
ئه‌مجاره‌ش (ده‌ست)هكه ئاشكرا بوو…هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
ئه‌مجاره‌ش (ده‌ست)هكه ئاشكرا بوو
گه‌مه‌ی ده‌سته‌كان له له‌تكردنی زهحمهتكێشانههڵگورد سه‌مه‌د
halgurd@journalist.comله‌وه‌ته‌ی من له‌بیرمه پارتی و یه‌كێتی هه‌میشه نه‌یاره‌كانیان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه ده‌ستیان له پشته و ده‌ستێك له ناوه‌وه‌ڕا ده‌یانجوڵێنێت و بڕیاریان پێ ده‌دات، ئاخر ئه‌وان وه‌كو سه‌رجه‌م دیكتاتۆره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین فێری تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنن بۆ ئه‌وانه‌ی كه كه‌یفیان پێیان نایێ و به نه‌یاری خۆیانیان ده‌زانن، هه‌میشه ده‌ڵێن ده‌ستگا سه‌ربه‌خۆكانی ڕاگه‌یاندن ده‌ستیان له پشته، ئه‌رێ ناكرێ ئه‌و ده‌سته ته‌نیا جارێك ئێمه‌ش بیبینین؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و ده‌سته‌تان لێ دیاره بۆ به ئێمه‌ش ناڵێن چۆن ئێمه‌ش ده‌كارین ته‌نیا جارێك ئه‌و ده‌سته ببینین؟! به‌ڵام من به گومانم ئێوه جگه له ده‌ستی خۆتان هیچ ده‌ستێكی دیكه ببینن، ئه‌و ده‌سته‌ی به ده‌یان جوڵه‌ی سه‌یره‌وه له پشتی هه‌زارانه.
هه‌ركاتێك ده‌مه‌وێت وشه‌ی(ده‌ست) بخه‌مه تێكستێكه‌وه، هینده به ترسه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا ده‌كه‌م، وا ده‌زانم نارنجۆكێكم له‌ناو ده‌سته، ئه‌گه‌ر ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌م ڕه‌نگه له هه‌ر ساتێك بێت بتهقێته، چونكێ (ده‌ست) چیدی وه‌ك وشه‌یێكی ساده سه‌یری ناكرێت، به‌ڵكو گه‌مه‌یه‌كی گه‌لێك ترسناكی سیاسیی ده‌كات و له هه‌مان ده‌میشدا فره واتایه، (ده‌ست) ئه‌گه‌ر له پشتی هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێت، له‌وانه‌یه له پڕێك بیكاته كوڕێكی قۆزی چوارشانه، كه هیچ فیلێك نه‌توانێت شان له شانی موباره‌كی بدات، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یاری ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه بیت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر هیچ ده‌ستێكیشت له پشته‌وه نه‌بێت و پارتی و یه‌كێتی هیچ دهستێكیشیان لێ دیار نه‌بێت، ئه‌وان به‌وه تۆمهتیارت ده‌كه‌ن كه تۆ ده‌ستت له پشته و پێویسته متمانه‌ت لێ بسه‌نرێته‌وه، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نووكه له هه‌مبه‌ر ئیسلامییه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، من به هیچ جۆرێك نامه‌وێ ببم به ئاوقاتی ئیسلامییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ته‌ی له‌بیرمه ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ده‌درێته پاڵ، ئه‌دی ئه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌هایه بۆ به‌ڵگه‌كانتان ناخه‌نه ڕوو؟! تا ئێمه‌ش ئه‌و ده‌سته ببینین، یان ئه‌وه‌ش هه‌ر تۆمه‌تێكی سیاسیی سواوه و هیچی تر!
ئه‌وه‌ی به‌م دواییه له‌ناو حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستاندا ڕوویدا جگه له (ده‌ست)ی پارتی و یه‌كێتی هیچی دیكه نه‌بوو، ئه‌دی ئه‌وه نییه به ڕۆژی ڕووناك و له‌به‌رده‌م هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن دوو ئه‌ندامی پایه‌بڵندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی له كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر پشتگیری لایه‌ك ده‌كه‌ن و دژی ئه‌وی دیكه‌ن، ئه‌دی ئه‌وه نییه حكومه‌تیش بودجه به‌م لایه ده‌دات و لایه‌كه‌ی دیكه‌ش وه‌لا ده‌نێت، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانیش ده‌چێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و مۆڵه‌تی ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌ر به‌ناوی(ئاڵای ئازادی) ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه(ده‌ست) نه‌بن چین؟
نه‌نگییه‌كی گه‌لێك گه‌وره‌یه بۆ پارتی و یه‌كێتی كه خۆیان به ڕابه‌ر و براگه‌وره دابنێن و به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ حیزبێك یان سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه بكه‌ن كه تا دوێنێ هاوپه‌یمانیان بوو و له ئه‌نجوومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانی كوردستانیش ئه‌ندام بووه، لێره‌دا جگه له‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ناو زه‌حمه‌تكێشان ئاشكرا بوو، ئه‌وان سڵ له‌وه‌ش ناكه‌نه‌وه له‌بری ئاشتكردنه‌وه‌یان بێن له به‌رژه‌وه‌ندی له‌تێكی زه‌حمه‌تكێشان قسه بكه‌ن بۆ دژایه‌تی كردنی له‌ته‌كه‌ی دیكه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی ده‌ستیان له‌م لهتركردن نه‌بوو بۆ بێلایه‌ن نه‌بوون له‌م كێشه‌یه.
له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه بوو كه ده‌ستگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و دوو حیزبه له‌ته‌كه‌ی قادر عه‌زیزیان به (باڵ) و له‌ته‌كه‌ی هه‌ولێریان به (حیزبی زه‌حمه‌تكێشان) ناو ده‌برد، له‌وه‌ش سه‌یرتر پارتی و یه‌كێتی له وته‌كانیان كه له كۆنگره‌ی له‌ته‌كه‌ی هه‌ولێر له هۆڵی میدیا خوێندیانه‌وه پاساوی پشتگیریان بۆ ئه‌م له‌ته بۆئه‌وه ده‌گێڕایه‌وه كه ئه‌مانه زۆرینه و ئه‌وانی دیكه كه‌مینه‌ن! ئاخر ئه‌وه كه‌ی لۆژیكه، حیزبێك ئینشیقاقی تێ بكه‌وێت و تۆ بچیت پشتگیری لایه‌كیان بكه‌یت به پاساوی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ن؟ ڕه‌نگه ئه‌وه یه‌كێك بێت له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی مێژووی ئه‌و دوو زلحیزیه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك.
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداری كاركدنی هاوبه‌ش ده‌سته‌كانی پارتی و یه‌كێتییه به‌یه‌كه‌وه بۆ پارچه پارچه كردنی هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه كه پێیانوایه هه‌بوونی ئه‌وان به‌و شێوه‌ی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه، شاراوه نییه كه لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌كی كه‌مه‌ر شكێته له قادر عه‌زیز، كه پارتی و یه‌كێتی پێیانوابوو له‌بن ده‌ستی ئه‌وان ده‌رچوه و خهریكهی له‌گه‌ڵ نه‌یاره سهرسهختهكانیان-ئیسلامییه‌كان- ڕێككه‌وتن ده‌كات، بۆیه به خه‌یاڵی خۆیان باشترین په‌ند كه به قادر عه‌زیزی بده‌ن ئه‌و پارچه كردنهبوو كه بینیمان.
پێش سێ مانگ له‌و له‌تبوونه براده‌رێك پێی‌گوتم كه پارتی و یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ناو زه‌حمه‌تكێشان ده‌ست ده‌گێڕن و به‌ته‌مان له‌ت و په‌تی بكه‌ن، ئه‌و براده‌ره ئه‌و ده‌م باسی كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی بۆ كردم له ماڵی به‌رپرسه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كه به ئه‌ندامانی (م.س) و سه‌ركردایه‌تی زه‌حمه‌تكێشانیان ده‌كران، به‌ڵام ئه‌و ده‌م بۆمن سه‌خت بوو باوه‌ڕ به‌و شێوه له‌تبوونه بكه‌م كه ئێستا ده‌یبینم، وام ده‌زانی ته‌نیا یه‌ك یان دوو ئه‌ندامی (م.س)یان پێ كه‌مه‌ندكێش ده‌كرێت و دواجار هه‌ره‌س ده‌هێنن و ئه‌وانیش ده‌چنه‌وه ناو پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕ ده‌یبینین جگه له گه‌مه‌ی (ده‌ست)ه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی هیچی دیكه نییه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره له ژماره (517)ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ڕۆژی 19/4/2009