
ئاڵا سووره‌کان….هه‌ژێن
ئاڵا سووره‌کان
هه‌ژێن
بۆ هاوڕێیانم «شاپوور» و «قابیل»هاوڕێیانی ئاواره
چه‌نده دڵبه‌رده، ئه‌و کۆنه شاره
له تاو کۆچی سووری ئێوه،
باباگوڕگوڕی ئاواره، تازهیهباره
قه‌لای هۆلاکۆ به‌زێن
که دی وا ئێوه،
له خوێنا ده‌گه‌وزێن
هاواری کرد
به‌ر بگرن له تیرۆر
به‌م تاوانه، مێژووم شهرمهزارههاوڕێیانی ئاواره
کێ له تیرۆری ئێوه، به‌رپرسیاره
سه‌ربازانی خوا؟
ته‌ته‌رانی ئه‌نفال؟
مافیای بۆر، سه‌وز، زه‌رد؟
کێ بوو، ئێوه‌ی به‌و ده‌رده برد؟
کێ به مه‌رگی ئێوه به‌ختیاره؟هاوڕێیانی ئاواره
خه‌متان … قینه
ده‌نگتان… تینه
مه‌رگتان … ژینه
کۆچتان …. برینه
له نێو دڵی، کرێکار و زه‌حمه‌تکێش
گه‌ڕه‌كه و گه‌ڕه‌ك، شاره و شار
کاروانی سوور
به‌ره‌و به‌یانێکی نزیك نه‌ك دوور
به‌ڕێوه‌یه و ڕه‌دووی شوێن پێتانه
له کۆڕی گیانبهخشانا،
هاوڕێیان، ئه‌و شه‌و
«ئارام**»ی بادینان پێشوازیتانههاوڕێیانی ئاواره
ده‌روونمان، پڕ ئازاره
ئه‌فسووس که نه‌کرا له‌وێ بین
تا بۆ ته‌رمی سوورتان
به‌ڕێزه‌وه، ڕێژه به‌ستین
له‌سه‌ر هه‌واری تازه‌تان
به‌ڵێنی سووربوونمان، بۆ خه‌بات
دژی سه‌روه‌ری سه‌رمایه، بڵێینه‌وه
ڕێژه به‌ستین
ده‌ست هه‌ڵبڕین
له بری «ئۆژین پۆتیه» ده‌نگ هه‌ڵبڕینه‌وه
“هه‌ستن ئه‌ی هۆزی پهشمهینهتان”..
شۆڕه‌سوارانی شورا، بانگه‌واز که‌ینه‌وه19ی ئه‌پڕیلی 1998*
* پێشتر له ژماره (3)ی ئه‌پڕیڵی 1998ی گۆڤاری «ژیله‌مۆ»دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به که‌مێك چاکسازی له دارشتن و ڕێنووسدا دووباره بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.
**ئارام (نه‌زیر عومه‌ر) هاوڕێ و هاوکارم بوو.