له یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختکردوودا ( شاپوور و قابیل)
له یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختکردوودا ( شاپوور و قابیل)
ڕابه‌رانی ئاواره‌کان له کوردستان عبدالرحمن محمد(مه‌لا رحمن ئاواره‌کان)ئه‌گه‌ر هه‌ولێر کۆنترین شاری جیهان بێت بێ‌شک شاپوور و قابیل ئازادیخوازترین که‌سانێک بوون که ئه‌م شاره بۆ یه‌که‌مجار پێیان ئاشنا بوو.هه‌ر که‌سێک و لایه‌نێک ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئیسپاتیک به‌لگه‌یه‌ک بگره هه‌ڵویستیک که ئینسانیتروو ئازادیخوازتر بوبیت له هه‌لوێستی ئه‌و هاورییانه‌ی ئێمه با بیخاته ڕوو. شاپوور و قابیل که وه‌ک دوو ڕابه‌ری نێو ئاواره‌کان ناسرابوون ،ئه‌و ئاوارانه‌ی که له ژیر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌عسه‌ووه هه‌ڵاتبوون و له ناوچه ئه‌منیه‌کاندا نیشته‌جی ببوون،به‌ڵام نێسته‌جێی کوێ؟؟ نیشته‌جێی ئه‌و که‌لاوه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ی حکومه‌تی به‌عس که به ڕاستی هیچ یه‌کیک له له‌و خاڵانه‌ی که بۆ جێی نیسته‌جیبوون بشێت تیادا نه‌بوو ئاو ، کاره‌با ،به ده‌یان مال یه‌ک ئاوده‌ست ،بێ ده‌رگا و په‌نجه‌ره ، له زۆر جێگادا به نایلۆن و پارچه چادر ئه‌و هۆڵه گه‌ورانه‌یان دابه‌شکردبوو له نێوان خێزانه‌کاندا ،هیچ که‌سێک نه‌یده‌توانی نهینێکانی خۆی باس بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی دراوسێکه‌ی ته‌نیشتی گوێی لێ ده‌بوو ،بۆیه ده‌یان لایه‌ن و که‌سان و ڕێکخراوه‌و حیزب و ئایین و وڵاتان بۆ به به هانا هاتنه‌وه‌ی ئه‌م تراژیدیا ئینسانیه هاتنه کوردستان ،دیاره به پیویستی ده‌زانم له سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌م لایه‌نانه قسه بکریت و ڕۆڵی سلبی و ئیجابیان دیاری بکرێت ،هه‌ندێکیان له سه‌ر حیسابی ئه‌م خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته بوونه ملیۆنیر و هه‌ندێکیشیان گیانی خۆیانیان له‌م پێناوه‌دا به‌خشی وه‌ک شاپوور و قابیل.بۆ ئێمه گرنگه باسێک وه یاخوود دراسه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر بکریت له سه‌ر ڕابه‌رانیک وه یاخوود ئازیزانێک که له پێناو ئامانجێکی ئیناسانیدا گیانی خۆیانیان به‌خت کردووه،بۆیه به پێویستم زانی ئه‌وه‌نده‌ی که زانیاری وه یاخوود یاده‌وه‌ریه‌ک له گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌دا بوومانه نه‌یه‌ڵین له ناو بچن و بگره هه‌موو که‌سێک بیخوینێته‌ووه،میژوویه‌ک که هه‌ولێر له سه‌رده‌مانی شاپوور و قابیل و هاورێیانی چه‌پ و کۆمۆنیست و ئازادیخوازدا هه‌یبوو پرشنگدارترین سه‌رده‌مانێک بوو که ئه‌و شاره به خۆیه‌وه بینی،ئه‌گه‌ر بڕوا ناکه‌ن بڕۆن له قه‌ڵای هه‌ولێر بپرسن بزانن له به‌هاری 1ی ئایاردا چۆن گوڵاله سوره‌کانی ده‌کرا به به‌رۆکدا، بۆ هه‌رکه‌سێک نکۆلی له‌م قسانه‌ی ئێمه بکات باخچه‌ی گڵکه‌ند ناوی هه‌زاران که‌سی بۆ هه‌ڵ نادات که له 1ی ئایاردا به پێوه وه‌ستابوون و گوێیان له ڕابه‌ره‌کانیان ده‌گرت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر شاپوور و قابیل بناسن ده‌توانن له ده‌زگاکانی ئاسایش و ده‌زگا هه‌واڵگره‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بپرسن ، هه‌ر که‌سێکی کۆنه‌په‌رست، پیاوسالار، ژنکوژ، سه‌رمایه‌دار، مه‌لای مزگه‌وته‌کان ، پارته ئیسلامیه‌کانی ناوچه‌که ،هه‌ریه‌ک له‌مانه شاپوورو قابیل ده‌ناسن. ڕێکخراوه‌ی بیانی و ناوخۆیی نیه که شاپوور و قابیل وه‌ک سواڵکه‌ر ده‌یان جار ده‌رنه‌کرابێتن و به‌ڵام هه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌ووه لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تانکیه‌کی ئاو بۆ ئاواره‌کان دانێن،بۆ که‌س ماووه له‌و شاره که پسووڵه‌ی کۆمه‌کی بۆ نه‌نێردرابیت بۆ ئه‌ووه‌ی (کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کان) بتوانێت به‌رده‌وام بێت.سه‌یری ئه‌م گالته‌جارییه‌ی ده‌سه‌ڵاتکه‌ن و هه‌ندیک پێکه‌نن کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کان خه‌ریکی په‌یدا کردنی نان بوو بۆ ئاواره‌کان ده‌سه‌ڵات ڕۆژانه به ملیۆنه‌ها دیناری له خاڵه گومرکیه‌کان ده‌ستده‌که‌وت و که‌س نه‌یده‌زانی بۆ کوێ ده‌چێت.
بۆیه لێره‌دا باسیک که زۆر له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسان و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان له‌م ڕۆژانه‌دا باسی لێوه ده‌که‌ن گه‌نده‌ڵی ئابووریه، ڕۆژانه هه‌واڵی نه‌مانی چه‌نده‌ها بڕ له پاره‌یه که بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان دابین کراوه‌و نه‌ماووه له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارته ناسیؤلایسته کوردیه‌کاندا، وه هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی له ڕێکخراوه جیهانیه‌کان بۆ نموونه کوری کۆفی ئه‌نان که له نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراکدا ده‌رکه‌وت که چه‌ند پاره‌ی له‌و به‌ندو به‌ستانه‌دا ده‌ستکه‌وتووه، بۆیه له یادی ئه‌م ڕابه‌رو خۆشه‌ویستانه‌ماندا حه‌زم کرد یادگاریه‌ک باس بکه‌م ،به‌ڵام یادگاریه‌ک پڕ له مانا که ده‌سه‌ڵات و کۆنه‌په‌رستی ده‌بێت شه‌رمه‌زار بێت به‌رامبه‌ر شاپوور و قابیل و هاوڕێکانیان له ده‌ستپاکی و خۆنه‌ویستی،ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کانی سلێمانی که به‌شێک بوین له کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کانی کوردستان له هه‌ولێر ،بۆیه ده‌بوایه جاربه‌جار سه‌ردانی هه‌ولێرمان بکردایه ،زۆر جار ئه‌م سه‌ردانانه به ڕیکوپێکی و دیارینه‌کراو بوو، بۆنموونه یه‌کێک له‌و جارانه دۆستیک گوتی نامه‌یه‌کم بۆ هه‌ولێر هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌توانی بیبه‌یت و کرێی ڕێگاکه‌ت ده‌ده‌م ،گوتم به خۆشحاڵیه‌ووه، هاوڕێیان بینینیکی شاپوور گوڕ‌و تینیکی پێت ده‌به‌خشی که ده‌یگوت مه‌لا (ڕێکخراوه‌که‌ی ئێوه هێشتا پێ له حه‌وایه ،نه‌تانتوانییوه ته‌نگ هه‌ڵچنن به‌و ڕێکخروانه‌ی که له لایه‌ن دسه‌ڵاته‌وه دروست کراون)،ده‌مه‌و ئێواره گه‌یشتینه هه‌ولێر هاوڕێ جه‌مالم له گه‌ڵ بوو، گه‌ڕاینه‌ووه له گه‌ڵ شاپووردا به‌ره‌وو ماڵ ،له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی قه‌راخی شار ، دیاره ئێمه دوو که‌س بووین شاپوور و قابیل خێزانه‌کانیان و میوانێکی تری لێ‌بوو ،حه‌وت که‌س بوین،کاتێک گه‌یشته ئه‌وه‌ی نان بخۆین گوتیان نان به‌ش ناکات ده‌بیت نیوه‌مان ئێستا بخۆین و نیوه‌که‌ی تر بۆ سبه‌ی نان بخوات ،له کاتێکدا که کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کانی هه‌ولێر لایه‌نی ره‌سمی بوون له گه‌ڵ ڕێکخراوه بیانیه‌کان له وه‌رگرتن و دابه‌شکردنی ئازوقه‌و خوارده‌مه‌نی به سه‌ر ئاواره‌کانی هه‌ولێردا (په‌یوه‌ندیگرتن له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه بیانیانه به مانای ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و دزی و گه‌نده‌ڵی بوو) ،به‌ڵام شاپوور و قابیل ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌کرد که له سه‌ر حیسابی هه‌زاران خه‌ڵکی ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره‌ی که‌رکووک و مه‌خموور خۆیان بژێنن،بۆیه ئه‌گه‌ر ژیانی ئه‌و هاوڕێیانه له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنی هیچی که‌متر نیه له‌و ناودارانه‌ی مێژوو که توانیویانه گه‌وره‌ترین به‌شداریان هه‌بێت له گۆڕانه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریه‌کاندا.
rahman_awarekan@hotmail.com 18/04/2009