سڵاو بۆئه و قه‌ڵه‌مانه‌ی خوێن یان لێده‌چۆڕێت
سڵاو بۆئه و قه‌ڵه‌مانه‌ی خوێن یان لێده‌چۆڕێت
( ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی وه‌ك جاسوس كارده‌كات , یان جاسوسه‌كان خۆیان كردوه‌ته ڕۆژنامه‌نوس ؟ )
پێشڕه‌و حهمیدڕاگهیاندن له‌فۆرمه‌كانی ( بینراو و بیستراو) دا یان له‌فۆرمی بڵاوكراوه‌یی نوسراودا جگه له‌وه‌ی موماره‌سه‌كردنی شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌كانی ده‌سه‌ڵات , به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌كرداره پراكتیكیی یه‌كانی خۆیدا ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌و چاودێریان ده‌كات , به‌م پێوه‌رش ناوزه‌ندكردنی ڕاگه‌یاندن به ( ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ) له‌كۆمه‌ڵگه دیموكراسیه یه‌كاندا ناوزه‌ندكردنێكی ته‌ندروستانه‌یه و له‌سیسته‌می ( دیكتاتۆر ) یشدا دوا ده‌سه‌ڵات , ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنه یان ئه‌وه‌ی له‌هیچ كایه‌یه‌كدا جێگه‌یه‌كی نییه بۆ خۆ فه‌رزكردن خودی ( ڕاگه‌یاندن ) ه , به‌ومانایه‌ی ڕاگه‌یاندن كاتێك ده‌توانیێت موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیی بكات و به‌رده‌وام بێت له ڕوماڵكردن و به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی كار بۆ دروستكردنی بیروبۆچونی جیاوازبكات و شه‌قامێكی زیندو دروست بكات , كه له پانتاییه‌كدا هه‌ناسه‌بدات كۆمه‌ڵگاگه‌ی هوشیارانه به‌شداری كاریگه‌ربكه‌ن له چاودیری كردنی ده‌سڵاتداو ئه‌وسیسته‌می حوكمیان ده‌كات مل كه‌چی یاساكانی دیموكراسیه‌تێكی كامڵ بێت .
كاری ڕاگایاندن یان كاركردن له‌ڕاگه‌یاندندا وه‌ك ئه‌وه وایه له‌نێو جه‌نگێكی بێ كۆتادابیت و ده‌بێت هه‌میشه ئاماده‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی ( گولله ) یه‌ك بتپێكێت ؟! ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ی نا كه كاركردن له‌هه‌موو ڕاگه‌یاندنێكدا مانای به‌شداری كردنبێت له‌جه‌نگدا ؟ چونكه كاركردن له‌ڕاگه‌یاندنی حیزبی و ڕاگه‌یاندنی پاشكۆدا ساناترین كاری ڕۆتیناتی ئه‌و سه‌ربازگه ئیعلامییه كه‌ناوی له‌خۆی ناوه ڕۆژنامه‌نوس ؟! به‌ڵام بۆ ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی جه‌نگێكیی بێ كۆتایه و ڕۆژنامه‌نوس یان ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی كاتێك ده‌جه‌نگی كه ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی هی خه‌ڵك و ده‌نگی خه‌ڵك و سه‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌بێـت كه هیچ سه‌كۆیه‌كیان نییه ده‌نگی تێدا هه‌ڵببڕن , كه‌سێك بخوازێت به‌مانا هه‌ڵگری شوناسی ڕۆژنامه‌ونوسیی بیـَت , ده‌بێت به‌رله‌هه‌موو شتێك به‌رگی دوفاقیه‌ت ڕاماڵێت و ته‌نها به‌ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌نوسیی له‌مه‌یدانه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێت , نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م دوایانه‌دا چه‌ندین ڕوخساری ده‌مامكداری ڕۆژنامه‌نوسمان بینی كه ته‌نها بۆ ده‌ركه‌وتنێكی كاتی و له‌سه‌ر شاشه‌كان و ده‌سكه‌وتێكی مه‌عنه‌وی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌نگه‌ریان له ڕۆژنامه‌ئه‌هلیه‌كان گرت و دورله‌ئیتیكی زمانی كه‌سێكی ڕۆژنامه‌نوسی بێلایه‌ن و به‌هه‌گبه‌یه‌كی خاڵی خاڵی له‌به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌وه هه‌رچی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی هه‌یه به‌جاسوس و فه‌وزه‌ویی ناساندنیان ؟! ڕۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماده‌یی هه‌بێـت بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌موو ڕێگرییه‌ی كه دێته ڕێگایی و ڕۆژانه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و هه‌مو به‌رپرسه گرگن و نابه‌رپرسانه‌وه كه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیان شێواندوه و ( گه‌نده‌ڵی ) یان له دیارده‌وه كردوه وه‌ته پرۆژه‌یه‌ك و ڕۆژانه كار بۆ به‌هێزتركردنی ده‌كه‌ن .
كاركردنی ڕۆژنامه ئه‌هلی و ڕۆژنامه‌نوسه سه‌ربه‌خۆكان له‌م پانتایه بێسه‌روبه‌ریه‌ی كوردستاندا له‌نێوان سیسته‌مێكی دیكتاتۆری ناكامڵ و دیموكراسیه‌تێكی ناته‌ندروستانه‌دا , گه‌لێك سه‌خته‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی میدیا كانی خۆیه‌وه و له‌ڕیگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی حیزبه‌وه هێرشی بێ به‌ڵگه‌یانه ده‌كاته سه‌ر ڕۆژنامه و گۆڤاره ئه‌هلیه‌كان و به‌جاسوس پێناسه‌یان ده‌كات و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێكی ( ستۆك ) ه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ی خۆی زیاتر فه‌رزیكات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگاداو وێنه‌یكی ناشرین به‌و قه‌ڵه‌مانه‌بدات كه‌خاوه‌نه‌كانیان به ( خوێن ) ی خۆیان له‌دژی گه‌نه‌دڵی و ناعه‌دالتیه‌كانیان ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن و له‌نائاماده‌بونی حیزبێكی ئۆپۆزسێونی ڕاسته‌قینه‌دا هه‌مان ڕۆڵیش ده‌گێرن, یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانیش ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ڕۆژنامه‌نوسه سه‌ربه‌خۆكان هه‌میشه بونه‌وه‌رگه‌لێكی ناشرین و نه‌فره‌تیبن له دیده‌ی ( حیزب و ده‌سه‌ڵات ) ه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی كاری مه‌یدانی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و خه‌ڵك هوشیارده‌كه‌نه‌وه كه‌زیاتر چاودیری ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ن و ته‌وای ده‌نگه په‌رته‌وازه‌كانیان له‌كۆده‌نگیی یه‌كدا یه‌ك بخه‌ن بۆملكه‌چكردنی ده‌سه‌ڵات تابۆئه‌وه‌ی شه‌فافانه كاربكات و بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی مرۆڤه‌كان و بۆ هه‌ر بڕیاردانێك له‌سه‌ر پرس و ئاریشه قورسه‌كان , بگڕێته‌وه بۆلای خه‌ڵك و بیروبۆچونی خه‌ڵكی به‌هه‌ند وه‌ربگرێت .
// له‌یادی 111 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا :
سڵاو بۆ ئه‌وقه‌ڵه‌مانه‌ی خوێن یان لێده‌چۆڕێت
سڵاو بۆ ئه‌و نوسه‌رانه‌ی به‌خوێن ده‌نووسنه‌وه
// له‌یادی 111 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی گه‌ری كوردیدا :
نه‌فره‌ت له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ملی شۆِرده‌كات بۆ گیرفانی خاوه‌نه‌كه‌ی
نه‌فره‌ت له‌و په‌نجانه‌ی قه‌ڵه‌مێكی خۆفرۆش ڕاده‌موسێ