ئه‌نفال ……حه‌مه غفور
ئه‌نفال
کاره‌سات‌و تراژیدیایه‌کی به‌رده‌وام
(به بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری تاڵی 21مین ساڵه‌ی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفاله‌وه)حه‌مه غفور
به‌ر له 21بیست‌و یه‌ک ساڵ، یه‌کێک له دڕندانه‌ترین‌و بێوێنه‌ترین تاوانه‌کان، یه‌کێک له گه‌وره‌ترین شاڵاوه‌کانی پاکسازی قه‌ومی، یه‌کێک له ناهه‌موارترین کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران‌و ڕژێمی فاشیستی به‌عسی له دژی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی خۆی، له‌م سه‌رزه‌مینه‌و له‌دژی هاوڵاتیان‌و دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌به‌رچاو و ویژدانی جیهانه‌وه ڕوویداو ده‌یانهه‌زار ئینسانی سڤیل‌و بێ‌تاوان بوونه قوربانی. به ناوی ئه‌نفاله‌وه له کوردستا‌نی عێراقدا ڕژێمی فاشیست‌و هاری به‌عس کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ژن‌و مناڵ‌و پیرو لاوی کوردزمانی به زیندویی‌و به شێوازی دوور له هه‌ر نه‌ریتێکی مرۆڤانه به شۆفڵ‌و گرێده‌رو بلدۆزه‌ر کرده نێو ده‌یان گۆڕی به کۆمه‌ڵه‌وه‌و به‌مجۆره ترسناکترین تاوانی له دژی مرۆڤایه‌تی به‌رپاکرد. ئه‌م تاوانه دڵته‌زێن‌و جه‌رگبڕه برینێکی قووڵتری له زه‌خمی دراما‌و تراژیدیا‌کانی هۆلۆکۆست‌و هێرشی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاوه بۆ سه‌ر هه‌ردوو شاری (هێرۆشیماو ناکازاکی) له ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ڵکه‌ند.
ئه‌و ڕژێمه گۆڕبه‌گۆڕه له‌م ڕێگایه‌وه ویستی شانسی خۆی تاقیکاته‌وه‌و مناوه‌ره‌ی ئه‌وه بکات که له ڕێگه‌ی زه‌بروزه‌نگ‌و کوشت‌و کوشتاره‌وه، به‌هۆی له‌گۆڕنانی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی سڤیله‌وه، به‌هۆی سڕینه‌وه‌ی فیزیکی به‌رهه‌ڵستکارانی مه‌ده‌نی‌و سڤیله‌وه، یاخود له‌ڕێی ژینۆسایدی میلله‌تێکی ژێرده‌سته‌وه که ته‌نها تاوانیان ئه‌وه بوو خوازیاری ژیانێکی شایسته‌و ئازاد بوون‌و ژێرده‌سته‌یی‌و پله‌دووییان نه‌ده‌ویست، عه‌زه‌مه‌ت ته‌ڵه‌بی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به خوێنی ڕژاوی ئه‌و سه‌دان هه‌زار ئینسانه بێگوناهو بێتاوانه‌وه ده‌مه‌زه‌رد بکات. ڕژێمی به‌عس‌و سه‌ددام به‌نیازبوون به‌م شێوازه قێزه‌ونه ته‌مه‌نی هه‌تاهه‌تایی بۆ خۆی‌و ده‌سه‌ڵاته چه‌په‌ڵه‌که‌ی مسۆگه‌ر بکات. به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و فیکر‌و ئایدیۆلۆژیا‌و سیاسه‌ته دژی ئینسانی‌و فاشیستیانه‌یه زۆر بڕی نه‌کردو نه‌یانتوانی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک‌و خه‌ڵکێک ده‌سه‌مۆ که‌ن‌و سه‌ره‌نجام دڕنده‌یی‌و سیاسه‌ته ڕه‌شه‌کانی بوونه سه‌ره‌خۆره‌ی خۆی‌و بینیمان چۆن له کوردستان‌و له خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراقیش ڕق‌و توڕه‌یی پۆنگخواردووی جه‌ماوه‌ری له چه‌ند ڕۆژێکدا ئاسه‌واری ڕژێمیان نه‌هێشت‌و پاکیان کرده‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌م تراژیدیایه دوای تێپه‌ڕبوونی 21 ساڵ‌و پاش هه‌ژده ساڵ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردی، هێشتا به شێوازێکی جه‌رگبڕو ده‌ردناک هه‌ر به‌رده‌وامه. که‌س‌وکارو پا‌شماوه‌کانی ئه‌نفال‌و نه‌وه سه‌ر ده‌ربردووه‌کانیان، دوای دوو ده‌یه هێشتا له‌نێو گێنگڵی ده‌ردو ژان‌و ئازاره‌کانی ئه‌و درامایه‌دا ڕه‌ها کراون‌و بێنه‌زاکه‌تانه هه‌موو ساڵێک ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کوردی به سیناریۆی سه‌یرو فریوده‌رانه ئه‌م یاده‌وه‌ریه تێئه‌په‌ڕێنێت. ناوچه‌ی گه‌رمیان‌و ئۆردوگا زۆره‌ملێکانی نزیک چه‌مچه‌ماڵ، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خه‌مناک، که مه‌رکه‌زو ناوه‌ندی خولقانی ئه‌و کاره‌ساتانه بوون، هه‌ژارترین‌و لاکه‌وته‌ترین‌و بێبه‌شترین شوێنه‌کانی کوردستانن، وه ئه‌مه‌ش نه‌نگیه بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی. خه‌ڵک له‌م هه‌ڵوێسته‌ی جووتحیزبی کوردی خۆش نابن. ڕۆژێک دادێت ئه‌و حیزبانه له‌پای بازرگانی کردن به‌سه‌ر که‌یسی ئه‌نفاله‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه یه‌خه‌یان ده‌گیرێ‌و هه‌ق‌و حسابی خۆیان ئه‌خرێته مشتیانه‌وه!
ئه‌گه‌ر بیانووی ده‌ستی ڕژێمی دژه ئینسانی سه‌ددام حسه‌ین بۆ شه‌رعیه‌ت دان به شاڵاوی ئه‌نفال، ئه‌وسا بوونی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی بوو، که به نۆکه‌رو خۆشخزمه‌تی کردنیان بۆ "دوژمنانی ڕژێمی به‌عس" تاوانباری کردبوون، ئه‌دی بیانووی ده‌ستی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی‌و جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی ئێستا چییه‌و کامه‌یه که به‌م شێوه ناشیرین‌و بێنه‌زاکه‌ته ما‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال‌و که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌کات‌و ئه‌م تراژیدیایانه هه‌ژده ساڵی ڕه‌به‌قه وه‌کو وه‌ره‌قه‌یه‌ک بۆ ساتوسه‌ودا به‌کار دێنێ‌و له واقعیشدا به‌شێوه‌یه‌کی شێنه‌یی‌و نامه‌سئولانه درێژه‌و به‌رده‌وامی پێئه‌دات!؟
پێویسته هه‌موو جیهان له‌و ڕاستیه باگا بهێنرێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نهاو ته‌نها که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال بۆ مه‌رامی سیاسی ته‌سکی حیزبایه‌تی خۆیان به‌کاردێنن‌و به هیچ جۆرێک بیر له ساڕیژکردنی ئه‌م زام‌و ده‌رده دڵته‌زێنه ناکه‌نه‌وه! ده‌ڤه‌ری خه‌مناک‌و بێخاوه‌ن‌و په‌راوێژخراوی ئه‌نفالنشینه‌کان‌و هه‌ڵه‌بجه گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه ئه‌ده‌ن. به ته‌نها ئه‌م دوو تاوانه گه‌وره‌یه‌و ئه‌م دوو کاره‌ساته ئینسانیه خۆیان به‌س بوون بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و مافه‌یان پێبدرێ‌و ئه‌و خواسته‌یان جێبه‌جێبکرێت که خۆیان له ڕیفراندۆمێکی ئازاد‌دا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی ووڵاته‌که‌یان بده‌ن. یانی خه‌ڵکی کوردستان سه‌ر‌پشک بکرێن‌و ئه‌و پرسیاره بخرێته به‌ر‌ده‌میان که ئایا ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێننه‌وه یاخود گه‌ره‌کیانه جیاببنه‌وه‌و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆو ناقه‌ومی‌و سکۆلار پێکبهێنن!؟
ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و هه‌ردوو حیزبی پارتی‌و یه‌کێتی نه‌خشی سه‌ره‌کی‌و ئه‌وه‌ڵ‌و ئاخریان بووه له نه‌سه‌لماندنی ئه‌م خواسته‌و ئه‌م مافه ڕه‌هایه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا. ئه‌وان به توندی دژی ئه‌م ماف‌و خواسته هه‌مه‌گیره‌ی خه‌ڵکی کوردستان ڕاوه‌ستان‌و به فریوکاری‌و کڵاو له‌سه‌رنان خه‌ڵکیان به‌شوێن سیاسه‌تی تایبه‌تی‌و ته‌سکی خۆیاندا به‌کێش کرد‌و کوردستانیان لکانده‌وه به عێراقه‌وه. ئه‌وان به‌نیازن هه‌تا هه‌تایه ئه‌م که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله کراوه‌و هه‌ڵواسراو بێت، هه‌تا مانه‌وه‌ی خۆیانی له پشته‌وه زامن بکه‌ن! ئه‌مه ئه‌و بیانووه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ده‌ستیه‌وه گرتوه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌م تراژیدیا مه‌ینه‌تباره!
به‌ڵام له‌یادی 21 بیست‌و یه‌ک ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، ئایا ئه‌مسالێش ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌روا بۆی ئه‌چێته‌سه‌ر که ئه‌م درامایه به سازکردنی سیناریۆی گێڕانه‌وه‌ی ئیسک‌و پروسکی قوربانیانی ئه‌نفاله‌وه بگوزه‌رێنێ‌و خۆی له ئه‌رکی وه‌ڵامدانه‌وه به ساڕێژکردنی ئه‌م برینه سه‌خته بدزێته‌وه. یانی خۆی له دانانی نه‌خشه‌یه‌کی زانستیانه بۆ سووککردنی مه‌ینه‌تی‌و کاره‌ساتی ئه‌نفال‌و تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر سه‌رو به‌سه‌ر شان‌و ملی به‌جێماوانی ئه‌نفال‌و خه‌ڵکی جه‌رگسووتاوی هه‌ڵه‌بجه‌وه بدزێته‌وه؟
12/ئه‌پریڵ2009