جینۆساید له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا….یوسف منتک
جینۆساید له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
یوسف منتک/باره‌گای په‌رله‌مانی ئه‌وروپا/بروکسلجینۆسایدی کورد له‌سالی 1988 بابه‌تی سیمنارێکی فراوانبووله‌باره‌گای په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشکه‌شکراکه‌له سێ برگه پێک هاتبوو چه‌ندین بابه‌تی جیای له‌خۆگرتبو باسی تاوانه‌کانی ئه‌نفال وکیمیاباران وقوربانیان ویاساکانی نێوده‌وله‌تی وفلیمی دیکۆمێنتی پێشکه‌شکران،شوێن باره‌گای په‌له‌مانی ئه‌وروپا،(Room ASP1G2)بروکسل،رێککه‌وتی2009 ،2،4،کات یه‌کی دوای نیوه‌رۆ ده‌ستی به‌کاره‌کانیکردتا شه‌شی ئێواره ،به‌ئاماده‌بوونی د،محمد احسان وه‌زیری ناوچه‌دابراوه‌کان وچه‌ند‌ین دیپلۆماتووپه‌رله‌مانتاری ئه‌وروپی، به‌شداری که‌سایه‌تی کوردوبیانی وپارت ورێکخراوه‌کوردیه‌کان ومیوانانی وولاتانی هۆله‌نداودانیمارک وئه‌لمانیاوبه‌لجیکاو وولاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیوکوردانی پارچه‌کانی تری کوردستان وکه‌ناله‌کانی راگه‌یاندن ورۆژنامه‌نوسان ، ئاماده‌کردن وسازدانی ئه‌م سمیناره له‌لایه‌ن (ئوله شمید) ئه‌ندامی پارتی لیبرالی سویدی وئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، به‌رێوه‌بردنی سمیناره‌که(فردریک مالم) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سویدی‌وپارتی لیبرالی سویدی،پرۆفیسۆری مێژووله‌زانکۆی لوندی سویدی(ئۆردسوون)،به‌هاوکاری نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا بروکسل وکۆمه‌له‌ی گولان له‌سویدوپارتی لیبرالی سویدی له‌په‌رله‌مانی سویدوله‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
برگه‌ی یه‌که‌م/بابه‌تی یه‌که‌م/(ئۆله شمید) رێکخه‌روئه‌نجامده‌ری سمیناره‌که،باسی چۆنیه‌تی رێکخستن وئه‌نجامدانی سمیناره‌که‌ی کرد،باسی هاوکاری‌ویارمه‌تی لایه‌نه‌کوردییه‌کانی کرد،دوای رووخانی رژێم به‌لگه‌نامه‌کانمان بینی،ده‌ستمان به‌کاره‌کانی خۆمانکرد،کاری باشمانکردووه بۆ به‌جیهانی ناساندنی جینۆسایدی کوردباشترین هه‌نگاومان ئه‌وه‌تا هێناومانه‌ته ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا باسی لێوه ده‌که‌ین،به‌لام هێشتا کاری زۆرتری ده‌وه‌ێ ،که چۆن تاوانی جینۆساید به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد کراوه وه‌ک ئه‌نفال وکیمیابارانی هه‌له‌بجه وبالیسان وشوێنه‌کانی تری کوردستان که به‌سه‌دان هه‌زار کورد بونه‌ته قوربانی،ده‌بێ بریارێک بدرێ بۆ ناساندنی ئه‌م جینۆسایده‌وجارێکی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی دووباره نه‌بێته‌وه،زیانلێکه‌وتوان قه‌ره‌بۆبکرێنه‌وه،تاوانباران بدرێنه دادگا‌و سزای خۆیان وه‌ربگرن،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌لده‌ستین به ئه‌نجامدانی که‌مپینێک له‌ناو گروپه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی ده‌بێ ره‌زامه‌ندی چه‌ند گروپێک وه‌ده‌ست بهێنین،وه نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی‌کوردستانیش پێشنیارێک بکات به‌پشتیوانی دۆسته‌کانمان له ناو په‌رله مانی ئه‌وروپی،وه ئیعترافی حکومه‌تی عیراقێش به‌رامبه‌ر به‌م جینۆسایده پشتیوانیه‌کی باشه،ئه‌و کاته بریارێک وه‌رده‌گیرێ بۆ به‌ره‌سمی ناساندنی جینۆسایدی کورد،له‌لێدوانێکدا ئوله گوتی: من له‌گه‌ل پرفیسۆری مێژوو(ئۆردسوون) ماوه‌ی چه‌ند سالێکه کارمان له‌سه‌ر ئه‌م‌بابه‌ته کردووه،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی کوردستانم کردووه،سه‌رۆکی هه‌رێم بارزانیم بینیوه،له‌نوسینگه‌که‌ی خۆم له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وێنه‌یه‌کی بارزانیم هه‌لواسیوه.
ووتاری دووه‌م/ (فردریک مالم) ئه‌ندامی پارتی لیبرال‌وئه‌ندامی په‌رله‌مانی سویدی،باسی له‌رۆژه‌سه‌خت وره‌شه‌کانی گه‌لی کوردی کرد که رژێمی سه‌دام به‌سه‌ری هێناون،چۆن ئیباده‌ی کردوون به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوکیمیاباران‌و ئه‌نفال وزینده‌به‌چال له‌ناوی بردوون،ته‌واوی هاوخه‌می وپشتیوانی خۆی راگه‌یاند بۆگه‌لی کورد،کۆمه‌لی نێوده‌ولی به‌که‌م ته‌رخه‌م زانی له ئاستی ئه‌م تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد کراوه،داواشی کرد ده‌بێ له‌نزیکه‌وه چاودێری له‌گه‌لی کورد بکری،له‌م جۆره کاره‌ساتانه له‌هیچ شوێنێک نابێ دووباره بێته‌وه.
ووتاری سێیه‌م/(سه‌لاحه‌دین سه‌لاح)کۆمه‌لی گولان له ستۆکهۆلم،باسی هه‌ولی دلسۆزانه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌وسمیناره‌ی کرد که ماوه‌یه‌کی زۆره خه‌ریکی ئه‌وکاره‌ن ئاماده‌باشیان بۆکردووه،سوپاسی کردن،هه‌وله‌کانیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ره‌سمی ناساندنی جینۆسایدی کورد،وه تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وتاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد کراوه وه‌ک تاوانه‌کانی کاریگه‌ری وزیانه‌کانی کیمیاباران وئه‌نفال،باسی ئاواره‌بوونی کوردی کرد بۆ تاراوگه.
ووتاری چواره‌م/(بورهان جاف) نوێنه‌ری هه‌رێم له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا بروکسل،به‌گه‌رمی به‌خێر هاتنی میوانه‌کانی کرد‌و سوپاسی ئه‌نجامده‌روبه‌شدارانی سمیناره‌که‌ی کرد،تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وتاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد کراوه،ئه‌و کاره‌سات ومه‌ینه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان داهاتووه.
ووتاری پێنجه‌م/(به‌ختیار جاف) له سلۆڤینیاوه‌هاتبوو،باسی له‌چۆنیه‌تی کوشتنی بۆسنیه‌کان کرد له‌لایه‌ن سوپای سربه‌کانه‌وه،دواتر زۆربه‌یان په‌لکێشی دادگای لاهای نێوده‌وله‌تی کران،ئاماژه‌ی به ولاتی یابان کرد چۆن له‌به‌رامبه‌ر قه‌تلوعامی کۆرییه‌کان سالانه اعتزار ده‌هێنیته‌وه،گووتی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد کراوه پیچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وله‌تی ویاساکانی مافی مرۆڤ ویاساکانی جه‌نگه،که‌م ته‌رخه‌می وبێهه‌لویستی کۆمه‌لی ده‌ولی شه‌رمه‌زارکرد،وه به‌مافێکی یاسایی زانی که‌ده‌بێ قوربانیان‌و زیانلێکه‌وتوان قه‌ره‌بۆبکرێنه‌وه وتاوانباران بدرێنه دادگا،باسی له جێ به‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140 و58 کرد له‌لایه‌ن حکومه‌تی عیراقیه‌وه،له‌لێدوانێکدا گووتی:له‌گه‌رانه‌وه‌مدا ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ سێ سه‌د هه‌زار ناونیشانی جیهان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپی وئه‌مریکی ویوئێن ده‌نێرین،بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای پشتیوانی به ره‌سمی ناساندنی جینۆسایدی کورد،دوای هه‌لبژاردنه‌کانی مانگی شه‌شی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا،ده‌بێ حکومه‌تی کوردستان زیاتر کاربکات بۆ ناساندنی جینۆسایدی کورد.
ووتاری شه‌شه‌م/ تاوانه‌کانی جینۆساید دژ به‌گه‌لی کورد دکتۆر (مونزر ئه‌لفه‌زل)یاسا ناس وچالاکوانی بواری مافه‌کانی مرۆڤه،تیشکی خسته سه‌ر تاوانه‌کانی جینۆسایدی دژ به‌گه‌لی کورد کراوه،له‌رووی یاسای نێوده‌وله‌تییه‌وه باسی لێوه‌کرد، ،کاریگه‌ری تاوانه‌که چه‌نده له‌ناوه‌و ده‌روه‌ی ولات،بۆ گه‌یشتن به‌قراری ده‌ولی، تاوانی نێو ده‌وله‌تی یاسای نێوده‌وله‌تی رێکی ده‌خات،باسی له‌جۆره‌کانی جرائیم کرد،جرائیمی شه‌ر،جرائیمی دژ به‌مرۆڤ،جرائیمی جینۆساید(ئیباده‌ی ره‌گه‌زی به‌شه‌ری)،باسی له رێککه‌وتنه جیهانییه‌کان کرد دژ به ئیباده‌ی جه‌ماعی،چه‌وساندنه‌وه‌ی دینی وعرقی وتائیفی ودینی،فاتیکان ده‌لێ جه‌رائیمی ئیباده‌ی به‌شه‌ری،جه‌رائیمی دژ به‌خوایه،باسی جه‌ریمه‌ی عادی وجه‌ریمه‌ی سیاسی کرد ،باسی تاوانه‌کانی سه‌دامی کرد دژ به‌گه‌لی کورد،یاسای ده‌ولی عێراق ئیمزای کردووه،به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان ده‌بێ له‌گه‌لبکرێ،ئه‌نجامده‌رانی تاوان حه‌سانه‌ی ده‌ستوری ده‌ولیان نامێنێ،باسی بۆردومانی قه‌لادزیی کرد،به‌کار هێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی وه‌ک ناپالم وچه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه،دانانی ئه‌لغام له‌زه‌وییه‌کانی کوردستان وزه‌ره‌ر مه‌ند بوونی هاولاتیان ،گووتی ده‌بێ په‌رله‌مانی کوردستان بریار بدات بۆ مانه‌وه له سیستمی فیدرالی یا کۆنفیدرالی یابۆسه‌ربه‌خۆیی ،پشتگیری په‌رله‌مانی ئه‌وروپی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ده‌وێ،چۆته هه‌له‌بجه وه‌ک عه‌ره‌بێک داوای لێبوردنی له‌گه‌لی کورد کردووه،ئه‌وه‌ش به‌مانای خۆشه‌ویستی وبرایه‌تی وپێکه‌وه ژیان دێت لای دکتۆر،ئه‌و خۆی به‌دۆست ودلسۆزێکی گه‌لی کوردده‌زانێ.
ووتاری حه‌وته‌م/(د.محمد احسان) وه‌زیری ناوچه‌دابراوه‌کانی کوردستان،سوپاسی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م سمیناره‌ی کرد،باسێکی به فلیمی دیکۆمینتاری له‌سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی کورد به‌کیمیاباران وئه‌نفال وچۆنیه‌تی هێنانه‌وه‌ی روفاتی قوربانیان له‌گۆره‌به‌کۆمه‌له‌کانی خواروی عراق،تاوانی ئه‌نفالی به‌نه‌خشه‌ی جوغرافی له‌کوردستان وناشتنیان له‌گۆری به‌کۆمه‌ل به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ک که له‌چه‌ندین شاری عێراقدا پیشاندا که ماوه‌یه‌کی زۆر کاری بۆ کردبوو،باسی شێواز‌و قۆناغه‌کانی له‌ناو بردنی کوردی کرد له ئه‌نفالکردن وله‌به‌رکارهێنانی چه‌کی کیمیاوی،بۆ داننان به ئیباده‌ی جه‌ماعی وجینۆسایدی کورد له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه ،پیویستیمان به یارمه‌تی دۆسته‌کانمان هه‌یه،له‌کۆتایدا گووتی هیوادارم له‌کۆمه‌لگه‌ی دیموکراسی بژین.
ووتاری هه‌شته‌م/ئاغای محمدی سه‌فایی سه‌فیری ئیران له‌ووته‌یه‌کیدا باسی له‌نه‌هامه‌تی ورۆژه‌ناخۆشه‌کانی گه‌لانی عیراق وکوردستان کرد به‌ده‌ستی رژێمی سه‌دام که چه‌ندین تاوانیان به‌رامبه‌ر کراوه،هاوخه‌می وهاوسۆزی خۆی ده‌ربری،هیوای خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لانی عیراق وکوردستان خواست.
برگه‌ی دووه‌م/سه‌رجه‌م باسه‌کان خرانه به‌رباسو گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌ل کرا له‌نێوان به‌شداران ومیوانانی سمیناره‌که،(فردریک مالم) ئه‌ندام په‌رله‌مانی سویدی له‌کۆتایدا به‌ده‌نگی به‌رز گوتی:"ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی،بژی کوردوکوردستان".
برگه‌ی سێهه‌م/بریتی بوو له پیشاندانی فلیمی دیکۆمینتاری به‌ناوی(دایکانی من)له‌ده‌رهینانی زه‌هاوی سنجاوی،باسی له‌تاوانه‌کانی رژێمی پێش‌و ده‌کرد له‌ئه‌نفال که ده‌ر هه‌ق به‌گه‌لی کورد کراوه،تا ئیستاش دایکان وخوشکان چاوه‌رێی باوک وبراو مێرده‌کانیانن،باسی له‌کاریگه‌ری ئه‌نفال ده‌کرد له‌سه‌ر که‌سو کاره‌کانیان،که چۆن له‌ژیان بێ هیوا بوون به‌رده‌وام به‌هیوای گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌وانن.