سه‌فای رۆح قه‌فه‌سی جه‌سته
سه‌فای رۆح
قه‌فه‌سی جه‌سته..
فه‌یسه‌ڵ خهلیلیهكێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه به هه‌زاره‌ها ساڵ هزری مرۆڤی خه‌ریك كرد، بابه‌تی دووانه‌ی رۆح و جه‌سته بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وشه‌یه له هزری ئینساندا به پێكه‌وه به‌ستراوی وێنا ده‌كرێت، به‌ڵام له ئه‌ده‌بیاتی هه‌ندێك قۆناغی مرۆڤایه‌تی به دووانه‌یه‌كی ناكۆك وناته‌با له گه‌ڵ یه‌كتر نیشان ده‌درێت، ئه‌و ناته‌باییه‌ش له لایه‌ن تێڕوانینی ئایین بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت.
جه‌سته فانییه، رۆح باقییه، رۆح پاكه،جه‌سته زوو بۆگه‌ن ده‌بێت، ئه‌و جۆره وه‌سفانه، به‌شێكن له قسه‌كانی ئایین كاتێك باسی رۆح وجه‌سته ده‌كات، له ئایین پرسیار له رۆح ناكرێت، به غه‌یبیات له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌مه‌ش لوغزه‌كانی ئایین له هزری مرۆڤ گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی جه‌سته‌ی مرۆڤ به پێی تێڕوانینی ئایین شانۆی شه‌یتانه، كه زوو زوو خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌رچی جه‌سته له‌و رۆژه‌ی كه ئایین به رۆژی دوایی وه‌سفی ده‌كات سزا ده‌درێت یان پاداشت ده‌كرێت، به پێی ئه‌و بۆچونانه‌ش رۆحیش هه‌ر له جه‌سته دا تاقی ده‌كرێته‌وه، له قورئاندا له هه‌ندێك شوێن به نه‌فس ناوده‌برێت، رۆحی ئیمانداریش به نه‌فسی موتمه‌ئین،،كه له جه‌سته‌یه‌كی پاكدا تاقیكراوه‌ته‌وه، ده‌مه‌وێ بلێم له ئاییندا ته‌ركیز نه‌كراوه‌ته سه‌ر جه‌مالیه‌تی جه‌سته(ته‌نها له ئایه‌تێك نه‌بێ كه به احسن تقویم وه‌سفكراوه)، به‌ڵكو جه‌غت له پاراستنی جه‌سته كراوه، پاراستنیش به‌و مانایه‌ی له شه‌یتان بپارێزرێت، یاخود (له نه‌خۆشی) به ساغی بپارێزرێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆح تیایدا سه‌فه‌ری خۆی ته‌واو بكات، به پێی ئه‌و بۆچوونانه مرۆڤ له دوو ره‌گه‌زی ئاژه‌ڵی و فریشته‌یی پێك دێت، جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵی و رۆحی فریشته‌یی، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و فریشته‌یه‌ی رۆحی ئینسان ده‌كێشێت به (روح) ناسراوه.
وتم له ئاییندا باس له جوانی له‌ش ناكرێت، زیاتر له‌مه‌ش هه‌ندێك جاری خیتابی ئایین ده‌گاته ئاستێك كه جه‌سته به هه‌رزاترین پێدراوی خودا پێناسه بكرێت، به تایبه‌تی له‌كاتی جه‌نگه‌كاندا ئه‌و قسانه ده‌كرێنه دروشم.
بایه‌خدان به رۆح وفه‌رامۆشكردنی جه‌سته له سۆفیگه‌ریدا ده‌گاته به‌رزترین ئاست، ده‌وترێت سۆفیه‌كان جلی زبریان له خوری دروست ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به ته‌قه‌شوفه‌وه خه‌ریك بكه‌ن وئازارێك به جه‌ستیان بده‌ن، ئه‌و جله‌ش به (صوف)ناسراو بووه، ئه‌گه‌رچی له پێشدا وتم له دیندا رۆحی ئیماندار به نه‌فسی موتمه‌ئین ناسراوه، به‌ڵام سۆفی به‌وه‌نده قایل نابێت، ئه‌و(سۆفی) وه‌ك مه‌حوی ئه‌و ئیمانه ته‌قلیدیه به(زوله‌مه‌تی ته‌قوا)وه‌سف ده‌كات ، ئه‌و ده‌یه‌وێت رۆحی دونیای ماددی كه جه‌سته‌یه به‌جێ بهێلێت، رۆحی له به‌رزترین ئاستدا بگاته حه‌ق وفه‌ننا بوون، هه‌ر به‌وه‌ش حه‌ق كه‌شف ده‌كات، مه‌حوی ده‌لێت" به نوری باده گه‌ر كه‌شفی زولمه‌تی ته‌قوا نه‌كه‌م چی بكه‌م"،دیاره بۆ تێگه‌یشتن له توراسی سۆفیگه‌ری به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته به چه‌مكه‌كانیان ئاشنا بین.
ره‌نگه ئه‌و بۆچوونانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆكرد، ته‌نها هی ئایین نه‌بێت، به‌ڵكو زۆر فه‌یه‌له‌سوفیش هه‌ن، هه‌مان بۆچوونیان هه‌بووه.
جه‌سته ورۆح به یه‌كه‌وه‌یه، وا باسكراوه، كاتێك له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، مردن په‌یدا ده‌بێت، بۆیه جیا له باسكردنی ماهیه‌تی رۆح وجه‌سته، جارێكی تر مردن وه‌ك پرۆبلیمێكی فه‌لسه‌فه خۆی ده‌ناسێنێت، دیاره تێرمی پرۆبلیمیش(كێشه) له فه‌لسه‌فه‌دا به مانای قۆڵتر دێت، هه‌ر ده‌م له باره‌یان ده‌نوسرێت وقسه‌یان له سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر موناقشه‌كردنی چه‌مكی رۆح وجه‌سته گه‌یشته قوناغێكی تر له سه‌ر ده‌ستی فه‌لسه‌فه‌دا، به‌ڵام هێشتا له گێژاوه‌كه قوتار نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه‌یه له چه‌پۆكی غه‌یبیاتی دینه‌وه كه‌وته ژێر چه‌پۆكی میتافیزیقیا.
له دوای رێنسانس، به هاتنی سپینۆزا و چه‌ندین فه‌یله‌سوفی تر، دواتریش به هاتنی فرۆید وگه‌شه‌كردنی زانستی پزیشكی وزانسته مرۆڤاییه‌تیه‌كان، ئه‌و هێڵه‌ی نێوان جه‌سته ورۆح نامێنێت، له سه‌ده‌ی بیسته‌می زایین‌دا مرۆڤ به تێگه‌یشتنێكی تر به جه‌سته‌ی خۆی ئاشنا ده‌بێته‌وه، جه‌سته‌ی ده‌بێت جوانترین فاشن، ئه‌و دیده سه‌لبیه‌ش بۆ جه‌سته نامێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مرۆڤ به رۆح وجه‌سته ده‌ناسرێت.
له‌و ململانیه دوور و درێژه دا هونه‌ر له هه‌موو بواره‌كانی تر زیاتر له گه‌ڵ مرۆڤدا ته‌با بووه، هه‌رده‌م هه‌وڵی نه‌مركردنی داوه، له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا جوانترین په‌یكه‌ر و جوانترین قه‌سیده وتابلۆ جه‌مالیه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌رده‌خه‌ن.
faysal_978@yahoo.com