
پێگه‌ی تێگه‌یشتن له دیموکراسیه‌ت له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکدا!
پێگه‌ی تێگه‌یشتن له دیموکراسیه‌ت له نێوان ده‌سه‌ڵات و
خه‌ڵکدا!
مێژوی ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کان، مێژویه‌ک بووه دوور و نزیک خۆی له قه‌ره‌ی دنیا بینی دیموکراسیه‌ت داوه، تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌و سنوره‌ی که دیموکراسی خوازی به مانای پێگه‌یه‌ک بۆ پێکه‌وه ژیان و دانی مافی یاسایی بۆ ڕاده‌ربڕین و تا ده‌گات به به‌یاسایی کردنی بوونی ژیانێکی یه‌کسان له نیوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا، به‌داهێنانێکی گونجاوی زانیوه بۆخۆی و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچینه نێو باری واقعی ژیانه‌وه، ئه‌وه‌ی که‌زۆر جیاوازه له‌م نێوه‌دا، ئه‌و تێگه‌یشتنه جیاوازیه که‌ده‌سه‌ڵات بۆ- دیموکراسیه‌تی- هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات خوازیاریه‌تی.
وه‌ک وتم له‌گه‌ڵ له‌دایک بوونی مێژووی چینایه‌تی نێو په‌یوه‌ندیه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و باره جیاوازه ئاشکرایه‌ی هه‌یه له‌نێوان چۆنیه‌تی ژیان دابین کردنی جۆرێک له‌ژیانی کوله‌مه‌رگی بۆچینێک و دابین کردنی ژیانێک لێوان لێو له ڕیفاهیهتی ده‌ست گه‌شتن به‌هه‌رچ خواستێک که چینی سه‌رده‌ست هه‌یه‌تی، ده‌توانرێت ئه‌و بنه‌ما درۆزنانه‌یه ببینرێت کاتێک ده‌سه‌ڵات دێت پێناسه‌ی دیموکراسیه‌ت و پێکه‌وه ژیانی یه‌کسانی خوازی ده‌کات. ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌و تێگه‌یشتنه بنواڕین له دیموکراسیه‌ت که به‌مانای هه‌قی ئازادانه‌ی ماف بوونی تاک و سه‌رجه‌م هه‌یانبێت بۆ دابین کردنی ژیانێکی شایسته. به‌ڵام دیموکراسیه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ک داهێنانێکی په‌رده‌پۆشکراوی نێو جیهان بینی دنیای چینایه‌تی و وه‌ک شێوازێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیان له نێو ده‌ستی چینی سه‌ره‌وه‌دا، ده‌توانین بڵێین مادام جۆری ژیانێک له ڕووی کرداره‌وه جیاواز خۆی ده‌ربخات له نێو په‌یوه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کاندا، ئه‌وه مانای وایه ئه‌و دیموکراسیه‌ته هیچ نیه بێجگه له گێل کردنی کۆمه‌ڵگا، تا چیتر ده‌ستیان نه‌گا به‌گه‌شتن به‌ژیانێکی شیاوتر.
ئه‌گه‌ر دیموکراسیه‌ت ته‌نها به‌مانای ئه‌و ههلههلهیهی نیزامی سه‌رده‌ست بێت که هاوڵاتیان هه‌قی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌رچوارساڵ جارێک بچن له ڕێی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌ڵبژێرن که پێشتر له‌لایه‌ن خودی ئه‌حزابی سه‌رده‌سته‌وه دیاری کراوه، دوای ئه‌وه‌ش پاڵی لێبده‌نه‌وه تا چوار ساڵی دیکه دێت، ئه‌مه بۆخۆی به‌مانای یاریکردنێکی زۆرساویلکانه دێت به‌چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵکه.دنیابینی ڕه‌وشێکی ئینسانیانه‌تر له نێو ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی بۆخه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی تا ئه‌و قۆناغه ده‌ڕوات که خودی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌بێت وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی زیندوو له خۆیان ڕانهمێنن، تا ئه‌ندازه‌ی به‌بچوکتر بونه‌وه‌ی خودێکی گوێله‌مست. وه‌ک ئه‌و تێگه‌یشتنه باوه‌ی ئێستا له نێو خوڕه‌وشتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دنیای ڕۆژههڵتدا ده‌بینرێت.
ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئێستا بۆ دیموکراسیه‌ت ده‌کرێت، له نێو خودی فره حیزبیهتێکی بۆرژوازیانه‌ی ناو وڵاته گۆڕراوهکانی سه‌رده‌می یه‌ک حیزبی دیکتاتۆریانه، هیچ نیه بێجگه له دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکه تۆتالیتاریانه‌ی حیزبی پێشوو هه‌یبوو بۆ پێناسه‌کردنی دیموکراسیه‌ت. ئه‌گه‌ر ئێستا وورد ببینه‌وه له‌و کهشوئاڵوگۆڕهی هات به‌سه‌ر عێراقدا، زۆر به‌ڕوونی ئه‌و پێناسه درۆیه ده‌بینین که ئێستا ده‌کرێت بۆ دنیابینی دیموکراسیه‌ت. سه‌رجه‌م ئه‌حزابێکی حاکم ئێستا له‌نێو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کی ناچارانهدا خۆیان پێکه‌وه گرێداوه، ده‌نا ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ش ده‌یبینین له چ شه‌ڕێکی نهێنی و پشت په‌رده‌دان له‌به‌رانبه‌ر یه‌کدیدا، تا ئه‌وه‌ی لایه‌ک بتوانێت هێزی زیاتری خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌دا، هه‌ر ساته و له چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێکی قه‌ومیانه و تائیفیانه‌ی زیاتردا خۆی ده‌رده‌خات. به‌تایبه‌ت جۆره ترساندنێکی خه‌ڵکی به‌شه‌ڕی ئه‌و به‌رانبه‌ره‌ی که ئێستا خۆی هاوپه‌یمانێتی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا. ئه‌مه به‌مانای چ دنیابینیه‌کی دیموکراسیه‌ت دێت؟ ئاخۆ ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره نادیاره‌ی ئێستا خه‌ڵکی کوردستان ژیانیانی تیا ده‌گوزه‌رێین به چ شێوازێک ده‌توانرێت هاوسه‌نگی بۆ بکرێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا؟ تۆبڵێی ئه‌و که‌لتوره‌ی ده‌ڵێت ده‌ست به‌کڵاوی خۆته‌وه بگره تا با نه‌یبا، به‌رده‌وام کاری پێنه‌کرێت و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵیش له‌سه‌ر ئه‌و شێوه بیر کردنه‌وه‌یه په‌روه‌رده ده‌که‌ن و له‌و لاشه‌وه هه‌میشه باسی دیموکراسیه‌ت و ئازادی ڕاده‌ر بڕین ده‌که‌ن، مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاته. کاتێکیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رانبه‌ر به‌بارودۆخی ژیان دێته ده‌ره‌روه، ده‌یان و سه‌دان ناوناتۆره‌ی بۆدروست ده‌کرێت و به‌ده‌سیسه‌ی ده‌ره‌کی ده‌ده‌ن له قه‌ڵه‌م، ئالێره‌دایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ له عیراق و کوردستاندا هه‌یه هه‌رده‌م ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی وه‌ک بچوکێکی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداران ته‌ماشای خۆیان بکه‌ن. تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵکی به‌کوێری بمێنێته‌وه له ئاست ده‌رک نه‌کردن به‌و هه‌لومه‌رجه نا ئینسانیه‌ی به‌سه‌ریاندا فه‌رز کراوه. ئه‌مه‌یه ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت و ئه‌و دیموهکراسیهی خه‌ڵکێش خوازیاریه‌تی ده‌بێت بتوانێت ده‌رکردن به‌ئیراده‌ی خۆی و یه‌کخستنی تواناکانی بکات و داخوازیه ڕه‌واکانی خۆی بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا که ئه‌میش وه‌ک مرۆڤ هه‌قی ژیانی شایسته‌ی خۆی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات نابێت به چاوی خێرپیکراوێک سه‌یریان بکات و یان له ڕێی ناچار کردن و کڕینیه‌وه ته‌سلیم به خواسته‌کانی ده‌سه‌ڵات بکرێت.
کاتێک ده‌خوازین کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست و زیندومان هه‌بێت ده‌کرێت ئه‌و ده‌رکه ڕۆشنه لای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌ئاگا وا ده‌رکه‌وتبێت که ده‌سه‌ڵات و یاسایه‌کی باو هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له خزمه‌ت پاراستنی هه‌یبه‌تی ده‌سه‌ڵاتدایه و بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاریش ئه‌و یاسایه ده‌بێت به کۆت و زنجیر و له‌ده‌ست و ملیان ده‌ئاڵێنرێت. دیموکراسیه‌تی چینه بۆرژواو ده‌ره‌به‌گه‌کان تا ئه‌و ئاسته‌یه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نه‌که‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌وه، ئه‌گه‌ر وایان زانی بارودۆخه‌که‌یان له ڕێگای ته‌نانه‌ت سندوقه‌کانی ده‌نگدانیشه‌وه بێت، له‌ده‌ستیان ده‌رده‌چێت. خۆیان ته‌سلیم به‌و بارودۆخه گوراوه ناکه‌ن و شهڕویهکتر کوشتن له سه‌ر مانه‌وه‌یان له‌کورسی ده‌سه‌ڵاتدا به‌رپا ده‌که‌ن. ئائه‌مه ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌یه ئه‌وان باسی لێوه ده‌که‌ن، نه‌ک یه‌کتر قبوڵ کردن و ته‌سلیم بوون بۆ خواستی جه‌ماور؟
ئه‌گه‌ر بێت و دیموکراسیه‌ت مانای پێکه‌وه ژیان و گوزه‌رانی هاوبه‌ش بگه‌یه‌نێت! ئه‌وه مانای چ جۆرێک له دیموکراسیه‌ت و ئازادی ڕاده‌ربڕینه، کاتێک له ڕێی میدیای حیزبی و ئه‌هلیه‌وه گوێبیستی ئه‌و هه‌واڵانه ده‌بین، که ئه‌و دوو که‌سه‌ی ئیستا له ناو یه‌کێتی و پارتی دا هاتونه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌یانه‌وێت جۆرێک له ئۆپۆزیسۆن بوونێک بۆخۆیان دروست بکه‌ن به‌رانبه‌ر بارودۆخی چه‌قبه‌ستووی یه‌ک مه‌یلی ناو دوو حیزبی حاکم، سه‌یر ده‌که‌یت هه‌ر ڕۆژه‌و به‌جۆرێک خه‌ریکی یه‌کتر ناشیرن کردنن. ئه‌میان به‌جۆرێک ڕه‌خنه ده‌گرێت، ئه‌وی حاکم وه‌ک دیکتاتۆرێک و گه‌نده‌ڵێک سه‌یر ده‌کات و ئه‌وی حاکمیش به پێچه‌وانه‌وه ئه‌می به‌ناو ئۆپۆزیسۆن ده‌خاته به‌رده‌م جۆرێک له هه‌ڕه‌شه و تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه چیان کردبێت له ڕابردوودا و له ڕووه سلبیهکهیهوه ئه‌وا بۆ کۆمه‌ڵگای ئاشکرا ده‌که‌ن. ئاخۆ ئه‌مه چ که‌لتورێکی دیموکراسیه‌ت و ئازادیه؟ ئاخۆ ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه ئه‌گه‌ر تا ئێستا له ناو ئه‌و دوو حیزبه‌دا بمانایه‌ته‌وه، ئه‌و دوو حیزبه ئاماده ده‌بوون هه‌ڵه‌کانی ڕابردویان به کۆمه‌ڵگا بگه‌یاندایه؟ یان ئه‌مه ته‌نها یهکتاپهرستیهکی ته‌واو دیکتاتۆریانه‌یه؟ ئاخۆ ئه‌و جۆره له لاپه‌ڕه‌ی یه‌کتر هه‌ڵدانه‌وه‌یه ده‌توانێت ببێت به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی جۆرێک له پۆزه‌تیف بوونی که‌لتورێکی نوێ دروست بکات له‌نێو دید و هۆشیاری کۆمه‌ڵگادا؟ یان ته‌نها دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان فه‌رهه‌نگی ڕابردوی یه‌کتر سووک کردن، دوباره‌ده‌که‌نه‌وه؟ یان ئاخۆ بڵێیت شه‌ڕی ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه‌ش له‌به‌ر خاتری دنیایه‌کی باشتر بێت بۆ خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کوردستان؟ یان ته‌نها شه‌ڕی ئه‌و خه‌ونه‌یه چۆن ده‌ستیان بگات به کورسی ده‌سه‌ڵاتدارێتی باو؟! لێره‌دا کاتێک ده‌توانین خاڵی پۆزه‌تیف ببینین له نێو دید و بۆچونه‌کانی ئه‌و ئۆپۆزیسێۆنهدا، که ده‌بێت مه‌یلی ته‌واوی گۆڕانی هه‌بێت له سه‌رجه‌م کایه باوه‌کانی ناو ژیانی ئێستادا و په‌ی به‌وه ببات که ته‌نها به‌گۆڕانێکی ڕیشه‌یی له‌سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌توانرێت ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر ببینرێت، ئه‌گه‌ر نا هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا بێت و ته‌سلیم به‌کایه چه‌قبه‌ستوه‌کانی ناو دنیای خێڵ و عه‌شیره‌ت و ئیسلام گه‌رایی و ئه‌و فه‌رهه‌نگه خۆسه‌پێنه‌ی ئێستا بێت، ڕه‌نگه بڵێین مانه‌وه به‌و بارودۆخه‌ی ئێستا که‌م ده‌ردی سهریتر ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان. ئومێد ده‌که‌م چیتر خه‌ڵکی وه‌ک کۆیله‌یه‌ک سه‌یری ئیراده‌و تواناکانی خۆیان نه‌که‌ن، تا چیتر نه‌بن به‌سووته‌مه‌نی نێو دنیای نایه‌کسانی خوازی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان!تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
17/04/2009
هۆڵه‌ندا