Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی،  یان  پیلانگیری برا له‌دژی برا!

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، یان پیلانگیری برا له‌دژی برا!

Closed
by April 16, 2009 گشتی

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی،  یان  پیلانگیری برا له‌دژی برا!
خه‌سره‌و سایه‌

Saya.xasraw@yahoo.co.uk

بریاربوو له‌م مانگه‌دا "كۆنگه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی" له‌شاری هه‌ولیر به‌ئاماده‌بوونی حزب ولایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌كوردستانی سوریا و توركیا و ئیران و به‌به‌شداری مه‌سعودبه‌رزانی و تاله‌بانی ونوینه‌رانیك له‌ئه‌مریكا به‌ریوه‌بچیت. ئه‌م كۆنگره‌یه‌ كه‌پیشتر له‌سه‌رپیشنیاری "حزبی كۆمه‌لگای دیموكراتی كورد" هاتوته‌ روو راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی توركیا و سوریا و ئیرانه‌وه‌ بووه‌ جیگای پیشوازیلیكردن و له‌ولاشه‌وه‌ ئوجئالان سه‌رۆكی په‌كه‌كا ره‌زه‌مه‌ندی خۆی بۆبه‌ستنی كۆنگره‌كه‌ راگه‌یاندووه‌. به‌پیی هه‌واله‌كان واباسكراوه‌ كه‌ ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ پیداچوونه‌وه‌ بیت به‌مه‌سه‌له‌ی كورد له‌هه‌مووبه‌شه‌كاندا و هه‌ولدانیك بخاته‌ری  بۆدۆزینه‌وه‌ی ریگاچاره‌یه‌ك كه‌زیاتر رووی له‌ئاشتبوونه‌وه‌ی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورده‌ له‌گه‌ل ئه‌و ده‌وله‌تانه‌دا كه‌ چالاكی له‌دژده‌كه‌ن. به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌ئاشكرانه‌كراوه‌ چه‌ككردنی په‌كه‌كا ودۆزینه‌وه‌ی ریگایه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، خالی مه‌ركه‌زی كۆنگره‌كه‌یه‌. هه‌ربۆیه‌ عه‌بدوولا گول له‌زمانی رۆژنامه‌ی"ئاكشه‌م"ی توركیه‌وه‌ خۆشحالی خوی بۆكۆنگره‌یه‌كی له‌مبابه‌ته‌ ئاشكراكردووه‌. له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ مالپه‌ری ئاینده‌ ئه‌و هه‌واله‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا پشتیوانی مه‌رجداری هه‌یه‌ بۆكۆنفرانسه‌كه‌، به‌تایبه‌تی كه‌له‌به‌رنامه‌یدابیت مه‌سه‌له‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كا وه‌ك خالیكی میحوه‌ری كۆنفرانس بكریته‌ بابه‌تیك بۆ سه‌ودا و مامه‌مه‌له‌له‌سه‌ركردن. هاوكات مالپه‌ری "چاودیر" زمان حالی مه‌له‌به‌ختیار و ریبازی تاله‌بانی به‌رله‌ماوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی له‌زمانی ئه‌حمه‌د دنیزه‌وه‌  ئاشكراكردووه‌ كه‌سه‌فه‌ری عه‌بدوولا گول بۆ كوردستان بۆ هه‌مان ئامانجی نابوودكردنی په‌كه‌كه‌كایه‌ به‌هاوكاری یه‌كیتی وپارتی.
بیگومان له‌م په‌یوه‌نده‌شدا هه‌ردوو ده‌وله‌تی سوریا و ئیران كۆنگره‌یه‌كی ئاوا به‌هه‌نگاویك له‌راستای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیاندا ده‌بینین، وله‌پیناو ئیستقراری ئه‌منی سنوره‌كانیان ئاماده‌ن بۆ پیشوازی كردنی كۆنگره‌یه‌كی ئاله‌م شیوه‌یه‌.
له‌كه‌نار هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ ده‌وله‌تی ئه‌مریكا  كه‌بنكه‌یه‌كی موخابه‌راتی سی ئای ئه‌ی له‌كوردستانی عیراقدا جیگیركردووه‌، چالاكانه‌ له‌كاردایه‌ بۆ شوین پیهه‌لگرتنی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كا و حزبه‌ كوردیه‌یه‌كان و له‌م راستایه‌شدا وه‌ك نیوبژیوانیك له‌لایه‌ك له‌گه‌ل ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتداری كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ سه‌ردانی قه‌ندیلیان كردووه‌ چاویان به‌رابه‌رانی په‌كه‌كا كه‌وتووه‌ بۆ ووتوویژكردن له‌سه‌ر چونیه‌تی چه‌كدانانی په‌كه‌كا و جیبه‌جی كردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌م حزبه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌وله‌تی توركیادا.
به‌لام ناوه‌رۆكی سیاسی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ رووی له‌چییه‌ و به‌رهه‌می كام هه‌لومه‌رجه‌؟
به‌پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌تائیستا له‌زمانی ریكخه‌ران وبه‌شدارانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندراوه‌، ئامانجی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ پیلانگیریه‌ له‌دژی په‌كه‌كا و هه‌ولدانه‌ بۆچه‌ككردن و گه‌مارۆدانیه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا. كه‌دیاره‌ ئه‌م ئامانجه‌ش به‌شیكه‌له‌به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتداری كوردستان و  ئه‌مریكا، بۆ رازی كردنی ده‌وله‌تی توركیا. ئه‌وه‌ی له‌م به‌رنامه‌ هاوبه‌شه‌دا جیگا بۆته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌كه‌كا چه‌كدابنی و له‌به‌رمبه‌ریدا ئازادكردنی ئۆچئالان و هه‌ندیك ئیمتیازات به‌ناوی مافه‌نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی كورد له‌كوردستانی توركیا وه‌ربگرێ‌.
به‌لام له‌كه‌نار ئه‌م ئامانجانه‌وه‌ یه‌كیتی وپارتی كه‌به‌زۆری له‌ووجودی هیزی چه‌كداری په‌كه‌كا له‌ناوچه‌كه‌دا بیزاره‌ وه‌ك هۆكاریك بۆ نائارامی سنوره‌كانی و تیكچوونی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و دیبلۆماسییه‌كانی خۆی له‌گه‌ل ده‌وله‌تی توركیا و ئیراندا ده‌بینی، به‌په‌رۆشه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌م برینه‌ له‌چه‌سته‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌لكه‌نی. له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ په‌كه‌كا وه‌ك هیزیكی ناسیونالیستی جه‌نگاوه‌ر له‌ناوچه‌كه‌دا، كه‌سواری شه‌پۆلی بیزاری ومه‌زاجی خه‌لكی كوردستان بووه‌، كه‌رۆژانه‌ به‌هۆی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌ زه‌جر ده‌كیشێ‌، به‌پیویست هۆكاریكه‌ بۆ ناكامبوونه‌وه‌ و چوونه‌ ژیر پرسیاره‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد له‌كوردستانی عیراق كه‌تادیت ریسوایی و ته‌ریكبوونه‌وه‌ له‌نیوخه‌لكدا ده‌چنیته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ پیلانگیران له‌دژی په‌كه‌كا  وشكاندن و وه‌ده‌رنانی له‌ناوچه‌كه‌دا كۆمه‌ك ده‌كات به‌جیگاوریگای یه‌یكتی وپارتی و ده‌سه‌لاته‌كه‌یان ، وه‌ك ته‌رفیكی بێ‌ حه‌ریف وبه‌دیل له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا.
به‌لام بارودۆخیك كه‌ئه‌م كۆنگره‌یه‌ و ئه‌م پیلانه‌ی مومكینكردووه‌، له‌پیشه‌وه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ ئالوگۆرله‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا. به‌تایبه‌تی به‌دوای شكستی بۆش له‌عیراق و هاتنه‌ سه‌ركاری ئۆباما، سیاسه‌تی شه‌رو جه‌نگ خوازی له‌دژی نه‌یاره‌كانی ئه‌مریكا گۆردراوه‌ به‌ سیاسه‌تی دانوسان و ئاشته‌وایی. ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می بۆشدا كه‌ په‌كه‌كا و پژاكی وه‌ك كارتیك بۆ شه‌ركردن له‌دژی جمهوری ئیسلامی ئیران به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو ، ژیر به‌ژیر له‌هه‌ولی كۆمه‌ككردندا بوو پییان. به‌لام له‌گه‌ل هاتنی ئۆباما و سیاسه‌تی دانوسان له‌گه‌ل ئیران رۆلی په‌كه‌كا له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكادا گه‌یشتووه‌ به‌و شوینه‌ی كه‌ ئاشته‌وایی په‌كه‌كا له‌گه‌ل توركیادا هه‌نگاویك بیت بۆ نیشاندانی نیه‌تی ئاشتبوونه‌وه‌ و ریكه‌وتن له‌گه‌ل ده‌وله‌تانی ناوچكه‌دا وله‌پیشیانه‌وه‌ ئیران وسوریا. له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ هه‌ولی ئه‌مریكا بۆ چه‌ككردنی په‌كه‌كا و كردنی به‌پارتیك كه‌له‌چوارچیوه‌ی سیاسه‌تی ده‌وله‌تی توركیادا هه‌لسوكه‌ت بكات، ئه‌و به‌هایه‌شی ده‌ده‌بیت كه‌یه‌كیك له‌به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م رۆچوونی توركیا بۆ نیو ئه‌وروپای یه‌كگرتوو هه‌لگرێ‌ و له‌كه‌نارئه‌مه‌شه‌وه‌ ئارامی سه‌رسنوره‌كان بۆ توركیا به‌ره‌خسینی. كه‌دیاره‌ هه‌موو ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مریكا به‌بی رۆلگیرانی یه‌كیتی وپارتی بیئه‌نجام ده‌مینیته‌وه‌. لیره‌دایه‌ كه‌رۆلی پیلانگیری یه‌كتی وپارتی له‌دژی مه‌سه‌له‌ی كورد و په‌كه‌كا به‌رجه‌سته‌ده‌بیته‌وه‌.   
ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد ، له‌وانه‌ش یه‌كیتی  و پارتی، كه‌له‌سالی 90 وه‌ له‌پال سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا راوه‌ستان، بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان و راگرتنی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لیان به‌سه‌رخه‌لكه‌وه‌ ئاماده‌ن هه‌رجۆره‌ خزمه‌تگوزاریه‌ك پیشكه‌ش به‌ئه‌مریكابكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیچه‌وانه‌ش بیت له‌گه‌ل هه‌رجۆره‌ پره‌نسیپیكی ئیسنانی وكۆمه‌لایه‌تی باودا. به‌لام به‌شكستی ئه‌مریكا، جیگاو ریگای ئه‌م حزبانه‌ له‌گه‌ل سیاسه‌ت وده‌ورانیكی چاوه‌روانی وبیئومیدیدا به‌ره‌و رووبونه‌ته‌وه‌. تیپه‌رین له‌م حاله‌ته‌ وهه‌ولدان بۆكردنه‌وه‌ی ده‌رگای ده‌وره‌یه‌كی ره‌ونه‌قداری سیاسی، شاندادان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه‌ بۆته‌ یه‌ك پیویستی ئیستراتیژی. له‌مروانگه‌یه‌وه‌ هه‌ولددان بۆرازیكردنی ده‌وله‌تانیكی وه‌ك توركیا و ئیران كه‌به‌رده‌وام له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه‌ مه‌ترسی ده‌گوازنه‌وه‌، مسه‌له‌یه‌كه‌ كه‌یه‌كیتی وپارتی به‌په‌رۆشه‌وه‌ بۆی ده‌روانن. 
له‌م چوارچیوه‌یه‌شدا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ولیر، نیشانه‌یه‌ك له‌ سات وسه‌ودای خیرای ئه‌م حزبانه‌ به‌مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه‌ ده‌خاته‌روو. كه‌دیاره‌ جگه‌له‌ له‌پیلانیكی ئاشكرا له‌سه‌ر حسابی پایمالكردنی خودی ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان وسته‌میك كه‌له‌سه‌ریانه‌ شتیكی ترنییه‌.  به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌له‌مه‌جرای ئه‌م كۆنگره‌یه‌و ئه‌م مامه‌له‌یه‌ی یه‌كیتی وپارتیدا ده‌خویندریته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ناسیونالیزمی كورد و حزبه‌كانی كه‌تاسالانیك به‌فریودانی لاوانی كوردستان به‌ناوی كوردبوون وبرایه‌تییه‌وه‌ خسته‌نیو جه‌نگیكه‌وه‌ كه‌ناوی "رزگاری و نیشتمانی"یان لینابوو، ئیستا پوچ ده‌رهاتووه‌. بانگه‌وازی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ وحزبه‌كانی بۆ دوژمانایه‌تی كردنی "بیگانه‌" ته‌نها درۆیه‌كه‌ بۆ گه‌یشتنی بۆرژوازی كورد به‌ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لی خۆی. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ق پیلانگیرانیكی بیئابرووی ناسیونالیزمی كورده‌ له‌خه‌لكی كوردستان و مه‌سه‌له‌كه‌یان.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.