Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
ئه‌دۆنیس له‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.

ئه‌دۆنیس له‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.

Closed
by April 20, 2009 گشتی

ئه‌دۆنیس له‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.

ئا/ سۆزان بورهان

سه‌رله‌ به‌یانی 17/4 شاعیر و بیریاری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب (ئه‌دۆنیس) سه‌ردانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌می كردو له‌ لایه‌ن شێركۆ بێكه‌س و كۆمه‌ڵێك له‌ نووسه‌رانی ده‌زگای سه‌رده‌مه‌وه‌ پێشوازیكی گه‌رمكرا، له‌و سه‌ردانه‌یدا كه‌ زیاتر له‌ كاتژمێرێكی خایاند، شێركۆ بێكه‌س و نووسه‌رانی سه‌رده‌م به‌ دوورودرێژی باسیان له‌ پڕۆژه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌میان بۆ ئه‌دۆنیس كرد، له‌ چاپكردنی كتێب و گۆڤار و كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی شێوه‌كاری و نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی.. پاشتریش نمونه‌ی گۆڤاره‌كانی سه‌رده‌م و به‌شێك له‌و زنجیره‌ كتێبانه‌یان پێشكه‌شی ئه‌دۆنیس كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رده‌م چاپیكردوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی فۆلكلۆری كوردییان پێشكه‌شی ئه‌دۆنیس كرد،  دواتر ئه‌دۆنیس سه‌ردانی گه‌له‌ریی سه‌رده‌می كردوو پێشانگه‌ی تایبه‌تی نامیق عه‌لی قادری له‌ گه‌له‌رییه‌كه‌دا به‌سه‌ركرده‌وه‌…
له‌ وته‌یه‌كی كورتیدا بۆ نووسه‌رانی سه‌رده‌م(ئه‌دۆنیس) وتی: ( جێگه‌ی خۆشحاڵیمه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناو كۆمه‌ڵێك له‌ نووسه‌ری ڕۆشنبیری كورد و له‌ ناو ده‌زگایه‌كی چالاكی ڕۆشنبیرییدام، ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ناخمدایه‌ نه‌توانم گوزارشتی ڕاسته‌قینه‌ی لێبكه‌م، به‌ڵام ئه‌م ده‌رفه‌ته‌م بۆ كوردستان و هاتم بۆ ده‌زگای سه‌رده‌م جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌ بۆ من، من هیچ په‌یامێكم نییه‌ بۆ نووسه‌رانی كورد، ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت پێیان ده‌ڵێم ئاستی ڕۆشنبیرییان بگه‌یه‌نه‌ ئاستێكی گه‌وره‌ی وا كه‌ خوێنه‌ره‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ ئاستێكی به‌رز.)
پاشتریش ئه‌دۆنیس كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی سه‌رده‌مدا گرت.
   

Previous
Next