كاری ڕاسته‌وخۆ…..و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
كاری ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action)
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی یهكهممەبەستمان لە “كاری ڕاسته‌وخۆ” چییە
كاری ڕاسته‌وخۆ، سیمبولی سه‌ندیكالیزمە لە كار و هەڵسوڕاندا. ئه‌م شێوازە، نوانه‌ری شەڕێكی هاوبەشە له دژی سه‌ركوت و به‌هره‌كێشی. به بێ پەردە، ئاراسته و ڕووی تێكۆشانی نەپساوەی چینی كارگه‌ر لە هێرشی بەردەوامیدا بۆ سەر سه‌رمایه‌داری، ڕاده‌گه‌یێنێت.
کاری راسته‌وخۆ دەربڕینێكی هێندە ڕوونە و هێندە شیاوی لێتێگەیشتنە، كه به كاربردنی دوو وشه، بە ئاسانی پێناسه ده‌كرێت و شی دەبێتەوە. واتای ئه‌وه‌یه كه چینی كارگه‌ر، له یاخیبوونی هه‌میشه‌یی دا دژی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت، هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كی له كه‌سه‌كان، هێزه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی نییه، به‌ڵكو به خۆی مه‌رجه‌كانی خه‌باتی خۆی دێنێته ئارا و له ده‌روونی خۆیدا بۆ ئامرازه‌كانی خه‌بات ده‌گه‌ڕێت. واته له دژایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی جێكەوتەی هه‌نووكه‌ییدا، كە ته‌نیا هاووڵاتی به فه‌رمی ده‌ناسێت و بەرهەمهێنەر لە بیر دەباتەوە. ئه‌وه‌ی ئەو بهرههمهێنەرە، پاش ئەوەی كە تێگه‌یشت كه هه‌ر پێكهاتەیەكی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بەپێی سیسته‌می بهرههمهێنانەكەی ڕێكدەخات، تێده‌كۆشێت به لابردنی خاوه‌نكار و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له شوێن به‌رهه‌مهێناندا، ڕاسته‌وخۆ هێرش بكاته سه‌ر شێوازی سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ ئەوەی بیگۆڕێت ؛ كە مەرجێكی پێویستە بۆ بەهرەمەندبوون له ئازادی راسته‌قینه.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراتیزم
كاری راسته‌وخۆ، لە ناوەرۆكدا واتە چینی كارگه‌ر، له بری كڕنووشبردن بۆ پرنسیپلەكانی دەسەڵات، ئامێتەی بیری ئازادیخوازانە و خۆبەڕێوەبەراتی –خودموختاری- دەبێت. هه‌نووكه، سوپاسگوزاری بۆ بنچینه‌كانی ده‌سەڵات، كە پایەی دنیای هاوچەرخ – دیموكراسییە وەك دوا دەستكەوت- ئەوەی كە زانیارییەكانی مرۆڤ به هه‌زاران زنجیری ماددی و مۆراڵی به جێی خۆیه‌وه كۆتكراوه، هیچ چانسێك بۆ خستنه‌ڕووی داخوازی و داهێنانی ڕاسته‌قینه‌ی په‌یدا نادۆزێته‌وه.
له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراتیزم و هه‌ڵه و ڕیاكاری و لە ڕەتكردنەوەی دوا شێوەی بەرجەستەبووی سەروەری – ئۆتۆریتە-دایە، كه شێوازی سه‌ندیكالیستی بە گشتی سەرهەڵدەدا. له‌به‌ر ئه‌وه، كاری راسته‌وخۆ له كه‌تواردا ڕێك ژیاندنه‌وه‌ی بنه‌مای ئازادی و كهتواركردنییهتی له نێوان جه‌ماوه‌ردا؛ ئه‌مجاره ئازادی نه‌ك وه‌ك بۆچوونێكی دابڕاو، ناڕۆشن و نادیار، به‌ڵكو به شێوه‌ی تێگه‌یشتنێكی ڕۆشن و كرده‌یی به‌ده‌ست دێنین، كه خه‌بات و به‌رگرییه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه ده‌ژێنێته‌وه: ئه‌م ئازادییه له‌نێوبه‌ری گیانی فه‌رمانبه‌ری و گۆشه‌گیرییه، كه مرۆڤه‌كانی تێكشكاندووه و كردوونی به كۆیله‌ی خۆپه‌رست؛ هه‌روه‌ها پهرهپێدەری گیانی شۆڕشگێڕییه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی بەربەخش ده‌كات.
لێكترازانی بنه‌ڕه‌تی و ته‌واوه‌تی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داران و دونیای کرێکاران، به‌و جۆره‌ی كه له کاری ڕاسته‌وخۆدا هه‌یه، له دروشمی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکاران ( IWA / International Worker’s Association – AIT/ Association Internationale des Travailleurs ) ده‌ربڕابوو : "ئازادی کرێکاران ته‌نیا به ده‌ستی کرێکاران خۆیان بەدەست دێت". به گرنگیدانی فره‌تر به ڕێكخراوه ئابوورییه‌كان، كۆمه‌كی به‌رچاو به كهتواركردنی ئه‌م جیاییه ده‌كات. IWA/AIT به دروستی لەوە تێگه‌یشتبوو كه ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت له خواره‌وه‌ڕا ده‌ست پێ بكات و ئاڵوگۆڕی ڕامیاری به ته‌واوی سه‌ره‌نجامی ئاڵوگۆرگەلێكن كه له سیسته‌می به‌رهه‌مهێناندا ڕوو دەدەن. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه له چالاكی یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان، كه بێجگه له کاری ڕاسته‌وخۆ شتێكی تر نین، پێشوازی ده‌كرێت، ئاسایی، ڕه‌وابوون بە كارایی و زێندوویەتی پێبەخشینیان دەدا و كردوونی بە پرسێكی سەرەكی، ئەویش ئەوەیە كە لە کاری ڕاستەوخۆ بەولاوە مانایەكی تر نابەخشێت.
کاری راسته‌وخۆ له ڕاستیدا هه‌مان كاری ئاسایی یه‌كێتییه‌كانه و به‌ڵگه‌ی بوونی ئه‌وانه؛ داخوازی سنوورداركردنی كاركردی وه‌ها ڕێكخراوگه‌لێك داخوازیییهكی گه‌مژانه‌یه؛ هه‌روه‌ها بۆچوونی كۆبوونه‌وه‌ی موچهوهرگران به ئامانجی ئاماده‌کردنیان بۆ رازیبوون و به‌رگه‌گرتنی چاره‌نووسێك كه كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی بۆیانی دیاری كردووه ( به‌رهه‌مهێنان بۆ كه‌سانی دیكه)، له گهڵتهجارییهك زیاتر به‌ولاوه نییه. زۆر ئاشكرایه، كه ئامانجی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سه‌كان له یهكێییهكاندا، سه‌ره‌ڕای بوونی بۆچوونی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری، له‌ته‌ك یه‌ك هاوكاریكردن و ڕێكخراوبوون، وه‌ك كه‌سه سه‌ربه‌خۆكان، بۆ داكۆكی له‌خۆكردن و کاری راسته‌وخۆیه. به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌وێدا كۆیان ده‌كاته‌وه؛ ئه‌وان خۆبه‌خۆ ڕاكێسی ده‌بن. له‌وێدا، له‌م پهروهردگهیانهی ژیاندا، ده‌ستبه‌کاری و به‌رنامه‌ڕێژی و په‌روه‌رده‌بوونیان ڕوو ده‌دا؛ یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان، هوشیاری کرێکاران، كه به هۆی ده‌مارگیری و كینهگهری چێنراو له‌لایه‌ن چینی سه‌روه‌ره‌وه، لاوازكراوه، ده‌بوژێته‌وه؛ چاویان به پێداویستی ڕۆژانه‌ی خه‌بات و شۆڕش ده‌كاته‌وه؛ ئه‌وان، به ڕێكخستنی هه‌وڵه‌كانیان، بۆ تێكۆشانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماده ده‌كات. به وه‌ها فێركارییه‌ك، به‌م جێیه ده‌گه‌ین كه هیچ كه‌سێك، هیچكات، چالاكی كاری له شوێنگه‌لێك، كه هه‌ستی به كه‌سانی تر نه‌سپاردووه، بۆخۆی ده‌ست به‌چالاكی بكات. له‌م ڕاهێنانانهدایه كه تاكه كه‌س هه‌ست به بوونی خۆی ده‌كات، گشتێتی کاری ڕاسته‌وخۆش، له ستایشی ئه‌م بوونه‌دایه. به‌م جۆره، كارزانی، مۆڕاڵ، كه‌سایه‌تی و توانایی به‌رجه‌سته‌بوونی که‌سایه‌تی ده‌خرێنه به‌رده‌ستی. کاری ڕاسته‌وخۆ باوه‌ڕ به‌خۆبوونمان فێرده‌كات! پشت بهخۆبهستنمان فێرده‌كات! به‌سه‌ر خۆدا زاڵبوونمان فێرده‌كات ! چالاكی بۆ خۆبوونمان فێرده‌كات!هه‌نووكه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له‌ته‌ك شێوازی سوودوه‌رگرتن له ڕێكخراوگهل و كۆمه‌ڵه دیموكراتیكه‌كان به‌راورد بكه‌ین، ده‌بینین كه ئه‌وانه هیچ شتێكی هاوبه‌شیان له‌ته‌ك ئه‌م هه‌وڵه په‌یگیره بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هوشیاری نییه و ناشتوانن به‌م شێوه كاركردنه‌ی كه له ڕێكخراوه ئابووییهكاندا ڕووده‌دا بگونجێن. هیچ سهلمێنهرێكمان نییه وێنا بكه‌ین كه بتوانین ئه‌م شێوازانه یه‌كێكیان بگۆڕین به شێوازی تر. کاری ڕاسته‌وخۆ، به‌هۆی ناكۆكی له‌ته‌ك كاركردی كۆمهڵهگهلی دیموكراتیك، كه دواجار ڕووی له سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تییه ( هه‌روه‌ها به‌م پێیه هه‌ڵچوونی كه‌سانی ژێرده‌ستی له خۆ گرتووه)، له ده‌ره‌وه‌ی بواری ئابووری شتێكی بێمانایه. دیموكراسی له‌مانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه: بڕوا به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بكه‌ن! په‌نایان بۆ به‌رن! پشتیان پێ ببه‌ستن! كاره‌كان به‌وان بسپێرن!
سروشتی كاری تاكه‌سی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری چینی كارگه‌ر، كه له کاری ڕاسته‌وخۆدا كۆبووه‌ته‌وه، به جێبه‌جێكردنی له بواری ئابووریدا ده‌بیندرێ و سه‌رجی ده‌درێتێ؛ له‌وێدا گشت هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌رساز ده‌بن، شوێنێك بۆ خراپتێگهیشتن نییه و هه‌موو تێكۆشانه‌كان له خزمه‌تی مه‌به‌ستێكی به‌سوود و دیاریكروادا ده‌بن. به‌مجۆره، ده‌زگه داڕێژراوه‌كان بۆ چالاكی دیموكراتیك، كه كه‌سانێكیان به داخوازی كۆمه‌ڵایه‌تی دوولا ناكۆك به‌یه‌كیان كۆكردوه‌ته‌وه و له ڕاستیدا له بزووتن به‌جێ ده‌مێنن. لێره‌دا دوژمن ده‌بینرێت. بههرهكێشان و سته‌مكاران ناتوانن هیوای خۆشاردنه‌وه‌یان له پشت دیوجامه هه‌بێت، یان بیانه‌وێت به پۆشینی دێوجامه‌ی ئایدیۆلۆژی خه‌ڵكی به‌لاڕیدا به‌رن: ئه‌وانه دوژمنی چینایه‌تین و بۆ به‌رده‌وامبوونی بههرهكێشیان ده‌بێت به‌م ئه‌ندازه‌یه ئاشكرا خۆیان بخه‌نه‌ڕوو! لێره‌دا، شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یه و هیچ شتێك شاراوه نامێنێته‌وه. له بواری ئابووریدا، هه‌ر هه‌وڵیك به‌ڵگه‌نه‌ویسته و به‌رهه‌مێكی پێوهردراوی هه‌یه؛ به كورتی، هه‌ر به‌رهه‌ڵستییه‌كی كارا، به كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌مێك له ئۆتۆریته‌ی خاوه‌نكار، سستبوونی زنجیرگهلێك كه كرێکاریان به كارگه‌وه گرێ داوه، به بوونی ڕێژه‌ی خۆشگوزه‌رانی ده‌شكێته‌وه. بێ سێ و دوو، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه، كه لێره‌دا، کاری ڕاسته‌وخۆ، پێویستی به یه‌ك ده‌نگی هاوه‌ڵانی چینایه‌تییه، تا بتوانن شانبه‌شان بچنه شه‌ڕه‌وه و پێكه‌وه له‌ته‌ك دوژمنی هاوبه‌ش بجه‌نگن.
به‌م پێیه، ئه‌وه ئه‌نجامگیری ده‌كه‌ین، كه به پێكهێنانی هه‌ر ڕێكخراوێكی پیشه‌یی، ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه ههڵهێنجێنن كه کرێکاران كۆده‌بنه‌وه و ئاماده ده‌بن تاوه‌كو ئاگا یان نائاگا، به كاروباری خۆیان ڕابگه‌ن؛ كه ئه‌وان بڕیاریانداوه له به‌رامبه‌ر خاوهنكارهكانیاندا ڕاوه‌ستن و له‌م ڕێگه‌یه‌دا ته‌نیا پشت به هه‌وڵه‌كانی خۆیان ببستن؛ كه مه‌به‌ستی ئه‌وان، کاری راسته‌وخۆیه، به‌بێ نوێنه‌رایه‌تی و به‌بێ سپاردنی كاره‌كان به كه‌سانی تر.
کاری ڕاسته‌وخۆ، هه‌مان كاری یه‌كێتی پیشه‌ییه، به‌بێ پۆشش، به‌بێ خه‌وش، به‌بێ لایه‌نگری له دهسهڵاتخوازێك له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازێکی تردا و به‌بێ هیچ کهمکردنهوهیهك له ناوه‌ڕۆکی كاری یه‌كێتی پیشه‌یی، واته بێ ئاشتیکاری سه‌رمایه‌دارانه، به‌بێ خۆگونجان له‌ته‌ك خاوه‌ن کار، به‌بێ خافڵبوون له‌وه‌ی که ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له سایه‌ی سه‌روه‌ریدا لاف و گه‌زاف لێدانه ؛ كاری یه‌كێتی پیشه‌یی، به‌بێ بوونی دۆستانێك له‌ناو میری (حكومه‌ت)دا و بێ هیچ مسۆگه‌ریی یا به‌ڵێنی كۆمه‌ك له‌لایه‌ن میانجگهرانهوه، کاری ڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌یه.
********************************************************************************************
* (Direct Action) كه به واتای كاری ڕاسته‌وخۆ دێت و له فارسی و عه‌ره‌بیشدا هه‌ر وا نووسراوه، به‌ڵام له كوردییه‌كه‌دا كه‌متر ئه‌و واتایه ده‌به‌خشێت، هه‌ڵسورانی ڕاسته‌وخۆ، چالاكی ڕاسته‌خۆ و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ واتابه‌خشتر دێنه به‌گوێ.ساڵی 1994 له‌لایه‌ن گروپی (Fresnes-Antony) (گروپی فیدراسیۆنی ئه‌ناركیستانی فه‌ره‌نسه)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. http://cgecaf.com/mot515.html و ساڵی 1999 له لایه‌ن «Kate Sharpley Library» وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر ئینگلیزی و دواتر له سایتی ئه‌نارکۆ- سه‌ندیکالیزم 101، بڵاوکراوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌ی بڵاوکراوه‌ی ئینگلیزییه‌که‌ی: http://www.anarchosyndicalism.net/newswire/display_any/200ژیاننامه و نووسینه‌كانی نووسه‌ر: http://www.anarchosyndicalism.net/protagonists/pouget.htm
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه فارسییه‌كه‌ی : http://cnt-ait.info/rubrique.php3?id_rubrique=114