له ماڵی ژنێكی عاشقدا !…..بهرزان ههستیار
لە ماڵی ژنێكی عاشقدا ! *
بەرزان هەستیار
كانونی دووەم و مارتی 2009
كۆلن / ئەڵمانیا
bhastiar@yahoo.de
" هەر " با "یەك تەنوورەكەی هەڵدایتەوە "….
داوای پێناسەكەی لێ بكە
نەوەك پیاوێكی دەبەنگ بێ و
كە خۆی بەتاڵ كردەوە ،
بڵێت ، ئەرێ خەوت نایەت ؟
*******
" بەر لەوەی خۆت بخزێنیتە بن هیچ بەتانییەك "
دەستێكی لێ وەردە ، بزانە ….
وەكو ئیحساسی خۆت نەرمە !
*******
"پیاوێك توند گوێچكەت ئەگەزێت "
بەڵام أەنگە ، سەد جار دابێتی بە أۆحی خۆیەوە
پێش ئەوەی بیر لە لەزەتی گوێچكەكانت بكاتەوە
*******
قەت بیرت بۆ ئەوە چووە …
" ئەو پارووە نانەی ئەیجوویت " ،
دڵی پیاوێكە ، هەتا ئێستاش نەیوێراوە
لەجارێك زیاتر خۆشەویستیی بكات ؟!
******
" " ئەو " ت خۆش ویست
وەك ئەوەی شیعرێك بنووسیت
أەنگە " ئەو " وەك ئارد بڵاو بكەیتەوە ،
بەڵام شیعرەكە ، نا "
*******
" أوومەت بە كڵاوە خوورییەكەت دامەپۆشە "،
پیاو و أەشەبا وەك یەك هەڵئەكەن
*******
" چاكەت و بوتڵە ئاوەكەت جێ ئەمێنێت "
تا دێیتەوە ، چاكەتەكەت لە باوەشی پیاوێكدایە و
بوتڵە ئاوەكەشت خاڵیی ، بە لێویەوە
******
" كە ئەزانێ لێی تووأەیت
أەنگی مردووی لێ ئەنیشێت "
چونكە تێ ئەگات ، ئەو شووشەی عیشقەی…..
بە كاڵ فامیی خۆی شكاندی
مەحاڵە لەگەڵیا كۆی بكەیتەوە
*******
" تۆ ، كیسە گەنمەشامییەكەت لێ ئەأژێت
كە زەنگێكی ئەوت بۆ دێت " ،
بەڵام نازانیت ئەو ساتە ، چی ئەأژێتە أۆحی ئەو
*******
" یەخەی كراسەكەت بۆن ئەكا " و
ئەوەت بیر ئەكەوێتەوە
كە تۆ ژنێكی لە بخوورد ،
ئەویش پیاوێك لە داگیرسان
*******
" كە باوەش ئاوەڵا ئەكەیت
چ شتێكی بیر ناچێتەوە "
یەك پارچە ئەبێتە دارستانێك لە وتن ،
نزارێكی بەرین لە بێ دەنگیی ّ!
*******
" كە دڵت كردە خێر" ،
كەسێكت بیر نەچێت ؛ دراوسێی دەستە چەپ و
دەستە أاستی شیعرەكانت ّّ!
*******
" ئەویش درەختەكانی
بە ناوی تۆ ناو ناوە " و
گەڵا وەریوەكانیش ، خۆی !
*******
" ژێر كراسە مۆرەكەت دائەماڵی و
ژیان لەبەر ئەكەیتەوە " ؛
بەڵام ئەفسووس ، كەس پێ أاناگا بۆت بدوێ
تا خۆت بۆ دەنگیی وەرخەیت
*******
" ئافرەتێك وەك أستە كلیل بە كەمەری پیاوێكەوە "،
چ قیامەتێكی جوانە !!!
*******
" گەر عاشق بای ، ئەتزانی بۆ
هەر كاتێ كە ئەیبینیت ، …..
ناوی خۆت بیر ئەچێتەوە ؛
شەپۆلی چاوەكانی زەینت أانادەن "
عیشق خۆی ، ئەفیوونێكی شیرینە
*******
" بۆنی دێتە بەر كەپووت و
لە هیچ شوێنێكیش نایبینیتەوە " ،
من دڵنیام جێیەك هەیە نەگەأاویت ، ..ژێر ستیانەكەت !
*******
" هەموو شتەكانت بّّّّّّّژمێرە "
پارە و نامە و چی و چی ،
ئەو لەگەڵ هیچ شت و ژمارەیەك تێكەڵ نابێت
*******
" لە پاش ئەوەی تێر سەرنج لە چاوەكانی ئەدەیت
بە دەست خۆت نییە …..
ماچەكانت بەلاش بكەیت یان نا ّ! "
*******
" چەند حەزی لێیەتی بتخاتە بن چاكەتەكەی " و
تاڵ بە تاڵی تووكی سنگی بژمێریت و
دڵۆپ .. دڵۆپ ، هەموو شەونمی ئاهەكانت بخواتەوە
*******
"پەنجەكانی ئەو نین تێكستێكت بۆ ئەنووسن "
ئەوە خۆتیت حەرفەكان دەستەمۆ ئەكەیت و
ئەویش لە ژێر ئەفیوونی عیشقا ؛ بێ بأست
*******
" وەك ئەوەی بچێتە بەر ئاوێنە دێتە بەر تۆ و
یەخەی كراسەكەی أاست ئەكاتەوە و
بۆینباخەكەی چاك ئەكا و
ئینجا دڵی نایەت ، بچێتە دەرەوە ، ئەوأۆش "
*******
" بەو كراسە سنگ داچەقاوەتەوە "
منیش ئەتخەمە زەینی شیعرەوە
******
" لە هەر شوێنێك بتبینن ، پیتەكانی ناوی ،….
بیست ئاوأت لێ ئەدەنەوە " و
بیست جاران تۆش ، لە خۆشییان سەرسم ئەدەیت
*******
گوارە یاقووتییەكانی تۆش…..
" لە ملپێچە ژەنگییەكەی ئەو زاڵمترن "
بێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەو ،
نەرمە گاز لە پەأەی گوێت ئەگرن
*******
منەت مەكە ،
" ئەو ، هەموو ژیانی گڵۆپی سەوزی بۆ تۆ و
سووری بۆ هەموو كەون پێ كردووە "
*******
" كراسە گوڵ زەردەكەت ، كورت بێتەوە و
تا سەر چۆكت بێت یان نا "
پیاوە چاو زەردەكە ،…..
شەرم لەوە ناكات تا خوار چۆكت بێت ؛ خوار چۆكت
*******
"پێیەكت لە نێو دنیایەو
پێیەكەی ترت لە نێو ئەو " ،
زۆر دەبەنگیت ، بۆ دنیا دەست لەو هەڵگریت
*******
" باران تاو نا تاوە دەستەكی دەگەیەنێتە بەلەكت "و
كەچی تۆ نەفامانە بۆ ئەو ئەگەأێیت
من ئەڵێم تۆ ، نە ، بۆنی باران ئەناسی و
نە، بەرامەی شەیدایی ئەو
*******
" لەسەر پشتی أا دنیا دیارە " ؛
كافرباب ، تۆ سەر پشتی خۆت نابینیت
پأە لە هەسارەی تازە ؟ّ!
*******
" هەورێك لەسەر سەرتە زۆرت كەیف پێ دێت و
حەز ناكەیت ئاوا بێت " ؛
لێت ناگرم ، ئەتو لە أەش داگەأانی ئەو تێ ناگەیت
*******
" ئەوأۆ كراسێكی فستقیی لەبەر ئەكەیت و
سەر لە ژیان ئەشێوێنیت " ،
زۆرزان ، ئەزانیت "ژیان" خۆی نێرە و
زوو دێت بە چۆكا
*******
" ئەوە ، كەی زرنگییە ، بزانیت
هەموو أۆژێ دڵی ئەو چەند جار لێ دەدا و
چەند جار دەپژمێ و ……
چەند جغارە دەكێشێ " ؛
ئەگەر ئازایت ، بزانە دڵی پیاو
جێگەی چەند ژنی تیا ئەبێتەوە ّّّ!!
تێبینی :
* لە دوا لاپەأەی ژمارە "148 "ی هەفتەنامەی " أەخنەی چاودێر " و لە 5/1/2009 دا خاتوو " نیگار نادر " چەند بەشێكی لە قەسیدەی " بۆ ئەوەی هەرچی هەتە و نیتە بە من بچێ " بڵاو كردەوە و ئەم شیعرەی منیش ئیش كردنە لەسەر چەند كۆپلەیەك لەو چەند بەشەی قەسیدەكەی ئەو و وێنەی تازەیان لێ دروست كراوە و هەوڵیشم داوە كەم تا زۆر بۆنی قەسیدەكەی خاتوو "نیگار "ی پێوە بمێنێت .
* ئەو دێأ و كۆپلانەی لە ناو كەوانەدان یان وەك خۆی لە شیعرەكەی خاتوو" نیگار نادر " وەرگیراون ، یان دەستكاریی كراون و ئیشیان تیا كراوەتەوە .