ده‌رماله‌ی مامۆستایان بۆ وایلێهات…. یوسف مه‌نتک
هه‌ر رۆژه‌و نه‌گبه‌تیه‌ک یه‌خه‌ی ئه‌م کۆمه‌لگا بێ ده‌ره‌تانه‌ی ئێمه ده‌گرێ،ژیان رۆژ به‌رۆژ، تاو به‌تاو تادێت سه‌خترو دژوارتر ده‌بێت،زیره‌ی برسیه‌تی وگرانی و وبێکاری ده‌چێته که‌شکه‌لانی فه‌له‌ک،هه‌لبه‌زودابه‌زی نرخی کالاکان،باش وخراپی کالاکان،به‌که‌یفی بازرگانانه ،رۆژبه‌رۆژی ژیانی ئه‌م خه‌لکه بێ ده‌ره‌تانه سه‌خترو دژوارتر ده‌بێت،هه‌ر چه‌ند هاوارو ده‌نگ به‌رز ده‌که‌ینه‌وه داد نادا،نه‌که‌س گوێمان لێ ده‌گرێ ،نه‌که‌سیش راستگۆیانه به‌هاوارمانه‌وه دێت،هه‌ر یه‌کێک دێت له‌بار دلی خۆیه‌وه قسه‌یه‌ک ده‌کات وبه‌لێن ده‌دات واو واتان بۆ ده‌که‌ین،به‌لام هه‌ر ئه‌و ده‌مه‌یه دواتر نه‌که‌س ونه‌به‌لێن نابینینه‌وه،ئێمه له‌ئه‌ستێره‌یه‌کدا ده‌ژین چاره‌نووسمان که‌وتۆته ده‌ستی بازارێکی بێ ره‌حم.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ،مه‌سه‌له‌ی برینی ده‌ماله‌ی هاتوو چۆی مامۆستایانی قوتابخانه‌ی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێره،سه‌ره‌تا باسێکی کورتی نرخی مامۆستا چیه؟دیاره مامۆستا فیرکه‌رو ڕێپیشانده‌ری نه‌وه‌ی دوارۆژن،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه مامۆستایان پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه له کۆمه‌لگا پێش که‌وتوو دیموکراسیه‌کان،به‌رماله‌یه‌کی وایان پێده‌درێ که به‌وپه‌ری قه‌ناعه‌ته‌وه،ده‌توانن ئه‌ر که‌کانیان جوانتر‌و پاکتر راده‌په‌رێنن،به ئه‌مانه‌ته‌وه منالان په‌روه‌رده‌ده‌که‌ن،به‌لام لای خۆمان مامۆستایان بوونه‌ته ئامانجی هه‌ر که‌م وکوری ونه‌هامه‌تیه‌ک که سه‌ر هه‌ل ده‌دا له‌کاتی قه‌یران وقات وقری دا،له‌دوای راپه‌رین بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ ده‌رماله یان پێ نه‌دراو هه‌ر به‌رده‌وام بوون له ده‌رس ووتنه‌وه به‌منالان سه‌ر باری ئه‌م گه‌مارۆ ئابووریه‌ی حکومه‌ت خستبویه سه‌ر کوردستان باری ژیانیانی گرانتروسه‌ختر کردبوو له‌وه‌ی که هه‌بوو،به‌رامبه‌ر به‌وه ده‌سه‌لات ده‌ی گووت حکومه‌ته‌که‌مان ساوایه، له هه‌ر که‌م وکوریه‌ک که هه بوو چاو پۆشی ده‌کرا .
به‌لام ئه‌وه خێره دوای ئه‌م هه‌موو ساله،حکومه‌تی کوردستان له ژێر سایه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌ناو فیدرالی دایه وله ه‌ش به‌شی کوردستانه جگه له‌م هه‌موو داهاته‌ی کوردستان وگرێبه‌ستی نه‌وته‌ی ده‌کرێ،له مانگی 9،2007ه‌وه ده‌رماله‌ی هاتوو چۆ براوه‌و به‌لێنیشیان پێ‌درابوو که بیده‌نه‌وه،که‌چی ئه‌م مانگه‌ش واته مانگی 1،2008 هه‌ر مامۆستایه‌و به‌پێی زۆری ده‌رماله‌که‌ی رێژه‌یه‌کیان لێ بریوه،وه‌ک بری 25000،2000،18000،ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه گوایه ده‌رماله‌ی چه‌ند مانگی پێشمه‌رگه نه‌دراوه،بۆ یه ئه‌م مانگه‌ش ده‌رماله‌ی مامۆستایان براوه تا ده‌رماله‌ی پێشمه‌رگه بدرێت،بۆ یه‌ش له 25 ی ئه‌م مانگه‌وه مامۆستایانی گونده‌کانی ده‌ورو به‌ر به رێکی ده‌وام ناکه‌ن نیمچه مانیان گرتووه،ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه ژنی یه‌کێک له‌به‌رێوه‌به‌ره‌کانی په‌روه‌رده مامۆستایه وده‌وام ناکات وده‌رماله‌شی لۆ ده‌چیته‌وه مارێ،له چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا قسه‌م له‌گه‌ل هه‌ندێک له‌و مامۆستایانه کرد ،که روبه‌روی ئه‌م وه‌زعه بوونه‌ته‌وه،زۆر کۆردارو دلپڕبوون،ده‌یان گووت ئاخر چۆن واده‌بێ ئه‌وه شه‌ش مانگه ده‌رماله‌ی هاتووچۆیان بریوه،ئێستاش ده‌ستیان کردووه به‌برینی ده‌رماله‌کانی خۆمان.
واباشتره لایه‌نی به‌رپرس تازووه چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکات ،به‌لام به‌پراکتیک جێبه‌جێ بکات نه‌ک ته‌نها وه‌ک به‌لێنه‌کانی پێشوتر ته‌نها قسه‌بێت.ئه‌گه‌ر نا خۆتان ده‌زانن، جه‌ماوه‌ر له‌م زستانه سادوسره‌دا زۆریان حه‌زاب کێشاوه زیاتر له وه ته‌حه‌موول ناکات،با رق و توره‌یی مامۆستایانیشیان نێته پال،هه‌ولێری قسه‌کی جوانیان هه‌یه ده‌لێن:" ئاخیره باخ".
ئه‌لمانیا