لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
ڕاگه‌یاندنی چاپهمهنیسێ شه‌ممه 23 ی نیسانی 2009
هه‌رێمی کوردستانی عیراق: سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵێنی هیوابه‌خش ده‌داته لێبووردنی
نێونهتهوهییلێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌خێرهاتنی ئه‌و به‌ته‌نگه‌وه‌بوونه قورس و قایمه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران نێچیروان بارزانی ده‌کات بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، که له چاوپێکه‌وتنی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ ڕیکخراوه‌که‌مان له هه‌ولێر ده‌ریبڕی.
ماڵکۆڵم سماڕت به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا و سه‌رۆکی نوێنه‌رانی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که "سه‌رۆک وه‌زیران گوتوویه‌تی ئه‌و خۆی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندۆته‌وه وا هه‌فته‌ی ڕابوردوو چاپ کرابوو و فه‌رمانی داوه ئامۆژگارییه‌کانی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بدرێنه ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رکردن و هه‌روه‌ها وه‌زیره‌کانیش. سه‌رۆک وه‌زیران دڵنیایی دایه ئێمه سه‌باره‌ت به سووربوونی خۆی له سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی که ئاسایش و ئه‌و وه‌کاله ئه‌منییانه‌ی دیکه وا ئێمه ڕه‌خنه‌مان له پێشینه‌یان گرتبوو، به گوێره‌ی یاسا به ته‌واوه‌تی به به‌رپرسیار بناسرێن."
له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیران بارزانی به لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی گوت قانوونێکی تازه ئاماده کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش له به‌رانبه‌ر شۆڕای وه‌زیراندا به‌رپرس بێت، گه‌رچی به‌رنامه‌ی زه‌مه‌نیی مه‌سه‌له‌که ڕوون نییه.
سه‌رؤک وه‌زیران هه‌روه‌ها لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی دڵنیا کرد له‌وه‌ی که خۆی و حکوومه‌ته‌که‌ی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاوانی به ناو نامووسی بنه‌بڕ بکه‌ن و زامنی ئه‌وه‌ش بکه‌ن که له به‌رانبه‌ر زه‌بروزه‌نگدا پارێزگاریی کاریگه‌ر ئاڕاسته‌ی ژنان ده‌کرێت به پارێزگاریی ناو خێزانیشه‌وه.
ماڵکۆڵم سماڕت گوتی "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م ساڵانه‌ی دوایی له بواری مافه‌کانی مرۆڤدا هه‌نگاوی ئه‌رێ یی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. به تایبه‌ت هه‌ندێک پێوانه‌ی قایمی داناوه بۆبهربهرهکانی کردنی توندوتیژیی دژ به ژنان، که ئێمه دڵمان به‌و کاره ڕوون بۆته‌وه. له عه‌ینی کاتدا، ئێمه پێ له سه‌ر ئه‌و پێداویستییه داده‌گرین که داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤی ژنان به‌شداری هه‌موو قۆناغێکی به‌ره‌وپێش بردن و به‌کارهێنانی سیاسه‌ته‌کانی له ناوبردنی توندوتیژی وهه‌ڵاواردن و هه‌روه‌ها زێده‌کردنی ده‌رفه‌تی ژیان بۆ ژنان و کچان بن."
سه‌ردانی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی کوردستان دوای چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ڕاپۆرته‌که‌مان بوو به‌ناوی هیوا و ترس: مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستانی عیراق.
http://www.amnesty.org/en/library/info/MDE14/006/2009/enڕاپۆرته‌که ڕاڤه‌ی پێشکه‌وته‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی کردبوو، که بریتین له ئازادکردنی ئه‌و سه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ره سیاسییه‌ی وا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ریدا مابوونه‌وه له ساڵی 2008 دا، هه‌روه‌ها ئه‌و چاکسازییه قانوونییانه‌ی که شوێن داده‌نێته سه‌ر دۆخی ژنان و ئازادیی مێدیا، به‌ڵام دڵنیگه‌رانی دهربڕیبووسهبارهت به توندوتیژیی جیددی له‌لایه‌ن ئاسایش و هێزه‌کانی دیکه‌ی ئه‌منییه‌وه وداوای کردبوو که ئه‌و ڕێکخراوانه به ته‌واوه‌تی به به‌رپرسیار بناسرێن.
ێادداشت بۆ سه‌رنووسه‌ران
ماڵکۆڵم سماڕت، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا(خ ن ب ئا) و سه‌عید بوومهدووحه، توێژێنه‌ری عیراقی، ئێستا له باکووری عیراقن و ئاماده‌ن بۆ چاوپێکه‌وتن.
ده‌کرێت به‌م ژماره ته‌له‌فونانه په‌یوه‌ندییان پێوه بکرێت:
00964 7708738381یا 0044 79 0439 8416.
تکایه بۆ زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به نیکۆلا چوهیری، فه‌رمانبه‌ری چاپه‌مه‌نی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا، له سه‌ر ئه‌م ژماره ته‌له‌فونه:
یا ئه‌م ئیمه‌یله: +44 7831 640 170
nchoueir@amnesty.orgبه‌ڵگه‌نامه‌ی گشتی