ــ دیالۆگی نێوان نوام چۆمسكی‌و میشێل فۆكۆ ــ
دادپه‌روه‌ریی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات
ــ دیالۆگی نێوان نوام چۆمسكی‌و میشێل فۆكۆ ــ
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه: بڕوا عه‌لادین
ئه‌م تێكسته ده‌ره‌نجامی مشتومڕێكی نێوان میشێل فۆكۆ‌و نوام چۆمسكییه به هه‌ردوو زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی، پێشكه‌شكه‌ری دیالۆگه‌كه فۆنس ئه‌لدیرزه‌و له‌نۆڤه‌مبه‌ری 1971 له‌خوێندنگه‌ی باڵای ته‌كنه‌لۆژیا له‌ئایندهۆڤن تۆماركراوه‌و پاشتر له‌ته‌له‌ڤزیۆنی هۆله‌ندیشدا په‌خشكراوه.
ئه‌لدیرز: ئه‌مێستا با بێینه سه‌ر سیاسه‌ت. ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا له‌جه‌نابی فۆكۆ بپرسم بۆچی ئه‌و بایه‌خه گه‌وره‌یه به سیاسه‌ت ده‌دات، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه وه‌ك خۆی پێیوتم به‌لایه‌وه گرنگتره له‌فه‌لسه‌فه؟
فۆكۆ: من هه‌رگیز ئیشم له‌فه‌لسه‌فه‌دا نه‌كردوه. به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دا نیه. پرسیاره‌كه‌ی تۆ ئه‌وه‌یه كه: بۆچی تا ئه‌و ڕاده‌یه بایه‌خ به سیاسه‌ت ده‌ده‌م؟ منیش بۆئه‌وه‌ی زۆر به‌ئاسانی وه‌ڵامتبده‌مه‌وه ده‌بێت بڵێم: بۆ ده‌بێت بایه‌خی پێنه‌ده‌م. چ كوێریی‌و كه‌ڕیی‌و دژوارییه‌كی ئایدیۆلۆژی ده‌توانێت واملێبكات ده‌ستبه‌رداری بایه‌خدان به‌و بابه‌ته ببم كه له‌هه‌موو شتێكی دیكه گرنگتره له‌ژیانماندا، مه‌به‌ستم ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابورییانه‌ی ده‌یبزوێنن‌و ئه‌و سیستمه‌شی كه ده‌ستنیشانی ئه‌و فۆرمه رێكخراوانه ده‌كات كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی رێپێدراوو قه‌ده‌غه‌ن‌و هه‌میشه ره‌فتار‌و هه‌ڵسوكه‌وتمان ئاڕاسته‌ده‌كه‌ن؟ دواجار ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه كارایی سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژین، جه‌وهه‌ری بوونمان پێكده‌هێنێت.
هه‌ربۆیه وه‌كچۆن ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه كه بۆ ده‌بێت بایه‌خی پێبده‌م، هه‌روایش ناتوانم به پرسیاره‌كه‌ی خۆت نه‌بێت وه‌ڵامتنه‌ده‌مه‌وه: بۆچی ده‌بێت بایه‌خی پێنه‌ده‌م؟ئه‌لدیرز: تۆ ناچاریت بایه‌خی پێبده‌یت، وانیه؟
فۆكۆ: به‌ڵێ، چونكه لانیكه‌م شتێكی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره نیه، هه‌ر بۆیه پێویست به‌كردنی پرسیاره‌كه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌شی ناكات. چونكه ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی ڕاسته‌قینه دروستده‌كات بایه‌خنه‌دانی مرۆڤه به سیاسه‌ت. هه‌ر بۆیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره له‌من بكه‌یت باشتر وابوو له‌كه‌سێكی بكه‌یت كه بایه‌خ به‌سیاسه‌ت نادات. ئه‌وكات مافی خۆته به‌سه‌ریا بنه‌ڕێنیت‌و هاواربكه‌یت: چۆن سیاسه‌تت بۆ گرنگ نیه‌و سه‌رنجت ڕاناكێشێت؟
ئه‌لدیرز: به‌ڵێ، له‌وانه‌یه. جه‌نابی چۆمسكی، هه‌موومان به‌حه‌سره‌تی ئه‌وه‌ین كه بزانین ئامانجه سیاسیه‌كانت چین، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه به‌ناوبانگه‌كه‌ت به ئانارشیزمی سه‌ندیكاییه‌وه، یان وه‌ك خۆت ده‌ستنیشانتكرد، سۆسیالیستیه ئازادیخوازه‌كه‌ت. ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌كییانه چین؟
چۆمسكی: ئه‌گه‌رچی حه‌زده‌كه‌م به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری یه‌كه‌میان ده‌ستپێبكه‌م چونكه به‌لامه‌وه پرسیارێكی زۆر گرنگه، به‌ڵام خۆم ده‌گرم‌و ته‌نها وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت ده‌ده‌مه‌وه.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی كه كه‌مێك پێش ئێستا باسمانكرد، ئه‌ویش گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم بریتی بوو له‌وه‌ی كه یه‌كێك له‌ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی سروشتی مرۆیی پێویستیبوونیه‌تی به كاری داهێنه‌رانه، به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌و كاراییه‌كی ئه‌فراندنئامێزی سه‌ربه‌خۆ كه پابه‌ند نیه به‌و ده‌ره‌نجامه به‌رته‌سكه‌ی ده‌زگا دیسپۆتییه‌كان ده‌یسه‌پێنن. ده‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی شیاو له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌دا بكرێته‌وه كه تا ئه‌وپه‌ڕی سنوری وه‌دیهێنان خاسیه‌تی ره‌گوڕیشه‌ییانه‌ی مرۆیی پێكده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا مانای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و ره‌گه‌زه چه‌پێنه‌ر‌و سه‌ركوتگه‌ر‌و وێرانكه‌ر‌و داپڵۆسێنه‌رانه‌ی له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌ن، بۆ نمونه له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌و ره‌گه‌زانه پاشماوه‌ی مێژوویین. هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی چه‌وساندنه‌وه، چه‌پاندن‌و سانسۆری دیسپۆتییانه‌ی هه‌ر لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كانی بوون، بۆنمونه خاوه‌نێتی خودگه‌رییانه‌ی سه‌رمایه، هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رته‌سككردنه‌وه‌یه‌كی سه‌پێنرا‌و به‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی مرۆیی‌دا كه پاساوێكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێویست بێت بكرێت، بۆنمونه له‌پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی خۆراكدا بێت، یان پێویستی مانه‌وه‌و به‌رگریكردن له‌شتێكی ترسناكی له‌و چه‌شنانه. ناكرێت له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌كی پاساو بۆ ئه‌و شێوانه بهێنرێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته له‌جیاتی ئه‌وه له‌ناوببرێن.
به‌بڕوای من، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاته خۆرئاواییانه‌دا كه خاوه‌ن ته‌كنۆلۆژیایه‌كی پێشكه‌تون پێویسته ئه‌و جۆره پێداویستییه بێسودانه وه‌لابنرێن، به‌ودیویشدا دابه‌شكردنی ئه‌و ماف‌و سه‌رپشكییه له‌نێو رێژه‌یه‌كی دیاریكراودا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، چونكه سانسۆری دیسپۆتیی‌و سه‌نته‌رییانه‌ی ده‌زگا ئابورییه‌كان ـ له‌یه‌ك كاتدا مه‌به‌ستم له‌سه‌رمایه‌ی تایبه‌ت‌و تۆتالیتاریزمی ده‌وڵه‌ت یاخود هه‌موو ئه‌و شێوه جیاوازه تێكه‌ڵانه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌ته كه لێره‌و له‌وێ هه‌ن ـ بوونه‌ته پاشماوه‌ی مێژوویی وێرانكه‌ر.
پێویسته هه‌موو ئه‌و پاشماوانه له‌ناوببرێن له‌پێناوی دابه‌شكردنێكی راسته‌وخۆ له‌شێوه‌ی ئه‌نجومه‌نگه‌لێكی سه‌ندیكاییدا، یان له‌فۆرمی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌و گروپانه‌ی تاكه‌كان خۆیان له‌چوارچێوه‌ی بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كاره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانیاندا پێكیده‌هێنن‌و ڕێكیده‌خه‌ن.
سیستمێكی پێكهاتوو، نامه‌ركه‌زی بۆ كۆمه‌ڵه ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆكان كه جێگه‌ی ته‌واوی ده‌زگا ئابوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تێداببێته‌وه‌و هه‌موویان بگرێته‌خۆ، به‌و شته داده‌مه‌زرێت كه من به ئانارشیزمی سه‌ندیكاكان ناویده‌به‌م، پێموابێت ئه‌مه ئه‌و فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تیه رێكخراوه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتو له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنۆلۆژی كه تێیدا مرۆڤه‌كان نه‌گۆڕێن‌و وردنه‌كرێنه‌وه بۆ ئامرازگه‌لێك له‌ره‌وره‌وه‌كانی میكانیكدا به‌ته‌نها. هیچ پێویستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی واناكات وه‌ك كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵقه سه‌یربكرێن زنجیره‌كانی به‌رهه‌مهێناندا، هه‌ر بۆیه پێویسته به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا سه‌ربكه‌وین، ئه‌ویش به‌خوڵقاندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئازادی‌و پێكهاتنێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌نگێزه‌ی ئه‌فرێنه‌رانه‌ی ره‌گداكوتیوی نێو سروشتی مرۆیی به‌و شێوه‌یه وه‌دیبێت كه خۆی ده‌یه‌وێت‌و بڕیاری له‌سه‌رده‌دات.
جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه‌و وه‌ك جه‌نابی فۆكۆش باسیكرد، نازانم بوونه‌وه‌ری مرۆیی چۆن ده‌توانێت بایه‌خ به‌و پرسیاره نه‌دات..ئه‌لدریز: جه‌نابی فۆكۆ، پاش ئه‌وه‌ی گوێمان له‌قسه‌كانی به‌ڕێز چۆمسكی بوو، ئایا پێتوایه بتوانین كۆمه‌ڵگه‌كانمان به دیموكراتی ناوببه‌ین‌و پێناسه‌بكه‌ین؟
فۆكۆ: نه‌خێر، من پێموانیه كۆمه‌ڵگه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها دیموكراتی بن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌دیموكراسی پراكتیزه‌كردنێكی كرده‌گییانه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رێكی یه‌كگرتووه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی هیراركییانه له‌فۆرمی چینه‌كاندا رێكنه‌خراون، ئه‌وا ته‌واو ئاشكرایه كه ئێمه هێشتا ته‌واو دوورین لێیه‌وه. هه‌روه‌ها ته‌واو ئاشكرایه كه ئێمه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرییه‌تی چیندا ده‌ژین، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و چینه‌ی كه به توندوتیژیی خۆی ده‌سه‌پێنێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئامرازه‌كانی ئه‌و توندوتیژییه ده‌زگایی یان ده‌ستوریی بن، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه ناتوانین به‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بڵێین دیموكراتییه.
باشه. كه پرسیارتلێكردم بۆ بایه‌خ به‌سیاسه‌ت ده‌ده‌م، ئه‌وه‌بوو وه‌ڵاممنه‌دایته‌وه، چونكه پرسیاره‌كه زۆر ئاشكرا‌و دیار بوو به‌لامه‌وه، به‌ڵام ره‌نگه پرسیاره‌كه‌ت ئاوا بێت: به‌چ ڕێگه‌یه‌ك بایه‌خ به‌سیاسه‌ت ده‌ده‌م؟
ئه‌گه‌ر تۆ پرسیاره‌كه‌ت به‌مشێوه‌یه بكردایه، كه‌نه‌تكرد، ده‌بووایه بڵێم من له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانمدا زۆر پێشكه‌وتونیم‌و تاڕاده‌یه‌كی كه‌م هاوڕای قسه‌كه‌ی جه‌نابی چۆمسكییم، واته ناتوانم ده‌ستنیشان یان ته‌نانه‌ت پێشنیاری نمونه‌یه‌ك بكه‌م بۆ كارایی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئایدیاڵ كه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه زانستیه ته‌كنۆلۆژییه‌كه‌مان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی كه به‌لای منه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ زۆر گرنگه‌و ده‌كه‌وێته سه‌روی هه‌موو ئه‌ركه‌كانی دیكه‌وه ئه‌مه‌یه: ده‌بێت ئاماژه بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكه‌ین‌و ده‌ریانبخه‌ین ـ به په‌یوه‌ندییه شاراوه‌كانیشه‌وه ـ كه ئێستا به‌هۆیانه‌وه چاودێری جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێن، واته ئه‌وه‌ی كه سه‌ركوتیده‌كات‌و ده‌یچه‌پێنێت.
ده‌مه‌وێت بڵێم: شتێكی شاراوه نیه، لانیكه‌م له‌كۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌كاندا كه ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تدا چه‌قببه‌ستێت‌و سه‌نترالیزه‌بێت، پاشتریش له‌لایه‌ن ده‌زگاگه‌لێكی دیاریكراوی تایبه‌تی وه‌ك به‌ڕێوه‌بردن، پۆلیس، سوپا‌و ماشێنی ده‌وڵه‌ته‌وه پیاده‌و پراكتیزه‌بكرێت، سه‌رباری جێبه‌جێكردن‌و سزادانی هه‌ر یه‌كێك كه لێی لابدات. به‌ڵام به‌بڕوای من ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌زگاگه‌لێكی دیكه‌شه‌وه پراكتیزه‌ده‌كرێت كه وا خۆینیشانده‌دات جیایه له‌ده‌وڵه‌ت، له‌كاتێكدا وا نیه.
ئێمه ئه‌مه ده‌زانین بۆ خێزان‌و زانكۆ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش بۆ ته‌واوی سیستمی خوێندن كه له‌ڕوكه‌شدا وادیاره خزمه‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه ده‌كات، به‌ڵام هه‌ڵده‌ستێت به به‌ستنه‌وه‌ی چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكرا‌و به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌كاتێكدا چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه‌ی لێداده‌بڕێت. ده‌زگای مه‌عریفه، ده‌زگای یه‌ده‌ك‌و چاودێری ته‌ندروستی، بواری پزیشكی بۆ نمونه، یارمه‌تیده‌رن بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. ئه‌مه به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌كۆمه‌ڵێك حاڵه‌تی دیاریكراودا كه په‌یوه‌ندیان به پزیشكی ئه‌قڵییه‌وه هه‌یه، به‌ئاشكرا ده‌بینرێت.
به‌ڕای من ئه‌ركی سیاسی ڕاسته‌قینه له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێمه‌دا بریتیه له‌ڕه‌خنه‌كردنی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له‌ڕوكه‌شدا وادیارن بێلایه‌ن‌و سه‌ربه‌خۆن، واته ڕه‌خنه‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژییه هه‌ڵبماڵێت كه هه‌ڵگرییه‌تی، هه‌روه‌ها توانای خه‌باتكردن له‌دژی.
به‌لای منه‌وه ئه‌و ڕه‌خنه‌و شه‌ڕه دوو شتی سه‌ره‌كیین، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه: یه‌كه‌م، چونكه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زۆر دورتر ده‌ڕوات‌و له‌قوڵاییه‌كدا ئیشده‌كات‌و چه‌سپیوه زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی كه ئێمه بۆی ده‌چین‌و دامانناوه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خاوه‌ن چه‌ندین سه‌نته‌ر‌و كۆڵه‌كه‌ی نه‌بینراو، نادیار‌و نه‌ناسراوه، ئه‌و به‌رهه‌ڵستیه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه ده‌یكات‌و ده‌ینوێنێت، هه‌روه‌ها توندوتۆڵییه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی له‌و جێگه‌یه‌دایه كه ئێمه بیرماننه‌كردۆته‌وه تێیدا بێت. له‌وانه‌یه ته‌نها ئه‌وه به‌س نه‌بێت كه بڵێین له‌پشتی حكومه‌ت یان پشتی ده‌وڵه‌ته‌وه چینێكی باڵاده‌ست هه‌یه، چونكه ئه‌و باڵاده‌ستییه له‌نێو زاراوه سیاسیه‌كاندا به‌ته‌نها گوزارشت نیه له‌چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی ئابووری، به‌ڵكو ئامرازه‌كه‌یه‌تی، له‌شێوه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌رجدا كه وایلێده‌كات شیاو بێت‌و ببێت، هه‌ربۆیه رزگاربوون له‌یه‌كێكیان وابه‌سته‌ی ناسینێكی ته‌واوی ئه‌وی دیكه‌یانه. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بین له‌سه‌ر ناسینی ئه‌و كۆڵه‌كانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی له‌سه‌ریان راده‌وه‌ستێت، ئه‌وا ریسكی ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر پراكتیزه‌كردنی‌و به‌ودیویشدا سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ره‌وته‌دا كه به‌ڕوكه‌ش وادیاره شۆڕشگێڕانه‌یه.چۆمسكی: به‌ڵێ، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌بام له‌گه‌ڵ ڕاكه‌تدا، به‌ته‌نها وه‌ك تیۆره نا، به‌ڵكو وه‌ك كرداریش. به‌ڕای من دوو ئه‌ركی كولتوریی هه‌ن: ئه‌وه‌ی كه من باسمكرد له‌هه‌وڵدان بۆ خوڵقاندنی جیهانبینیه‌ك ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر له‌ئاینده‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌خوڵقاندنی تیۆره‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆییشدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه شتێكی شیاو بێت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكێكی توندوتۆڵا‌و پته‌و بۆ جه‌وهه‌ری سروشتی مرۆیی دامه‌زرابێت. ئه‌مه ئه‌ركی یه‌كه‌میانه.
دووه‌میشیان، بریتیه له‌تێگه‌یشتنێكی ڕوون‌وئاشكرا بۆ سروشتی ده‌سه‌ڵات، سه‌ركوتكردن، تیرۆر‌و وێرانكاری له‌كۆمه‌ڵگه‌كانماندا. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ته‌واوی ئه‌و ده‌زگایانه ده‌گرێته‌وه كه تۆ باستكردن، هه‌روه‌ها هه‌موو ده‌زگا سێنتراڵه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازی، واته كۆمپانیا ئابوورییه‌كان، دارایی‌و بازرگانیه‌كان‌و له‌قۆناغی ئینده‌شدا ئه‌و كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زانه‌ی كه ئه‌مشه‌و زۆر لێمانه‌وه دوورنین (هه‌ر له‌فیلیپسه‌وه تا ئایندهۆڤن!).
ئه‌وانه ده‌زگا سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ركوتكردنن، ده‌زگای دیسپۆتیی‌و یاسای ئیكتیفاكردن به‌خۆ كه سه‌رباری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌باره‌ی خۆیه‌وه ده‌یانڵێت وادیاره بێلایه‌ن بێت: ئێمه سه‌ر به‌دیموكراتیی بازاڕیین، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ده‌بێت زۆر به‌وردی تێیبگه‌ین له‌و روانگه‌یه‌وه كه ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته دیسپۆتییه‌كانیدا ته‌بادێته‌وه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگری شێوه‌یه‌كی تایبه‌ته له‌چاودێریكردن كه زاده‌ی باڵاده‌ستی هێزه‌كانی بازاڕه له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نایه‌كساندا.
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت له‌م حاڵه‌تانه تێبگه‌ین‌و به‌ودیویشدا به‌رهه‌ڵستیانبكه‌ین. به‌لای منه‌وه ئه‌مانه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی بواری ئه‌و ئه‌ركه سیاسیانه‌مانه‌وه كه زۆرترین وزه‌ی بوونمان بۆخۆی ده‌بات‌و قوتیده‌دات. نامه‌وێت باسی ئه‌زمونی تاكه‌كه‌سی خۆم بكه‌م له‌م بواره‌دا، به‌ڵام وابزانم ئه‌ركه‌كه‌ی من له‌م خاڵه‌دا په‌نهانه، وه‌كچۆن پێموایه ئه‌ركی ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ر له‌م خاڵه‌دایه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێموایه شه‌رمه‌زارییه كاری ئه‌بستراكت‌و فه‌لسه‌فی دووربخه‌ینه‌وه له‌م مه‌یدانه، چونكه ئامانجی كاری فه‌لسه‌فی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه له‌نێوان چه‌مكێك بۆ سروشتی مرۆیی كه بایه‌خێكی ته‌واو ده‌دات به‌ئازادی، به سه‌ربه‌رزیی‌و ئه‌فراندن، هه‌روه‌ها هه‌موو خاسیه‌ته سه‌ره‌كییه مرۆییه‌كانی دیكه، پاشانیش به‌ستنه‌وه‌یان به‌ئایدیایه‌كه‌وه بۆ بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ته‌واوی ئه‌و خاسیه‌تانه‌ی تێدا بێته‌دی‌و له‌ناویدا ژیانی مرۆیی به‌مانا به‌رفراوانه‌كه‌ی پانتایی‌و جێگه‌یه‌كی گه‌وره‌تری هه‌بێت.
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئێمه بیر له‌گۆڕان یاخود شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه سه‌خته ده‌ستنیشانی ورده‌كارییه‌كانیان بكه‌ین، پێویسته تاڕاده‌یه‌ك ئه‌وه بزانین كه پێمانوایه ئێمه بۆ كوێ ده‌ڕۆین، ئه‌وه‌ش شتێكه كه تیۆره‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌توانێت پێمانبڵێت.فۆكۆ: به‌ڵێ، به‌ڵام ئایا هه‌ستناكه‌یت مه‌ترسیه‌ك له‌گۆڕێیه؟ ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ڵێیت شتێك هه‌یه ناوی سروشتی مرۆییه‌و ئه‌و سروشته مرۆییه‌ش هێشتا له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێستادا ئه‌و ماف‌و توانایانه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌رنه‌بووه وایلێبكات خۆی وه‌دیبهێنێت… وابزانم تۆ وات وت.
چۆمسكی: به‌ڵێ.
فۆكۆ: ئه‌گه‌ر وتمان ئه‌مه ڕاسته‌و وایه، هه‌ستناكه‌یت ریسكی ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك چه‌مك‌و كاتیگۆریه‌وه كه له‌كۆمه‌ڵگه‌و ژیار‌و كولتوره‌كه‌مانه‌وه خوازراوه، سنورێك بۆ ئه‌و سروشته له‌یه‌ككاتدا ئایدیاڵ‌و واقیعیه داده‌نێین كه تاوه‌كو ئێستا شاراوه‌یه‌و نادیاره‌و چه‌پێنرا‌و؟
ئێستا نمونه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ئاسان ده‌هێنمه‌وه. سۆسیالیزم له‌قۆناغێكدا، له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌یوت مرۆڤ له‌كۆمه‌ڵگه سه‌رمایه‌دارییه‌كاندا ته‌واوی مه‌رجه له‌بار‌و شیاوه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن‌و خۆوه‌دیهێنانی بۆ نه‌ڕه‌خساوه، هه‌روه‌ها سروشتی مرۆیی له‌ناو سیستمی سه‌رمایه‌داریدا وێرانكراوه‌و داوه‌شێنراوه. ئه‌و سۆسیالیزمه خه‌ونی به مرۆڤێكه‌وه ده‌بینی‌و دواجاریش رزگاركرا. به‌ڵام داخۆ سۆسیالیزم، سه‌رباری ده‌رككردن‌و وه‌دیهێنانی ئه‌و سروشته مرۆییه، ئه‌و نمونه‌و مۆدێله چی بوو كه به‌كاریهێنا؟ له‌ڕاستیدا نمونه‌و مۆدێلی بۆرژوازیه‌ت بوو. ئه‌و نمونه‌یه پێیوابوو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی تێدانه‌مێنێت بوار ده‌كاته‌وه ـ بۆ نمونه ـ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی له‌سه‌ر مۆدێلی بۆرژوازیی، بۆ خێزانێك له‌سه‌ر مۆدێلی بۆرژوازیی، بۆ جوانییه‌ك له‌چه‌شنی جوانی بورژوازیی. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایلێكرد كه له‌یه‌كێتی سۆڤێت‌و دیموكراسییه میللیه‌كاندا بێته‌دی: ئه‌وه‌بوو جۆرێك له‌كۆمه‌ڵگه بنیاتنرا كه له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌و مۆدێلی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م بوو. هه‌ر به‌گشتیكردن‌و باوكردنی ئه‌و نمونه بۆرژوازییه‌ش ئه‌و یۆتۆپییه‌ی دروستكرد كه ده‌ستوری یه‌كێتی سۆڤێتی لێكه‌وته‌وه.
ده‌رنجامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه تۆیش ده‌ركت به دژواریی‌و سه‌ختیی ده‌ستنیشانكردنی سروشتی مرۆیی كردوه. ئایا مه‌ترسی ئه‌وه نیه كه بكه‌وینه هه‌ڵه‌وه؟ ماوتسیتۆنگ باسی له‌سروشتی مرۆیی بۆرژوازیی‌و سروشتی مرۆیی پرۆلیتاری كردوه‌و پێیوابووه كه یه‌ك شت نین.چۆمسكی: پێموابێت تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌بواری كولتورییانه‌ی كاری سیاسی‌دا تێڕوانینێك ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر‌و سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنه‌مای سروشتی مرۆیی بنیاتبنێین، ده‌شزانیت ڕوبه‌ڕوی هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه ده‌بینه‌وه كه كرداری سیاسی راسته‌وخۆ توشی ده‌بێت، واته هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه پێویسته شتێك به‌رامبه‌ر گرنگی‌و بایه‌خی ئه‌و كێشانه بكرێت، به‌ڵام ئاگاشمان له‌وه‌یه كه ملكه‌چی جۆرێك له‌هۆشیاری هه‌نده‌كیین بۆ واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كان‌و شێوه‌كانی واقیعی مرۆییش.
بۆ ئه‌وه‌ی نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته بێنمه‌وه ده‌ڵێم له‌ڕاستیدا گه‌وره‌ترین به‌شی چالاكی من په‌یوه‌ست بووه به جه‌نگی ڤێتنام‌و، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ته‌رخانبووه بۆ یاخیبوونی شارستانی. له‌وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا یاخیبوونی شارستانی له‌خۆیدا هه‌ڵگری به‌شێكه له‌ریسك‌و مه‌ترسیی، بۆنمونه ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات كه بیگه‌یه‌نێته فاشیزم، كه ئه‌وه‌ش شتێكه ئه‌وپه‌ڕی خراپییه بۆ ئه‌مریكا، بۆ ڤێتنام، بۆ هۆڵه‌ندا‌و وڵاته‌كانی دیكه‌ش. بیهَنه به‌رچاوی خۆت حوتێكی زلی وه‌ك ئه‌مریكا به‌ڕاستی ببێته سیستمێكی فاشی، ئه‌وكات چه‌ندین كێشه دێنه‌ئاراوه‌و ده‌خرێنه به‌رباس، كه‌واته ئه‌و كرداره به‌رجه‌سته‌یه هه‌ڵگری جۆرێك له‌ریسك‌و مه‌ترسییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌مان قبوڵنه‌كرد، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی هیندۆچینی به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مریكیه‌وه له‌به‌ریه‌كهه‌ڵده‌وه‌شێنرێت. له‌به‌رامبه‌ری ئه‌مجۆره مه‌ترسیانه‌دا پێویسته مرۆڤ جۆره جموجۆڵێك بكات.
به‌هه‌مان رێگه‌ش له‌بواری كولتورییدا ڕوبه‌ڕوی هه‌مان ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌بینه‌وه كه تۆ زۆر به‌وردیی ده‌ستنیشانتكردن. گومانی تێدانیه كه چه‌مك‌و تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ سروشتی مرۆیی سنوردار‌و دیاریكراوه، له‌لایه‌كه‌وه ملكه‌چی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و به‌هۆی داواكارییه تاكه‌كه‌سییه‌كانمان‌و ئه‌و دیاریكردنانه‌ی له‌كولتوری ئێستادا هه‌ن‌و ئێمه له‌نێویاندا ده‌ژین به‌رته‌سكه، وه‌كچۆن له‌هه‌مان كاتیش‌دا گرنگه ئه‌و ئامانجه سه‌خت‌و مه‌حاڵانه بزانین كه ده‌مانه‌وێت بیانگه‌ینێ، ئه‌گه‌ر به‌هیوابووین ئه‌و ئامانجه شیاوانه وه‌دیبهێنین. ئه‌مه مانای وایه ده‌بێت هێند ئازا‌و چاونه‌ترس بین له‌وه‌ی بتوانین گریمانه‌ی نوێ بخه‌ینه به‌رباس‌و تیۆره‌گه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عریفه‌ی هه‌نده‌كی دابهێنین، سه‌رباری به‌كرانه‌وه‌یی مانه‌وه‌مان له‌به‌رامبه‌ر به‌هێزترین توانادا كه له‌راستیدا گه‌وره‌ترین شیمانه‌یه بۆ ئه‌و شكسته‌ی لانیكه‌م له‌هه‌ندێك كایه‌و بواردا چاوه‌ڕێمانه.ئه‌لدیرز: به‌ڵێ، زۆر گرنگه ئه‌و كێشه ستراتیژییه قوڵبكه‌ینه‌وه. به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌ی كه تۆ ناویده‌نێیت یاخیبوونی شارستانی ئه‌و شته‌یه كه ئێمه پێیده‌ڵێین كردارێك له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان؟
چۆمسكی: نه‌خێر، چونكه یاخیبوونی شارستانی له‌وه زیاتر ده‌ڕوات. جموجۆڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان واته خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری ڕێگه‌پێدراو، به‌ڵام یاخیبوونی شارستانی سنوردارتره چونكه له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگری به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی راسته‌وخۆیه دژی ئه‌و شته‌ی كه به‌بڕوای من ده‌وڵه‌ت به هه‌ڵه پێیده‌ڵێت یاسا.
ئه‌لدیرز: بۆنمونه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌رژمێری دانیشتوان كرا له‌هۆڵه‌ندا، ده‌بووایه فایله فه‌رمییه‌كانمان پڕبكردایه‌ته‌وه. ئایا پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و فایلانه مانای یاخیبوونی شارستانیانه ده‌گه‌یه‌نێت؟
چۆمسكی: به‌ڵی، وایه. به‌ڵام من كه‌مێك به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌كه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه‌دا ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بێمه سه‌ر دووه‌م خاڵی گرنگی گوتاره‌كه‌ی جه‌نابی فۆكۆ له‌و رونكردنه‌وه گرنگه‌دا كه كردی ئه‌وا ده‌ڵێم نابێت بهێڵین ده‌وڵه‌ت بۆمان دیاری‌و ده‌ستنیشانبكات چ شتێك ڕه‌وایه‌و یاساییه. ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی هێزێكی ئه‌وتۆیه كه وایلێده‌كات چه‌مك‌و تێگه‌یشتنێكی دیاریكرا‌و بۆ ئه‌و شته بسه‌پێنێت كه ڕه‌وایه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌و دادپه‌روه‌ره: ده‌شێت ده‌وڵه‌ت هه‌ڵه‌بكات له‌دیاری‌و ده‌ستنیشانكردنی یاخیبوونی شارستانیدا.
بۆنمونه له‌وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌رهێنان‌و لابردنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌سه‌ر سكه‌كه‌ی خۆی له‌كاتی جه‌نگی ڤێتنامدا به یاخیبوونی شارستانی داده‌نرێت، ده‌وڵه‌ت هه‌ڵه ده‌كات له‌وه‌دا، ئه‌وه جموجۆڵێكی دروست‌و ڕه‌وا‌و پێویسته. ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانی كارێك تاوه‌كو ڕێگه له‌ده‌وڵه‌ت بگرێت بۆئه‌وه‌ی تاوان نه‌كات، ئه‌وه كارێكی دادپه‌روه‌رانه ده‌كات، ته‌واو وه‌ك ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی تاكێك ده‌یكات كاتێك سه‌رپێچی له‌یاسای ئۆتۆمبیل لێخوڕین ده‌كات بۆئه‌وه‌ی تاوانێك نه‌كات‌و كه‌سێك نه‌كوژێت. ئه‌گه‌ر هه‌ستام به‌كردنه‌وه‌ی ئاگرێكی سوور بۆئه‌وه‌ی ڕێگه له‌كوشتنی مرۆڤگه‌لێك به‌تۆپبارانكردن بگرم ئه‌وه كارێكی ناڕه‌وا نیه، به‌ڵام سه‌باره‌ت درێژكردنی ده‌ستی یارمه‌تی بۆ مرۆڤگه‌لێك له‌حاڵه‌تی مه‌ترسیدا، هه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌ك ئه‌قڵی هه‌بێت ناتوانێت ئه‌و حاڵه‌ته به تاوان دابنێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌ت به یاخیبوونی شارستانی داده‌نێت ره‌فتارێكی ڕه‌وایه، سه‌پێنراوه‌و فه‌رمانه ڕه‌وا‌و ناڕه‌واكانی ده‌وڵه‌ت پێشێلده‌كات. هه‌ربۆیه ده‌بێت مرۆڤ زۆر وریا بێت كاتێك باسی شتی ناڕه‌وا ده‌كات.فۆكۆ: به‌ڵێ، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت پرسیارێكت لێبكه‌م. له‌ئه‌مریكا كاتێك ئێوه كارێكی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، ئایا به‌ناوی دادپه‌روه‌ریی ئایدیاڵ یاخود ره‌وایه‌تییه‌كی باڵاوه پاساوی بۆده‌هێننه‌وه، یان به‌ناوی پێویستی خه‌باتی چینایه‌تیه‌وه، چونكه له‌و چركه‌ساته‌دا به‌تایبه‌تی، به‌لای چینی كرێكاره‌وه له‌خه‌باتیدا دژی چینی سه‌رده‌ست ئه‌و كرداره سه‌ره‌كییه؟
چۆمسكی: ده‌مه‌وێت تێڕوانینی دادگای باڵای ئه‌مریكی‌و ته‌واوی ئه‌و دادگایانه‌ی دیكه بێنمه‌وه كه خۆیان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌بیننه‌وه، ئه‌وه‌ش مانای ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كه له‌ناو هاوشێوه‌كه‌یدا. پێموایه شتێكی ماقوڵه كه زۆربه‌ی كات دژی ده‌زگا چه‌سپیوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بكه‌ویته‌خۆ‌و جموجۆڵ بكه‌یت، به‌مه‌رجێك به‌و كاره بتوانیت سه‌رچاوه‌كانی هێز‌و سه‌ركوتكردن له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بخه‌یته له‌رزین. به‌ڵام به‌دیوێكی دیكه‌شدا یاسای جێگیر‌و سه‌پێنرا‌و له‌چوارچێوه‌ی پێوه‌رێكی گه‌وره‌دا نمایشی بڕێكی زۆر له‌به‌های مرۆیی ده‌كات كه پێویسته ڕێزیانبگیرێت، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی باش شرۆڤه‌كراون، ئه‌و یاسایه‌یه ده‌ستمانده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وت‌و ئاڕاسته‌ی فه‌رمانه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگۆڕین. من پێموایه زۆر شتێكی گرنگه كه ئه‌م لایه‌نه بقۆزرێته‌وه…
فۆكۆ: به‌ڵێ.
چۆمسكی: … هه‌روه‌ها قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و كایه‌و بوارانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست یاسا ڕاڤه‌ده‌كه‌ن، ئینجا ئه‌وه وامانلێده‌كات ڕاسته‌وخۆ دژی ئه‌و كه‌سانه بكه‌وینه‌خۆ كه جگه له سه‌رله‌قاندن بۆ سیستمی ده‌سه‌ڵات هیچی دیكه ناكه‌ن.
فۆكۆ: به‌ڵام، من…
چۆمسكی: ڕێگه‌مبده قسه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م…
فۆكۆ: پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه بوو، كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كردارێكی ناڕه‌وا (نایاسایی) ده‌كه‌ن…
چۆمسكی: نه‌ك به‌ته‌نها ده‌وڵه‌ت، منیش به ناڕه‌وای داده‌نێم.
فۆكۆ: نه‌خێر، نا، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ت.
چۆمسكی: … به‌ڵكو ده‌وڵه‌ت به ناڕه‌وای دابنێت…
فۆكۆ: … به‌ڵێ، ده‌وڵه‌ت به ناڕه‌وای دابنێت.
چۆمسكی: به‌ڵێ.
فۆكۆ: ئایا ئێوه به‌ناوی دادپه‌روه‌ریی ئایدیاڵه‌وه ده‌یكه‌ن، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌باتی چینایه‌تی وایلێده‌كات شتێكی سودبه‌خش‌و پێویست بێت؟ ئایا ئێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دادپه‌روه‌رییه‌كی ئایدیاڵ؟ ئه‌وه كێشه‌كه‌ی منه.
________________________________________________________________
تێبینی: ئه‌م تێكسته به‌شێكه له گفتوگۆیه‌كی دورودرێژ‌و تێروته‌سه‌لی نێوان فۆكۆ‌و چۆمسكی له‌سه‌ر چه‌مكی دادپه‌روه‌ریی‌و ده‌سه‌ڵات. وه‌كو سه‌رچاوه‌ش، له‌سایتی: www.awan.com وه وه‌رگیراوه‌و حسین عجّه وه‌ریگێڕِاوه بۆ عه‌ره‌بی.