کوردستان ئه‌و وڵاته‌ی که نییه
کوردستان ئه‌و وڵاته‌ی که نییه
خوێندنه‌وه‌ی کتێب
سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د"له کۆتای 2004دا، له به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی سێ هه‌ڵبژاردنه گرنگه‌که‌ی له عێراقدا بریاربوو له سه‌ره‌تای 2005دا بکرێت، هه‌ردوو پارته‌که بریاریاندا بچنه هاوپه‌یمانی کوردستانه‌وه.
له کانونی دووه‌می 2005 و له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، به‌هۆی به‌شداری نه‌بوونی سوونه، هاوپه‌یمانی کوردستانی توانی له سه‌دا بیستوشه‌ش و 75 کورسی له 275ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستبهێنێت. بۆیه هاوپه‌یمانی شیعه پێویستی به پاڵپشتی کورد هه‌بوو که گرنگبوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگ بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌ت. کورده‌کان توانیان مامه‌ڵه له‌سه‌ر پۆسته گرنگه کان بکه‌ن، تاله‌بانی بوو به سه‌رۆک و زێباریش به وه‌زیری ده‌ره‌وه.
هه‌ڵبژاردنی مانگی دوانزه‌ی هه‌مان ساڵ که بۆ دیاریکردنی ماوه‌ی ته‌واوه‌تی حوکوم هاته‌کایه‌وه، به‌ته‌واوی به‌دڵی کورد نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره عه‌ره‌بی سونه بریاری کشانه‌وه‌ی نه‌دا و به‌شداریکرد، به‌مه کورد ته‌نها 53کورسی به‌ده‌ستهێنا. هه‌مان پلانی سیاسی به‌رده‌وامبوو. واته گه‌وره‌ترین بواری ئۆتۆنۆمی له چوارچێوه‌ی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند مه‌یسه‌ربکرێت.
تاله‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردرایه‌وه، زێباری له جێگای خۆی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه مایه‌وه و سالح (به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح – وه‌رگێڕ) بووه جێگری سه‌رۆک وه‌زیران. به‌رزانی له‌م میانه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر پۆستی گرنگ ده‌کرد له چوارچێوه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه به (سه‌رۆکی کوردستان) هه‌ڵبژێردرا. به‌مه ده‌توانرێت بگوترێت که یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان رێککه‌وتن. واته یه‌کێتی پۆسته گرنگه‌کانی به‌غای وه‌رگرت که بریتیبوون له سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران. پارتیش له هه‌رێمی کوردستاندا.
له ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا که ئێستا بریاری له‌سه‌ردرا بوونی هه‌رێمێکی کوردی ئۆتۆنۆم دانیپێدانراوه. هه‌روه‌ها پاش پێداگرتنی کورد بریار له‌سه‌ر سسته‌می فیدرالی درا. به‌لایه‌نی که‌م سێ هه‌رێم دابمه‌زرێت به‌لایه‌نی که‌م خاوه‌نی حکومه‌تی خۆیان و ئۆتۆنۆمیه‌کی باوهرپێکراوبن. له برگه‌ی 113ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یدا هاتووه که هه‌رسێ پارێزگای دهۆک، هه‌ولێر و سلێمانی هه‌رێمێکی باوه‌رپێکراو دابمه‌زرێت که مافی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری خۆیان هه‌بێت. برگه‌ی 117 پشتگیری ده‌کات له‌م هه‌رێمه له دامه‌زراندنی به‌شی خۆیان له سه‌فاره‌ته‌کانی عێراقدا و مافی دانانی نوێنه‌ری دیبلۆماتی خۆیان. هه‌ردوو عه‌ره‌بی و کوردی بوونه زمانی ره‌سمی.
له ههنگاوێکی نوێ‌دا له 7ی مانگی پێنجی 2006 هه‌ردوو یه‌کێتی و پارتی، پاش وتووێژێکی زۆرخایه‌ن، گه‌یشتنه ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم یه‌کخه‌ن به‌سه‌رۆکایه‌تی برازا چلوسێ ساڵه‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانی، نێچروان، وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران. هه‌ردوو داموده‌زگاکه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی لێکدرانه‌وه. زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان ئه‌مرۆ یه‌کیانگرتۆته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانی وه‌ک ناوخۆیی، دارایی و به‌رگری یه‌ک نه‌خراون.
جموجۆلی ئابوری له بره‌ودایه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی که پشتگیری له سه‌داسه‌دی خاوه‌نداری سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی. خستنه‌گه‌ری سه‌رمایه‌ی کوردی، تورکی، ئێرانی و عه‌ره‌بی، شاره‌کانی دهۆک و هه‌ولێری کردۆته بازاری ئابووری دیار.
حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌و ته‌وژمانه‌ی داویه‌تی نه‌ک بوونی هه‌رێمی کوردستانی سه‌لماندووه به‌ڵکو ژیانی تیا کوڵاندووه.
زۆرگرفت له‌ژێر ئه‌م روبهرهدا ماون. ناکۆکیه‌کانی نێوان یه‌کێتی و پارتی هه‌رماون. سهرکردایهتێکه به‌رده‌وامه. هاوپه‌یمانێکه حسابی بۆده‌کرێت و ئه‌م هه‌رێمه کوردیه ده‌کرێت پێیبگوترێت فیدرالی له‌نێو فیردرالی، یان پتر له دوو کۆمپانیای دوو خێزانی جیاواز ده‌چێت. سه‌رمایه‌ی به‌رزانی به دوو ملیارد دۆلار و تاله‌بانی به چوارسه‌ر ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و حیزبه‌که‌ی (پارتی دیموکراتی کوردستان) ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاره‌کانی دهۆک و هه‌ولێردا هه‌یه له‌کاتێکدا سلێمانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و حیزبه‌که‌ی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان)دایه.
ده‌سه‌ڵاتی نێپۆتیزمی (ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی) به‌رفراوانه. کوری سه‌رۆک، که سی و پێنج ساڵه، ناوی مه‌سرور به‌رزانیه سه‌رۆکی ده‌زگای پارستنه و کورێکی دیکه‌ی سه‌رۆکی هێزی تایبه‌ته. هه‌روه‌ها به‌رزانی خاڵی خۆی، هوشیار زێباری،
کردۆته وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق کاتێک پۆسته گرنگه‌کانی حکومه‌تی عێراقی دابه‌شده‌کرا. ئه‌مه و ژماره‌یه‌کی زۆر له خزمانی پۆسته گرنگه‌کانی هه‌ردوو عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان پێدراوه.
سه‌رۆکی یه‌کێتی، جه‌لال تاله‌بانی، دوو کوری هه‌یه. یه‌کێکیان سه‌رۆکی هێزی پاراستنی یه‌کێتیه و ئه‌وی دی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمه له واشنتۆن. یه‌کێک له زاواکانی وه‌زیره له به‌غا و ئه‌وی دی سه‌فیری عێراقه له په‌کین، له کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌ی (هێرۆخان) خاوه‌نی که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزۆنی ناوخۆییه.
کۆمه‌ڵێک خزمی دی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه، هه‌موو په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌کان و بیناسازیان مۆنۆپۆلکردووه. ئه‌مه و جگه له بواره‌کانی دی بازار.
له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2005 سه‌رۆکی شاره‌وانی سلێمانی که سه‌ربه یه‌کێتیه، پارچه‌ک زه‌وی زۆر گه‌وره‌ی له‌ناوجه‌رگه‌ی شار تاپۆکرد له‌سه‌ر کۆمپانیایه‌ک که خودی یه‌کێتی به‌رێوه‌ی ده‌بات. ئه‌مه ته‌نها وه‌ک نموونه‌یه‌کی دی.
ده‌توانرێت بگوترێت هه‌ردوو حیزبه‌که مۆدێلی سه‌رکردایه‌تی حیزبی به‌عسن که تێیدا گروپێک له قه‌وم و قیله، خاوه‌ن بریار ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر تۆری جموجۆلی کۆمهڵداههیه.
هه‌روه‌ک له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن‌دا، کۆنترۆلی سیاسی گه‌یشتۆته نێو په‌یمانگا و زانکۆکانه‌وه، یه‌کێتی قوتابیانهکان له‌لایه‌ن زلحیزبهکانهوه دهژێنرێن و وه‌ک باڵێکی ئه‌وان کارده‌که‌ن و ئه‌ندامێتی تیایاندا مه‌رجه بۆ به‌رده‌وامبوون له خوێندنی باڵا و ئه‌کادیمی.
ده‌زگای داد هه‌تا ئێستا له گێژاوی پێنج سسته‌می هاوته‌ریبدا: دادگا ئاساییه‌کان، دادگای ئاسایشی سه‌ربه حکومه‌ت، دادگای سه‌ربازی که ده‌سه‌ڵاتی بریاری به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها دوو دادگای دی یه‌کێکیان حیزبی و ئه‌وی دی خێڵه‌کی که هه‌ریه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سزای هه‌یه له سنوری خۆیدا.
رێکخراوه بێلایه‌ن و ناحکومێکان ژماره که‌م و زۆر لاوازن. زۆربه‌ی رێکخراوه‌کان به‌حیزب کراون و ئه‌ندامانی حیزب به‌رێوه‌یان ده‌بات، حیزب به‌کاریان ده‌هێنێت بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستی خۆی و به پاره‌و پشتیوانی مادی حیزب ده‌ژین.
هه‌ربۆیه حکومه‌تی هه‌رێم دووره له نه‌خشه‌ی دیموکراتی کۆمه‌ڵگا. گه‌نده‌ڵی گه‌یشتۆته ئه‌و په‌ری و هه‌ردوو عه‌شره‌ت کۆنترۆلێکی ته‌واوی ناوچه‌کانی خۆیان و ته‌نانه‌ت مێدیاشیان کردووه. ئه‌گه‌ر ئۆپۆسیزیۆنێکی بچوکیش هه‌بێت هه‌رده‌م به بیانوی ئه‌وه‌ی زیان له کێشه‌ی کوردی ده‌دات ده‌مکوت ده‌کرێت.
وتووێژ و باسی نێو په‌رله‌مان که‌مێک ژیانی به‌به‌ردا هاتووه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و چه‌ند حیزبه بچوکه‌ی که هه‌ن. مافی که‌مایه‌تیه‌کان به بریاری په‌رله‌مان پارێزراون، له‌وانه مافه‌کانی که‌نیسه‌ی مه‌سیحێکان، یهزیدێکان و کهمایهتێکانی دی. هه‌روه‌ها دوو رۆژنامه‌ی ئۆپۆزیشۆن (ئاوێنه و هاوڵاتی) هه‌وڵده‌ده‌ن چاوی ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداربێت. ئه‌وه‌ی دواییان ساڵی 2006 تاوانبارکرا که ره‌خنه‌ی له به خراپی ده‌سه‌ڵات به‌کارهێنانی یه‌کێتی گرتبوو. مانگی ده‌ی هه‌مان ساڵ رۆژنامه‌نووسی کوردی نه‌مساوی (که‌مال سه‌ید قادر) رفێنرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێکی له‌سه‌ر خێڵی به‌رزانی بڵاوکردبۆوه و چه‌ند دۆکۆمێنتێکی بڵاوکردبۆوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی و )KGB(
له دادگاییه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا که ته‌نها پانزه خوله‌کی خایاند، که‌مال سه‌ید قادریان به سی ساڵ زیندان سزادا. که پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای نێونه‌ته‌وه‌ی و تێهه‌ڵقورتاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، بریاره‌که‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.دووباره رێکخراوه ئیسلامێکان گه‌شه‌ده‌که‌ن و به‌هێزده‌بن. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان پێنج له سه‌دی ده‌نگدانی 1992ی به‌ده‌ست هێنا و به‌مه‌ش بووه سێهه‌مین پارت له گه‌وره‌یدا پاش پارتی و یه‌کێتی. بزوتنه‌وه توانیویه‌تی خۆی له‌نێو ئه‌و که‌سانه به‌هێزکات که به‌نیازن له حکومه‌تی هه‌رێمدا رۆلی سیاسی بنوێنن، یان له‌نێو ئه‌و گروپانه‌ی بروایان به خه‌باتی جیهات هه‌یه و له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ریدا به‌هێزن. بزوتنه‌وه چه‌ند جارێک ناویان گۆریوه، له جوند ئه‌ل ئیسلام بۆ ئه‌نسار ئه‌ل ئیسلام که یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ره‌کانی مه‌لا کرێکار بوو که ئێستا په‌نابه‌ره له نه‌رویج. ده‌گوترا گوایه ئه‌م رێکخراوه ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌لقاعیده و سه‌دام حوسه‌ین بووه. ئه‌مه‌ش به‌پێی وتاره‌که‌ی کۆلین پاول که‌له کۆبونه‌وه‌ی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له پێنجی مانگی دووی ساڵی 2003دا پێشکه‌شی کرد. ئه‌م رێکخراوه له‌شه‌ردابوو به‌رانبه‌ر هه‌ردوو یه‌کێتی و پارتی له پێش و له‌پاش هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مریکا.
له مانگی دووی 2004دا رێکخراوێکی دی هاته‌کایه‌وه، ئه‌نسار ئه‌ل سوننه به خۆتهقاندنهوهکانیانهوه دژی پارتی و یه‌کێتی له هه‌ولێر که 109 کوژراوی لێبۆوه. ئه‌م جموجۆڵانهیان له‌لایه‌ن ئیخوان موسلمینوه پشتگیری ده‌کرا. له مانگی پێنجی 2007 دوو لۆری گه‌وره‌ی پر بۆمب ته‌قێندرایه‌وه و زیانی زۆری لێکه‌وته‌وه به‌ڵام ئه‌م جاره شکی کورده توندروهکانیان لێده‌کرا نه‌ک عه‌ره‌به‌کان.
ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتوبن و ئارامی به‌غا و به‌شه عه‌ره‌به‌که‌ی عێراق به‌ره‌وباشتر بچێت ره‌نگه جموجۆڵی ئه‌م گروپانه رووبکاته هه‌رێمی کوردستان". لاپه‌ره 154 تا 159
ئه‌مه به‌شێکی کورتی کتێبێکی قه‌باره گه‌وره‌یه به‌ناوی (کوردستان ئه‌و وڵاته‌ی که نییه)
نووسه‌ری کتێبه‌که، ئینگمار کارلسۆن، له ساڵی 2001ه‌وه ژه‌نه‌رال کونسولی سویده له ئه‌سته‌نبوڵ. له ساڵی 1967ه‌وه له بواری یه‌کێتی ئه‌وروپادا کارده‌کات. وه‌ک باڵوێزی سوید له (بۆگۆتا، ڤێنا، جه‌زائیر، دیمه‌شق، به‌یجین و بۆن) کاریکردووه.
1992 له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له گروپی شیکردنه‌وه و بیر‌ورا ده‌ستبه‌کاربووه.
ساڵی 1996/2001 وه‌ک باڵوێز له پراگ و براتیسلاڤا کاریکردووه.کتێبه‌که‌ی 239لاپه‌ره‌ی 5ئه‌ی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت و به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێکدا دابه‌شبووه:
ده‌ستپێک
کوردستان، جوگرافیا، زمان و ئاین
په‌ندی میللی، نووسراوی مێژووی و مێژوو
گه‌شه‌ی ناسیونالیزمی کوردی
تورکیا
عێراق
ئێران
سوریا
کورد له لوبنان و قه‌وقاس
کوردستانی گه‌وره – خه‌وێک
فۆنه‌تیکی تیپه تورکێکان
سه‌رچاوه‌کان
نه‌خشه‌کان
پێرستی کهسهکانبه پشتبه‌ستن به دۆکۆمێنته‌کانی، باسێکی تێروته‌سه‌لی بۆچوونه جیاوازه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی کورد. له‌رووی ئاینی و جۆگرافیا و پێکهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی لهسدر کورد ده‌دوێت. ئه‌گه‌رچی وریایانه کاتێک باس له کوردی تورکیا ده‌کات، توخنی وشه‌ی کوردستان ناکه‌وێت.
له باسی هه‌ربه‌شێکی کوردستاندا، نووسه‌ر به کورته‌یه‌کی چر له مێژووی کورد و خه‌باتی رزگایخوازی و هه‌ڵکه‌وت و داکه‌وته‌کان ده‌ستپێده‌کات و پاشان دید و بۆچوونی خۆی به خۆبه‌ستنه‌وه به کۆمه‌ڵێک دۆکۆمێنتی مێژوویی ده‌رده‌برێت.
نووسه‌ر بۆ نووسینی ئه‌م کتێبه روویکردۆته کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه، وه‌ک سه‌چاوه ئینگلیزی، ئه‌مریکی، ئه‌ڵمانی، کوردی و تورکی.ئه‌وه‌ی به‌دیده‌کرێت نووسه‌ر له دیدێکی ئه‌وروپیه‌وه بۆ کێشه‌ی کورد ده‌چێت و هه‌موو شێوه چاره‌سه‌رێک روو له دانووسان و وتووێژ ده‌کات و ده‌یبه‌ستێته‌وه به پرۆسه‌ی دیموکراتی له‌و وڵاته‌ی کوردستانی پێوه لکێنراوه.
دیسان جێگه‌ی سه‌رنجه، کارلسسۆن له درێژه‌ی باسی ناکۆکی نێوان یه‌کێتی و پارتیدا، کێشه‌که ده‌به‌ستێته‌وه به درێژه‌ی ناکۆکی و دژایه‌تی نێوان ته‌ریقه‌تی قادری و نه‌قشبه‌ندی.
له به‌شی کۆتایی کتێبه‌که‌یدا له‌ژێر ناوی (کوردستانی گه‌وره خه‌یاڵه) نووسه‌ر دیدوبۆچوونی خۆی داده‌رێژێت له چوارچێوه‌ی بروابوونی به دروستبوونی کوردستانی ئۆتۆنۆم له‌و وڵاتانه‌ی کورد که‌مایه‌تیه تێیدا.
ئینگمار کارلسسۆن ده‌نووسێت "له‌نێوان رزگاربوونی ئیسلاند له دانیمارک ساڵی 1944 هه‌تا داروخانی کۆمۆنیزمی له ساڵی 1991 ته‌نها سێ نه‌ته‌وه سه‌رکه‌وتوانه سه‌ربه‌خۆیی بینیوه، سه‌ربه‌خۆیی به ئاشتی سه‌نگافوره له مالیزیا ساڵی 1965، رۆژهه‌ڵاتی پاکستان پاش شه‌رێکی خوێناوی ساڵی 1971 خۆی له پاکستان جیاکرده‌وه و به‌نگلادیش دروستبوو، هه‌روه‌ها پاش شه‌رێکی ناوخۆی درێژخایه‌ن توانی ئه‌ریتریا سالی 1991 له ئه‌سیوپیا جیاببێته‌وه. ده‌توانرێت بگوترێت سه‌ربه‌خۆیی تیمۆری رۆژهه‌ڵات له ئه‌نده‌نوسیا ده‌رئه‌نجامێکی دره‌نگوه‌خت بوو له پرۆسه‌ی داماڵینی کۆلۆنیالیزمی پورتوگالی.
داروخانی سۆڤیه‌ت و تۆگۆسلاڤیا بووه‌هۆی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشتر له فۆرمی پله جیاوازی ئۆتۆنۆمیدا ده‌ژیان. ئه‌مه ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌گرێته‌وه که ئه‌مرۆ پێیده‌گوترێت کۆسۆڤۆ. کاتێک میلۆسۆڤیچ ساڵی 1989 داخوازی یه‌کگرتنه‌وه‌ی به‌شه دابراوه‌کانی ده‌کرد، ئه‌م به‌شه‌ش یه‌کێک بوو له‌وانه. جیابوونه‌وه‌ی چیک و سلۆڤاکیا ده‌رئه‌نجامی مامه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی بوو.
هیچ کام له‌م نمونانه هاوته‌ریب له‌ته‌ک کێشه‌ی کورداا ناگونجێن. زیاتر باری کورد له باری دابه‌شبوونی پۆلۆنێکان ده‌چێت له ساڵی 1795 و یه‌که‌م جه‌نگی جیهانی. دوای ئه‌وه‌ی پۆلۆنیا له پاشماوه‌ی ئیمپراتۆریه‌ته‌کانی ئه‌ڵمان و نه‌مسا-هنگاریا و روسیا دروستبوو. کوردستانێکی گه‌وره کاتێک دروست ده‌بێت که ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کوردستانی تیا به‌شبووه به حاڵی داروخانی ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌ڵمان و نه‌مسا-هنگاریا و روسیای به‌سه‌ربێت. ئه‌گه‌رچی کورده‌کان ئه‌و بنه‌ما و مه‌رجه نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کبوونه هاوبه‌شه‌یان نییه که پۆلۆنێکان له 1918 هه‌یانبوو."
له‌م باره‌یه‌وه ئینگمار کارلسسۆن هه‌مان دید و بۆچوونی سه‌رۆکه کورده‌کانی هه‌یه له به‌دورزانی و ناواقعی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی.
به‌پێچه‌وانه‌وه نووسه‌ر به‌دروستی ده‌زانێت تورکیا هاریکاری و مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ک هه‌رێمی کوردستاندا توند و به‌هێزبکات چونکه ئه‌مه به‌خێر بۆ تورکیا ده‌گه‌رێته‌وه و له‌هه‌مانکاتدا گه‌شه و پێشکه‌وتنیش ده‌دات به هه‌رێمی کوردستان. ئارامی و هێمنی هه‌رێمی کوردستان باشتره بۆ تورکیا وه‌ک نائارامی و شهر و پێکدادان له‌و هه‌رێمه‌دا. نموونه‌ش ده‌هێنێته‌وه چه‌ندین کۆمپانی تورکی ئه‌مرۆ له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ستبه‌کارن و چه‌نده له نه‌وتی عێراق سود به تورکیا ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و پێیوایه هه‌رێمی کوردستان پێی باشتره ده‌ستکه‌وته نه‌وتێکانی بۆ سێ تا چوار ملێۆن کورد سهرفکات وه‌ک له‌وه‌ی پانزه ملێۆن کوردی تورکیا ببێته شه‌ریکه به‌شی. واته له‌یه‌کدانی هه‌ردوو پارچه‌ی کوردستانی عێراق و تورکیا به به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کان ناژمێرێت. پاساوێکی دی که نووسه‌ر ده‌یهێنێته‌وه، مه‌رج دانانه له‌سه‌ر تورکیا که سیاسه‌تی به‌رانبه‌ر کێشه‌ی کورد بگۆرێت و چه‌ند ریفۆرمێک بخاته گه‌ر له بواری زمانه‌وانی و کلتوریه‌وه بۆ کورده‌کان، به‌مه‌ش تورکیا خۆی لای یه‌کێتی ئه‌وروپا شیرن ده‌کات و ئه‌گه‌ری بوون به‌ئه‌ندامی زیاترده‌بێت و به‌مه‌ش کوردی تورکیا هاونیشتمانی خۆیان له یه‌کێتی ئه‌وروپادا لاباشردهبێت وه‌ک له‌وه‌ی هاونیشتمانی له‌ته‌ک کورده‌کانی عێراقدا به‌شبکه‌ن. (لاپه‌ره 228-232).
له‌ته‌ک بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه دێبات و لێکۆلینه‌وه و بیروراگۆرینهوهیهکی زۆر له ئینته‌رنێت و ماڵپه‌ره‌کانی رۆژنامه سه‌ره‌کێکانی سویدا دروستبوو. دیدی لیبرال هه‌م له نێو سویدی و کوردی دانیشتووی سوید به‌رانبه‌ر به ئینگمار کارلسسۆن زۆر توندبوو، به‌تایبه‌تی دژی دیدی نووسه‌ر له ته‌سککردنه‌وه‌ی ئاستی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد. له‌به‌رانبه‌ردا خه‌ڵکانێکی زۆر به‌تایبه‌تی سیاسه‌ت مه‌دار و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌کان ئه‌م کتێبه‌یان به گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی سویدی ژمارد سه‌باره‌ت به زانیاری ده‌رباره‌ی کورد و کوردستان.