خزمان…..نه‌وزاد به‌ندی
خزمان
چیرۆكی : نه‌وزاد به‌ندی
(پێشكه‌شه به هاوڕێی نووسه‌ر : ئیلهام باجه‌لانی )چه‌ند جارێك سه‌رنجی تایتڵی چاپهمهنیهكهی دا و له‌گه‌ڵ چاوه زه‌ق و فێڵاویهكانی ناوه‌وه‌دا به‌راوردی كردن ، نه‌یده‌زانی چۆن ده‌رباز بێت ،وه‌كو ڕیشۆڵه‌یه‌كی قاچ له داوی ده‌شتی گه‌رمیان وابوو ، (قاچم له داوایه و وا هاوین هاته‌وه .. خوا هاوار .. ! )
ئاخر پێیان گوتبوو : (هونه‌رمه‌ند ئه‌بێ فیداكاریه‌ك بكات ، جا ده‌چێته دڵی خه‌ڵكه‌وه ) پێیان گوتبوو : ( عه‌بدولڵا ڕوێشدی گۆرانیبێژ ، له سه‌ره‌تادا هیچ تیپێك گۆرانیان بۆ تۆمار نه‌ده‌كرد ، تا به پاره‌ی خۆی تیپێكی مۆسیقای دامه‌زراند و گۆرانیه‌كانی به جیهانی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌مدا بڵاوبۆوه .. )
شتی تریشیان پێ گوتبوو ..
پێیان گوتبوو : ( ئه‌گه‌ر به پاره‌ی خۆت كتێب چاپ نه‌كه‌یت ، كێ بۆتی چاپ بكات ؟ خۆت به چی ئه‌زانی ؟ دیستۆفسكی ؟؟ )
شتی تریشیان پێ گوتبوو ..
دوو ده‌زگای چاپه‌مه‌نی میری و خێرخوازی گه‌ڕابوو ، یه‌كێكیان پێی گوتبوو : ( ببووره ، ئێمه ئیدی بابه‌تی ئه‌ده‌بی بڵاو ناكه‌ینه‌وه و خوو ده‌ده‌ینه فیكر .. )
ئه‌میش پێی گووتن : ( ئه‌ی ئه‌ده‌ب چی تێدایه ؟؟ ته‌نه‌كه ؟ ! )
وه‌ڵامیان نه‌دابۆوه ..
ئه‌وی تریان پێی گوتبوو : ( چوار ساڵی تر بۆتی چاپ ده‌كه‌ین .. چاوه‌ڕوان ده‌كه‌یت ؟؟ )
ئه‌میش پێی گوتبوون : ( نامه‌وێ ڤیلام بۆ بینا بكه‌ن .. كتێبم ئه‌وێ .. كتێب .. )
شتی تریشیان پێ گوتبوو .. كه تێكڕا پشت گوێخستن و ده‌ركردنیان لێ ده‌تكا ، به جۆرێك هه‌ستی خۆ بهكهمزانینیان تێدا وروژاند..شه‌رمی ده‌كرد و ڕقی له خۆی ده‌بۆوه : ( ئاخر تۆ چیت ؟؟ قه‌له ..! )وای به خۆی گووت : (چیت و نیازی چیت هه‌یه ؟؟ به ته‌مایت هی وه‌كو شتاینبك و فۆكنهرت لێ په‌یدا بێت ؟؟ حه‌دت نه‌بێ )وای به خۆی ده‌گووت و .. شتی تریش.. له‌وه خراپتری به خۆی ده‌گووت : ( حه‌یوانێكی وه‌كو تۆ چووزانێت نووسین چیه .. )
ته‌نانه‌ت جێگری به‌رپرسی یه‌كێك له ده‌زگاكان كه ئه‌یویست وه‌كو جان فالجان یان باوه یانارۆس یان هه‌ر كه‌سێك كه پیاوه‌تی لێ هه‌ڵبقووڵێت ، نیشان بدات ، چاییه‌كی بۆ بانگ‌كرد ،
-( نا ..نا ..زه‌حمه‌ت مه‌كێشن من چا ناخۆم .. )
-( تازه تێكراوه .. )
هێنده شه‌رمی ده‌كرد ، دڵۆپه عاره‌ق له ته‌وێڵیه‌وه بۆ سه‌ر لووتی دادهكشان و ده‌تكانه ناو چاییهكهوه ، له‌وه ناخۆشتریش له دوای قوومی دووه‌م ، ده‌ستی ته‌ته‌ڵه‌ی كرد و سه‌رسنگی وه‌ك پال]چتی وێنه‌كێشێكی ناشاره‌زای لێهات ..
گوێچكه‌ی په‌ڕاوه‌كه‌ی گرتبوو ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به خۆی بسه‌لمێنێت كه نه ئه‌وه په‌ڕاوه و .. نه ئه‌م نووسه‌ر ..
(ئاخر تۆ به ته‌مای چیت ؟؟ هۆمیرۆس ؟؟ حه‌دت نه‌بێت .. )
شتی له‌وه ناخۆشتری به خۆی ئه‌گووت ..
-(دوو سه‌د دانه‌ی لێ چاپ بكه‌یت ، ته‌نها هه‌زار و پێنج سه‌د دیناری تێ ده‌چێت ) براده‌رێكی ئازیزی وای پێگووت : (ئه‌وسا هه‌م ناوت بڵاو ئه‌بێته‌وه و .. هه‌م ڕه‌نگه قازانجیش بكه‌یت .. )
-( قازانج ؟! ) ئه‌م هاواری كرد ( خوا ئه‌كا مایه‌كه‌ی دێته‌وه .. هه‌رچه‌نده … )
-( هه‌رچه‌نده چی ؟ )
-( هه‌رچه‌نده تا ئه‌م چركهیهیش دیناری ئاسن له گیرفانما سه‌وزه‌ڵێ خانم ئه‌ڵێ )
به‌ڵام دوو هه‌فته‌ی نه‌برد دۆستێكی به ئه‌مه‌كی له هه‌نده‌ران سه‌د دۆلاری بۆ نارد .. پارچه كاغه‌زێكی سه‌وزباو ..كه‌لله سه‌ری فرانكلین و وێنه‌ی قولله و پایه و كۆشكێك ..بڕوامان به‌خوا هه‌یه .. ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ..
-( كه‌واته ئه‌مه‌یه دۆلار .ز ئه‌مه‌یه غه‌زه‌بی خوا .. !! )
هه‌ر زوو خێزانه‌كه‌ی پێیزانی ، (ئاڵتوونم ئه‌وی َ )
كوڕه مێرمناڵهكهیشی هه‌ردوو قاچی كرده كهوشێكهوه : ( هه‌رچی خه‌ڵكی خوا هه‌یه ڤیدیۆ سیدیان هه‌یه ، منیش ئه‌مه‌وێ )
وه‌ك ووتار بێژێك قوڕگی پاككرده‌وه و ڕووی تێكردن :
(ئه‌ی من ؟؟ ساڵه‌های ساڵه شت ئه‌نووسم ..داوه‌كانی قژم له نووسیندا سپی كرد ..ئه‌گه‌ر دووسه‌د دانه‌ی لێ چاپ بكه‌م ، هه‌زار و پێنج سه‌د دیناری تێده‌چێت ، هه‌م ناوم بڵاو ده‌بێته‌وه , .. هه‌م ڕه‌نگه قازانجیش بكه‌م .. )
-( تۆ و قازانج ؟! .. پف .. ! ) خێزانه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی به قێزه‌وه گووت ..
-كوڕه‌كه‌یشی به تووڕه‌ییه‌وه گووتی : ( دوو سه‌د كتێب و ئیتر ته‌واو ؟؟!! )
له‌وه‌یش خراپتریان پێ گووت ..
-( ئاخر ئێوه تێناگه‌ن .. ڤیدیۆ و ئاڵتوون ده‌شكێن ..كۆن ده‌بن ..وون ده‌بن و له‌به‌رچاو ده‌كه‌ون ..به‌ڵام كتێب به‌رده‌وامه ..تۆ بڕوانن بۆ ئهلف و بێی نوێ ..دارا هه‌ر دارایه و .. دوو دارهكهیش هه‌تا هه‌تایه ووشك نابن ..ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵڵا ڕوێشد خۆی تیپی مۆسقای دانهمهزراندایه ،تا ئێستایش له كه‌لاوه‌كانی ئه‌حمه‌دی و فحێحیل هیچ شوێنێكی تر ئاگای ئه‌ویان نه‌ده‌زانی .. )
زۆر له‌وه زیاتری گووت ، ئه‌وه‌نده‌ی گووت ، ژن ئاڵتوونی له‌به‌رچاو كه‌وت و كوڕ ڤیدیۆ سیدی فه‌رامۆشكرد ..ئیدی شه‌قامه‌كه بۆ ئه‌م پاك بۆوه ..
گه‌لێ چاپه‌مه‌نی گه‌ڕا ..نرخی جیاواز ..مامه‌ڵه‌ی ڕه‌ق ..گه‌لێ پیاوی پشت مێزی بینی ..پیاوی وا كه سڵاویش ده‌كا ، چاوه‌ڕوانی حه‌قی نه‌قدی سڵاوهكهیهتی ..تا له كۆتاییدا له‌م چاپه‌مه‌نیه گیرسایه‌وه
-( به‌یانیتان باش .. )
-( باشتر .. ) باریكهلهیهكی درێژ كۆله ، به دوو چاوی تیژه‌وه سه‌رنجێكی دا و .. جا سه‌رنجه‌كانی گواسته‌وه ..
-( ئه‌مه‌وێت په‌ڕاوێك چاپ بكه‌م .. )
-( چه‌ند دانه ؟ )
-( دوو سه‌د دانه .. )
-( چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه ؟ )
-( هه‌شتا )
دوو چاوه تیژه‌كه ی نووقاند و له ژێر لێوه‌وه حیسابه‌كه‌ی لێكدایه‌وه :
-( پێنج سه‌د دینار كۆمپیوته‌ر ..شه‌ش سه‌د دینار ستێنسڵ ..شه‌ش سه‌د و په‌نجا دینار وه‌ره‌قه و مقه‌با .. )
چاوه تیژه‌كانی كرده‌وه و ئاڕاسته‌ی كردن : (1750 دینار )
-( 1500 دینارم بۆ داناوه .. )
-( به 1600 دینار بۆتی ته‌واو ده‌كه‌ین .. )
-( به‌خوا من 1500 دینارم بۆ داناوه .. )
-( جا من چی بكه‌م ؟ حه‌ز ئه‌كه‌ی هیچی بۆ دامه‌نێ .. )
چه‌ند جارێك سه‌رنجه تایتڵی چاپهمهنیهكهی دا و له‌گه‌ڵ چاوه زه‌ق و فێڵاویهكانی ناوه‌وه‌دا به‌راوردی كرد ، نه‌یده‌زانی چۆن ده‌رباز بێت ..وه‌ك ڕیشۆڵه‌یه‌كی قاچ له داوی ده‌شتی گه‌رمیان وا بوو ..( قاچم له داوایه و وا هاوین هاته‌وه .. خوا هاوار .. )
-( مه‌ردی خوا به ..به 1550 دینار بۆمی چاپ بكه ..)
-( موشكیله نیه ..) چاوه زه‌قه‌كانی هێنا و برد ( ژماره‌ی سپاردن بێنه .. )
-( فه‌رموو .. ئه‌وه ژماره‌ی سپاردن .. )
-( سبه‌ینێ وه‌ره‌وه نوسخه‌ی كۆمپیوته‌ر وه‌ربگره بۆ چاككردنی هه‌ڵه‌كانی چاپ .. )
سبه‌ینێ سه‌ردانی كردن ..
-( نوسخه‌ی كۆمپیوتهركراوی كتێبه‌كه‌م .. )
-( دوو سبه‌ی ، عه‌سره‌كه‌ی وه‌ره‌وه )
دوای دوو ڕۆژ ، له كاتێكدا نوسخه‌ی كۆمپیوتهركراوی وه‌رگرت ، له پڕێكدا یه‌كێك له‌و پیاوه باشانه ده‌می كرده‌وه ، دوو كه‌ڵبه‌ی تیژی چه‌پ و ڕاستی كاكیله‌كانی سه‌رنجی ڕ‌اكێشا ..
-( شتێ پاره‌مان پێشه‌كی بۆ بێنه .. )
له شه‌قامی مه‌وله‌وی ، له به‌رده‌م تاقیگه‌ی سانا دا ، لاپه‌ڕه‌ی سه‌وز و فرانكلین و بڕوامان به خوا هه‌یه و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌تا هه‌تایه له گیرفانی جیا بۆوه و .. هه‌زار و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و پێنج دیناری عێراقی چاپی سویسری خسته باخه‌ڵی چاكه‌ته‌كه‌ی ..
-( پێنج سهددینار پێشه‌كی و .. هه‌زار دینارهكهیش بۆ دوایی ..)
كه كۆمپیوته‌ر ته‌واو بوو ، داوای كرد پێش چاپكردن بۆی بخاته سه‌ر سیدیه‌ك ، كهڵبهكان ده‌ركه‌وتنه‌وه : ( شتێ پاره‌ی تریشمان بۆ بێنه .. )
-( پێنج سه‌د باشه ؟؟ )
-( باشه ) ئه‌مه‌ی گووت و جگه‌ره‌كه‌ی لا لێوی چه‌پ و ڕاست پێ كرد ، سمێڵه ماش و برنجیهكهیشی پێ ده‌چوو چه‌ور بێت یان به پارچه بلووریهكی چه‌ور تی‌ف تیفه‌ی بۆ كرابێت ..
دوو به‌یانی به خۆ و 500 دیناره‌وه هاته‌وه ..
– ( كوان ؟ )
– -( چی ؟ )
– ( دوو سه‌د نوسخه‌كه )
– -( ئۆو .. چاپه‌كه‌ی ته‌واو بووه بهڵاًم هێلمهكهی وا زوو وشك نابێته‌وه )
– -( كه‌ی بێمه‌وه ؟؟ )
– -( به‌یانی نا .. دوو به‌یانی .. )
– ڕیشۆڵه‌یه‌كی قاچ له داوی ده‌شتی گه‌رمیان ..، وا هاوین به ڕێوه‌یه..خوا هاوار ..ئه‌توێمه‌وه ..جێم مه‌هێڵن ..ئه‌ی باڕێزه و ئه‌ی ڕه‌هێڵه و .. ئه‌ی گه‌واڵه هه‌وره‌كان ..
دوو به‌یانی به خۆ و پێنج سه‌د دیناره‌وه هاته‌وه ..
-( قهتعهكهی ماوه )
-(خۆتان وتتان .. )
-( ئه‌زانین .. گیانه .. خۆ قسه‌ی ئێمه سه‌نه‌د نیه .. )
هه‌موو پێكه‌نین ..كهڵًبهی هه‌موویانی بینی ..هه‌موویان هه‌مان جۆر كه‌ڵبه‌یان هه‌بوو ..مه‌گه‌ر له دان چه‌رمووی جاك له‌نده‌ندا كه‌ڵبه‌ی وای بینیبێت ..
-( ئێوه خزمن ؟؟ )
كه‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه ..((ئێوه گورگن ..گورگن و منیش ڕیشۆڵه‌یه‌كی به جێماو له زستان ..ڕیشۆڵه‌یه‌كی وون بوو له دلیه به‌فر و له باوه زریان ..ڕیشۆڵه‌یه‌كی قاچ له داوی ده‌شتی گه‌رمیان ..جێم مه‌هێڵن ..شارا و سه‌بوون ئهمكهنه په‌ڵاس ..خوا هاوار .. ! )
دوای دوو ڕۆژ سه‌ردانی كردنه‌وه
-( ئه‌وه دوو سه‌د نوسخه‌كه .. دووانیان لاپه‌ڕه‌ی سپی تیایه .. دانیشه بۆتی چاك بكه‌ین .. )
-( ئه‌ی ئه‌وانی تر ؟؟ )
-( بێ عه‌یبن )
-( فه‌رموو ئه‌وه 500 دینار كه له لام ماوه )
له‌سه‌ر قسه‌ی خزماندا دوو سه‌د په‌ڕاوه‌كه‌ی خسته تهكسیهكهوه و گه‌یاندیه بازاڕ ..
یه‌كه‌م كتێبخانه هه‌ر كه گوێی له نرخه‌كه‌ی بوو ، هێنده‌ی تیمساحێك ده‌می داپچڕی :
-( وه‌ڵڵاهی قۆڵیان له بندا بۆ بڕیویت و .. پارچه‌یه‌ك سنگیشتی له‌گه‌ڵدا بووه .. ! )
-( قه‌ینا مامۆستا .. تۆ چه‌ند دانه‌یه‌كی وه‌كو نمونه له‌لای خۆت دابنێ .. )
-(دای نانێم ..ته‌ڵاقت بۆ ده‌خۆم به‌و نرخه یه‌ك دانه‌ی لێ نافرۆشرێ )
هه‌ناسه‌یه‌كی ساردی هه‌ڵكێشا و .. به خه‌یاڵه‌وه دانه‌یه‌كی په‌ڕه په‌ڕه كرد ..له‌ناكاو وه‌ستا..( ئهه .. خۆ په‌ڕه‌ی سپی تیایه .. )
جا كه‌وته په‌ڕه په‌ڕه كردنی هه‌موو نوسخه‌كان ، هه‌شت دانه‌یان لاپه‌ڕه‌ی سپیان تیدا بوو ..به پرتاو بۆ لای خزمه‌كان گه‌ڕایه‌وه :
-(سه‌لامون عه‌له‌یكوم )
كه‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه .. ئه‌م به‌رده‌وام بوو : ( ئێوه ووتتان هه‌موو نوسخه‌كان بێ عه‌یبن ، كه‌چی هه‌شت دانه‌یان لاپه‌ڕه‌ی سپیان تێدایه .. )
-( دایاننێ بۆت چاك ده‌كه‌ین .ز )
-( كه‌ی ؟ )
-(هه‌فته‌یه‌كی تر .. )
دوای هه‌فته‌یه‌ك .. خوا هاوار .. هاوینه و ..له ده‌شتی گه‌رمیان .. له باڕێزه به جێماوم ..من به به‌فر خۆم نه‌شۆم ، ئاگرم تێ به‌ر ئه‌بێت ..
-( چاكتان كرد ؟ )
-( نه‌و )
-( بۆ ؟ )
-( سبه‌ینێ عه‌سر وه‌ره‌وه .. هه‌ر نه‌مرم بۆتی چاك ده‌كه‌م .. )
سبه‌ینێ عه‌سر گه‌ڕایه‌وه
-( مقه‌سته‌كه به غه‌ڵه‌ت له هه‌ر دێڕێك ووشه‌یه‌كی قرتاندووه .. پێت قبوڵه ؟؟ )
-( كه‌واته له‌گه‌ڵ هه‌ر نوسخه‌یه‌كیش قاموسێكی ووشه‌ی كوردیش دابه‌ش ده‌كه‌م .. )
-( چیه ؟ پێمان ڕٍائهبوێریت .. )
-( ئه‌و نوسخانهم بۆ چاك بكه‌ن ، ئه‌گینا .. )
-( ئه‌گینا چی ؟ )
هه‌موو خزمان هه‌ستانه سه‌ر پێ .. و خۆیان ئاماده‌ی شه‌ڕ كرد .. ئه‌وان ده‌یانزانی تێهه‌ڵدانی نووسه‌ر له تێهه‌ڵدانی تۆپ ئاسانتره ..خۆشتره .. چونكه كه نووسه‌ر فه‌لاقه ده‌كرێت ، ئیدی نووسین كاریان تێناكات..له‌لایه‌كی تریش كه تێكڕا له‌و تێههڵدانهدا به‌شدار بوون ، ئه‌وا هه‌م په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیان به‌هێز ده‌بێت و .. هه‌م له‌و پڕۆسه‌یه‌دا سه‌رۆك عه‌شره‌تیش دیاری ده‌كرێت ..هه‌ر بۆیه خزمان چاوه‌ڕوانی یه‌ك كۆكه بوون تاكو ئه‌و هه‌موو قازانجه بكه‌ن ..
-( ئه‌گینا جارێكی تر كتێبتان له لا چاپ ناكه‌م .. )
-( كتێبی تۆ زۆر قورسه .. جارێكی تر مه‌یه‌ره‌وه .. )
-( ڕیشۆڵه‌یه‌كی قاچ له داوی ده‌شتی گه‌رمیان .. !! )
هه‌موو خزمان پێكه‌نین ..كه‌ڵبه‌كانیان ده‌یانسه‌لماند كه به‌ڵێ خزمن و ..ئه‌ولاتریش .. !
هه‌ندێكیان هێنده پێكه‌نین له‌وه ده‌چوو تووشی ده‌رده پێكه‌نین بووبن .. خۆ ئه‌مڕۆ ده‌رد و نه‌خۆشی جۆرا و جۆر داهاتوون ..
لووتی به لووتی هاوڕێ دڵسۆزهكهیدا ته‌قی ، ئه‌وه‌ی كه پێی گوتبوو : عه‌بدوڵڵا ڕوێشد خۆی تیپی مۆسیقای دامه‌زراند
هاواری كرد :
-( خالید .. خالید .. )
-( ها .. ! )ترسا و به پڕتاو گه‌یشته سه‌ری و شانه‌كانی گرت .
-( ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵڵا ڕوێشد لێره بووایه ئه‌بوو به عه‌به شێت .. !! )
ئه‌و هیچ تێنه‌گه‌یشت و ته‌نها به هیمنی لێی پرسی : ( شێت بوویت ؟؟ )
خزمان هه‌ر پێده‌كه‌نین .. ئه‌م دنیایه پیكه‌نینی له‌و جۆره‌ی زۆرتێدایه ..به‌ڵام وه‌ك پاكانه‌یه‌ك بۆ خۆم ، من هه‌رگیز به‌و شتانه پێ نه كهنیوم .. پێش ناكه‌نم .. تۆ له كوێ ده‌ژیت ؟؟به‌ڵام به‌داخه‌وه !! ئه‌وان تێ ناگه‌ن ..خۆ تێگه‌یشتن ده‌ست هه‌موو كه‌سێ ناكه‌وێت ..ئیتر نازانم چیان لێ به‌سه‌رهات به‌سه‌ر هات .. !!