ماڵی قوربانی‌و كۆشكی جه‌لاد.. پێڵاوه‌كانی ئێمه‌ومۆنیكاكانی ئێوه.
ماڵی قوربانی‌و كۆشكی جه‌لاد.. پێڵاوه‌كانی ئێمه‌ومۆنیكاكانی ئێوه.
دوو وێنه‌ی دزێون به‌ته‌وێڵی مێژوومانه‌وه .
عومه‌ر محمهدمرۆڤ ئهگهربخوازێ به‌خه‌سڵه‌تی مرۆڤانه‌یه‌وه بژی‌و هه‌ڵسوكه‌وت بكات، پێویستی به‌وه هه‌یه به‌هه‌موو ههستو هۆشیه‌وه له‌وێنه‌ی ئه‌و مرۆڤه بێ ته‌ماحانه رابمێنێ، كه ئه‌نفال راپێچی مه‌رگی به‌كۆمه‌ڵی كردن، ئه‌وه‌ش بۆئهوهنا كه بهدهمارگیریهكی نه‌ته‌وه په‌رستانه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌نفال ببێته‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بخاته خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیه‌وه، بێگومان له‌پێش هه‌ر كه‌سێكه‌وه بیخاته خزمه‌تی خودی خۆیه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌لۆژیكی خۆپهرستیهكهی نا، به‌ڵكو به‌دیوه ئینساندۆستیهكهیدا، به‌و لۆژیكه‌ی كه مرۆڤ خۆی خۆش نه‌ویست چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێناكرێ كه‌سانی دی خۆش بوێ.. چ جای ئه‌وه‌ی ببێته فریاد ڕه‌سو له پێناوی ئازادی ئه‌وانی تردا تێبكۆشێ.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی لهبیابانهوهو له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا، له‌رێگه‌ی كامێرامانێكهوه گه‌یشته‌وه كوردستان، هه‌ر به‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نیه ئێمه ساتێك به‌دیاریه‌وه ڕابمێنینو فاتیحایهك بۆ قوربانی‌و نه‌فره‌تێك بۆجهلاد بنێرین.. به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌شه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ره‌فتاری رۆژانه‌ی خۆمان بكه‌ین‌و له‌پانتایی تاوانه‌كانی ئه‌نفاله‌وه له‌ئه‌دای سیاسه‌تی ئه‌مرۆ ی وڵات‌و به‌رێوه‌بردنی بڕوانین، بێڕه‌حمانه هه‌رجۆره توندڕهفتاریو دڵڕهقیهك بده‌ینه به‌ر ڕهخنهبۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی رێگه بۆ دلڕه‌قی خۆش نه‌كات، هه‌تا له‌یه‌كه‌مین هه‌نگاوی پێشیلكاریهوه ملبنێ به‌ره‌و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی..
ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌یبینین ده‌هێنی ببێته هۆی به‌راوردێك له‌نێوان جه‌لادو قوربانیان، كه ئه‌مرۆ جه‌لاد هه‌روه‌كو دوێنێ بێباكه له‌تاوان به‌رانبه‌ر به‌قوربانی، پێڵاوی ژنێكی گوندنشین له گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ئه‌گه‌ر بۆمن مایه‌ی تێڕامانی قوڵ بێت‌و ببێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ من تا زیاتر‌و وردتر به‌دوای هه‌ڵكێشانی هه‌ر ره‌فتارێكی خۆمهوهبم كه ئاو له فكری بهعسو تۆتالیتاریزم ده‌خواته‌وه، ئه‌وا به‌دیوه پێچهوانهكهشیدا، ده‌شێت ئه‌م وێنه‌یه ببێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ بازرگانی كردن‌و لاف پێوه لێدان‌و ته‌نانه‌ت سواڵپێكردنی، ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی گه‌وره‌و شاری وێرانن له‌ناو دنیای سیاسهتو رۆشنبیری كوردیدا‌و هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ له‌چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كدا كورت ده‌كاته‌وه‌و ئاماده‌یه به‌سه‌یاره‌ی گرانبه‌هاو خانووی گرانبه‌هاو سهروهتو سامانی ههڵئاوساوهوه بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له‌بوونی خه‌لكێكی بێ ئه‌ژمار له قوربانیانی ئهنفالو كیمیاباران‌و قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئه‌وكه‌سانه‌ش بكات كهلهسهنگهری بهرگریو له‌پێناوی ئازادی‌دا ژیانی خۆیان به‌خشی، نه‌ك له‌پێناوی خۆشگوزه‌رانی كه‌مینه‌یه‌كی كه‌مدا.
ئه‌وه‌ی به‌ویژدانه‌وه ته‌ماشایه‌كی ئه‌و وێنه‌یه بكات، تێده‌گات ئه‌م میلله‌ته چۆن له‌سایه‌ی رژێمێكی توندرهفتاردا ژیاوه‌و چۆن كوژراوه.. به‌ڵام كاتێك هه‌زاران وێنه‌ی زیندووی تری وه‌كو ئهوپیرهژنهی له گۆرهبهكۆمهڵهكهدا له‌ئۆردوگا زۆره‌ملێكاندا ده‌بینین، كه به‌رێكه‌وت له‌و كۆمه‌ڵكوژیه گهراونهتهوهو ئێستا لهمهینهتیدا ده‌ژین، وێنه‌ی سیستمی سیاسی رابوردوو ده‌شێوێ.. چونكه جیاوازییه‌ك نابینی له‌نێوان بهعسو ئه‌وانه‌ی ئۆپزسیونی ئه‌و بوون، ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌عس رژێمێكی سیاسی فاشستو ماڵی جه‌لادان بوو، ئه‌ی ئۆپزسییوێنهكانی دوای ئه‌و كه‌ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتداری ئێراق‌و كوردستانن، له‌دوای بینینی وێنه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستمان چ كاریان بهجهلادهكانی به‌عس ماوه..؟
ئةم بابةتة لة هاولآتى ذمارة (561) ضوارشةممة 15/4/2009 بلآوكراوةتةوة .