
چیرۆكێك به‌بێ هۆ ده‌گۆڕێت بۆ شیعر…..حه‌سه‌ن به‌لاسم
چیرۆكێك به‌بێ هۆ ده‌گۆڕێت بۆ شیعر
نووسینی / حه‌سه‌ن به‌لاسم
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه / تاهیر عهبدولواحیدسهرهتای مناڵێك
من و باسمی هه‌شت ساڵان له قه‌راغ ڕێگا گشتیه‌كه له چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی تابوتهكاندا بوین. ئه‌وكات جه‌نگی عێراق – ئێران له ساڵی چوارهه‌میدا بوو. تابوتهكانی سه‌ر ئه‌و ماشێنانه‌ی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه توند به‌سترابونه‌وه و ئاڵایان لێوه پێچرابوو. ئێمه ده‌مانویست وه‌ك گه‌وره‌كان ڕه‌فتار بكه‌ین، چونكه گه‌وره‌كان له‌كاتی تێپه‌ڕینی تابوتهكاندا ده‌وه‌ستان و بهحوزن و شكۆوه ده‌ستیان بۆ بهرزدهكردنهوه. ئێمه‌ش شێوه‌ی ئه‌وان سڵاومان بۆ مردوه‌كان ده‌كرد. هه‌ركاتێكیش ماشێنی مردوه‌كان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئێمه پێچی بكردایه‌ته‌وه ئێمه‌ش به راِكردن به كۆڵانه قوڕاویهكانماندا به‌دوی ده‌كه‌وتین ، شۆفێری ماشێنه‌كه خێراییه‌كه‌ی هێواش ده‌كرده‌وه ده‌نا تابوته‌كه ده‌كه‌وته خواره‌وه. دواتر ماشێنه‌كه ده‌رگای ماڵێكی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژارد تا له‌به‌رده‌میدا بوه‌ستێت. له‌وكاته‌دا ئافره‌ته‌كانی ئه‌و ماڵه‌كه بهقیژهو هاوار ده‌هاتنه ده‌ره‌وه و خۆیان له گۆله قوڕاوهكان ده‌هاویشت و سه‌ریان له‌قوڕ ده‌نا. من و هاوڕێكه‌شم به‌په‌له ڕامانده‌كرد هه‌تا هه‌ر یه‌كه‌مان دایكمان له‌وه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ماشێنی مردنه‌كه له‌به‌رده‌م كام ده‌رگادا ئیستی كردوه، دایكیشم به‌وه وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه كه پێیده‌وتم : بڕۆ ده‌موچاوت بشۆ، یان ده‌یوت : بڕۆ بۆ ماڵی دایكی عه‌لی و بزانه هه‌یانه تۆزێ بههاراتم بۆ بنێرێ .
بۆ ئێواره‌كه‌شی دایكم له‌گه‌ڵ ژنانی گه‌ڕه‌كدا له‌ماڵی كوژراوه‌كه سنگی ده‌كوتا و ده‌گریا.
ڕۆژێكیان من وباسم به‌ده‌م تروكاندنی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌وه دانیشتبوین و له‌چاوه‌ڕوانی تابوتدا بوین. زۆرمان چاوه‌ڕوانی كردبوو تا ئه‌و كاته‌ی دواجار ماشێنی مردن له ئاسۆوه ده‌ركه‌وت. ئێمه‌ش شێوه‌ی دووسهگی دڵخۆش به‌دوی كه‌وتین. گره‌ومان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كاممان پێش ئه‌و ماشێنه ده‌كه‌وین كه دواتر له‌به‌رده‌م ماڵی باسم وه‌ستا و دایكی شێتانه كهوتههاوار و جله‌كانی له‌نێو گۆله قوڕاوهكهدا دادڕی ، باسم له ته‌نیشتمه‌وه ڕه‌ش داگیرساو به‌سه‌رسامیه‌وه واقیوڕما، برا گه‌وره‌كه‌ی به‌مه‌ی زانی و ڕایكێشایه ماڵه‌وه. منیش به‌كوڵی گریانه‌وه راِمكرده باوه‌شی دایكم . ووتم : دایه، باوكی باسمی هاوڕێم مرد. ئه‌ویش ووتی : ده‌موچاوت بشۆ و بچۆ بۆ دوكانه‌كه…نیوكیلۆ پیازم بۆ بهێنه.
نیشتیمانی مناڵ
من له ووڵاتێكدا له دایكبووم هه‌موان تیایدا داوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئێستا ده‌كه‌ن . له مینبهرهكانهوه هاواریان ده‌كرد : كتێبی خودا‌و شه‌ریعه‌ت … كتێبی خودا‌و شه‌ریعه‌ت . شاعیره‌كان و هونه‌رمه‌نده‌كانیش له رۆژنامه‌كاندا هاواریان ده‌كرد : كه‌له‌پور … كه‌له‌پور . منیش هه‌ركاتێك ده‌ستم ده‌دا له خودا و كه‌له‌پور ، دڵم بریندار ده‌بوو و پهجهكانم بۆگه‌نیان ده‌كرد. ئه‌وان بریندار بوون ، خه‌ونیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازار ده‌بینی به ئێسك وپروسكی پێشینه‌كان و به بوخوردی هۆز. منیش بیرم له رۆح و مۆزیك و خه‌ون و به‌ریه‌كه‌وتنی جه‌سته له‌گه‌ڵ جه‌سته ده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م گه‌ردونه‌ی كه هه‌ركاتێك گوڵێكی لێده‌كه‌ینه‌وه زیاتر ئاڵۆز و ته‌نهایی به‌خش ده‌بێت ، ئه‌وان به‌ڕومدا ده‌یانقیژان : ڕهچهڵهكهكان … ڕهچهڵهكهكان. به‌ڵام من له‌نێو هه‌وادا هه‌ڵواسرابووم ، من دێوه‌زمه‌كان ڕهچهڵهكمه . من له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا و له شه‌وێكدا به جوتبوونی دوو ته‌رم له‌دایكبووم ، له وههم و له ڕابردوو، ئاسمانیش ڕه‌نگی خوێنی گرتبووپاشماوهی ته‌مه‌نی مناڵه‌كه
من ئه‌متوانی قه‌سیده‌یه‌ك نزمتر له شیعر بنووسم ، ئاستێكی باڵاتر له ترسی هه‌بێت . ئه‌مه‌ش بۆخۆی سه‌ره‌تای ئارهزوهكه بوو . جیهان ئه‌وكات له تا‌بوتێك ده‌چوو ، منیش شێوه‌ی نابینایه‌ك سهرقاڵبوم به گه‌ڕان له دوی هه‌سته‌كانم ، قوتابخانه شهوانهكهشم گۆڕستان بوو.
ده‌مانووت : ئه‌و له‌گه‌ڵ مردن زۆرانبازی ده‌كرد. وه‌ك بڵێی مردن گایه‌ك بوبێت . هه‌روه‌ها ده‌شڵێین : مردن زه‌فه‌ری پێبرد .هه‌روه‌ك بڵێی مردن تیمی ترۆرستی بێت . ئه‌و كاته‌ی كه گه‌نج بوم خه‌ونم به ڕزگاركردنی نوقم بوهكانهوه ده‌بینی . بۆیه ویستم له‌ڕێگه‌ی كتێبه‌كانه‌وه فێری مه‌له بم . ده‌ڵێن : مردنی بۆ هات . ئاخۆ ئه‌م نێردراوی ئاشتیه ماوه‌ی چه‌ندی بڕیبێت تا سه‌ردانی بكات؟ به‌ڵێ، مردوه‌كان له ده‌وروبه‌رم وه‌چه‌یان ده‌خسته‌وه، هه‌ندێكیان پیردهبوون و هه‌ندێكی تریشیان ده‌كوژران .
له قه‌سیده‌دا پێویستمان به ڕێزلێنانی باران نییه . هه‌موو وه‌رزه‌كان هه‌ر خۆتی . هه‌ور سیمبوڵه. توڕه‌بونیش په‌ینی قه‌سیده‌یه. ده‌نكه شقارته‌ی ته‌ڕ قسه‌ناكات. خه‌یاڵدان نه‌وه‌دونۆ خۆپیشانده‌رن و له‌دژی ماناهاواردهكهن. خه‌یاڵدان وه‌ك ناوه‌كانی خودا وایه و به‌رده‌وام له ناوێكی كه‌مه .خه‌یاڵدان به‌هۆی ماناوه ناحه‌زه به‌رامبه‌ر به خودا .
شه‌وانه خه‌و نابینم، من نانوم .له‌لای دارێكی زه‌به‌لاحه‌وه ده‌وه‌ستم وئازار ده‌چێژم . وا خه‌یاڵ ده‌كه‌م كه مردن به چه‌كوش له ده‌رگاكانی جیهان ده‌دات ، ئه‌و كاته‌ش كه لێی ناكه‌نه‌وه، له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه دێته ژوره‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌ڵێین كه مردنی ڕفاندی بۆ خۆی.ژیان جێگه‌ی گرنگیپێدانم نییه . به‌ڵكو گرنگیدهدهم به قوتابخانه‌ی نقومبوون . ئه‌ڵێین : زوو ماڵئاوایی كرد. به‌ڵام ئاخۆ له‌گه‌ڵ خۆی له‌م گه‌شته بهپهلهیهیدا چ جانتایه‌كی بردبێت ؟ هه‌ندێ فه‌یله‌سوف ده‌ڵێن جانتاكه به‌تاڵ بوو. پیاوانی ئاینیش ده‌ڵێن ئاخۆ كاره چاكه‌كان پڕیان كردبێت یان خراپه‌كان. زاناكانیش ده‌ڵێن له دواجاردا خانه‌كه ده‌ماری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌ته‌قێته‌وه. هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن ئه‌زمونی ژیان هه‌ر له چركه‌ساتی یه‌كه‌مه‌وه شكستخواردوبوو. وه‌ك ئێمه‌ش ده‌ڵێین : گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای خۆی. به‌ڵام به‌سواری چ كه‌رێك گه‌یشته ئه‌وێ ؟
ئه‌ڵێت : ماچكردنی گۆی مه‌مكی ئافره‌تێك یه‌كسانه به جیهان ، یه‌كێكی تریش ده‌ڵێت : حه‌قیقه‌ت والهنێو ڕامان له سێوێكی شۆراوه به ئاوی سارد . شیعر په‌ڕگیری و ده‌مارگیریه . كهللهشهقیهكی كاریگه‌ری ئینسانیه. شیعر له بیمارستان له گوڵدانێكی نزیك سه‌ری نه‌خۆشدا پاڵكه‌وتوه . چرپا سیمبوڵه . گوڵه‌كان ئاماژه‌ی ماڵئاواییه‌كی پیسن. ده‌یانوت شاعیره‌كان هه‌وا ده‌كێڵن له‌پێناو كفنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌تر له خۆڵ. من ئه‌متوانی له‌بری ئه‌وه وابهستهبم به هۆزی خۆكوژه‌كانه‌وه. ئه‌مانووت : خۆی هه‌ڵواسی. كتێبێك ده‌نووسین له‌سه‌ر بێهوده‌یی.
منیش ئه‌موت پێویسته شاییه‌ك ڕێكبخه‌ین به‌ڕووتی تیایدا سه‌ما بكه‌ین.هه‌ركه‌سێك درێژه بدات به‌بیركردنه‌وه له‌مردن قه‌سیده ده‌نووسێت . هه‌ركه‌سێكیش به‌رده‌وام بیر له شیعر بكاته‌وه به‌مردن كۆتایی پێدێت .مانای شاهیدی گۆڕ : هه‌بوو.
مانای قه‌سیده‌ش : هه‌بووم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــپێگه / www.blasim.blogspot.com
tahercen@yahoo.com