فه‌یله‌سوفان و په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆیشتن و بیركردنه‌وه…. نووسینی/هاشم صالح
فه‌یله‌سوفان و په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆیشتن و بیركردنه‌وه
نووسینی/هاشم صالح
وه‌رگێرانی/ حه‌مه مهنتكلێرهدا دیارده‌یه‌ك هه‌یه شایانی ئاگاداری وگرنگی پێدانه ئه‌ویش: په‌یوه‌ندی نێوان بیركردنه‌وه‌و ڕۆیشتنه.یان وه‌كو هه‌ندێك ده‌ڵێن له نێوان جه‌سته‌و نووسین.بێگومان بیرمه‌ند به ویژدان و عه‌قلی بیرده‌كاته‌وه .به هه‌مان شێوه به جه‌سته‌و هه‌موو بوونی بیرده‌كاته‌وه.هه‌ندێك له ره‌خنه‌گرانی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ی نێوان جه‌سته‌و نووسین یان په‌یوه‌ندی نێوانایان وه‌ستاون .له‌راستیدا ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی ژیانی فه‌یله‌سوفان بكه‌ین هه‌ندێ شتی سه‌رنج راكێش و گرنگ ده‌دۆزینه‌وه.زۆربه‌یان رۆیشتن و سه‌یرانیان لا خۆشبووه بۆ ئاسوده‌كردنی خۆیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌راوكێ و زیادكردنی هیواو بیركردنه‌وه به ئازادی.من سێ نمونه‌ی به‌ناوبانگ ده‌هێنمه‌وه له مێژووی فكر و نووسین .یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به ده‌زگای عه‌قلی ئه‌وروپی و هه‌موو جیهانی نوێ هه‌یه.
ئه‌مانوئێل كانت پیاوێكی سه‌یر بووه هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان كرد بۆ فكر‌و فه‌لسه‌فه.ژنی نه‌هێنا ومنداڵی نه‌بوو، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كاربكات بۆ داهێنانه مه‌عریفیه‌كانی .كاتێ یه‌كێ پرسیاری لێده‌كرد بۆ ژن ناهێنی مامۆستای گه‌وره‌مان؟زۆر بێزار ده‌بوو له‌و پرسیاره.زۆربه‌ی كات خۆی ده‌بوارد له‌و پرسیاره و ئاراسته‌ی گفت و گۆی به‌ره‌و لایه‌كی تر ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌دوور بگرێ له‌و خاڵه كه به‌گیری ده‌هێنا.به‌ڵام زۆرجاریش وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه ده‌یگوت:كاتێ گه‌نج بووم و ئاره‌زووم له ئافره‌ت بوو هه‌ژاربووم نه‌مده‌توانی به‌رپرسیاریه‌تی خێزان هه‌ڵگرم و كاتێ توانام هه‌بوو و كه‌وتمه ناو ساڵان و ئاره‌زووی ئافره‌تم نه‌ما.
به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه زۆر پێی به‌ناوبانگ بوو سه‌یرانی رۆژانه‌ی بوو به تایبه‌تی پاش نیوه‌رۆیان له كاتژمێر(5)ی ئێواره‌ی هه‌موو رۆژێك.كلاوهكهی له‌سه‌ر ده‌كردوو گۆچانه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت و له‌ماڵ ده‌چووه ده‌ر له‌ته‌واوی هه‌موو رۆژێك له‌و كاتژمێره.خه‌لك به ساتی ده‌رچوونی به‌و كاتژمێره‌یان ده‌زانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه خوله‌كێك دوا ده‌كه‌وت و نهخولهكێك پێش ده‌كه‌وت.كانت ئه‌و سه‌یرانانه‌ی هه‌رگیز به‌تاڵ نه‌كرده‌وه به‌درێژایی ژیانی ته‌نها یه‌ك دوو جار نه‌بێت: جاری یه‌كه‌م كاتێ بیستی په‌رتووكی ژان ژاك رۆسۆ ده‌رچووه ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده كه‌زۆر رێزی لێده‌گرت وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ره‌فه‌ی په‌رتووكخانه‌كه‌ی دانابوو تاكو له‌گه‌ڵی رابێت و به ئاماده بوونی ئه‌و ده‌توانێ بیر بكاته‌وه‌و ئیش بكات.جاری دووه‌م پاش چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك دوای ئه‌و مێژووه كاتێ شۆرشی فه‌ره‌نسی به‌رپابوو.كه پێویست بوو و بوومهلهرزیهكی سیاسی بوو روویدا ئه‌و شۆرشه رێره‌وی مێژووی گۆڕی ئه‌مه‌ش وای كرد كانت بگۆرێ له‌و دابه رۆتینیانه: له حاله‌تی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك نقوم بوو له‌و په‌رتووكه‌ی رۆسۆ تا خۆی له‌بیر كرد.له‌حاله‌تی دووه‌م ناچار بوو رۆیی بۆ خانووی رۆژنامه بۆ زانینی دوا هه‌واڵ له‌به‌ره‌ی فه‌ره‌نسا.ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ده‌رچوونی په‌رتووكی رۆسۆ گرنگی كه‌متر نییه له‌شۆرشی فه‌ره‌نسی؟ بێگومان نه‌خێر. ئه‌م رووداوه بوو به‌نوكته‌یه‌ك و خه‌لك ده‌یگێرنه‌وه په‌رتووك و ژیاننامه‌ش تۆماریان كردووه.
ئه‌مه ئاشكرایه كه كانت وه‌كو فیخته و هیگل و شیلنغ وهۆڵدهرلین زۆر سه‌رسام بوون به شۆرشی فه‌ره‌نسی و هیوایان پێی هه‌بوو.به‌لایه‌نی كه‌م له‌سه‌ره‌تادا پێش ئه‌وه‌ی له ئاراسته‌ی خۆی لابداو ببێته شۆرشی ترسان وتۆقاندن.شۆرشی فه‌ره‌نسی ته‌عبیری له‌وه ده‌كرد كه نیشانه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌یه كه ئه‌م سه‌ده‌یه به‌ته‌واوی كۆتایی هاتووه و سه‌رده‌مێكی نوێ له مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌ستی پێكردووه.كانت ژیانی هه‌مووی ته‌رخانكرد بۆ به‌راوردكردن و ئاماده‌كردن بۆ ئه‌م سه‌ده نوێیه: سه‌ده‌ی ئازادییه نوێیه‌كان.له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌یان له‌و باوه‌ڕه‌ن ئه‌و شۆرشه فكریه‌ی كه كانت هه‌ڵیگیرساند گرنگی كه‌متر نییه له‌و شۆرشه سیاسیه‌ی كه فه‌ره‌نسیه‌كان هه‌ڵیانگیرساند ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون.
لێره‌دا جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان شۆرشی فه‌ره‌نسی و شۆرشی ئێرانی كه هیچ فكرێكی نوێخوازی نه‌بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی له جیاتی بۆ پێشه‌وه بڕوات بۆ دواوه گه‌رایه‌وه.كۆتایی هات به حوكمی مه‌لا لاسایی كه‌ره‌وه‌كان كه بۆ دواوه ده‌گه‌رێنه‌وه .به‌وه‌ش خه‌ڵك تووشی سه‌رسورمان بۆ كه پێویستی به سه‌رسورمان نه‌ده‌كرد.كوانێ ئه‌و شۆرشه فكریه‌ی له‌ناو شیعه‌ی ئیسلام به‌رپابوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باری جیاواز؟كوا ئه‌و رۆشنكه‌ره‌وه ئایینیانه كه شۆرش له باوه‌شی گرتبوون و رێگای پێ رووناك ده‌كردنه‌وه؟له‌كوێن نمونه‌ی وه‌كو دیكارت و سپینۆزا وڤۆلتێرو رۆسۆ و دیدرۆ وكانت كه له‌به‌ره‌ی رۆشنبیرانی ئێرانی ؟ شۆرشی سیاسی به‌بێ شۆرشی فكری شۆرشێكی كوێره ،یاكوێرانه دایان به‌یه‌كا. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ده‌ڵێم شۆرشی ئێرانی له‌رووی سیاسیه‌وه به‌رز بوو ،به‌ڵام له‌رووی فكریه‌وه زۆر بچووك بوو.
به‌ڵام بیرمه‌ندی دووه‌م كه به‌ناوبانگ بوو به رۆیشتن و سه‌یران . گه‌ڕانی لا خۆش بوو ژان ژاك رۆسۆیه.رۆسۆ زۆر زیاتر له كانت ده‌رۆیی،خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ سروشت له‌سه‌روی وهسفهوهیه. جوانترین ساته‌كانی ئه‌وه بوو كهدهرۆیی به‌بێ هۆو به‌بێ ئامانج له باخچه‌كانی سروشت: زۆر راده‌وه‌ستا به‌رامبه‌ر دیمه‌نی سروشتی نائاسایی.به‌سه‌ر گه‌رمیه‌كی سۆفیانه‌وه بیری له‌داهێنان و دروستكراوه‌كانی خودا ده‌كرده‌وه،زۆر جار ده‌نووست له‌سه‌ر پشت و روو له‌ئاسمانی پڕله ئه‌ستێره .به‌ده‌ربه‌ده‌ری ژیا و بهدهربهدهریش مرد.ده‌ڵێن كاتێ خۆی ئاماده كرد بۆ نووسینی وه‌ڵامی پرسیارێكی ئه‌كادیمی سه‌باره‌ت به هۆیه‌كانی یه‌كسانی له‌نێوان مرۆڤه‌كان ،دایك وخێزانی له‌گه‌ڵ خۆی برده ناوچه‌یه‌كی دارستان له ده‌ره‌وه‌ی پاریس له‌ناوچه‌ی (سان جێرمان ئان لی) دوور له بێزاری پایته‌خت وده‌نگه ده‌نگی خه‌لك. قه‌ڵه‌می دار‌و په‌ره‌ی سپی لهبیرنهكرد له‌نێو گیرفانی دانا بۆ تۆماركردنی بیره‌كانی راسته‌وخۆ پێش ئه‌وه‌ی له‌بیری بچێ و ببن به‌هه‌ڵم له هه‌وادا.كاتێ گه‌یشته دارستان ئافره‌ته‌كانی به جێهێشت كه به‌ئارامی ده‌رۆیشتن. ئه‌و له‌سه‌ر لایه‌كان سه‌رده‌كه‌وت و داده‌به‌زی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر عه‌سه‌بی زیاد له‌سنوور.له‌شی به‌لای راست و چه‌پ تلی ده‌خوارد بۆ هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ستانه فكریه و رۆحیه بڕوات. په‌ستانی جه‌سته له‌گه‌ڵ په‌ستانی ناخ به‌رامبه‌ر بن، ئه‌مانه‌ش له جوڵانه‌وه‌ی داهێنانی ده‌ركه‌وت. لهمێشكیا گه‌رمی وئهوینێكی وا هه‌بوو نه‌یده‌توانی وه‌لای بنێت یاجێگیر بێت له‌سه‌ر حاڵه‌تێك.له‌لایه‌كی تر رۆیشتنی خێرا‌و له‌سه‌رخۆ ،بڵند ونزمی تاكه هۆیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی مێشك و خستنه‌وه‌ی فكر.
به‌م شێوه‌یه بۆیه‌كه‌م جار بریاریدا به‌ئاشكراو راسته‌وخۆ بچێته ناو ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كۆنی فه‌ره‌نسی ورابهرانی.له‌و كاته رۆسۆ خۆی ئاماده كرد بۆ جه‌نگێكی گه‌وره، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه وتاری به‌ناوبانگی له‌باره‌ی(بنچینه‌ی سته‌م ویه‌كسانی نێوان مرۆڤه‌كان) نووسی كه یه‌كێكه له‌و وتارانه‌ی دوای كه‌متر له (30) ساڵ له ده‌ست پێكردنی شۆرشی فه‌ره‌نسی.له زۆر لایه‌نه‌وه چاوی لێوه سوركرایهوه له هموو شوێنێك راوهدوونرا تاكو مرد،به‌ڵام ئه‌و چاندی تاكو ئه‌وانی تر بیدورنه‌وه ،هه‌روه‌ك دوریانهوه.
به‌ڵام نیچه زۆربه‌ی كاتی له ژیانیا به‌رێكرد به‌گه‌ران به پێیه‌كانی رێگای ئه‌وروپای به‌درێژی و پانی گه‌ڕا.په‌ستانی هۆشی خه‌ست بوبیهوه به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك.كاتێ سمێڵه‌كانی نیچه سه‌مایان ده‌كرد جیهانی ده‌هێنایه له‌رزین.نه‌یده‌توانی بۆماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك له شوێنێك ئارام بگرێت له‌به‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ی.یه‌كێ له دابه‌كانی ئه‌وه بوو كاتێ ده‌گه‌یشته ناوچه‌یه‌ك هه‌موو شتێكی له خۆی داده‌كه‌ند له‌كه‌ل وپه‌لی سه‌فه‌ر یه‌كسه‌ر ده‌چووه ده‌ر بۆ ئاشكراكردنی ناوچه بچووكه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه.چێژێكی گه‌وره‌ی له‌م ئاشكراكردنه‌ی ده‌دی كه به‌راوردناكرێت به هیچ شتێك مه‌گه‌ر ته‌نها به‌و چێژه‌ی كه له‌ئاشكراكردنی بیر‌و بابه‌ته سه‌خته‌كاندا ده‌یدی.جیاوازی چیه له نێوانیان؟ ئایا رێگایه‌كی داخراو له شێوه‌دا به‌هێڵێكی فكری داخراو ده‌چێت؟رێگای فكر به‌رامبه‌ر نیچه بۆ ئێوه داخراوه ،بۆ ئێوه‌ش كراوه‌یه.به كردنه‌وه‌ی هه‌موو گه‌ردوون دیارده‌بێ ئێوه‌ش بۆتان هه‌یه هه‌وڵبده‌ن بۆ كردنه‌وی له رێگای گه‌ران له سروشت بیركردنه‌وه.
رۆیشتن یارمه‌تی ئه‌وی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بیربكاته‌وه ،ئازاری په‌ستانی مێشك له‌هۆشی ده‌رۆیی كه‌بۆ چركه‌یه‌ك لێی جودا نه‌ده‌بویه‌وه. به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌كه‌ی سه‌فه‌ری ده‌كرد.لێره‌بوو په‌رتووكه بچوكه ناسراوه‌كه‌ی نووسی(رێبوار‌و سێبه‌ره‌كه‌ی). سێبه‌ره‌كه‌ی به‌دوایه‌وه بوو یا له‌گه‌ڵی بوو بۆ هه‌ر كوێیه‌ك برۆیشتایه،هه‌وڵی ده‌دا رزگاری ببێ له‌و سێبه‌ره‌ی.نیچه ته‌نیایی خۆشده‌ویست ،وای لێكده‌دایه‌وه كه مه‌رجێكی بنه‌ره‌تییه بۆ فكر‌و فه‌لسه‌فه.به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ناتوانن به‌لای كه‌مه‌وه سێ به‌شی رۆژیان به‌ته‌نیا بن ناتوانن ببن به بیرمه‌ند.نیچه شه‌و یا رۆژ به‌ته‌نیا بوو . له بیابانێكی دوور‌و لماوی كه ده‌وروبه‌ری كۆتایی نییه به ته‌نیا زۆری به‌لاوه جوان بوو كاتێ له نێو فكردا نقووم ده‌بوو نه‌یده‌ویست بگه‌رێته‌وه. سه‌رباری ئه‌وه نیچه ناوچه‌ی چیایی زۆر خۆشده‌ویست به‌و ناوچه سه‌ختانه سه‌رده‌كه‌وت تا ده‌گه‌یشته به‌رزترین شوێن.كه له‌وێوه سه‌یری مرۆڤ بكه‌ی له ژێره‌وه وه‌كو مێرووله دیاره له بڵندی (6000) پێ.ئه‌و هه‌وا بڵنده‌ی هه‌ڵده‌مژی و سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی زه‌وی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ فه‌لسه‌فه بكات.
له‌وێ بۆیه‌كه‌م جار بیری گه‌رانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌و شتانه‌ی ناخی بۆ هات.ئه‌وه‌ش ناوه‌رۆكی بیركردنه‌وه‌كانی بوو كه پێی گه‌یشت كه شێوه‌ی كرۆكی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی پێكهێنا.
نیچه توانای به‌رگه گرتنی بوونی مرۆڤی نه‌بوو كه له ده‌ورووبه‌ری یا له‌به‌رامبه‌ری بوون .هه‌تا كاتێ دوور بوو وه‌كو دیوارێك یا حه‌سارێك بوون كه بێبه‌ریان ده‌كرد له رۆیشتن و هه‌ناسه‌دان. ژان پۆل سارته‌ر ده‌ڵێ: نیچه گه‌وره‌ترین كه‌سێكه له مێژووی فكر كه به‌پێ رۆیشتبێ .ده‌ڵێ كه ئه‌و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه پێی سه‌رسام بووه و جارێك سه‌ردانی كردووه له سویسرا له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی تاكو بیبینێ و سه‌لامی لێبكات ،به‌ڵام له ژووره‌كه‌ی نه‌بوو .كاتژمێرێك تێپه‌ری پاشان گه‌رایه‌وه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وتبوو لێم پرسی كه چیه‌تی؟ وه‌ڵامی دامه‌وه “دامنا ” ئه‌وه‌ش دێری دوا لاپه‌ڕه‌ی په‌رتووكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (زه‌رده‌شت وه‌های گوت) بوو.