زه‌بر له‌دیموكراسی…..ستاره عارف
زه‌بر له‌دیموكراسی
ستاره عارف
Stare_arif@hotmail.comته‌نیا تروسكاییه‌كی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی ئه‌م هه‌رێمه رۆژنامه‌و میدیا ئه‌هلیه‌كانن، كه به‌تامه‌زرۆییه‌وه خه‌ڵك چاودێرییان ده‌كات‌و به‌شوێن زانیاری شاراوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناشه‌فاف‌و گه‌نده‌ڵه‌دا ده‌گه‌ڕێن‌و تیزماڵێك رۆشنایی به‌ده‌ست ده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵات به‌چه‌ندین شێواز‌و رێگای جیا هه‌وڵی خامۆشكردنی ئه‌م رۆشناییه‌ش ده‌دات، وه‌ك چۆن خه‌ڵكی بێ خزمه‌ت‌و بێ مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كردوه، كار بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆشناییه‌ش ده‌كات، تاهه‌رگیز خه‌ڵك به‌رچاو روون نه‌بن له‌كرداریان‌و بێ ئاگا بن له‌چۆنیه‌تی ره‌فتار‌و به‌فیڕۆدانی سامان‌و به‌های ئه‌م خه‌ڵكه.
به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌نج كه‌رۆژی27/3 له‌كوردسات پێشكه‌شكرا هه‌نگاوێكی تر بوو له‌و پیلانه داڕێژراوه بۆ زه‌بر وه‌شاندن له‌میدیای ئه‌هلی‌و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك بۆ جیانه‌كردنه‌وه‌ی چه‌پ‌و راستی خۆی.
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو كایه‌كاندا له‌قه‌یراندایه‌و توشی بنبه‌ست بونێكی جیدی بوه له‌كاتێكدا له‌پڕۆسه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵبژارن نزیك ده‌بینه‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ دواخستنی یان په‌كخستنی هه‌ڵبژاردن‌و سنورداخستن به‌رووی هه‌ر لیستێكی جیاوازدا خستۆته كار‌و رێگه له‌هه‌ر هه‌وڵێك ده‌گرێت كه‌مه‌به‌ستی زانیاری دانه گه‌ل‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی بێت له‌وانه ده‌مكوتكردنی میدیا ئه‌هلیه‌كان به‌شێوه‌ی سزادان‌و غه‌رامه‌كردنی قورس، داڕشتنی به‌رنامه‌ی به‌پیلان بۆ ناشیرین نیشاندانی میدیای ئه‌هلی به‌رنامه‌كه‌ی ره‌نج هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی ئه‌م پیلانه‌یه كه له‌ناویدا رۆژنامه‌نوسی به‌سیخوڕی ئه‌م حیزب‌و ئه‌و حیزب یان ئه‌م وڵات‌و ئه‌و وڵات ناوهێنا كه‌په‌یامه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌وته‌وه خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن ئه‌م جۆره كاره بكه‌ن، به‌ڵام كێ ئه‌م كلتوره‌ی له‌ناو رۆژنامه‌نوساندا ره‌واكردوه له‌غه‌یری ده‌سه‌ڵات؟ كه‌ته‌نها ده‌سه‌ڵات ئه‌م كۆمپلێكسه‌ی له‌هێزی به‌رامبه‌ری هه‌یه‌و مه‌گه‌ر هه‌ر راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌وان به‌م كاره هه‌ستابن، كێ هه‌موو پڕه‌نسیب‌و به‌هاكانی ئه‌م گه‌له‌ی وه‌ك ئامڕازێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌و خۆیی به‌كارهێناوه؟ له‌ده‌سه‌ڵات زیاتر كێ ده‌توانێت رێگه به‌سیخوڕی هه‌ر وڵاتێك بدات، كه له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ئاسانی كاری خۆیان به‌ڕێوه به‌رن.
ده‌بو به‌شداربوانی به‌رنامه‌كه رێگه‌یان به‌خۆیان نه‌دایه به‌م شێوه‌یه له‌م پیلانه بگلانایه‌و به‌هه‌موو باییه‌ك شه‌نیان نه‌كردایه، ئه‌و كه‌یسانه‌ی به‌نمونه هێنرایه‌وه كه‌ئاسایش باس له‌رۆژنامه‌نوسی سیخوڕ ده‌كات گه‌ره‌نتی چیه بۆ راستیان؟ له‌كاتێكدا هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك له‌گه‌ڵ داخوازی‌و رای ئاسایش‌و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كنه‌گرێته‌وه زۆر زانایانه توانای ناو زڕاندنیان هه‌یه‌و ناوی لێده‌نێن.
ده‌سه‌ڵات هێنده كورتبین‌و بێ ئیراده‌یه كه‌هه‌ر گه‌مه‌و پیلانێكی ده‌ره‌كی‌و ناوچه‌یی نایهه‌ژێنێت‌و خوێندنه‌وه‌ی ورد‌و راستگۆیانه‌ی بۆ ناكات، كه‌چی له‌كرانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ كه‌خزمه‌ت به‌خه‌ڵك‌و دۆزه‌كه‌ی ده‌كات له‌شێوه‌ی به‌ره‌و پێشچونی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ‌و نوخبه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ترسێت‌و خۆی ده‌كاته قاره‌مانی گۆڕه‌پانه‌كه‌و كپی ده‌كات.
له‌رۆژگارێكدا په‌رله‌مانی كوردستان له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا ده‌نگ به‌لیستی داخراو ده‌دات‌و پیرۆزی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی دامه‌زرا‌و‌و ده‌ستكه‌وتێكی راپه‌ڕین ده‌شكێنێت‌و پێشێلی ده‌كات‌و هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی دوا ده‌خه‌ن‌و بڕی263ملیار دینار له‌بودجه‌ی ساڵی2008ی هه‌رێم ده‌وترێت حكومه‌تی ناوه‌ندی ره‌وانه‌ی ناكات‌و بێجگه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌یه‌ك ترلیۆن دینار له‌بودجه‌ی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری ئه‌م بڕه نیه‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ئاره‌زوی خۆی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كات كه‌س نازانێت كێ لێی به‌رپرسیاره، كه ئه‌مه هێشتا مشتێكه له‌خه‌روارێك له‌گه‌نده‌ڵیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئایا ره‌خنه‌گرتن‌و وروژاندنی ئه‌م مه‌سه‌لانه خزمه‌ته به‌دوژمنان، یان ئاماده‌كردنی گه‌لێكه بۆ ئاگاداربون له‌پراتیكی ده‌سه‌ڵاتێك كه‌خۆی به‌نوێنه‌ری ده‌زانێت؟ راگه‌یاندنكاره حیزبیه‌كان له‌پیلانێكدا به‌شدارن كه‌زه‌بره له‌دیموكراسی‌و پاشه‌ڕۆژی گه‌لێك‌و راسته‌وخۆ پێكهێنانی داوایه‌كی ناحه‌زانی به‌ره‌وپێش بردنی دۆزی گه‌لی كورده.
ده‌بێت رۆژنامه‌ی هاوڵاتی غه‌رامه‌ی قورس بكرێت‌و سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتو بێت‌و پڕۆژه‌ی 10په‌رله‌مانتار بۆ په‌سندكردنی لیستی كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌مینه‌ن بكرێن به‌قوربانی زۆرینه‌ی حیزبی په‌رله‌مان‌و سه‌رنه‌كه‌وێت‌و هه‌ر رۆژنامه‌نوسێكی كارا‌و سه‌ربه‌خۆ شه‌رم بكات له‌پیشه‌كه‌ی چونكه ده‌سه‌ڵات به‌ناوو ده‌سته‌واژه‌ی نوێ‌و ناشیاو تاوانباریان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا به‌رنامه‌ی به‌پیلان بۆ هێرش بۆ سه‌ر میدیای ئه‌هلی له‌بره‌ودا بێت، ئه‌گه‌ر میدیای ئه‌هلی نه‌بێت، ده‌بێت سازشی هه‌میشه‌یی سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان‌و شكستیان‌و بێ مافی‌و بێ به‌رنامه‌یی‌و به‌كارهێنانی پۆست‌و ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌و خێزانی به‌هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتو باس بكرێن.
ئه‌گه‌ر هه‌بونی سیخوڕی‌و پێشێلكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان لامه‌به‌سته بۆ میت‌و ئیتلاعات‌و سیخوڕی سه‌رجه‌م وڵاتان له‌م وڵاته‌دا بونه‌ته خاوه‌ن ماڵ؟ ئایا سیخورٍِ ئه‌وانه‌ن كه‌داوا ده‌كه‌ن یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هه‌بێت‌و به‌ڕونی زانیاریه‌كان بۆ خه‌ڵك بگوێزنه‌وه‌و میلله‌ت ئاگادار بكه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی به‌ملیۆنان لاپه‌ڕه زانیاری‌یان داوه‌ته دوژمنان‌و ئێستا لێیان خۆش بون‌و له‌ناو حیزبه‌كاندا سه‌ركرده‌ن‌و له‌سایه‌ی حیزب‌دا كار بۆ دوژمنانی ئه‌م گه‌له ده‌كه‌ن‌و ده‌زگای چاودێری‌و سیخورٍِی له‌سه‌ر خه‌باتگێڕانی پارچه‌كانی تر له‌هه‌رێمدا ده‌كه‌نه‌وه؟ بۆیه لێدانی میدیای ئه‌هلی‌و كپكردنی ئه‌و ده‌نگانه‌و ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان‌و سازكردنی ئه‌م به‌رنامانه پیلانێكی ده‌ره‌كییه‌و به‌جێگه‌یاندنی داخوازییه‌كانیانه‌و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی دیموكراسی‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی‌و كه‌سانی وای بۆ ده‌خه‌نه كار كه‌خۆش به‌ده‌سته‌وه بێن‌و به‌رامبه‌ر هه‌ندێك ئیمتیازی مادی زوو قایل ده‌كرێن.