
شارێك له‌پرسه‌دا….هێمن مه‌حمود
شارێك له‌پرسه‌دا
ئه‌و روداوه‌ی هاتۆچۆی رۆژی 19/4ی سه‌ر رێگای ده‌ربه‌ندیخان-عه‌ربه‌ت كه تا نوسینی ئه‌م وتاره بوه‌به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 21 هاولاتی و برینداربونی 5 هاوڵاتی دیكه كه زۆرینه‌ی زۆریان خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان بوون ناخی هه‌موو تاكێكی كوردی هه‌ژاند و به‌هه‌ق رۆژی ماته‌م و پرسه‌ی ئه‌و شاره‌بوو.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆژی دواتر ئه‌و هه‌موو لافیته ره‌شه‌ی ناوبازاڕ و كۆڵان و گه‌ره‌كه‌كانی ئه‌م شاره‌ی دیبێت قه‌باره‌ی گه‌وره‌یی و خه‌مباری كاره‌ساتێكی وه‌های بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌ده‌ستدانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاوڵاتیان له‌قه‌زایه‌كی بچوكی وه‌ك ده‌ربه‌ندیخاندا كه هه‌موو خزم و دۆستی یه‌كترییه به‌زه‌حمه‌ت له‌بیرده‌چێته‌وه.
له‌راستیدا ره‌وانیه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی وه‌ها به‌سانایی تێپه‌ڕێت و رێگا بدرێت جارێكی دیكه به‌هۆی هه‌ڵه‌شه‌یی و سه‌ره‌ڕۆیی دوو شۆفێری دیكه‌وه دوباره بێته‌وه و ماڵی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی دیكه كاولبكات، هه‌مومان ئه‌وه ده‌زانین رێگاوبانه‌كانی ئێمه زۆر باشنین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین هه‌ندێكی شۆفێری ئێمه هیچ حسابێك بۆ گیانی موسافیران ناكه‌ن و بهتیژ ره‌وی خۆیان له‌ناومان ده‌به‌ن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێت پرسیاری ئاراسته بكه‌ین پۆلیسی هاتوچۆیه كه به‌راستی له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌ڵابه‌ی پیادا تێپه‌ڕده‌بێت هیچ مه‌فره‌زه‌یه‌كیان به‌دیناكرێت ته‌نها لهبازگهكاندا نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش وه‌هایكردووه شۆفێران به‌ئاره‌زوی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه لێ‌بخوڕن و كاره‌ساتێكی وه‌ها بخه‌نه‌وه.
له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا پۆلیسی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاكاندان نه‌وه‌ك لهبازگهكاندا، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ شۆفێری هه‌ڵه‌شه و خێرا دابنێین هه‌ق وایه پۆلیسی هاتوچۆ چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی رۆژانه له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خێرایی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه سنورداربكه‌ن.
نابێت ئه‌و روداوه‌ی رویدا به‌سانایی تێپه‌ڕێت، هه‌روه‌ك چۆن رۆژی 20/4 ئیداره‌ی ده‌ربه‌ندیخان وه‌ك ماتهمیهك بۆ رۆحی ئه‌و قوربانیانه ده‌وامی سه‌رجه‌م فهرمانكهكانی راگرت و فه‌رمانبه‌رانیش وه‌ك هه‌موو هاولاتیانی قه‌زاكه له‌پرسه‌دا بوون.هێمن مه‌حمود