به‌ره‌و پیری به‌هار ده‌چم….ئاواره وڵات
"به‌ره‌و پیری به‌هار ده‌چم"
ئاواره وڵاتخهون ده‌بینم
به سه‌ر په‌لکه‌زێڕینه دا ده‌په‌ڕمه‌وه
نوقمی رووناکی و ره‌نگ ده‌بم
گه‌واڵ گه‌واڵ
گه‌رووم که‌یلی به‌ره‌که‌تی هه‌ور ده‌که‌م
دڵم له خۆر هه‌ڵده‌کێشم و
چاوم به تیشک و تریفه ده‌شۆمه‌وه
خۆم به جوانی ده‌سپێرم و
له ئه‌به‌دییه‌تی "بوون"و
بێ نیهایه‌تیی واتا دا بزر ده‌بم
ژاوه‌ژاوی هه‌رچی ده‌نگی گۆی زه‌وین و
سه‌رده‌رک و بن ده‌رکی ره‌نگان
روخسارێکی جیاوازتر به "بوون" ده‌به‌خشن
چه‌واشه‌یه یان راستییه؟
[ ئه‌م گه‌ردوونه زه‌به‌لاحه
له گوێی گایه‌ک دا نوستووه
که له ئاخوڕی گومان و
دڵه‌ڕاوکه‌ی بوون– نه‌بوون دا
به گوڵمیخی یه‌قین و له‌خۆباییبوون
راگیراوه.]
ئه‌ندێشه‌یه‌ک گڤه‌ی دێت و
به‌ره‌و " شت"ێک رامده‌پێچێ
ده‌مامکه‌کان له‌به‌ر چاوم هه‌ڵده‌وه‌رێن
هه‌ست به رووتی و قووتی ده‌که‌م
له ئه‌وپه‌ڕی سه‌رسامی دا
ده‌بم به پاژێک له سرووشت
رۆحم له خاک دا ده‌چێنم
چاوه‌ڕێی شین بوونه‌وه‌ی خۆم
چاوه‌ڕوانی رسکانه‌وه و هه‌ستانه‌وه و
چاوه‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی خۆم.
ئاخۆ ئه‌وه‌ی بزر ده‌بێ
منم یان خودی بزربوون؟
ژانه‌سه‌رێ کاسم ده‌کا
له حه‌ژبه‌تان راده‌چه‌نم
چاوی دڵم هه‌ڵده‌گڵۆفم؛
ئه‌رێ گیانه
سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانێیه و
گوڵه‌گه‌زیزه‌ی رۆحی من
به‌ره‌وپیری به‌هار ده‌چێ.