
له باره‌ى میدیاوه…. به‌ڵێننامه‌ى شه‌ره‌ف
له باره‌ى میدیاوه…. به‌ڵێننامه‌ى شه‌ره‌ف
(14)
محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
"ئه‌وه‌ى حه‌ز ناكه‌یت به‌سه‌ر تۆ رووبدات، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا مه‌یكه"
كۆنفۆشیۆسكاتێك رۆژنامه‌ونانى هه‌ر وڵاتێك یان گروپێكى دیاریكراو پابه‌ندبوونى خۆیان به میساقى شه‌ره‌فى رۆژنامه‌نووسى راده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێ به‌پێى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى له‌سه‌رى رێكه‌وتوون كار بكه‌ن و له‌و پره‌نسیپ و بنه‌مایانه‌ى كه له‌نێو میساقه‌كه‌دا هاتوون لانه‌ده‌ن. به‌ڵێننامه‌ى شه‌ره‌فى كارى رۆژنامه‌وانى بۆ ئه‌وه‌یه رۆژنامه‌نووسان رێزى پیشه‌كه‌یان بگرن و له سنوورى یاساوه كار بكه‌ن. رۆژنامه‌وانى كارێك نییه بێ هیچ به‌رپرسیاره‌تیه‌كى ئه‌خلاقى به‌ڕێوه‌بچێت و رۆژنامه‌وانیش بێ هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كى پێشوه‌خته كارى رۆژنامه‌وانى بكات. رۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێ به بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى، وه‌زیفه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى ونده‌كات.
مه‌به‌ست له ئه‌خلاقى رۆژنامه‌نووسى قوتكردنه‌وه‌ى كۆت و به‌ند نییه له به‌رده‌م پرۆسه‌ى رۆژنامه‌نووسى، به‌ڵكو ئه‌و پره‌نسیپ و رێنماییانه‌ن كه ده‌كرێ رۆژنامه‌نووس له‌كارى رۆژانه‌یدا پشتيان پێ ببه‌ستێ، ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌یه كه پێمان ده‌ڵێت مه‌به‌ست له كارى رۆژنامه‌نووسى خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتییه، نه‌ك دروستكردنى ئاژاوه‌و بێ متمانه‌یى له‌نێو خه‌ڵكى وڵات‌دا. بۆیه‌شه رۆژنامه‌وانان په‌نا بۆ په‌یمانی شه‌ره‌ف ده‌به‌ن و پابه‌ند ده‌بن به هه‌موو یاسا و خاڵه‌كانى.
به پێى هه‌موو به‌ڵگه‌و په‌یمان و یاساكانى كارى رۆژنامه‌نووسى، زۆر ده‌مێكه رۆژنامه‌وانان پابه‌ندبوونى خۆیان به بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانى پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاندووه و به‌ڵێنیان داوه له كاره‌كانیاندا وردبین و راستگۆبن، ده‌ست له‌كاروبارى تایبه‌تى هیچ كه‌س وه‌رنه‌ده‌ن، له‌كاتى گه‌یاندنى هه‌واڵه‌كاندا بێ لایه‌ن بن و حوكمى پێشوه‌خته له‌سه‌ر شته‌كان نه‌ده‌ن و پارێزگارى له سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كان بكه‌ن. چونكه رۆژنامه‌وان به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى ئه‌خلاقى و كۆمه‌ڵایه‌تى له ئه‌ستۆدایه، ده‌بێ رێز له كاره‌كانى خۆى بگرێ، خۆى له ناوزڕاندنى خه‌ڵكانێك به‌دوور بگرێت، له هه‌موو دونیا به پێى یاسا، زمان پیسى، به‌رپاكردنى گێره‌شێوێنى، ئاژاوه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر ره‌تكراوه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌خلاقى رۆژنامه‌وانین. نابێ رۆژنامه‌كان راستیه‌كان بكه‌نه قوربانى وروژاندن، یان كار له‌سه‌ر ناڕاستى و دروستكردنى پاڵه‌وانى وه‌همى و كه‌سایه‌تى كارتۆنى بكه‌ن. هه‌موو ئه‌و رۆژنامانه‌ى له ماوه‌ى سه‌ده‌ى نۆزده‌و نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیستدا به‌مه‌به‌ستى قازانجكردن پشتیان به ئابڕۆ بردن و وروژاندن ده‌به‌ست، ئێستا ناویان چۆته ناو لیستى رۆژنامه‌ى زه‌رد، ئه‌مه‌ش تیۆرى (به‌رپرسیاریه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى) به‌دواداهات، كه پشت به پابه‌ندبوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دروستكردنى زه‌مینه‌ى راده‌ربڕین و دانانى پێوه‌رى پیشه‌یى بۆ راستگۆیى و وردبینى و هاوسه‌نگى ده‌به‌ستێ.
هه‌نوكه شاره‌زایانى بوارى میدیا پێیان وایه هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك زۆر بدرێته دادگا نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه له رووى یاساییه‌وه بێ ئاگایه، یان تا ئاستێك ناپیشه‌ییانه كار ده‌كات، كه‌چى گۆڤار و رۆژنامه‌كانى ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌موو رۆژێ بدرێنه دادگا بۆ ئه‌وه‌ى ناوبانگ ده‌ربكه‌ن و سه‌رنووسه‌ره‌كانیشیان وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ربكه‌ون. رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى دونیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا هێنده به‌هه‌ستیارى مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، بچوكترین هه‌ڵه‌یان به‌سه‌ر تێناپه‌ڕێت. بۆنموونه رۆژنامه ناوداره‌كانى وه‌ك حه‌یات و شه‌رقولئه‌وسه‌ت، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ى ناوى خه‌ڵكیان تێدا دێت له‌لایه‌ن راوێژكارى یاسایى وردبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێ و به فیلته‌رى یاسادا تێده‌په‌ڕن، ئینجا بڕیارى بڵاوبوونه‌وه‌یان لێده‌درێت. به‌ڵام لاى ئێمه ئه‌و رۆژنامانه‌ى ناوى راوێژكارى یاسایی‌یان له‌ته‌ك ناوى ستافه‌كه نووسراوه‌و ئیدیعاى پابه‌ندبوون به بنه‌ما یاساییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى ده‌كه‌ن، زیاتر له‌گۆڤارو رۆژنامه‌كانى دیكه هه‌ڵه‌ى یاسایى ده‌كه‌ن و ناوى خه‌ڵكیان تێدا ده‌زڕێت.
زۆر له رۆژنامه‌كانى ئێمه، چونكه تاقه‌تى به‌دواداچوونى مه‌یدانییان نییه و له دووره‌وه سه‌یرى رووداوه‌كان ده‌كه‌ن، ناتوانن زانیارى راست و بێ كه‌موكوڕى بڵاوبكه‌نه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام تووشى هه‌ڵه ده‌بن. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له كێماسییه‌كانى رۆژنامه‌وانى كوردى.
ره‌نگه به‌ڵێننامه‌ى شه‌رفى رۆژنامه‌وانى تاڕاده‌یه‌ك رۆڵى هه‌بێ له ده‌ربازبوون له‌و ره‌وشه‌ى، كه حالى حازر میدیاى كوردى تێیكه‌وتووه، بۆیه گرنگه رۆژنامه‌ونانى كورد كار بۆ هێنانه كایه‌وه‌ى بكه‌ن. به‌ڵام نابێ پڕۆژه‌یه‌كى له‌م بابه‌ته ته‌نها بۆ ناو بێ. گۆڤارێكى كوردى ده‌مێكه ئیدیعاى ئه‌وه ده‌كات خاوه‌نى یه‌كه‌مین به‌ڵێننامه‌ى شه‌ره‌فى رۆژنامه‌وانى كوردییه، كه‌چى ئه‌وه‌نده‌ى ئیش له‌سه‌ر وروژاندن ده‌كات، هه‌قیقه‌تى ونكردووه. راپۆرتى شیكاریی كه هه‌ندێك له‌گۆڤار و رۆژنامه‌كان ئاماده‌ى ده‌كه‌ن، شێوازێكى جوانه، لێ چ مانایه‌كى نامینێت ئه‌گه‌ر پڕ بێ له ناڕاستى. هه‌ندێك له گۆڤار و رۆژنامه‌كان ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ى ئه‌وه‌نده زه‌قه‌وه، بۆیه هه‌موو شته‌كانى دیكه‌شیان ده‌بنه جێى گومان و پرسیار .. ناته‌واوى و كه‌موكوڕییه‌كانى میدیاى كوردى وامان لێده‌كات په‌یمانى شه‌ره‌ف بۆ رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، به‌زه‌رووره‌تێكى هه‌نوكه‌یی بزانین.
mehemedkerim@gmail.com