
ونبوون کاره‌ساته!……نوسینی: جه‌لال قادر
ونبوون کاره‌ساته!
نوسینی: جه‌لال قادر
کاره‌ساتی یه‌که‌م 🙁 پاش 20 ساڵ له تاراوگا گه‌رامه‌وه کوردستان)
ڕۆژێکیان له که‌رکوک له لای براده‌رکم دانشتبووم هه‌ستم به وونبوونم کرد نه‌مزانی من له کوێم؟
شه‌رمم ده‌کرد بلێم : من نازانم له کوێم و چۆن بچمه‌وه مال؟
– جه‌لال گیان هه‌سته بابچین بۆ مال ئێمه ، شه‌ویش ده‌تبه‌مه‌وه لای مندالاکانت.
_ مندالاکانم له کوێن؟
– له ره‌حیماوه‌ن.
– ده‌توانی ئێستا بمبه‌ی بۆ لای مندالاکانم.
– بۆ چی بووه؟ ئه‌ی سه‌یاره‌که‌ت له کوێ داناوه؟
– قوربانتبم ئه‌بێ ئێستا نه‌رمین خێزانم ببینم!
– ئه‌رێ تێکچوویته! ته‌له‌فۆنی بۆ بکه!
-به قورگی پڕله گریان وه‌لامیم دایه‌وه: به ته‌له‌فۆن چیبلێم؟ ناکرێت.
– ئه‌وه چیبووه بۆ ده‌گری؟
– مامه‌ند گیان. من وونبوومه.. نازانم له کوێم و چۆن بچمه‌وه مال؟
مامه‌ند له باوه‌شی گرتم وتی : جه‌لال گیان تۆ له ناو شارع ئه‌تله‌سی .. له بیرته ئه‌ودیو سینه‌ما عه‌له‌مێن و حه‌مرابوو پاشان ڕاست بۆ کۆڕنیش له‌ێوش بۆ ره‌حیماوه..
– نازانم هیچم له‌بیرنه‌ماوه!
به کورتیه‌که‌ی مامه‌ند گه‌یاندمیه لای هاسه‌ره‌که‌م . له باوه‌شیه گریام که‌چی پێی‌گوتم نیشانه‌ی پیرییه!
تووڕه بووم و چوومه ده‌ره‌وه، هه‌ستم کرد که‌س له‌م وونبوونه‌م تێناگا؟
*******************
کاره‌ساتی دووه‌م:
ئه‌م به‌یانییه ڕوویدا کاتێ هه‌لسام له خه‌و دوشم کرد نانی به‌یانی دانا له پڕێکا نه‌مزانی من له کوێم ؟
سه‌یری نه‌خشه‌ی زه‌ویم کرد زانیم من له که‌نه‌دام . به‌لام نه‌مزانی چۆن هاتووم بۆ ئێره؟
نه‌خشه‌ی کوردستانم بینی. نه‌مزانی بۆ جێمهێشتووه، چۆن بگه‌ڕێمه‌وه!
هاوسه‌ره‌که‌م له‌خه‌و هه‌لساو لێم پرسی وونبوومه نازانم چۆن ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ کوردستان؟
وتی: تۆ پێویسته دۆکتۆرسایکلۆجی ببینی!
له دل خۆما گوتم: ناکرا ئه‌م دکتۆره له سه‌ره‌تای ژیانم فریام بکه‌وتایه له‌م وونبوونه رزگاری بکردمایه!