
هه‌له‌كردن و دان پێ نانی…..ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
هه‌له‌كردن و دان پێ نانی
ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر "بۆب كوینكس" به‌رپرسی دژه تیرۆری به‌ریتانیا، ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌ش دوا به دوای ئهوهوههات له‌وكاته‌ی كه نابراو سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا "گۆردن بروان"ی كرد‌و كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زی، چه‌ند كاغه‌زێكی به‌ده‌سته‌وه بوو، یه‌كێك له‌و كاغهزانهش ناوی چه‌ند گومانلێكراوێكی تێدابوو، له كاتی وێنه‌گرتنی "بۆب كوینكس" له لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك توانرا ناوی گومانلێكاوێك بخوێندرێته‌وه و ناوه‌كه ئاشكرابوو، بۆیه پۆلیسی به‌ریتانی به زووترین كات و پێش واده‌ی ده‌ست نیشانكراو ده‌ستیان كرد به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كان.
تا ئێره هه‌واڵه‌كه‌یه و ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه له وڵاته دیموكراسییه‌كان هه‌ر كه‌سێك هه‌له‌ی گه‌وره بكات یان ئه‌گه‌ر كاره‌ساتێك ڕووبدات و یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت ئه‌وه وه‌زیر خۆی هه‌ست به لێپرسینه‌وه ده‌كات و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، یان هه‌ر جێگه‌یه‌كی تر بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانهیهكیش بێت به هه‌مان شێوه ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه‌ش ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌لانه‌ی ڕوویانداوه و ناشی خاته ئه‌ستۆی هیچ كارمه‌ند و كه‌سێكی تر، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه سیسته‌مێكی جیهانییه‌و وڵاته دیموكراسی و پێشكه‌وتووه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان و به‌ناو دیموكراسییه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی هه‌ر هه‌له‌یه‌ك ڕووبدات، ئه‌گه‌ر له جه‌نابی وه‌زیر خۆشی بێت، ئه‌وا كه‌س نابێت باسی بكات، ئه‌گه‌ر بڵاویش بكرێته‌وه‌و شته‌كه گه‌وره بێت، هه‌ر زوو كه‌سێكی پێ تاوانبار ده‌كرێت و سزای ده‌ده‌ن یان ده‌م و ده‌ست لیژنه‌یه‌كی به ناو لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنن بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌له‌كان یان كاره‌ساته‌كان،دیاره ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت شته‌كه سه‌رنه‌گرێت ده‌یخه‌نه به‌ر ده‌ستی لیژنه‌یه‌كی تری چه‌ند كه‌سی كه ئه‌وانیش له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌می یه‌كتر كاره‌كه به ناته‌واوی و سه‌رنه‌كه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن تاماوه‌یه‌ك خه‌لكی پێ خه‌ریك ده‌كه‌ن پاشان له بیر ده‌كرێت.
دیاره كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وجیا له‌وان ده‌یه‌وێت سیسته‌مێكی به رهو دیموكراسیه‌ت په‌یره‌وبكات به‌لام به‌داخه‌وه شتی وای زۆر لێ ڕوو ده‌دات به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو جیهان و سیسته‌مه‌كانی جیهانه‌وه، لێره ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌ت ، هه‌له‌یه‌كی گه‌وره بكات یان گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاشكرا بێت، ئه‌وا له جیاتی لێرسینه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه، پله‌كه‌ی به‌رزتر ده‌كرێته‌وه و خه‌ڵاتیش وه‌ر ده‌گرێت، نموونه‌ش گه‌لێگ زۆرن، ئه‌گه‌ر پله‌شی به‌رزنه‌كرێته‌وه هه‌زار لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌شی بۆ دابنرێت كه‌س ناتوانێت له جێگه‌كه‌ی لایبدات، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئاسایی، هه‌له‌یه‌كی بچووك بكات، ڕووبه‌ڕووی توندترین سزا ده‌بێته‌وه و له‌وانه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كه‌شی ده‌ربكرێت. زۆر جار گوێمان لێده‌بێت كه‌سێك له‌سه‌ر هه‌له‌یه‌كی بچووك سزای گه‌وره درابێت.
خۆزگه ئێمه‌ش وه‌ك وڵاته دیموكراسییه‌كان بین، دیموكراتیهتیش به‌ته‌واوی په‌یره‌و بكه‌ین و تاكی كوردیش ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌بێت كاتێ ههلهدهكات بتوانێت دان به هه‌له‌كه‌ی خۆیدا بنێت له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ست به پاكانه‌و پاڕانه‌وه بكات.
masifi_77@yahoo.com