کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action)…..به‌شی پێنجه‌م
کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action)
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی پێنجهمهۆکاری تازه: ویستی کرێکار!
هۆکارێکی تازه له بازاری کاردا په‌یدا بووه: ویستی کرێکار! ئه‌م هۆکاره له نرخدانان له‌سه‌ر په‌تاته و دانه‌وێڵه‌دا بوونی نییه، به‌ڵام له دیاریکردنی کرێکاندا کارایی داده‌نێت؛ کارایی، له‌وانه‌یه به ڕاده‌ی به‌ره‌نگاری هێزی کار، که له ئه‌نجامی هاوئاهه‌نگی ویسته کۆوه‌بووه تاکییه‌کانی کرێکاران له سه‌ندیکادا بێت؛ به‌ڵام به‌هێز بێ یا لاواز، به هیچ شیوه‌یه‌ك بواری بۆ نکۆڵی لێکردن نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
ئه‌م هۆکاره تازه‌یه، هاوپشتی کرێکارانه له به‌رامبه‌ر ویستی سه‌رمایه‌داراندا و ده‌یسه‌لمێنیت که له‌وه زیاتر مل که‌چ ناکات. نایه‌کسانی دوو جه‌مسه‌ره‌که ( که کاتێك بههرهکێش له‌ته‌ك کرێکارێکدا به ته‌نیا ڕووبه‌ڕوو بێت، نکۆڵی لێ ناکرێت)، ئه‌م ناله‌بارییه به توندوتۆڵبوونی یه‌کێتی نێوان کرێکاران، که‌متر و که‌متر ده‌بێته‌وه. له‌وه به‌دواوه، به‌ره‌نگاری پڕۆلیتێره‌کان ده‌بێته دیارده‌یه‌کی ڕۆژانه، هه‌روه‌ها ململانێی نیوان کرێکار و سه‌رمایه، خێرا ده‌بێت و توند ده‌بێته‌وه. به‌و جۆره نییه که کرێکاران هه‌رده‌م له خه‌باتی لاوه‌کیدا سه‌رکه‌وتوو بێنه‌ده‌ر؛ به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شکستیش بخۆن، هیشتاکه سوودیا لێ وه‌رگرتووه: هه‌ر ئه‌م به‌ره‌نگارییه، بۆخۆی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پێش به زیاترخوازی فره‌تری خاوه‌نکار ده‌گرێت و ته‌نانه‌ت بۆی هه‌یه له ڕه‌وتی خه‌باتدا، خاوه‌نکاریان ناچار به ملدان به هه‌ندێك له داخوازییه‌کانی تری کرێکاران کردبێت. باوه‌ڕی سه‌ندیکالیزم به هاوپشتی گشتی لێره‌دایه که خۆی نیشان ده‌دات: سه‌ره‌نجامی ئه‌م خه‌باته، بۆ هاوچینانی که‌متر هوشیار، که پێیان نه‌ناوه‌ته خه‌باته‌وه، به‌سووده و بهرهنگاریگهرانیش له چێژی مۆڕاڵی خه‌بات بۆ خۆشگوزه‌رانی هه‌مووان (نه‌ك ته‌نیا خۆیان) به‌هره‌مه‌ند ده‌بن.
تیئۆریزهگهرانی «یاسای پۆلایین» به باشی له کارایی دانانی یه‌کێتی کرێکاران له زیادکردنی کرێکاندا ئاگادار بوون. که‌تواره‌کان وه‌ها بهڵگهنهویستن، که نکۆڵیلێکردنی په‌یگیرانه‌یان زۆر دژوار دێته‌به‌رچاو. به‌ڵام ئه‌وان پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، که له‌پاڵ چوونه‌سه‌ری کرێکاندا، چوونه‌سه‌ر له خه‌رجی گوزهرانیشدا سه‌رهه‌ڵده‌دات؛ سه‌ره‌نجام، توانای کڕینی کرێکار جێگیر ده‌مێنێته‌وه، سودێك له‌م زیادکردنه به‌ر وی ناکه‌وێت.
هه‌ڵبه‌ته له هه‌ندێك باردا ده‌توانرێت وه‌ها ناکاراییهك به‌دی بکرێت، به‌ڵام گونجانی چوونه‌سه‌ری خه‌رجی گوزه‌ران له‌ته‌ك چوونه‌سه‌ری کرێکان وه‌ها جێگیر نییه و گشتگیر نییه، که وه‌ك بنه‌مایه‌کی گشتی له‌به‌رچاو بگیرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له زۆر باری وادا، ڕووداوه‌کان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو، که کرێکار سه‌ره‌رای بوونی خه‌باتی گونجاو له به‌شی به‌رهه‌مهێناندا، به ته‌واوی له توانا خهباتکاریهکانی خۆی وه‌ك به‌کاربه‌ر له بازاری کاڵادا سوودی وه‌رنه‌گرتووه. له باری ئاسایی‌دا کاردانه‌وه‌ی به‌کاربه‌ر له‌به‌رامبه‌ر بازرگان، کرێچی له به‌رامبه‌ر خاوهنخانوودا وه‌ك ئه‌وه وایه که مۆڵه‌ت بدات، بازرگانان، خاوهنخانووان و ..تد، توانای زیادبوونی بژاردنی کرێکاران بقۆزنه‌وه، هه‌رچه‌ندیان بوێت نرخه‌کان به‌رز بکه‌نه‌وه.
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌م باسانه، دیتینی ڕاسته‌وخۆی ئێمه‌ش په‌یوه‌ندی نه‌گونجاوی نێوان کرێ و خه‌رجه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌نده به‌سه که سه‌رنجی وڵاتانێك بده‌ین، که ماوه‌ی کار که‌متر و کرێکان زیاترن: گوزه‌ران تیایاندا زۆر ئاسانتر و ئازادانه‌تره له وڵاتانێك که ماوه‌ی کار زیاتر و کرێکان که‌مترن.
کرێ و خه‌رجی گوزه‌ران
ماوه‌ی کار، له بریتانیا، ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ئوسترالیا، به‌گشتی هه‌شت و لانی زۆر نۆ کاژێر درێژه ده‌کێشێت و کۆتایی هه‌فته‌ش پشوویه. به‌م پێیه، کرێی دراو له‌م وڵاتانه‌دا، به‌پێی کرێ دراوه‌کان له وڵاتی ئێمه (فه‌ره‌نسه) زیاتر و ژیان له‌وێنده‌رێ ئاسانتره. له‌و وڵاتانه‌دا، کرێکار به شه‌ش ڕۆژ کار و ته‌نانه‌ت باشتر له‌وه‌ش پێنج ڕۆژ و نیو (له‌به‌ر ڕێسای پشووی کار له دوانیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌دا)، کرێی به‌س بۆ ژیانی حه‌وت ڕۆژی هه‌فته‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێت. سه‌ره‌رای ئه‌مه، له نزیکه‌ی هه‌موو باره‌کاندا، خه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌کانی گوزه‌ران، هه‌رزانتر له فه‌ره‌نسه یا لانیکه‌م له به‌راورد به کرێکان ده‌ری ده‌هێنێت. [1] وه‌ها دیتنێك «یاسای پۆڵایین» پوچ ده‌کاته‌وه. به‌تایبه‌ت که به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناتوانرێت بوترێت کرێی زۆری ئه‌و وڵاتانه، له‌به‌ر که‌می هێزی کار په‌یدا بووه. هه‌ر سێ وڵات ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، ئوسترالیا و بریتانیا به‌ده‌ست بێ‌کاری ڕوو له‌سه‌ره‌وه ده‌ناڵێنن. به‌م پێیه ڕوونه، که ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی کار له‌م وڵاتانه‌دا باشتر بووبێت، ئه‌مه له‌به‌ر کارایی دانانی هۆکارێکی تر بێجگه له که‌می یا زۆری هێزی کاره: ئه‌م باشتربوونه ئه‌نجامی ویستی کرێکارانه! وه‌ها هه‌لومه‌رجێكی باشتربوون ئه‌نجامی کۆششی کرێکاران و بڕیاری ئه‌وانه له سه‌رپێچی له ژیانی به‌رته‌سك و هه‌ژارانه؛ ئه‌وان له خه‌باتدا دژی سه‌رمایه سه‌رکه‌وتوون. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م تێکۆشانه ئابوورییه، هه‌رچه‌نده توندوتیژیش بووبێت، هیچ کات سه‌ری له بارودۆخی شۆڕشگێڕانه‌وه ده‌رنه‌چووه.
ته‌نانه‌ت ده‌توانین واز له لێکۆڵینه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی که ماوه‌ی کاری که‌متر و کرێی به‌رزتریان هه‌یه، بهێنین، بچینه سه‌ر ناوچه جوتیارنشینهکانی خۆمان. ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌نانی پیشه‌سازی، به دڵنیا له په‌یداکردنی کۆمهڵێكی ناده‌ربه‌ست و ملکه‌چ، ئه‌م ناوچانه‌یان بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی کارخانه‌کانی هه‌ڵبژاردووه. لێره دیارده‌یه‌کی پێچه‌وانه ده‌بینین: کرێکان زۆر له خواره‌وه‌ن و هه‌لومه‌رجی کار زۆر خراپ و هه‌ندێك جار به‌رگه ناگیرێن. هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه که کاتی لاوازی ویستی کارگه‌ران، ته‌نیا ئه‌وه فشار و ویستی سه‌رمایه‌داره، که بارودۆخی کار دیاری ده‌کات. کرێکاری ناده‌ربه‌ست و ناهوشیار به توانا و لێهاتوویی خۆی، تا ئاستی کاڵایه‌ك داده‌به‌زێت، ده‌بێته نێچیری یاسای ناوبراوی کرێکان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵچوونی شۆرش ئه‌م قوربانیانه‌ی به‌هره‌کێشی زیندووکرده‌وه، بارودۆخه‌که ده‌گۆرێت! جه‌ماوه‌ری پڕۆلیتێر، که هه‌نووکه گه‌ردی تۆزی مرۆڤایه‌تی بوون،ده‌بێت له به‌شه‌کانی یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کاندا پێکه‌وه بلکێن و ئه‌و کات، فشاری لێپرسراوان، وه‌ڵامی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تای به‌ره‌نگاریدا به راده‌ی پێویست به‌هێز نه‌بێت، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات و فراوانبوونی هوشیاری و ویستی کرێکارانی رێکخراو، هێزی ئه‌م وه‌ڵامه‌ش زیاد ده‌کات.
ده‌ی که‌واته له‌به‌ر ڕۆشنایی که‌تواره‌کان و ئه‌زموونه‌کان دیتمان که ئه‌و «یاسا پۆڵایینه‌ی کرێ»کان چه‌نده خۆشباوه‌ڕانه و نادروسته. ته‌نیا له‌مه‌ڕ ئاسنه‌وه دروسته! ئاوا نییه؟
جێگه‌ی ئه‌فسوسه، که پێشنیاری ئه‌م یاسا نرخێنهره له‌نێو کرێکاراندا، سهرهنجامگهلی په‌یگیرتر له ته‌نیا ملدان به فه‌رمانی نادروستی هه‌بووه. چ که‌سێك ده‌توانێت هه‌ژماری که‌سانیك که له‌به‌ر ئه‌وه نا‌ئومێد و ناده‌ربه‌ست بوون بژمێرێت؟ له‌مێژه چینی کرێکار سه‌ری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م پشتییه درۆینه‌یه و باویشك ده‌دات. سه‌یر نییه: که تیئۆرییهك کۆشش به نائومێدی بژمێرێت، تۆوی ناکاریی بچێنێت. کاتێك که پاگه‌نده‌ی نابه‌جێی کار، بێهوده‌یی خه‌بات و له توانادانهبوونی پێشکه‌وتن پێشنیار کرا، هه‌موو ئه‌نگیزه‌یه‌ك بۆ شۆڕش ده‌مرێت. کاتێك که کۆشش بێسوود بناسرێت، کاتێك که تاك بیری کرده‌وه هه‌ر کارێك که بیکات، شکست ده‌هێنێت، ئیتر بۆچی خه‌بات بکات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی خه‌بات، شکستی بێچه‌ندوچوون (ته‌نانه‌ت به‌بێ بچووکترین هیوای سه‌رکه‌وتن) بێت، ئایا بێده‌نگمانه‌وه و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ژیرانهتهر نییه؟
ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌ی زاڵ بوو! چینی کرێکار، کاڵائاسا خۆی خستبووه ژێر ڕکێفی بۆرژواکان. کاتێك فشاری هه‌لومه‌رجه‌که ده‌ستپێکردنی خه‌باتێکی به‌سه‌ر کرێکاراندا ده‌سه‌پاند، ئه‌وان کارێك که ده‌یان کرد پێیان خۆش نه‌بوو: ناڕه‌زایه‌تییان به کارێکی نابه‌جێ ده‌زانی، که بۆ گوزه‌رانی ژیانی ناچاری ملیان پێ ده‌دا و هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هیچ پیشکهوتنیك ڕوو نه‌دات و هه‌روا گیرۆده‌ی ئه‌و یاسایه بمێننه‌وه.
*******************************************************************************************************
په‌راوێز:[1] زۆربه‌ی خه‌ڵك، کاتێك که ده‌رباره‌ی ئه‌و وڵاتانه قسه ده‌کرێت، یه‌کسه‌ره ئه‌م ده‌ربڕینه که له‌وێ “ژیان گرانتره“ ده‌جوونه‌وه و ته‌نانه‌ت ڕێگه به بجووکترین دوودڵی خۆیان ناده‌ن. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌مه‌یه، که که‌ره‌سته‌ی لوکس، له‌و وڵاتانه‌دا زۆر گرانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ژیانی توێژه‌کانی سه‌ره‌وه “گرانه”. به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه، پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانی ژیان له‌به‌رده‌ست فراوانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مه‌گه‌ر ئاوا نییه، که ئێمه بۆ نموونه له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، میوه، له قوتونراو و به‌رهه‌م پیشه‌سازی ده‌کرین، ئه‌م به‌رهه‌مانه ( سه‌ره‌رای چوونه‌سه‌ری خه‌رجه‌کانی بارکردن و گواستنه‌وه و گومرگ) ده‌توانن له بازاردا له‌ته‌ك به‌رهه‌می هاوشێوه‌ی خۆمان پێشبڕكێ بکه‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆشنه که نرخی کاڵاکان له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ناتوانێت له‌چاو ئێره گرانتر بێت… ده‌توانین نموونه‌ی پشیتوانیگهری زیاتر بهێنینه‌وه، به‌ڵام دێڕه‌کانی په‌ڕاوه‌که بوار ناده‌ن.
* (Direct Action) كه به واتای كاری ڕاسته‌وخۆ دێت و له فارسی و عه‌ره‌بیشدا هه‌ر وا نووسراوه، به‌ڵام له كوردییه‌كه‌دا كه‌متر ئه‌و واتایه ده‌به‌خشێت، هه‌ڵسورانی ڕاسته‌وخۆ، چالاكی ڕاسته‌خۆ و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ واتابه‌خشتر دێنه به‌گوێ.
ساڵی 1994 له‌لایه‌ن گروپی (Fresnes-Antony) (گروپی فیدراسیۆنی ئه‌ناركیستانی فه‌ره‌نسه)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. http://cgecaf.com/mot515.html و ساڵی 1999 له لایه‌ن «Kate Sharpley Library» وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر ئینگلیزی و دواتر له سایتی ئه‌نارکۆ- سه‌ندیکالیزم 101، بڵاوکراوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌ی بڵاوکراوه‌ی ئینگلیزییه‌که‌ی
: http://www.anarchosyndicalism.net/newswire/display_any/200
ژیاننامه و نووسینه‌كانی نووسه‌ر:
http://www.anarchosyndicalism.net/protagonists/pouget.htmسه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه فارسییه‌كه‌ی : http://cnt-ait.info/rubrique.php3?id_rubrique=114