
خونچه گوڵێکی گه‌ڕاوه‌ی ڕه‌شی بیابان…. کۆیار ڕه‌ووف
خونچه گوڵێکی گه‌ڕاوه‌ی ڕه‌شی بیابان…. کۆیار ڕه‌ووف
له بیابانێکه‌وه هاتومه‌وه
لێوان لێوه له گوڵ و خونچه‌ی ڕه‌ش
ڕه‌ش وه‌کو پرچه‌کانی دایکم
ڕه‌ش وه‌کوو پۆستاڵی ئه‌و جه‌للادانه‌ی
به‌سه‌ر سه‌ری میناکانهوه ژماره‌یان ده‌رچوو ،،
ڕه‌ش وه‌کو ئه‌و ڕۆژانه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو
به‌شه‌رمه‌وه یاداشتیان کرد ،،،
ڕه‌ش وه‌کوو ئه‌و خوێنه‌ی له‌ده‌می په‌ریه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌تکێ ،،
ڕه‌ش وه‌کوو ئه‌و ئێواره‌ی ماشێنه‌کان
بێده‌نگی مه‌رگیان پێ شکاند ،،
ڕه‌ش وه‌کوو ئه‌و ڕوباره‌ی نه‌ک تینوێتی نه‌شکاندین ،،
کانیاوهکانیشی لێڵ کردوو ئێمه‌ی به‌قه‌ده‌ری خۆمان سپارد
هه‌موو ئه‌و ڕهشیانه به‌سه‌ر گۆنای دایکمه‌وه دیارن ،،،
هه‌موو ئه‌و ڕهشیانه تاوانی ئه‌و ڕاوچیانه بوو
خۆیان کردبویه باوکمان و ،،
ئاگریان له‌جه‌سته‌ی بابه‌گوڕ گوڕ به‌ردا
تا سازش به‌و ڕاوچیانه بکه‌ن
جه‌نگه‌ڵه‌کانیان له‌سه‌ر تاپۆ کرابوو،،،،
دایکم له نوگره‌سه‌لمان ئه‌ی ووت:
من هه‌رگیز باوه‌ڕم به‌وه نه‌کردوه
خوێنی ئێمه بگۆڕنه‌وه به بابه‌گورگوڕ
که‌چی خوێنی هه‌موومانیان گۆڕیه‌وه
به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ،، !!!
خوێنی هه‌موومانیان گۆڕیه‌وه به په‌لامارێک ،،!!
خوێنی هه‌مومانیان گۆڕیه‌وه به‌و خه‌ونه‌ی ته‌نانه‌ت شێتێکیش نایبینێت !!
خوێنی ئیمه‌یان گۆڕیه‌وه تا ئه‌و ئه‌سپه سه‌رشێته زین که‌ن
به‌بینینی خوێن مه‌ست ئه‌بوو
پێشتر له شێخ وه‌سانان و
بالیسان و
قه‌ره‌داخ و
گه‌رمیان خوێنی خواردبوو ،،
من نازانم دایکم ئه‌یووت
کاتێک له نوگره‌سه‌لمان بووین ،،
دایکم ووتی برۆره‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه
بۆگه‌رمیان
بۆ قه‌ره‌داخ
شێخ وه‌سانان بۆ بالیسان ،،،
هاتومه‌وه سه‌رێک لهوکورسیهشکاوه بده‌مه‌وه
کهجێمان هێشت
پشتی له‌ق بوو
هاتوم ئه‌و ئه‌سپه ببینم به‌خوێنی ئێمه زینیان کرد
هاتووم هاوڕێکانم ببینم
ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌پرچی دایکیاندا بوو
تائه‌و کاته‌ی به‌ده‌م خه‌ونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆتره سپیه‌کاندا گۆرانیان ووت !!
هاتووم ئه‌و ژنه ببینم که مه‌رگی خۆی له کینگڵی منا بینی
هاتووم ئه‌و زاوایه ببینم
خوێنی بوکێنی هاوسه‌ری به‌ده‌می سه‌گه‌کانه‌وه بینی ،،
هاتوم ئه‌و باوکانه ببینم سه‌ری ئیمه‌یان بۆ جه‌للاده‌کان گرت تا ههتکمان که‌ن!!
ئه‌بێت بگه‌ڕێمه لای دایکم ئه‌و ئێستا له بیابانه ،،
ئێمه هه‌رگیز نایه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م ووڵاته ئازیزه
ئێمه هه‌رگیز نایه‌ینه‌وه ،،،
ئه‌ڕۆمه‌وه بۆلای دایکم ئه‌ڵێم دایه ::
ئه‌وانه‌ی سه‌ری ئیمه‌یان بۆجهللادهکانی بیابان گرت
پێشمه‌رگه‌ی ئۆتۆماتیکن ئیسته دایه ،،،!!
ئه‌و کورسیه‌ی که جێ‌مان هێشت پشتی له‌ق بوو
ئێسته پشتی له و دارهدروست کراوه
به‌ده‌ستی حهججاجهوه بوو ،،!!
ئه‌و ئه‌سپه‌ت له‌بیره دایه به‌خوێنی ئێمه زینیان کرد؟
ئه‌وانه‌ی ووتیان باوکتانین
نه‌وه‌کانیان فێری ئه‌سپ سواری ئه‌که‌ن
به‌سه‌رجه‌سته‌ی ئه‌وانه‌وه
لێره سه‌مای مه‌رگی ئێمه‌و
خوێنی ناو ماشێنه‌کان و
ده‌ستی درێژی یارمه‌تی به‌گولله نه‌وی کراوی
مناڵان و ،،،
چاوی خامۆشی به‌زه‌یی بیابانیان هه‌موو بینی ،،،،،
ئه‌و ده‌لیلانه‌ی ئێمه‌یان دایه ده‌ست قافڵه‌کانی ئه‌نفال
له‌و کۆشکانه ئه‌ژین ،،
له‌ئێسکی ئیمه دروست کراون ،،
ئه‌و سواڵکه‌رانه‌ی پێش ئه‌نفال نانمان ئه‌دانێ
ئێسته بازرگانیمان پێوه ئه‌که‌ن !!
ئه‌و سرودانه‌ی ئێمه له‌دوای جه‌نگه‌کانه‌وه ئهمانوتنهوه
ئێسته بۆ جه‌نگاوه‌ره‌کانی مه‌رگ لێ ئه‌درێن ،،،
ئه‌وفریشتانه‌ی ئێمه وێنامان کردن
ئێسته جه‌للادن ، تاڵانچین ،،
ئه‌و زیندانانه‌ی هێشتا خوێنی ئێمه‌ی پێوه‌یه
لێوان لێ‌ون له‌و هه‌ناسانه‌ی په‌شیمانی
که هه‌رگیز ئێمه ده‌رکمان پێ نه‌کردوه !!
ئه‌و دایکانه‌ی له چآوه‌ڕوانی کۆرپهکانیانا چاوه‌کانیان له‌ده‌ست دا
ئێسته ده‌نگی ئه‌و پیاوکوژانه دێته گوێیان
کههاواریان بۆ ڕه‌وانه کردنی ئیڤاکان ئه‌کرد ،،
دایه ئێمه توانای گه‌ڕانه‌وه‌مان نیه
مانه‌وه‌ی ئێمه له‌بیابان ،،،
هه‌مان ژیانی ههلهاتوهکانه له‌مه‌رگ
ئێره بیابانی مه‌رگه مه‌رگ
ئه‌وێ بیابانی ژیانه ،،،
هه‌موو دڵه‌کانی ئه‌وێ
لێدانی مه‌رگ ئه‌ژمێرن
چاوه‌کانی چاوه‌ڕوانی ته‌مه‌ننای ساتێ خه‌و ئه‌که‌ن ،،
هیواکانی ژیان له‌وێ وه‌کوو ئه‌و هیوایه وایه
ئیمه هه‌مان بوو لهدهرباز بوونی ئێره
چۆن ئیمه تێوه‌گلاین له‌مه‌رگ
ئه‌وانیش تێوه گلاون له‌ژیان
ئیدی پیرۆزی هیچ شتێک ناگاته‌وه پیرۆزی مه‌رگ
ئیمه به‌پیرۆزی ماڵئاواییمان کرد
پاش ئێمه جه‌نگه‌کان بۆ ئه‌وانه جێ ماوه
له‌خوێنی ئێمه‌ن ،،
پاش ئێمه جه‌نگه‌کان بۆ ئه‌وانه به‌جێماوه
شه‌ڕی ئێمه ئه‌که‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان کرده گڕپۆشی شه‌ڕه‌کان
چونکه هه‌رچی پیرۆزی هه‌بوو
فرۆشتیان
هه‌رچی پیرۆزی ئیمه‌و
پیرۆزی ئه‌وانه‌ی له‌خوێنی ئێمه‌ن و
هه‌رچی پیرۆزی ڕێگاکان هه‌بوو هه‌مویان فرۆشت
ئه‌بێت ئه‌وانه‌ی له خوێنی ئێمه‌ن
ئه‌بێت ئه‌وانه‌ی ئه‌چنه‌وه سه‌ر ڕه‌گه‌زی ئێمه
ئه‌و شه‌ڕه بکه‌ن ،،
ئه‌وشه‌ڕه بهههڵکرنی ئاڵای سپی
ئهوسوارانه کۆتایی دێت
هه‌مو پیرۆزیه‌کانیان بۆ خۆیان ئه‌وێت !!
ئه‌و شه‌ڕه به‌دادگایی ئه‌و باوکانه دێت
نه‌وه‌یان به مناڵه‌کانی خۆیان خسته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی ئێمه‌یان هه‌تک کرد ،