ئه‌نفال …به‌هره‌وه‌ر مه‌رزانی
ئه‌نفال …
مه‌زلومیه‌تی كورد‌و دڕنده‌یی به‌عسی گه‌یانده لوتكه‌ی تاوانه‌كان
به‌هره‌وه‌ر مهرزانیئهگهر بۆ رابردوو بگه‌رێینه‌وه‌و چاوێك به‌مێژوودا بگێڕینه‌وه ده‌بینین سروشتی داگیركه‌ران وایه كه‌به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ داڕێژراوی شۆڤێنیانه‌ی دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌لانی ژێر ده‌ست له‌ساده‌ترین مافه‌كانی مرۆڤ بوون بێبه‌ش بكه‌ن و له‌پێناو درێژه‌دان به‌و داگیركارییه كولتورو فه‌رهه‌نگێك به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن جگه له به‌رژه‌وه‌ندی داگیركارانه‌ی خۆیان هیچی تری بۆ گه‌لانی ژێر ده‌ست تێدا نه‌بێت .
گه‌لی كورد وه‌ك یه‌كێك له نه‌ته‌وه ژێر ده‌ست و هه‌ره مه‌زلومه‌كانی دونیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داگیركردن و دابه‌شكردنی نیشتمانه‌كه‌ی له‌دوای شه‌ڕی چاڵدێران له‌ساڵی 1514 به‌دڕندانه‌ترین شێوه چه‌وسێندراوه‌ته‌وه‌و كۆنه‌په‌رستترین كولتورو فه‌رهه‌نگی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌و له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قۆناغه‌كاندا ته‌نانه‌ت مافی هاوڵاتی بوون و كورد بونیشی لێزه‌وت كراوه , باشوری كوردستان وه‌ك به‌شێكی داگیركراوی نیشتمانه‌كه‌مان دوای لكاندنی به‌ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه جگه له‌كوشت و بڕین و ماڵوێرانی هیچی تری له‌و وڵاته نه‌بینیوه‌و به‌درێژایی مێژووی دروستبوونی ئه‌و وڵاته رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ی نه‌خشه بۆ داڕێژراو به‌دڕندانه‌ترین شێوه كه‌وتونه‌ته وێزه‌ی خه‌ڵكی نیشتمانه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی بیری نیشتمانی تاكی كورد‌و سڕینه‌ی ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی , رژێمی به‌عسی روخاو كه به‌یه‌كێك له‌مه‌ترسیدارترین و دڕنده‌ترین رژێمه‌كانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی قڕكردنی گه‌له‌كه‌مانی داوه هه‌ر له ته‌عریب و راگواستن و روخانی زیاتر له‌چوار هه‌زار گوندی كوردستان و ئه‌نفالی بارزانیه‌كان و كیمیا بارانكردنی گوند‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان تاده‌گاته ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان كه به‌چه‌ند قۆناغێك له‌دژی گه‌له‌كه‌ماندا جێبه‌جێكراو زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشوری كوردستانی گرته‌وه .
ئه‌نفال یه‌كێكه له‌قێزه‌ونترین تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی كه له‌كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا روو به‌ڕووی گه‌له‌كه‌مان بوه‌وه‌و له‌ئاكامدا زیاتر له (182) هه‌زار مرۆڤی سڤیلی كورد له كچ و كوڕ‌و ئافره‌ت و پیاوو منداڵ به‌ره‌و زیندان و كولانه تاریكه‌كانی رژێمی سه‌دامی گۆڕ به‌گۆڕ كرا‌و راپێچكران و دواتر دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و ئینسانی و به‌پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ به‌كۆمه‌ڵ زینده به‌چاڵ كران و بوونه قوربانی سیاسه‌ته ره‌گه‌ز په‌رستانه‌كه‌ی رژێمی به‌عس كه ته‌نها تاوانێك هه‌یانبووبێت كورد بوون .
عێراق ئه‌و وڵاته پڕ له‌مه‌رگه‌سات و روباری خوێنه‌ی جگه له‌زڕاندنی خه‌ون و ئاواته‌كانی گه‌لانی ژێر چه‌پۆكی رژێمه شۆڤێنیه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی تا به‌ئه‌مڕۆش ده‌گات بۆ ساتێكیش نه گه‌لی كورد‌و نه‌گه‌لانی تری ئه‌و وڵاته خێریان له‌و نیشتمانه نه‌دیوه‌و به‌درێژایی مێژووی دروستبوونی گه‌له‌كه‌مان تیایدا به‌شی هه‌ر قڕكردن و وێرانكردنی نیشتمانه‌كه‌ی بووه كه له‌داهاتوشدا مه‌حاڵه بتوانرێت له‌و وڵاته سه‌قه‌ت و به‌زۆر داتاشراوه عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیری دوور له شه‌ڕو كوشتن و بڕین پێك بهێنرێت چونكه ئه‌و وڵاته پێكهاته‌یه‌كی سه‌قه‌تی هه‌یه‌و له‌چه‌ند نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن كولتورو فه‌رهه‌نگی تایبه‌تی خۆیانن و به‌بێ پرسی دانیشتوانه‌كه‌ی پێك هێنراوه .
ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا بیست و یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و هێشتا زامه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته سارێژ نه‌بووه‌و به‌هه‌زاران له‌رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێسه‌رو شوێنن , ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و تاوانه كه‌م وێنه‌یه به‌فه‌رمانی دادگا حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه , كه‌چی تا ئێستا ئه‌و حوكمه جێبه‌جێنه‌كراوه‌و هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سانی كوردی عێراقی بێشه‌رمانه داوای جێبه‌جێنه‌كردنی حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاوانبارانه ده‌كه‌ن .
بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌رچی زوتره هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال به‌پێی یاسا سزای ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه‌ی خۆیان وه‌ربگرن تاكو سه‌رانی ئه‌و رژێمه ببنه عیبره‌ت بۆ هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی دونیا‌و داگیركه‌رانی به‌شه‌كانی تری كوردستان , كه تازووه ده‌ست له‌كوشتن و بڕینی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵبگرن , ئه‌گینا ئه‌وانیش هه‌مان چاره‌نووسی رژێمی سه‌ددام و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كات .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ركی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستانه به‌رنامه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌یان ده‌ڤه‌ری دیكه‌ی كوردستان و زیاتر گرنگیدان به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌چوار هه‌زار گوندی خاپور كراوی نیشتمانه‌كه‌مان بخه‌نه پێشینه‌ی به‌رنامه‌ی كاره خزمه‌تگوزاریه‌كانیان و قه‌ره‌بووی كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان و قوربانیانی ده‌ستی رژێم بكه‌نه‌وه
Bahrawar_s@yahoo.com