له‌باره‌ی گه‌نجانی 25 ساڵی بۆ په‌رله‌مان …..ئارێز سمكۆ حوسێن
له‌باره‌ی گه‌نجانی 25 ساڵی بۆ په‌رله‌مان
ئارێز سمكۆ حوسێن _ هه‌ولێر
arezsmko@yahoo.com
وه‌ك چاودێرێك و ستوون نوسێكی بواری گه‌نجان و خوێندكاران ڕام وایه هه‌موو داهێنان و سه‌ركه‌وتنێك له گۆڕاندا ده‌ست پێده‌كات، بۆیه‌ش هه‌ر بڕیارێك بۆ گۆڕان به‌رز ده‌نرخێنین و به پیرۆزی ده‌زانین، چ جای ئه‌وه‌ی بڕیارێك بێت بۆ گۆڕان و تایبه‌ت بێت به پرس و ئاینده‌ی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان. وه‌ك ده‌زانین له‌ماوه‌ی رابردوودا و به هه‌وڵی هه‌ندێ ڕووناكبیر و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌له‌كه‌مان و، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جیهانی و كوردستانی و رێكخراوه‌كانی خوێندكاران و لاوانی كوردستانه‌وه كه له مێژه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك بڕیار و به‌فه‌رمی واته: هه‌رته‌نیا به "دروشم" نا، كه په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك به‌رزترین ده‌زگای دامه‌زراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسێ به یاسا ته‌نگه‌ژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای كوردی چاره‌سه‌ر بكات، له‌مانه‌ش كێشه‌ی گه‌نجان و ژنان و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ژیانی مه‌ده‌نیانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان. لێره‌دا جێگای بایه‌خه كه بڵێین به بۆچوونی ئێمه گرینگ‌ترین بڕیارێك بۆ گه‌نجان و ژنان تاوه‌كو ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌رچووبێ ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ بوون به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له سی ساڵیه‌وه كه‌م كرایه‌وه بۆ بیست و پێنج ساڵی و، هاوكات زیادبوونی ڕێژه‌ی ئه‌ندامی ژن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌دا بیست و پێنج بۆ له‌سه‌دا سی، كه ئه‌مانه‌ش بایه‌خێكن بۆ به ده‌نگه‌وه هاتنی پرسی گه‌نجان و ژنان، چونكه گرینگه بۆ گه‌نج كه خۆی نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات و له نێو ده‌زگا باڵاكانی ده‌وڵه‌تدا ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێت و، هاوجێش بۆ ژنانیش به هه‌مان شێوه كه خۆیان بتوانن نوێنه‌رایه‌تی ڕاز و ئارایشه‌كانی خۆیان بكه‌ن و به‌جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتی دانانی یاسا و حكومه‌ت و دادوه‌ریدا نزیك ببنه‌وه و شوێنی گرینگ و هه‌ستیار به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌وه و له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه به‌ده‌ست بهێننن، تاوه‌كو ئه‌و ره‌شه كوژییه‌ی كه لێره‌وه و له‌وێ و له میدیاكاندا گوێبیستی ده‌بین به یاسا بنڕی بكه‌ن و یاساغی بكه‌ن، به‌هه‌مه‌حاڵ. سه‌باره‌ت به نوێنه‌رایه‌تی گه‌نجان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه له په‌رله‌ماندا ئه‌مه كارێكه كه ده‌بووایه په‌رله‌مانی كوردستان له مێژه كاری بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ها گرینگ بكرداییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر كارێك دره‌نگیش بكرێت له نه‌كردنی باشتره، بۆیه ده‌ڵێین ئه‌سته‌مه په‌رله‌مانتارێكی پیر یان به مانا فیكریه‌كه‌ی بیر و روح پیرانی "دۆگمایه‌ك" كه هیچ هه‌ستێكی نه‌بێ بۆ گۆڕان چۆن ده‌توانێ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكان به‌روه ڕووی گه‌نجاندا كه دونیا له ژێر ده‌ستیاندا وه‌ك دێیه‌كی بچووكی لێهاتووه و هه‌ر هه‌واڵێك له‌م سه‌ری دونیاوه به ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك گوێمان لێی ده‌بێت، له ئارایشه و ڕازه‌كانی گه‌نجان تێبگات و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بار‌و و گوزه‌رانی گه‌نجانه‌وه هه‌یه بێت و له په‌رله‌مان ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و خواست و په‌یامی گه‌نجان بگه‌یه‌نێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته باس له‌وه بكه‌ین كه كاتێك وه‌ك یاسا له په‌له‌مان بڕیار درا كه گه‌نجان له‌ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیه‌وه ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌ندامیه‌تی له په‌رله‌مان، لێره‌دا كاره‌كه ته‌واو نابێت به‌ڵكو له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م بڕیاره ده‌پرسین: ده‌بێ ئه‌م گه‌نجانه كێ بن و ئایا به‌ڕاستی ده‌توانن ببنه نوێنه‌ری گه‌نجان و ئه‌و تواناییان هه‌یه كه له په‌رله‌ماندا بتوانن به‌رانبه‌ره‌كانیان بڕوا پێبهێنن له هه‌مبه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌بێ گه‌نجان به شێوه‌یه‌كی جیددیی هه‌وڵی بۆ بده‌ن؟ هاوكات ئایا ئه‌م گه‌نجانه كه ده‌چنه په‌رله‌مان ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزبین یان سه‌ربه‌خۆ ؟ ئایا ئه‌گه‌ر حیزبین یان سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر توانا و لێهاتوویی داده‌نرێن یان له‌سه‌ر پێوه‌ری تر؟ بۆیه‌ش ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه له داهاتوودا و له‌م هه‌ڵبژاردانه‌ی دادێت به‌رسڤه‌كانیان ده‌زانیین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیواخوازین ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رپرسیارانه به‌رانبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان و نیشتمانه‌كه‌مان به باشترین شێوه ئه‌ركه‌كانیان ئه‌دا بكه‌ن و، ببن به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌نجان و تواناكانی خۆیان بسه‌لمێنن كه به‌ڕاستی گه‌نج داینه‌مۆی گۆڕانه، هاوجێش له ئاست ئه‌م چاوه‌ڕوانی و ئاواته‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌نجاندا بن .