Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ ده‌سته‌ی زاڵی ناوسه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان..

نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ ده‌سته‌ی زاڵی ناوسه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان..

Closed
by April 12, 2009 گشتی

نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ ده‌سته‌ی زاڵی ناوسه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان..    

                       
ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی تێکه‌وتووه‌قه‌یرانێکی که‌م وێنه‌یه‌، چونکه‌ یه‌کێتی ئه‌گه‌ر پێشتر تووشی ته‌نگژه‌ی له‌و بابه‌ته‌ بووبێت یان له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بووه‌یان له‌گه‌ڵ پارت وڕێکخراوه‌ نه‌یاره‌کانی یه‌کێتی بووه‌ مه‌به‌ستم ڕۆژانی شه‌ڕی ناوخۆیه‌،ڕاسته‌ هه‌ندێک جار یه‌کێتی کێشه‌ی ناوخۆشی هه‌بووه‌ به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین ودوای ڕاپه‌ڕینیش به‌ڵام هیچ کاتێک ئاستی کێشه‌کان به‌و تووندیه‌ی ئێستا نه‌بووه‌که‌ بگاته‌ ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی  زۆرێک‌له‌ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌بی سیاسی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ بکه‌ن که‌ ئه‌وه‌ش درێژکراوه‌ی کۆمه‌ڵێک ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی پێشتوتر بووه‌، بۆیه‌ ئه‌کرێت بوترێت که‌ ئه‌م کێشه‌و قه‌یرانه‌ تازه‌یه‌ که‌م وێنه‌یه‌ له‌ مێژووی یه‌کێتی دا به‌کاره‌ساتی هه‌کاری وپاشه‌کشه‌ی ساڵی 1988 وه. هیچ که‌سێک گومانی له‌وه‌نیه‌ که‌ کێشه‌کانی ناوخۆی یه‌کێتی ئه‌وه‌نده‌ی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی گروپ وده‌سته‌یه‌که‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌کێتی وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ئه‌وه‌نده‌ش به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی یه‌ به‌ڵام به‌لاڕێیه‌کدا هه‌مووکێشه‌کان سه‌رچاوه‌که‌یان هه‌ریه‌کێکه‌ ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌ویانه‌ی کۆمه‌ڵه‌خه‌ڵکانێکه‌ که‌ تادوێنێ هه‌ر خۆتان پێتان وابوو زۆرینه‌وده‌سته‌ی زاڵی ناو مه‌کته‌بی سیاسی ویه‌کێتین‌،که‌به‌ڕای من چیتر ده‌رفه‌ت نه‌ماوه‌بۆ ئه‌وجۆره‌ بیرکردنه‌وه‌وکارکردنانه‌، به‌درێژای چه‌ند ساڵ هات وهاواری خه‌ڵکی ڕۆشنبیرودڵسۆزی یه‌کێتی ودڵسۆزانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیش بۆجارێک قبوڵتان نه‌بوو دانبه‌وه‌دابنێن که‌ گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ ،دیکتاتۆریه‌ت هه‌یه‌، کێشه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ ئه‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وه‌نده‌ی بیرتان له‌ خۆپڕکردن به‌سه‌ره‌وه‌ت وسامانی یه‌کێتی وشه‌وی سووری کوردستان وئه‌وروپاکرده‌وه‌ به‌چاره‌کی ئه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵی ئه‌و هه‌مووده‌نگه‌ ناڕازیانه‌ نه‌بوون، له‌ ناوه‌وه‌ی کوردستان هه‌رچی ووتی به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه‌ ده‌رتان کردوو دوورتان خسته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان کرا سوکایه‌تیتان به‌خوێنی شه‌هیدان کردوو ئه‌یکه‌ن،له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ڕێگه‌ی خۆفرۆشه‌کانتانه‌وه‌که‌وتنه‌ جاسوسی کردن وهاوکاری کردنی ده‌زگا نهێنیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی ئه‌خۆین وچی ئه‌که‌ین، مافیاتان نارده‌سه‌ر خه‌ڵکه‌ دڵسۆزه‌کانی یه‌کێتی وسه‌روگوێلاکیانتان شکاند،هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌شێوازێکی تازه‌ ئه‌تانه‌وێت سیاسه‌تی په‌رت که‌ وزاڵ به‌ دژی خه‌ڵکه‌ ڕیفۆرمیسته‌کانی ناو یه‌کێتی به‌کاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناومان به‌رن هه‌م له‌ڕووی که‌سایه‌تیه‌وه‌ هه‌م له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ هیچ نه‌مانه‌یکه‌ن، ئه‌وسه‌رکرده‌ وکادیره‌ تێکۆشه‌رانه‌ی که‌ ڕۆژێک له‌ڕۆژان نه‌زینده‌کانی ڕژێمی به‌عس ونه‌سه‌روه‌ت وسامان نرخێکی هه‌بوو لایان وئێمه‌ به‌سه‌رکرده‌وپێشره‌وی خۆمان وگۆڕانمان ئه‌زانین ئێستا ناچاری چه‌مانه‌وه‌و ده‌ست ماچکردنتان کردوون، هه‌رکه‌سێک باس له‌ ئازادی بیروڕابکات وداوای چاکسازی بکات به‌کۆمه‌ڵێک به‌ناو نهێنی بێ بنه‌ماوچاولێ سورکردنه‌وه‌ ئه‌یخه‌نه‌وه‌ قه‌پاغی خۆی وه‌ک خۆتان بیرتان چووبێته‌وه‌ ئه‌گه‌رئه‌و کاره‌سات ونه‌هامه‌تیانه‌ی به‌ئاشکراو به‌نهێنی به‌سه‌ر یه‌کێتیتان هێناوه بخرێته‌ دووتوێی په‌رتوکێک په‌ڵه‌ی سپی به‌ڕووتانه‌وه‌ نامێنێت له‌گه‌ڵ نه‌فره‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک‌، ئیتر باسی چی بکه‌م چیتان نه‌کرد، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ گوێنه‌گرتن له‌ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی بی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان وگرتنی ڕۆژنامه‌نوسان وشه‌ق وزله‌ هاویشتن..                                                           
زاڵه‌کانی ئه‌مڕۆی ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بارودۆخه‌کانی ئێستای یه‌کێتی ئه‌وهه‌موو لێدوان وپه‌نجه‌ڕاوه‌شاندنه‌‌ یه‌ک له‌دوای یه‌کانه‌ی ئێوه هه‌ڵناگرێت چیتر به‌نزین مه‌که‌ن به‌وئاگره‌ی که‌جه‌سته‌ی یه‌کێتیتان پێ شه‌که‌ت وماندووکردووه‌ دڵنیابن سه‌ره‌نجام خۆتان به‌رله‌هه‌رکه‌س له‌وئاگره‌دا ئه‌بن به‌خۆڵه‌مێشێکی بی سودووڕه‌شه‌بای غه‌زه‌بی جه‌ماوه‌ر چی به‌فاشته‌کان کرد خراپتر به‌سه‌ر ئێوه‌ دێنێت ، کێشه‌کان به‌وه‌ی که‌تائێستاهه‌یه‌ خه‌ریکه‌ ئه‌گه‌ینه‌ بنبه‌ستی چاره‌سه‌ری  ویژدانتان ببێت له‌وه‌زیاتر قه‌تماغه‌ی برینه‌کان هه‌ڵمه‌ده‌نه‌وه‌وچیتر کێشه‌کان قوڵ مه‌که‌نه‌‌وه‌ ، خۆتان باش ئه‌زانن هه‌موو لێدوانه‌کانتان ئه‌وه‌نده‌ی زیان به‌ یه‌کڕیزی یه‌کێتی ئه‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌نده‌ی کێشه‌کان قوڵ ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ سود به‌خش نین، تکایه‌ بۆیه‌کجار ویژدانتان بێت به‌زه‌ییتان به‌خوێنی هه‌زاره‌هاشه‌هیدی سه‌نگه‌روهه‌زاره‌ها له‌سێداره‌دراوی یه‌کێتی دابێته‌وه‌.. هیوادارم دڵگران نه‌بن له‌وه‌ی پێم ووتوون ولێره‌ به‌دواوه‌ پێتان ئه‌ڵێم هه‌مووی ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌، هیچ بۆشم گرنگ نیه‌که‌ لێم نیگه‌ران بن یان نا ڕاستی تاڵه‌ هه‌رکه‌سێک بیڵێت، چۆن خۆتان بێ تاقه‌ت نه‌بوون هه‌رڕۆژه‌ی له‌لایه‌که‌وه‌ برینی ئه‌خه‌نه‌ دڵ وجه‌سته‌ی شه‌که‌تی یه‌کێتی؟، جاهه‌ربه‌ڕاست به‌چی بێ تاقه‌ت بن بۆ مه‌گه‌ر ئێوه‌ی ده‌سته‌ی زاڵی  ئێستای ناو سه‌رکردایه‌تی چه‌ندتان له‌ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتا له‌گه‌ڵ ئێش وئازاره‌کانی یه‌کێتی ژیاون؟ یان کامتان یه‌کێتی بوونه‌؟ ئه‌وه‌ش که‌ یه‌کێتی بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ باڕوخۆشگوزارانیه‌کانی ئه‌وروپا بووه‌ چرکه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ بێ به‌رگی وبێ خواردن وجه‌وله‌ی گونده‌وگوند وچیاوچۆڵه‌کانی کوردستان نه‌بووه‌و بۆ ئێواره‌ دابه‌ش بوونێک له‌چه‌ند ده‌رگایه‌کتان نه‌داوه‌و بۆ جارێکیش گوێبیستی پیاومان له‌ماڵ نیه‌ نه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر پێتان وایه‌ خه‌ڵکانی ڕیفۆرمخوازوئه‌نتی گه‌نده‌ڵی هه‌ر به‌ناهه‌ق به‌رۆکی ئێوه‌مان گرتووه‌، ده‌فه‌رموون ‌ ئێمه‌ نه‌هاتووین به‌چه‌ک شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ بکه‌ین ئێمه‌ پێتان ئه‌ڵێین ئێوه‌ گه‌نده‌ڵن سه‌روه‌ت وسامانی یه‌کێتی و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌فیڕۆئه‌ده‌ن وله‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆتان به‌کاری ئه‌هێنن، ئێمه‌ ڕاست ئه‌که‌ین ئێوه‌ش درۆ، ئه‌گه‌ر وانیه‌ فه‌رموون هه‌ریه‌کێک له ئێوه‌ سه‌روه‌ت وسامانه‌کانی خۆی وکه‌س وکاره‌که‌ی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئاشکرابکات، من به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌کێک له‌ئێوه‌ تا 1 ملیۆن دۆلاریشی هه‌بێت گه‌ردنی ئازاد ئه‌که‌م وه‌ک خۆم، به‌ڵام کامتان له‌سه‌رووی دوو ملیۆن وسێ ملیۆن دۆلارتان نیه‌؟ که‌واته‌ ئێمه‌وسه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ڕاست ئه‌که‌ین ئێوه‌ گه‌نده‌ڵن، ئێمه‌ش سه‌نگه‌ری ریفۆرمخوازانه‌ی خۆمانتان لێده‌گرین ڕۆژ به‌ڕۆژ پێنوسه‌کانمان هزوروبیرمان باشتر جۆش ئه‌ده‌ین تا ئه‌وڕۆژه‌ی ئه‌که‌ونه‌ به‌رنه‌فره‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان..                                                                                                         
یوسف کانی مارانی/ فه‌ڕه‌نسا                                                   
                                        11 نیسانی 2009                                                         

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.