شیعر نووسینه ده‌رباره‌ی شیعر…نووسنی / حه‌سه‌ن به‌لاسم
شیعر نووسینه ده‌رباره‌ی شیعر
نووسنی / حه‌سه‌ن به‌لاسم
وهرگێڕاِنی له عه‌ره‌بیه‌وه / تاهیر عهبدولواحیدكهواته شیعر چییه؟
مرۆڤ مردووه
ته‌نها قه‌سیده‌یه كه ئه‌شكه‌نجه ده‌چێژێت
…..
له‌م جیهانه‌ی
كه گه‌نجینه‌ی گووه
هه‌رمرۆڤێك سومبوڵێكی پیرۆزه
گهرپێناسهكردنی سومبوڵ خاچ بێت
….
ته‌نها شتگه‌لێك كه‌توانیم له‌زبڵدانی ژیانی به‌سه‌رچووم بیانپارێزم :
سیگاركێشان، جنێودان، بیركردنه‌وه له مردن.
پێكردنی سیگار له‌كاتی ترسم له‌مردن كه‌ئه‌ویش جوڵه‌یه‌كی كلاسیكیه، وهكوسیگاركێشان وایه له‌كاتی سێكس كردن‌دا
خۆشه‌ویستی لهسیگاركێشان ده‌چێت : شێوه‌ی كونبوونی سیه‌كان.
…..
ئه‌شێ تۆش ده‌رباره‌ی ئه‌و ژیانه‌ی كه‌هه‌مووان به‌یه‌كسانی دابه‌شی ناكه‌ن بیستبێتت، وابزانم هیچ شیعرێك له‌م حه‌قیقه‌ته‌دا نابینرێت، له‌وه‌یه تۆش خوێنمژبیت و له به‌رگی گوێدرێژێكدا خۆت حه‌شاردابێت، له‌وانه‌یه شیعری نوێ زیاده‌ڕۆیی كردبێت له ڕقلێبوونی مانا، له‌وانه‌شه رۆح فێڵێكی شانۆییانه‌ی سه‌ركه‌وتووبێت.
….
له‌نێوان ڕانهكانتدا ماسییه‌كی سور هه‌یه
ماسییه‌كی روون رۆشن كهلهههناویدا ئه‌نگوستیله‌ی مانای حه‌شارداوه
ئه‌ی كه‌واته ئێستا هونه‌ر چییه؟
ڕوی تۆیه كاتێك دهستدهدهم له ئه‌نگوستیله‌كه
شیعر شێوه‌ی ئه‌و ئاماژه‌یه‌یه
ترسه له ئاوابوون
…..
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ژیانم شێوه‌یه‌ك خه‌یاڵده‌كه‌م،كهتهنیا وێنهیهكهو هیچی ترنا:
پیره‌مێردێكی به‌ساڵاچوو له‌كونی دواوه‌م ده‌ڕوانێ
چاوی زه‌مه‌ن له چاوی گوودایه
…..
نووسینی شیعر زۆر ئاسانه له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه : گه‌ر له‌ماڵێكدا بوویت و باوه‌ڕ به منداڵیت نه‌هێنێت، گه‌ر مردووه‌كان ترساندیانیت، گه‌ر بێكارمایتهوه به‌هۆی ئالۆَزی وئههریمهنهكانیهوه، ئهوئاڵزیهی ده‌وره‌ی حیكایه‌تی سهلكهپهتاتهیهكی نێو گڵی داوه و حیكایه‌تی ئه‌و ده‌نگه نادیارانه‌ی كه لهگهردونهوه دێن، یان ئه‌گه‌ر ئه‌ركێكی حهیوانیت هه‌بێت سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی و ئه‌ركێكی ئینسانیت هه‌بێت ده‌رباره‌ی رقلێبوون، یان كه‌مێك سه‌ركێشی بكه‌یت له ژیانتا، بۆنمونه به پێڕه‌و له ڕووبارێك بپه‌ڕیته‌وه، یان بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له بیرێكدا دابنیشیت
نووسینی شیعر زۆر قورسه : ئه‌سته‌مه ده‌ستت بگات به جه‌وهه‌ری شیعر بێئه‌وه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایی واز له نووسین نه‌هێنیت…..
هه‌رشتێك دێته نێو قه‌سیده‌وه لێوه‌ی ده‌رده‌چێته‌وه
هاواری مناڵه‌كان، گورگ، كێڵگه‌ی گه‌نم، شیعری پووچ و شیعری جوان، ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌ی به‌ده‌سته‌كانی خه‌وتووه‌كان ده‌خنكێنێت، ئه‌و تاریكیه‌ی له گۆڕستان ههڵهلوشێت، جه‌نگه‌كان، خۆری شكاو به‌به‌ردی مناڵان، باڵنده مردوه‌كان، گوو و خۆشه‌ویستی، بینراو و ئاڵۆز، بوتڵه به‌تاڵه‌كانی بیره، گه‌ردوون، ڕه‌شه‌با، چاوی ئه‌وانه‌ی به‌گولله ده‌پێكرێن…
هه‌مووشتێك له قه‌سیده‌وه دێت و لێوه‌ی ده‌رده‌چێته ده‌ره‌وه
هه‌موو شتێك فانیه جگه‌له قه‌سیده
ڕاڕه‌وی تارماییه‌كانی زه‌مه‌ن.……………………………………………………………………….
پێگه/ www.blasim.blogspot.com
tahercen@yahoo.com