‌یه و تۆش وا سه‌رنجت هه‌یه ئێمه له‌به‌ینی ئه‌و دوو بۆچوونه جیاوازه‌دا كام جوڵه‌یان بكه‌ین؟ من ناوه‌ستم دڵشاد وه‌ڵامیان بداته‌وه، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێم هیچیان سێیه‌میان بكه‌ن! نه ئهوجوڵهیهی كه من وتومه نه ئه‌وه‌ی دڵشاد. جوڵه‌ی سێیه‌م بكه‌ن، ئه‌وه‌ی خۆتان، ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر! هه‌ردوكیان سه‌یری یه‌كیان كرد، سه‌فین و سۆزان چ بكه‌ن؟ چۆن هه‌ڵیبژێرن، سێیه‌م جوڵه؟ من پێم وتن له‌وێ له‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆ له‌وێ له پڕۆڤه، ئێوه به‌جیاوازی ئێمه شتێكی نوێ بخولقێنن، گه‌ر بۆ په‌یژه‌ی نمایش من پله‌یه‌ك دروستبكه‌م، دڵشاد دووه‌م پله دروست ده‌كات، پێویسته سێیه‌م پله خۆتان دروستیبكهن، چونكه من پێم وایه ئه‌م جیاوازییه گه‌وره‌یه یارمه‌تی ئه‌كته‌ر ده‌دات جوڵه‌ی جیاوازتر و جوانتر دروستبكات.
له‌وێ له خواره‌وه، له پڕۆڤه، له هۆڵی رۆشنبیریی ئامانج و تایه‌ر له‌پشتی چاوی ئێمه‌وه ده‌قه‌كه‌یان گرتووه به ده‌سته‌وه، ئه‌وان خوێنه‌ری به‌رده‌وامی ده‌قه‌كه‌و نمایشن، زۆرجار سه‌رنج و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌مان تیژتر و خێراتره له سه‌رنج و ئه‌ندێشه‌ی ئێمه، كاتێك ئه‌وان قسه‌ده‌كه‌ن ئێمه بێده‌نگین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری پله‌كان بكه‌ین و بزانین گه‌یشتوینه‌ته كوێ له پڕۆڤه، دڵنیام چاوه‌كانی ئێمه له خواره‌وه له‌سه‌ر ئێوه‌یه له پڕۆڤه‌دا، ده‌ی چاوه‌ڕێی ئێوه‌ین ده‌ستپێبكه‌ن.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پرسیاره‌كه‌ی ئه‌وان، پرسیاری من پرسیاری كهسیتریش له‌وێ، له ناو هۆڵه‌كه0 له ده‌ره‌وه0 له چایخانه. له نادی. له شه‌قام. له پیاسه. پرسیاری ئه‌وان پرسیاری رۆژنامه‌نووسه‌كان له شانۆ، پرسیارێك هی ئه‌وان هینی من و كه‌سی تریش، پرسیارێكی بێ پێچ و په‌نا، ئایا نمایشێك پێویستی به دوو ده‌رهێنه‌ر هه‌یه؟ من كاتێك ئه‌م پرسیاره له خۆم ده‌كه‌م، بێ پێچ‌و په‌نا بێ هیچ قهلهقییهك ده‌ڵێم به‌ڵێ، نموونه‌ی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی دونیا یه‌كجار زۆره، ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ هیچیان ده‌ڵێم به‌ڵێ، هه‌ندێ ئه‌زموون پێویستی به دوو ده‌رهێنه‌ره، به تایبه‌تی ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌كته‌ر له پڕۆڤه‌ی شانۆیی پهیكهردا بونیادی ده‌نێت پێویستی به كۆكردنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵی و چه‌ند كه‌سی هه‌یه، له پڕۆڤه‌دا توانای ئه‌وه به‌رهه‌م نایه‌ت ته‌نها یه‌ك هزر كاربكات و رێنیشانده‌ربێت و چاودێریی ئه‌كته‌ر بكات، پڕۆڤه پێویستی به دروستكردن و ڕوخان هه‌یه، ئه‌و ڕووخانه ئه‌كته‌ر ده‌یكات ئه‌و دروستكردنه هه‌ر ئه‌كته‌ر ده‌یكات، ده‌رهێنه‌ر به دوای نهێنییه‌كانی تواناكانی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌دا ده‌گه‌ڕێت، گه‌ر سه‌فین یان سۆزان له پڕۆڤه‌دا شتێك بكه‌ن له دوو ده‌رهێنه‌ر یه‌كێكمان %25 به دڵی بێت و ئه‌وی ترمان %30 ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا جوڵه‌كه دانامه‌زرێت و ئه‌كته‌ر ده‌بێت به دوای جوڵه‌ی تردا بگه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی شتی نوێ تاقیبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێی له شتی نوێ ده‌كه‌وێت، ئه‌مه دوو ده‌رهێنه‌ره ئه‌و گه‌ڕانه‌ی پێده‌كات، به‌ڵام له حاڵه‌تی یه‌ك ده‌رهێنه‌ریدا كاره‌كان زوو به‌ده‌سته‌وه دێن و زوو جێگیریی ڕووده‌كاته جوڵه‌ی ئه‌كته‌ر له پڕۆڤه‌دا، له‌م حاڵه‌ته‌شدا دوو بیركردنه‌وه ڕوبه‌ڕووی ئه‌كته‌ر گه‌وره‌تره له یه‌ك بیركردنه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی به دوو ده‌رهێنه‌ر ده‌كرێت به هۆی جیاوازبوون و هه‌ندێ جاریش نزیكییانهوه گه‌رمتر و پڕ له ململانێ تر به‌رزو نزمتره له‌و شانۆییانه‌ی كه به یه‌ك ده‌رهێنه‌ر كراون، ئه‌م دێڕانه‌ی من بۆ ئه‌و پرسیارانه هه‌رگیز ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شانۆی یه‌ك ده‌رهێنه‌ر نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خولقاندنی كه‌شی دیالۆگه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه پێمان ده‌ڵێت ئایا نمایشێك پێویستی به دوو ده‌رهێنه‌ر هه‌یه؟
به‌م په‌ڕه‌گرافانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كه‌ین، چاوه‌ڕێی ئێوه‌ی ئه‌كته‌رین بچنه سه‌رته‌خته‌ی شانۆ، ده‌ست پێبكه‌ین، به پڕۆڤه؟
*په‌یكه‌ر: به‌رهه‌می به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ/سلێمانی، نووسینی دڵشاد حسێن، ده‌رهێنانی كامه‌ران سوبحان، دڵشاد حسێن، نواندنی سه‌فین ئه‌نوه‌ر شوكری، سۆزان باباعه‌لی، سینۆگرافیا و جێبه‌جێكردنی مۆزیك ئامانج ئیبراهیم، ئێواره‌ی 3و4/4 له هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی نمایشكرا.