کار (خه‌بات*)ی ڕاسته‌وخۆ ….به‌شی چواره‌م
کار (خه‌بات*)ی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action)
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی چوارهمپێویستی تێكۆشان
قسه‌کردن له‌سه‌ر پێویستی خه‌باتکردن ئه‌وه‌نده گشگیر بووه‌ته‌وه، که له‌وانه‌یه پێشنیارکردنی لێره‌دا جێی گاڵته و نابه‌جێ بێته به‌رچاو.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر خه‌بات بخه‌ینه لاوه، مه‌گه‌ر هیچ شتێك بێجگه له بێده‌نگی، بێهزری و وه‌رگرتنی دۆشداماوانه‌ی کۆیله‌تی هیچ له دونیادا ده‌مێنێته‌وه؟ مرۆڤه‌کان له ده‌می سستی و بێخه‌باتیدا، تا ئاستی شتگه‌ڵی چوارلاق داده‌به‌زن؛ ده‌بنه کۆیله‌ی گرفتاری ڕه‌نج و نائومێدی؛ توانای ئه‌ندێشانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چاویان ده‌به‌سترێت، نه ده‌توانن داهاتوو بهێننه به‌رچاویان و نه ده‌توانن هیچ چانسێکی باشبوونی ڕێوشوێنیان به‌ده‌ست بهێنن.
به‌ڵام خه‌بات شتی سه‌یر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت بوون! تاکه‌کان له سستی ده‌رده‌کێشێت و ده‌یانخاته‌وه بزووتن، مێشکی پوکاوهیان دووباره ده‌خاته‌وه کار و هێزی گه‌رمگه‌ره‌وه له ناخی ههڵاوهژوو بوویاندا دروست ده‌کات.
خه‌بات ئافه‌رێنه‌ری ژیانه… ڕاستر و ساده‌تر بڵێین، خودی ژیانه… خه‌باتکردن زیندوومانه‌وه‌یه!
په‌ڕجووی تێکدان
به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه! هیشتاکه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کار بکرێت، به‌های هه‌وڵه‌کان نیشان بدرێت، چه‌نده فێرکارییه بهلارێدابهره زه‌به‌نده‌کان مێشکی نه‌وه‌کانی پێستریان سڕیوه‌ته‌وه، ئه‌ندێشه‌ی لاواز و نادروستیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. پاگه‌نده‌کانی بێسوودی هه‌وڵیان تا ئاستی تێڕوانینی زانستی به‌رزکردووه‌ته‌وه. ده‌ڵێن پێویست به شۆڕش نییه، هه‌موو داخوزییهکانمان له درێژه‌ی ڕه‌وتێکی نه‌گۆڕدا خۆبه‌خۆ به‌ده‌ست دێن. ده‌ڵێن هه‌لومه‌رجه‌کان وه‌ها پێش ده‌که‌ون که ده‌زگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری بگه‌نه خاڵی قه‌یرانی، ئه‌وکات ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا خۆبه‌خۆ شه‌ق ده‌بات و له‌نێو ده‌چێت! به‌م قسانه، به‌و سه‌رنجامه ده‌گه‌ن، که هه‌وڵه‌کانی تاك له بواری ئابووریدا، کارایی له‌سه‌ر ڕه‌وته‌که دانانێن و خه‌باتی دژی ڕێگرییه‌کانیش هیچ سوودی نابێت. به‌م جۆره ته‌نیا یه‌ك کار ده‌مێنێته‌وه، که به سوودی له‌به‌رچاو بگرن: ئه‌م کاره‌ش ئه‌وه‌یه که تێکۆشه‌رانی خۆیان بنێرنه ناو پارله‌مانی بۆرژوازی و چاوه‌ڕێ بمێننه‌وه تا کاتی گونجاو، بڕیار له‌سه‌ر یاسایه‌کی گونجاو بده‌ن.
وامان بیر ده‌کرده‌وه که کاتی خۆی بێته پێشه‌وه، ئه‌م ڕووداوه به شێوه‌یه‌کی میکانیکی ڕوو ده‌دات… خڕبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه، که به‌پێی یاساکانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه؛ له ژێر کارای ئه‌ودا، هه‌ژماری خاوه‌نکاران و سه‌رمایه‌داران به‌ردوام که‌متر ده‌بێته‌وه ….. ڕۆژێك دێته پیشه‌وه، که نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکی، که له ڕێگه‌ی دیموکراسییه‌وه به پارله‌مان گه‌یشتووه‌ن، بتوانن به سوودوه‌رگرتن له توانا یاساییه‌کان، فه‌رمانی لێسه‌نده‌نه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی له‌م هه‌ژماره که‌مه‌ی بارونهکانی سه‌رمایه‌داری جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئه‌م چاوه‌ڕوانییه دهستهمۆیانه بۆ هاتنی مه‌سیحی-شۆڕش چه خۆشباوه‌ڕییه‌کی گه‌مژانه و مه‌ترسیداری له خۆ گرتووه! وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری به‌م شێوازه به درێژایی چه‌ند ساڵ یا چه‌ند سه‌ده به ئه‌نجام ده‌گات؟ ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه، به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی رامیاریش به‌ده‌ست هات، ئایا ئه‌و کاته هه‌ژماری سه‌رمایه‌داران به که‌تواری به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌س که‌م دبنه‌وه؟ ته‌نانه‌ت به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کان به گه‌شه‌ی ڕۆژ له دوای ڕۆژ ورده‌بۆرژوازی قوت بده‌ن، ئایا ئه‌مه به واتای په‌یوه‌ستبوونی ورده‌بۆرژوازی پێشووتر به ڕیزی پڕۆلیتاریاوه دێت؟ ئایا ئه‌وان ناتوانن له نێو سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کان شوێنێك بۆ خۆیان بکه‌نه‌وه؟ ئایا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت هه‌ژماری که‌سانێك که به‌بێ به‌رهه‌مهێنان ده‌ژین، له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ که‌متر بێت؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مانه ئه‌رێ بێت، دیسانه‌وه، ئایا ئه‌و سوودبهرانهی کۆمه‌ڵگه‌ی کۆن، ئاماده ده‌بن به‌بێ به‌ڕێخستنی خه‌باتێکی لهنێوبهر، مل به فه‌رمانه یاساییه‌کانی پارله‌مان بده‌ن؟
ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بیر بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا چینی کرێکار، تا پێش ڕوودانی گشت ئه‌م شته له توانا بهدهرانه سه‌رلێشێواو ده‌مێنێته‌وه. ئایا کرێکاران ده‌بێت دووباره ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره بکه‌نه‌وه؟ ئایا ده‌بێت به‌م جۆره ده‌سته‌مۆی ئه‌و خۆشباوه‌ڕی و ناڕۆشنیانه بـمێننه‌وه، که به‌بێ هیچ هه‌وڵێكی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، شۆڕش سه‌رهه‌ڵده‌دا و هه‌موو نه‌بوونییه‌کان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستیان؟
یاسای به‌ناو ئاسنین
به‌ڵام لێره‌شدا به‌س نابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فریوی ئه‌م باوه‌ڕه مه‌سیحیانه به شۆرش بخۆین، هیشتاکه بۆ هه‌رچی فره‌تر ساردکردنهوهمان و هه‌رچی زیاتر رازیکردنمان به‌وه‌ی که ناتوانرێت کارێك ئه‌نجام بده‌ین و ڕێگه‌ی ڕزگاری نییه و بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌رچه‌نده قوڵتر له لیته‌ی بێ خه‌باتی و دۆشداماندا ڕۆ بچین، (یاسای ئاسنینی کرێکان) پێشنیار ده‌که‌ن. ده‌ڵێن به‌پێی ئه‌م یاسا بێبه‌زه‌ییانه ( که به‌زۆری به‌ده‌ستهێنراوی کاره‌کانی فێردیناند لاسالFerdinand Lassalle )ه، له‌م کۆمه‌ڵگه ههنووکهیهدا، هه‌ر هه‌وڵ و کارێك، کات به‌فیڕۆدانه، چونکه کاردانه‌وه‌ی خودکاری چێکراوی ئابووریییه، هێڵی هه‌ژاری وه‌ها ڕێك ده‌خات، که پڕۆلیتاریا نه‌توانێت لێی تێپه‌ڕ بکات.
ئه‌م یاسا ئاسنینه ( که گۆڕاوه به یه‌کێك له بنچینه ژێرخانییه‌کانی سۆشیالیزم) ده‌ری ده‌خات، که "به‌پێی بناخه‌یه‌کی گشتی، نێوه‌نجی کرێ (هه‌قده‌ست) نابێت له لانی که‌می پێویستییه‌کانی زیندوومانه‌وه‌ی کرێکار که‌متر بێت". هه‌روه‌ها ده‌وترێت که " ئه‌مه، ته‌نیا به‌رکاری فشاری سه‌رمایه‌یه، که بۆی هه‌یه ئه‌م ئاسته ته‌نانه‌ت بۆ ژێر لانی که‌می پێویستی گوزه‌رانی کرێکار داگرێت…. ته‌نیا هۆکارێك که ئاستی کرێکان دیاری ده‌کات، که‌می و زیادی هه‌ژماری بێکارانه له به‌رامبه‌ر کرێکارانی له‌سه‌ر کار"..
هه‌روه‌ها بۆ خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر کارکردی ئه‌م یاسا بێبه‌زه‌ییه، که کرێکاران له‌ته‌ك کالای بێ‌گیان و بێ نرخ به‌راورد ده‌کات: ئه‌گه‌ر بڕێکی زۆر له په‌تاته له بازاردا هه‌بێت، فرۆشیاران ناچار ده‌بن به هه‌رزان بیفرۆشن؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕی په‌تاته‌ی ناو بازار که‌م بێته‌وه، نرخه‌کان سه‌ر ده‌که‌ون…. له‌مه‌ڕ کرێکارانیش به‌م جۆره‌یه، موچه‌ی ئه‌وان، وابه‌سته‌ی که‌می و زۆرییان له بازاردایه!
هیچ باسێك له دژی ئه‌نجامگیری ئه‌م ده‌ربڕینه پوچه به‌رچاو نه‌که‌وتووه: له‌به‌ر ئه‌وه ده‌کرێت یاسای کرێکان به دروست نیشان بدرێت…. هه‌ڵبه‌ته تا کاتێك که که کرێکاران خۆیان هاوتا و هاوبه‌های کاڵایه‌کی هیچی وه‌ك په‌تاته بزانن! تا کاتێك که کرێکاران وه‌ك گونییهك په‌تاته‌ی بێده‌سه‌ڵات و بێکاردانه‌وه بن و مل به به‌رز و نزمی کرێکان بده‌ن… تا کاتێك که پشتی خۆیان کوڕ بکه‌نه‌وه و مل به فه‌رمانه‌کانی سه‌ران بده‌ن… ئه‌وکات یاسای کرێکان کار ده‌کات.
به‌ڵام کاتێك که ڕۆشنایی هوشیاری گیانی کرده‌به‌ر ئه‌و کرێکاره- پهتاتهییه و گه‌ڕاندییه‌وه بۆ ژیان، ئه‌و کات بارودۆخه‌کان ده‌گۆڕدرێن. کاتێك که کرێکار له‌بری ملدان به سه‌پاندنی چاره‌نووس، له‌بری بێده‌نگی و سستی، له‌بری دووره‌په‌رێزی و دۆشدامان له‌باره‌ی به‌های خۆیه‌وه وه‌ك مرۆڤێك هوشیار، گیانی یاخیبوون سه‌راپای بوونی گرته‌وه؛ کاتێك که پڕ له وزه و توانا و چالاك که‌وته ڕێ؛ کاتێك که له‌بری ته‌ریککه‌وتنه‌وه له هاوکاره‌کانی، له‌ته‌کیان په‌یوه‌ندی پێوه‌کردن و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان پێدایه‌وه؛ کاتێك که کۆمه‌ڵه کرێکارییه‌کان هاتنه بوون…. ئه‌وکاته و هه‌ر له‌ته‌ك به‌گه‌ڕکه‌وتنی ئه‌م گیانه‌یه، که هاوسه‌نگی گاڵتهجارییانهی پاگه‌نده‌کانی ئه‌م یاسایه‌ی کرێکانه شکست ده‌خوات.
************************************************************************
* (Direct Action) كه به واتای كاری ڕاسته‌وخۆ دێت و له فارسی و عه‌ره‌بیشدا هه‌ر وا نووسراوه، به‌ڵام له كوردییه‌كه‌دا كه‌متر ئه‌و واتایه ده‌به‌خشێت، هه‌ڵسورانی ڕاسته‌وخۆ، چالاكی ڕاسته‌خۆ و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ واتابه‌خشتر دێنه به‌گوێ.ساڵی 1994 له‌لایه‌ن گروپی (Fresnes-Antony) (گروپی فیدراسیۆنی ئه‌ناركیستانی فه‌ره‌نسه)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. http://cgecaf.com/mot515.html و ساڵی 1999 له لایه‌ن «Kate Sharpley Library» وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر ئینگلیزی و دواتر له سایتی ئه‌نارکۆ- سه‌ندیکالیزم 101، بڵاوکراوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌ی بڵاوکراوه‌ی ئینگلیزییه‌که‌ی
: http://www.anarchosyndicalism.net/newswire/display_any/200
ژیاننامه و نووسینه‌كانی نووسه‌ر:
http://www.anarchosyndicalism.net/protagonists/pouget.htmسه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه فارسییه‌كه‌ی : http://cnt-ait.info/rubrique.php3?id_rubrique=114