
داواكاری وپێشنیاری كه‌س و كاری ئه‌نفال كراوه‌كان
به‌ڕێز هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر مام جلال تاڵه‌بانی- سهرۆَك كۆماری عێراقی فیدراڵ
سڵاو و ڕێز
بابه‌ت : داواكاری وپێشنیاری كه‌س و كاری ئه‌نفال كراوه‌كان .سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته كه سه‌ره‌رای سه‌رقاڵی و ماندوبونی به‌رێزتان له ئه‌ركه نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌م كاته‌ت بۆ ته‌رخان كردین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له نزیكه‌وه داواكاری كه‌سوكاری ئهنفالكراوهكانتان پێ بگه‌یه‌نین كه ئه‌م خاڵانه‌ی خوواره‌وه له خۆده‌گرێت:-
یه‌كه‌م :داواكارین په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ربكات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانی مادی و مه‌عنه‌وی كه‌س و كاری ئه‌نفال كراوه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی به‌ركه‌وتووی شالاوهكانی ئه‌نفال .
دووه‌م: جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق له سه‌ر هه‌رسێ تاوانبار (عه‌لی كیمیاوی و سوڵتان هاشم و حسێن ڕه‌شید تكریتی).كه جێ به جێ نه‌بوونی بڕیاره‌كانی دادگا له‌سه‌ر ئه‌وتاوانبارانه بارێكی ده‌رونی خراپی لای كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كان دروست كردووه. بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵه‌كه‌مان 50000 په‌نجا هه‌زار ئیمزای كۆكردۆته‌وه , كه‌له رێگه‌ی به‌رێز د.به‌رهه‌م جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاراسته‌ی به‌رێزتانمان كردوه .
سێیه‌م : كاراكردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی بۆ به جینۆساید ناساندنی تاوانی ئه‌نفال له نێوه‌نده هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تایبه‌ت ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان .
چواره‌م :ده‌ستگیركردن و به دادگا گه‌یاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق داوای كردوون له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال چ له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن , لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وانه‌ی كه له ناو هه‌رێمن به‌تایبه‌ت ئه‌و 264 تۆمه‌تباره‌ی ناویان له دادگاكانی هه‌رێمه و زۆربه‌یان سه‌رۆك جاشه و مستهشارهی خۆفرۆشهكانن وه له‌لایه‌نی پۆلیسی ئهنتهرپۆلهوه بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌روه‌ی هه‌رێمن .
پێنجه‌م : حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌و پێیه‌یی جێگره‌وه‌ی حكومه‌تی پێش خۆیه‌تی پێویسته به ڕه‌سمی داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان بكات له به‌رامبه‌ر جینۆساید كردنی گه‌له‌كه‌مان له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه .
شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسك و پرووسكی ئه‌نفالكراوه‌كانمان بۆ نیشتمان, هه‌روه‌ها بۆپاراستنی گۆرهبهكۆمهلهكان له خوارو و ناوه‌راستی عێراق بودجه‌ی تایبه‌ت دابینكراوه به مه‌به‌ستی سیاجكردنی به‌لام به گوێره‌ی زانیاریه‌كان تائیستا سیاج بۆ گۆره بهكۆمهلهكان نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ری شێواندن و تێكچونی ئه‌و گۆرانه له ئارادایه بۆیه داوا له به‌رێزتان ده‌كه‌ین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی تا هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كانیان .
حه‌وته‌م : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاری داروه 200 ملیون دۆڵار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنوری گه‌رمیان سه‌رف بكات ,له ئه‌و بره پاره‌یه بریاری دروستكردنی 1000 هه‌زار خانووی دیكه بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان دراوه له كاتێكدا نزیكه‌ی4057 واریسی ئه‌نفالكراو ماوه‌ته‌وه له سنوری گه‌رمیان …(چه‌مچه‌ماڵ،دوز،كه‌لار، كفری ،ده‌ربه‌ندیخان ، رزگاری ، شۆرشَ) بۆیه داوا له بهررێزتان ده‌كه‌ین ئه‌و ژماره‌یه زیاد كرێ چونكه كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان چاوه‌روانی هیمه‌تی بهرێزتانن , به دروستكردنی خانوو به‌شێك له كێشه‌ی واریسی ئه‌نفالكراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت .
هه‌شته‌م: كردنه‌وه‌ی په‌یمانگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بۆ جینوسایدی گه‌لی كورد هه‌روه‌ها سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سایكۆلۆژیه‌كانی كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوه‌كان .
نۆیه‌م :كچ و كوری ئه‌نفالكراوه‌كان ئیستا زۆربه‌یان له قۆناغی خوێندنی زانكۆ و پهیمانگادان (چه‌ند سالێكی دیكه ئه‌م قۆناغه‌ی خوێندن جێده‌هێلن) داواكارین كورسی خوێندنی بالا و زه‌ماله‌ی خوێندنییان له ده‌ره‌وه‌ی ولات بۆ دابین بكرێت .
ده‌یه‌م :داوكارین له رێگه‌ی به‌رێزتانه‌وه هه‌وڵبدرێت بانك یان سندوقێكی تایبه‌ت به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا قه‌رز له حكومه‌ت وه‌ربگرن و دواجار حكومه‌ت ئه‌و پاره‌یه له موچه‌كانیان وه‌ربگرێته‌وه .
یانزه : له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاوری زیاتر له ئه‌و گوندانه‌ی به‌رشاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوه و له روی خزمه‌تگوزاری و رێگاوبانه‌كانیان به‌تایبه‌ت قیرتاوكردنی رێگای (ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا بۆ زینانه ) و چه‌ند رێگایه‌كی سه‌ره‌كی تر كه هه‌موو گه‌رمیان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت .
دوانزه :دروست كردنی كارگه‌ی به‌رهه‌م هێن له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه له ناحیه‌ی رزگاری و شورش و دامه‌زرادنی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌و كارگانه .
سیانزه :داواكارین ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ساڵی 1988لهشاڵاوهكانی ئه‌نفالدا كه‌سیان ئه‌نفال نه‌كراوه به‌ڵام زیندانی كراون و زیانی مادی زۆریان به‌ركه‌وتووه ئامار بكرێن وقه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو زیانه‌كانیان بكرێته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه.
چوارده : داواكارین موچه‌ی واریسی شه‌هیدانی ئه‌نفالكراوه‌كان یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی واریسی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر .
پازده : به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له گه‌رمیان كه ده‌زگایه‌كی حكومی تایبه‌تمه‌نده به كاروباری شه‌هید و ئه‌نفال و خزمه‌تی باش به ئه‌و دوچینه ده‌كات سنورێكی به‌رفراوانی له‌سه‌ره و رێژه‌یه‌كی زۆری واریسی شه‌هید و ئه‌نفال له خۆ ده‌گرێت ,داواكارین بكرێته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و كارمه‌ندی بۆ دابمه‌زرێت له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و بینایی بۆ دروست بكرێت و پێداویستیه‌كانی بۆ دابین بكرێت .
شازده : داواكارین نوێنه‌ری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دیاری بكرێت بۆ راپه‌راندنی ئیش و كاره‌كانیان.
حه‌ڤده : له‌به‌ر زۆری كێشه و گرفته یاساییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و كه‌می ده‌رامه‌تیان و نه‌بونی هۆشیاری یاسایی ,داواكارین له ئه‌و شۆینانه‌ی كه به‌رشاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوه پارێزه‌رێكی تایبه‌تیان بۆ دابین بكرێت هه‌روه‌ها لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ئه‌ركی خه‌رج و ماندوبونی ئه‌و پارێزه‌ره له ئه‌ستۆ بگرێت .
هه‌ژده : داواكارین له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دروستكردنی شه‌قامێكی دوسایدی بۆ سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان بكرێت كه درێژیه‌كه‌ی 2 كیلومهتره .
نۆزده : داوا له‌به‌رێزتان ده‌كه‌ین كێشه‌ی 18 كچه گه‌رمیانیه‌كه‌ی میصرمان بۆ یه‌كلایی بكه‌ره‌وه كه‌به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی رژێمی به‌عس فرۆشراونه‌ته وڵاتی میصر ساڵانه‌ش رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن و ناوه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و برینی كه‌سوكار و خانه‌واده‌كانیان ده‌كولێنه‌وه ,تكایه راستی و دروستی ئه‌و دۆسیه‌مان بۆ رون بكه‌نه‌وه .
بیست : داواكارین به‌رێزتانه‌وه هاوكار و پشتیوانمان بن بۆ كاراكردن و به‌هێزكردن و دابینكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان ,له ئێستادا په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات بۆیه به‌رێزتان له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ولێكی جدیمان بۆ بده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
بیست وبه‌رێز مام جه‌لال كۆمه‌له‌ی داكۆكیكار له مافی قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كه‌ماوه‌ی دوو ساله دامه‌زراوه و نوێنه‌ری زۆربه‌ی كه‌سوكاری كهنفالكراوهكانی سنوری گه‌رمیانه و ئه‌ندامانی كۆمهلهكهش كه‌سی پله یه‌كیان ئه‌نفالكراوه و مۆله‌تی ره‌سمیشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وه‌رگرتوه و رۆلێكی باشی بینیوه له گه‌یاندنی ده‌نگی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و بوه‌ته پردی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و كه‌سوكاری ئهفالكراوهكان به‌لام تائیستا كۆمه‌له‌كه‌مان بودجه‌و باره‌گای نیه‌و داواكارین له رێگه‌ی به‌رێزتانه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كمان بۆ دابینبكات , هه‌روه‌ها بینای باره‌گایه‌كمان بۆ بكردرێت كه بری ته‌نها 40000 دۆلاری تێده‌چێت .
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له مافی قوربانیان وكه‌س وكاری ئه‌نفال كراوه‌كان
19/4/2009